یاداشتنامه‌ی 
				رێکخراو و کەسایەتى و لایەنەکان بۆ سەرۆکایەتى 
				هەرێمی کوردستان.
 
				
				
				بۆ 
				به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی / سه‌رۆکی هه‌رێمی 
				کوردستانی باشوور .
				دواى سلاو.. 
				
				
				هەروەک ئاگادارن دوێنێ ٢٧\١٠\٢٠٠٨
				پەرلمانى کوردستان لەکوبۆونەوەی
				خۆیدا بە هەندێک مەرجەوە بەندى فرەژنى 
				لەیاساى پێشنیارکراوى بارى کەسێتی ، بەجیاوازى چەند دەنگیکەوە 
				پەسەندکرد. پەسەندکردنى ئەم بەندە، نەک هەر بەماناى چاولێنه‌کردنى 
				مافەکانى ژنانى کوردستانە بە یاسا و پێوانە جیهانییه‌کان، بەلکو 
				راستەوخۆ چەسپاندنى یاساى هەلاواردن و 
				وژێردەستەکردنى ژنانە بەیاسایەکى پیاوسالاریی 
				کە لە بنەڕەتەوە لەسەر بنەماى جیاکارى 
				رەگەزى دامەزرابێت. 
				
				
				ژنانى کوردستان کە ساڵه‌هاى ساڵه 
				بەدەست فەرهەنگى پیاوسالاریی و یاساکانى بارى کەسێتى عیراقیەوە
				ده‌ناڵێنن و بەهوى ئەوەى کە ماف و
				ئازادییە که‌سیی و مەدەنیەکانیان 
				بە فه‌رمیی بۆ ناناسرێ، 
				گیرۆدەى سەخترین و دژوارترین
				هه‌ڵومه‌رجی نابەرابەرى بوونەتەوە. 
				کوشتنى ژنان بەبەهانەى شەرەف و خۆسوتاندن 
				و دەیان دیاردەى دزێوى تر هەموویان 
				ئاکامى ئەو بارودوخەن کە ماف و ئازادى کەسێتى ژنان چ لەهه‌ڵبژاردنی 
				هاوسەر و چ لەجیابوونەوەدا بەفه‌رمیی 
				ناناسرێ. ئەمە لەکاتێکدا کە بڕیاربوو 
				ژنانى کوردستان لەژێر دەسەلاتى خۆماڵیدا 
				لە هەرجۆره یاسا و فەرهەنگ و 
				مامەلەیەکى پیاوسالاریی و خێلەکیى و 
				رەگەزپەرستى رزگاریان بێت و وەک هاولاتییەکى یەکسان مامەلەیان 
				لەگەل بکرێ. 
				
				
				بەڕێز سەرۆکى 
				هەرێم: 
				
				
				پەسەندکردنى فرەژنى پێچه‌وانەى مەدەنیەتى کۆمەلگاى 
				کوردستان و ستانداردە جیهانیەکانى مافى ژنانە، تێپەڕکردنى 
				یاسایەکى لەمجۆرە نەک هەر
				پیاوسالاریی و فەرهەنگى خێلەکیتى بەسەر ژنانەوە دەچەسپێنێ 
				و بۆساڵه‌هاى ساڵ 
				دەیهێلێتەوە، هاوکات بێحورمەتیەکى ئاشکرایە بەماف و کەسایەتى ژنان 
				لەهەرێمی کوردستاندا. ئەمە جگەلەوەى کە ئەگەر ئەم یاسایە بریارى 
				یەکجارى له‌سه‌ربدرێ، پشێویەکى کۆمەلایەتى 
				بەدواى خوێدا دێنێ و بناغەکانى 
				مەدەنى‌بوونىکۆمەلگا بەرەو رەگەزپەرستى 
				و ئاپارتایدى جنسى رادەکێشێ. 
				
