په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٦\٢٠١٣

    نا.


ناڵە حەسەن

گوڵەکەم
بیری تۆ و
بیری ئەو ڕۆژانە دەکەم
کە دڵۆپە شەونمەکان
لەسەر پەنجەرەی ئومێدەکانەوە
بەگوڕ دەهاتنە خوار

بیری ئەو ڕۆژانە دەکەم
کە بۆ یەکەمین جار لەوە گەیشتم
عەشق مانای چیە
بۆ یەکەمین جار
ڕەنگ و گەڵاو تریفەی عەشقم بینی
بەدەم پیاسە و
بەدەم کڕێوەی باران و
لە نێو خەونە بڵێسەییەکانم
لە هەموو وەرزێک
بە هێمنی
گوێم لە سەمفۆنیای عەشق ڕادەگرت

بیری ئەو ڕۆژانە دەکەم
کە وەک مرۆڤە کۆچەریەکان
دڵ تەڕ و خاکی
هەرجارەی
لە شەقام و کۆڵانێک
لە گەڕەک و هەوارێک
لەسەر پشتی شەپۆلێک
بوخچە و بارگەمان دادەنا

لەگەڵ سروودە ئاگراویەکانی برووسکە
باڵمان دەگرت
لەنێو باخچەکانی هەور و گۆڕەپانی ئەستێران
هەناسەمان بە خاک دەبەخشی

بیری ئەو ڕۆژانە دەکەم
کە لە دەشتە کاکی بەکاکیەکەی شیعر
کەپرێکمان هەڵدابوو
بە کەمانجەیەکی خەنەیی
کچ و کوڕە خوێن گەرمەکانمان
بە سەما دەهێنا

بیری ئەو ڕۆژانە دەکەم
کە دەلاقەی مالەکانمان پڕبوو لە کتێب
لە شەوە تاریک و ئەنگوستە چاوەکان
گژوگیامان
لەسەر پرسیارە حەرامکراوەکان لادەدا

گوڵەکەم
شیرینترین ڕۆژیش
ئەو ڕۆژە بوو کە زمانم هاتە گۆ و
فێر بووم بڵێم نا
نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا
نا بۆ من وەک ئەوە وابوو
نوونەکەم لە نان و
ئایەکەم لە ئاو وەرگرتبێ
نا بۆ من نان و ئاو بوو
نا بۆ من
عەشق و ژیان بوو
نا بۆ من
وشەیەکی پڕ بەها بوو
وەک بەها جوانەکانی مرۆڤ
نا بۆ من هەموو شتێک بوو

دەی گوڵەکەم
بەر لەوەی
لەم غەریبیەدا بمرم
پەیکەری جەستەم دابەشبکە
پەنجەکانم بۆ شیعر
لێوەکانم بۆ شمشال
قاچەکانم بۆ عەشق
سیەکانم بۆ خەون
چاوەکانم بۆ نیشتیمان
ژوورێکی دڵم بۆ تۆ
ژوورەکانی تر بۆژیان

نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا
نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا
نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا
نا                                    نا
نا                 نا                 نا
نا             نا مردن نا           نا
نا                 نا                 نا
نا                                    نا
نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا نا
تەنانەت تاڵە قژێکیشم ... بۆ مردن نا.


ناوەڕاستی نیسانی ٢٠١٣

ماڵپه‌ڕی ناڵه‌ حه‌سه‌ن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک