٢٣\٦\٢٠١٣
چێرۆکێکە لە فۆلکلۆری
پاکستان:
مەولەوی و کەرەکە.

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: مستەفا رابەر
لە شوێنێکی وەکو پاکستان یان هیندستان بەو ماموستایەنەی وانەی ئایینی
ئیسلامی دەلێنەوە دەلێن (مەولەوی) جارێکیان مەولەوی یەک لە گوندێکا
کۆمەلێک سوختەی دەبیت ، هەندێکیان زیرەک و هەندیکیشیان گێلو تەمەڵ بون
، مەولەوی راهاتبوو کاتێ گیلەکان دەرسەکانیان ڕەوان نەدەکرد هاواری
لەسەر دەکردن پێی دەگۆتن کەر ، دەزانن کەر چی یە!. ڕۆژێکیان مەولەوی
لەسەر گێلێکیان هاواری کرد: دەزانی من پێشتر چەندین کەرم کردووتە پیاو
، ئێستاش دەتوانم کەر بکەم بە پیاو . بە ڕیکەوت لەو کاتەدا کە مەولەوی
بەدەنگی بەرز دەیگۆت دەتوانم کەر بکەم بە پیاو ، پیاوێکی جلشۆر (وەختی
خۆی پیشەی جلشۆری و ناتری هەبوە) بەلای حوجرەی سوختەکان تێدەپەڕی
بەتەواوی گوێی لە قسەکانی مەولەوی دەبیت کابرای جلشۆر بیری کردەوە ئەمە
شتێکی نایابە دیارە ئەو مەولەوی یە دەتوانی کەر بکاتە پیاو بەپەلە خۆی
گەیاندە مالەوە سەرو بەر باسەکەی بۆ ژنەکەی گێراوە ، لەبەر ئەوەی جلشۆر
و خێزانەکەی منالیان نەبوو ، گۆتیان زۆر باشە هیج نەبیت ئێمەش کوڕیکمان
دەبیت ، دەتوانین کەرە ئازیزەکەمان ببەینە لای مەولەوی و بیگۆرێت بیکات
بە پیاو.. یەکسەر چوون بۆ سەردانی مەولەوی.
قوربان هاتوین بەلکە توانای خۆت بەکار بینی کەرەکەمان بگۆرێ و بیکەیت
بە پیاو مەولەوی سەری سوڕما و گۆتی ئەوەی ئێوە دەیلێن مەحالە و ناکرێت
، کابرای جلشۆر گۆتی نا نا ، من دەزانم تۆ دەتوانی کەر بکەیت بەپیاو ،
من تەواو لەوە دلنیام ! مەولەوی دیسان گۆتی ئەم کارەی ئێوە داوای دەکەن
مەحالە بەلام کابرای جلشۆر لەسەری ڕۆیشت و هەر گۆتی و نەیبڕیەوە
بەئامان و زەمان وازی لە مەولەوی نەهێنا. مەولەوی هەندێک داماو بیری
کردەوە ، هەبی و نەبیت ئەو ژنو پیاوە تێکچونە با گەمەیەکیان لەگەل بکەم
هەندێک پێ یان ڕابوێرم .. گۆتی باشە بۆ تان دەکەم بەلام بـڕوا بکەن
گۆڕینی کەر بەپیاو کارێکی زۆر زەحمەتە و چوار سەد ڕوپیەی تێئەچیت! و
چوار مانگیش دەخایەنێت ! جلشۆر وەلامی داوە : زۆر باشە چارمان نیە دەبی
لەگەلت ڕیک کەوین تەواو بڕیمانەوە ! وا دەچین کەرو پارەکەمان دێنین !
ژن و مێرد خێرا رۆیشتنە مالەوە ، جلشۆر بێ دواکەوتن کەرو پارەی هێناو
گەراوە لای مامۆستا . مەولەوی گۆتی بەڕاستی کەرێکی نازدارە ، گومانم
نیە پیاوێکی گەورەی لێ هەلدەکەویت!
کاتی جلشۆر خوا حافیزی کرد ماموستا یەکێک لە کوڕەکانی بانگ کرد پێی گۆت
دەی بڕۆ ئەم کەرە لێرە دوور بخەوە بیبە ناو جەنگەل لەوی رای تەورێنە.
چوار مانگەکە تەواو بوو ، جلشۆر بەهەلەداوان هاتەوە ، پرسی ئەرێ
ئیشەکەت تەوا بووە! مەولەوی گۆتی ئەوە لەکوێ بوی برادەر ؟ کەرەکەی تۆ
بۆتە پیاوێکی گەورەی حکومەت بووە بە قازی ئێستا قازی یە لە کەڕاچی !
پێم باشە خۆت سەردانی بکەیت و بیبینی! جلشۆر گۆتی باشە ئەو ئەگەر
پیاوێکی وا گەورەو بەناو بانگی لێ دەرچوبیت ! تۆ بلێی بمناسێتەوە ؟
مەولەوی گۆتی بێگومان بۆئەوەی بەئاسانی بتناسیتەوە ئەو جۆرکەی جاران
کاوو جۆت تێ دەدایی لەگەل خۆت ببە بەدلنیایی وەبیری دێتەوە .