				
				کۆمەڵگاى 
				کوردستان کۆمه‌ڵگای سەردەمى خێلەکان و 
				کەنیزەک و چەند ژنە نییە، زەواج و جیابوونەوەى مەدەنى بەبڕیارى 
				ئازادانەى ژنان و پیاوان، بەدوور لەهەر مامەلەیەکى ئایدیۆلۆژی 
				و ئاینى مافى رەواى هەر تاکیکە و شارستانیەتى سەردەم ئەم مافەى بۆ 
				هەمووان سەلماندووە. 
				
				
				ئیمە بۆئەوەى کۆمه‌ڵگای کوردستان لەشاڕێی 
				شارستانیەت و مەدەنەیت دوانەکەویت و نه‌بێته 
				مەیدانیک بۆ بەربەرکانیی ئایدیۆلۆژى و 
				ئاینى و بۆئەوەى پیاوسالارى و جیاکارى رەگەزى 
				نه‌بێته بنەماى دەسەلات و یاسا داوادەکەین کە: 
				
				
				رێگا نەدەن بەجێگیرکردنى فرەژنى لەیاسادا. و هیچ یاسایەک واژۆ 
				نەکرێت کە جیاکارى رەگەزى لێدەکەوێتەوە و بەچاوى هاولاتیانى 
				یەکسانەوە لەژن وپیاو ناڕووانی. 
				
				
				
				ئێمە داوا لەبەرێزتان دەکەین کە بەرپرسیارێتى مێژوویى
				خؤتان بنوێنن و بڕیارى 
				پەرلەمان لەسەر چەسپاندنى فرەژنى لەیاساى بارى 
				که‌سێتیدا هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. 
				
				
				لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌کان: 
				
				
				
				{ئالا فه‌ره‌ج - سه‌رنووسه‌ری بلاوکراوه‌ی 
				یه‌کسانی / فینلاند } - {سروه فه‌ریق} – { شیرین حه‌مه عه‌لى} - 
				{ شیرن عه‌بدولا} - {شوکریە عه‌بدولا} - {سه‌میره فه‌تحولا} - {گولاله 
				مه‌عروف} - {جوان حسێن} - {سندس} - {سه‌میرە محه‌مه‌د} - {گونا 
				حسێن} - {به‌هار مونزیر - ریکخراوی به‌رگری له‌مافه‌کانی ژنانی 
				عێراقی / نه‌رویج} - {سه‌وسه‌ن سه‌لیم – 
				لێپرسراوی رێکخراوی ژنانی په‌نابه‌رانی 
				کوردستان 
				له به‌ریتانیا} - {گونا سه‌عید - رێکخراوی ژنانی په‌نابه‌رانی 
				کوردستان 
				له به‌ریتانیا} - {سورمه حه‌مید -رێکخراوی فریاگوزاری ژنان} 
				- {خاوه‌ر سالح نه‌ژاد} - {فروخ عه‌بدولئیلاهی} - {میدیا خه‌لیل} - 
				{به‌یان 
				ئه‌مین} - {فرمیسک عه‌بدولئیلاهی} - {پایزه ئه‌حمه‌د - نیان 
				ئه‌حمه‌د - ڤیان حه‌سه‌ن - تامان کورد‌و - نیگا ئه‌حمه‌د - رێزان عه‌لی 
				- کوردستان حه‌مه‌که‌ریم - شلێر ره‌شید - ناهیده عیزه‌دین - لارا 
				سواره - هێشوو تایه‌ر- خه‌جیج تایه‌ر - 
				نه‌سرین قادر - به‌هار محه‌مه‌د - ئایته‌ن غه‌زال - فاتیمه ئه‌حمه‌د 
				- ژیان موخلیس - له‌یلا خه‌له‌ف - له‌یلا محه‌مه‌د -
				ئیڤا رۆژئاوا 
				- شه‌هره‌زاد چه‌تۆ -
				کۆمه‌ڵه‌ی 
				ژنانی کورد – هودرسفێلد / به‌ریتانیا}.