١٨\١٠\٢٠١٢
ئامادهکردنی: عهباس رۆستهم
بە ناوی پاراستنی پیرۆزییەکان (تەبەری) کوژرا، (حەلاج) لەسێدارەدرا، (ئەبی عەلا ئەلموعەڕی) بەندکرا، خوێنی (ئیبن حەیان) رژێنرا، (ئیبن ئەلمنمر دەربەدەرکرا.
پەرتووکەکانی (غەزالی و ئیبن روشد و ئەسفەهانی) سوتێنران، (فارابی و رازی و ئیبن سینا و کندی و غەزالی) کافرکران.
سەری (سەهرەوەردی)یان بڕی، پارچە لەتوپەتکراوەکانی لەشی (ئیبن ئەلموقەفەع) لە مەنجەڵدا کوڵێنرا و بە بەرچاویەوە برژێنرا و دەرخواردی درا پێش مردنی، (ئیبن جەعد ئیبن درهەم) بە سەربڕاویی گیانی لەدەستدا.
سەری (ئەحمەد بن نەسر) کرا بە دارێکەوە و کۆڵان بە کۆڵان دەیانگێڕا (لسانەدین بن ئەلخەتیب)یان خنکاند و لاشەکەشیان سوتاند، (ئیبن ئەلفارز)یش کافرکرا و راوەدوونرا...
هەموو ئەوانە بە ناوی پاراستنی پیرۆزییەکانەوە کراون، تۆ بڵێی هیچ مابێتەوە بۆ (مەلا بەشیر) و مەلایەکانی دیکەی کوردستان بە ئێمەی بکەن.
|