١٣\٦\٢٠١٥
پێنج وردە شیعر.

ناڵە
حەسەن
خەونە سوورەکان.
خەونەکانی من و
خەونەکانی سەرکردەیەکی کورد
سوور سوورن
سوور سوور سوور
خەونەکانی من
پڕن لە گوڵاڵە سوورەکانی عەشق
خەونەکانی ئەم سەرکردە سیاسییەش
پڕن لە خوێن.
ئێمە و سەرۆکەکان.
ئێمە لە کاتی
هەژاری نەداری و ئیفلاسبوونمان
کەلوپەلی ماڵەکانمان دەفرۆشین و
هەندێکجاریش کتێبەکانمان
سەرۆکەکانیش
/
نەتەوە و نیشتیمان
ئێمە بۆ لەبیرکردن و بەبادانی
خەم و ئازار و میحنەتەکانمان
شەڕابە تاڵەکان دەنۆشین و
سەرۆکەکانیش
/
ڕەنج و خوێنی مرۆڤەکان...!
دڵی من.
دڵێ من ژوورێکی گەورەیە
پڕاوپڕە لە دەلاقەی جۆراوجۆر
دەلاقەیەکیان
/
دەفتەری یادەوەری هەموو برادەرەکانم تیاهەلگرتووە
دەلاقەیەکی تر
/
بۆ هەموو مرۆڤە عاشقەکان
یەکێکی تر
/
بۆ هەموو مرۆڤە تەنیاکان
یەکێکی تر
/
بۆ شاعیر و نیگارکێشەکان
یەکێکی تر
/
بۆ مرۆڤی سەر شەقامەکان
یەکێکی تر
/
بۆ پەککەوتە و کەمئەندامەکان
یەکێکی تر
/
بۆ هەموو شەهیدە نەبەردەکان
لەسەر دەرگای دڵیشم بە خەتێکی گەورە نووسراوە
ببوورن هیچ جێگایەکمان نییە
بۆ سەرکردە سیاسییە درۆزنە چاوبرسییەکان...!
ئەستیرەی سەر گومبەزی دزەکان.
هەڵسە لە خەو ئەی سەرۆک
بەیانییت باش ئەی سەرۆک
هەموو کاتێکت باش ئەی سەرۆک
هەڵسە لە خەو
/
توند توند
توند توند توند
توند توند توند توند توند
دەست بە تفەنگەکەت و
دەست بە کورسییەکەت و
دەست بە کلیلی خەزێنەکەتەوە بگرە
/
ئەی سەرۆک...!
ڕەقبوونەوە.
باڵندەکان
/
بەسەر دارتەلەکان ڕەقدەبنەوە
مرۆڤە یاخییەکانیش لە نێو بەفر
هەندێکییتر لە ژێر کاری پڕوکێندا
هەندێکییتر لەبەر مەستبوونەکانییان
هەندێکیشییان لەبەر نیگەرانی و نائومێدییەکانییان
هەندێک لە سەرۆکەکانیش لەبەر خەونە نەرسیستەکانییان
وەک پارچە مەعدەنێکی بێ گیان
شان و ملییان بەسەر کورسییەکانییان لار دەبنەوە
قوون و مەچەک و پەنجەکانیشییان
وەک موگناتیس
/
لە کورسییەکان گیردەبن و لێنابنەوە...!
_____________________________
●
کات لەم وردە
شیعرانە پەرشوبڵاون بۆم کۆنەکرانەوە.
ماڵپهڕی ناڵه حهسهن
|