١\١١\٢٠١٩
پێنج وردە شیعر بۆ رۆژئاوا.

ناڵە
حەسەن
بۆ ئێمەی کورد ژیان لە نێو مردن دایە.
گەر بۆ ئیسلامییە درۆزنەکان و چاوبرسییەکان
ژیان لەنێو بەهەشت و لە
پاڵ حۆرییەکانی خودا دایە
بۆ ڕۆژئاوا و ئەمریکاش
ژیان لەنێو تەکنەلۆژیا و دیموکراسییە درۆینەکەیان دایە
بۆ ئێمەی کوردیش / ژیان لەنێو مردن دایە
بۆیە / نە پاڕانەوە و دوعا و نزا
جگە لە یەکبوون و لە بەرگری و بەرخودان
هیچ شتێکیتر دادمان نادا
هیچ هیچ هیچ هیچ / هیچ شتێکیتر نا ...!
شکۆی کوردبوون.
هەڵۆ و هیوای نیشتیمانن ئێوە
باران و بەهاری ئایندەمانن ئێوە
خۆرەتاوی خەونی ڕزگاربوون
لەنێو چاوەکانتانەوە هەڵدێ
شادەماری ئازادی و شکۆی کوردبوونمانن ئێوە ...!
من
رۆژئاوام.
من ڕۆژئاوام
هانێ ئەوە دەستم
تاقە ڕێگای مانەوەمان بەس یەکبوونە
گەر ناسیۆنالیستێکی نیشتیمانپەروەری / دەستت بێنە
گەر کۆمۆنیستێکی مرۆڤپەروەری / دەستت بێنە
گەر ئایینزادەیەکی هەقپەروەری / دەستت بێنە
ئەگەر فەلەی یان زەردەشتی یان کاکەیی یان یەزیدی
لە باشوور بی یان لە باکوور یان ڕۆژهەڵات
لە هەر کوێیەکی ئەم دنیایەی / دەستت بێنە
من ڕۆژئاوام
جەستەم پڕ لە برین و
جەرگ و دڵیشم ڕووباری خوێنە
دەستت بێنە
تەنها تاوانم کوردبوونە و هیچیتر ...!
وەهم.
خودا / دۆست / مرۆڤایەتی
چ درۆیەکی شاخدار و
چ وەهمێکی گەورەن
لەنێو زەڵکاوی ئەم ژیانە بێڕەحمەدا ...!
هەموو
خوداکان فاشیستن.
خوداکانی سەرزەمینیش
وەک خوداکانی ئاسمان
مرۆڤ دەسووتێنن
کەواتە /
هەموو خوداکان فاشیستن...!
ماڵپهڕی ناڵه حهسهن
|