جلشۆر ئەوەندە کەیفی هات کە کەرەکەی بۆوەتە پیاوێکی مەزن بۆتە قازی
کەراچی یەکسەر بەرەو شارەکە کەوتە ڕێ ، کاتێ گەیشتە وێ دادگا لە
کۆبونەوەدا بوو - جلشۆر گۆتی زۆر شوکر بۆ خوا مەولەوەی کەرەکەمانی گۆڕی
بەو پیاوە مەزنە کە حاکمی شارێکی وا گەورەیە. کە چوە ناو هۆلی دادگا
هەولیدا خۆی بگەینتە پێشی پێشەوە بۆ ئەوەی قازی بەئاسانی بیبینی دانێشت
و چاوی بڕیە ناو چاوی قازی ، دەستێکی بۆ قازی ڕاوەشاند بەهیواشی گۆتی
کوڕش کوڕش بەلام قازی هەر خەریکی کارو نوسینی خۆی بوو ئاگای لێی نەبوو
کاتێ جلشۆر زانی بەم شێوەیە ناتوانی سەرنجی قازی ڕاکێشیت ئامۆژگاریەکەی
مەولەوی وەبیرهاتەوە (جۆرکی کاوو جۆ) جۆڕکی ئالیکی بەڕوی پیاوە مەزنەکە
بەرز کردەوە و ڕایوەشاند ! قازی قەلەمەکەی داناو لەسەر مێزەکەی
تەماشایەکی کرد ، جلشۆر بزەیەک گرتی و جۆڕکەکەی باشتر ڕاوەشاند ، قازی
سەری سوڕما لەپاسەوانێکی خۆی ڕاخوڕی ئادەی ئەم پیاوەم بۆ بێنن جلشۆر
خەریک بوو لە خۆشیان بفڕی تەواو ئێستا منی ناسیەوە ، بەلام قازی پێی
گۆت کابرا ئەم هەموو جولە جولە پرو پوچانەت لە چی یە؟ .. چلشۆر هەندێک
تەریق بۆوە و ناڕەحەت بوو ، ڕوبەڕوی قازی بۆوە ئای لەوە وای لێهات چۆن
خاوەنەکەی خۆت ناناسیتەوە ؟ دەلێی هێشتا هەر کەرەکەی جارانی ، جۆرکی
ئالیکی لە ژێر لوتی قازی هەلتەکاند و گۆتی چما ئەتو نەبوی هەمو
بەیانیان لەم جۆڕکەدا ئالیکت دەخوارد ، هەر لەبەر ئەوەی مەولەوی تۆی
کردە بەشەر ئێمەت لەبیر کرد ، دەبوایە قەت ئەوەت لەبیر نەچیت کە
بەڕاستی کەر بویت ! دەی وەپێشم کەوە بۆ مالەوە !قازی یەکە هەندێک ڕاما
و بیری کردەوە کە ئەم پیاوە شێتە ، بەزەیی پێهاتەوە هەولیدا کەمێک
لەگەلی نەرم بیت بەلام جلشۆر گوێی نەدایی! دوواجار قازی ناچار بوو بە
پاسەوانەکانی گۆت فڕێی دەنە دەرەوە ، جلشۆڕەکە لەکاتێکدا بەپالەپەستۆ
ئەبرایە درەوە دەیقیژاند تۆ بەکەریتی ڕاهاتوی ! من ئەو هەمو پارەم
بەخەرجدا بۆ ئەوەی بتکەن بە پیاو ! ئەمە پاداشتەکەمە . ئەگەر پیاو
چاکەی لەبەر چاو نەبیت و سوپاس گوزار نەبیت هەر کەر بیت چاکترە . جلشۆر
بەپەلە ڕۆیشت و خۆی گەیاندەوە مەولەوی لەسەر چوار سەد ڕوپیەی تر
ڕێکەوتن بۆ ئەوەی قازی دووبارە بەکاتەوە بەکەرەکەی جاران .لەو سەرو
بەندەی جلشۆر ڕۆیشت بۆ پارە هێنان مەولەویش کەرەکەی لە جەنگەل هێناوە
کاتێ جلشۆر بە پارەکەوە هاتەوە دوور بەدوور کەرەکەی خۆی ناسیەوە و لێی
نزیکبۆوە لە بنا گوێی چرپاندی و پێی گۆت ئێستا خۆ باش دەمناسیتەوە ،
کاتێ قازی بووی خۆت لیمان نەناس کرد ! وا نەبوو! ، باشت لەبیرە کە من
لەمەوپێش چەند لەگەلت باش بوم ، بەلام لەمەو دووا دەزانی من کێم . هەر
لەوێ جلشۆر خۆی هەلدایە سەر پشتی کەری بەستە زمان بەدرێژایی رێگا دایە
بە شوڕکان.
ماڵپهڕی مستهفا رابهر
|