١٠\٣\٢٠١٠
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
گێڕانه‌وه‌ی:
جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش
به‌شیری

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
-
به‌شی
هه‌فت
-
ته‌قه‌وی نییا، به ده‌م گریان وشیوه‌نه‌وه
ئه‌پاڕایه‌وه، خودا وپێغه‌مبه‌ری ئه‌کرده شاهێد که ئه‌و دیمه‌نانه
هه‌موی ده‌ست کرد‌و سازکراون وهیچی ڕاست‌نییه ئه‌و توشی کوشتن، جه‌نایه‌ت
وسیخوڕی نه‌بوه، چایچی که هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌زانی بۆیه ئیتر
بڕیار نه‌بوو گوێ بداته ته‌قه‌وی نییا!
نیو کاتژمێر دواتر، بۆ جارێکی تر عه‌بدولعامر و عه‌بدولسه‌لام گه‌ڕانه‌وه
بۆ ناو ژوری لێکۆڵینه‌وه‌و فیلمه‌که‌یان دایه ده‌ست چایی چی ئینجا چه‌ند
سه‌روازی لیبی هاتن وته‌قه‌وی نییا یان برده‌وه بۆ ژووره تاکه که‌سییه
که‌ی خۆی.
ئێسته نۆبه‌ی دووپات کردنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م به‌سه‌ر هاته بو بۆ جه‌مشید
نێعمانی. ئه‌و دو فڕۆکه وانه ئێرانییه که له به‌ند کرابوون ئه‌بوا
بڕوایان به‌وه بکردایه‌ته که هان له کاتی ته‌حویل دانیان به به‌رپرسانی
ئێرانی بۆ گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران وله‌وێش کوشتن وتیرباران کردن چاوه‌روانیان
ئه کات، هه‌مو رووداوێک سه‌ر که‌وتنی ئه‌م سیناریۆ ده‌ست کردانه‌ی ئه‌سه‌لماند.
له کۆتایی رۆژدا کاتێک به ڕاستی هه‌موومان ماندوو ببوین، عه‌بدولسه‌لام
وتی ئه‌بێت بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له چاوه‌ڕوانیدا ڕایان بگرین تا ئاکامی
کاره‌که‌مان به ته‌واوی مسۆگه‌ر بێت. کاتی دیاری کراوی دواترمان بۆ
هاتنه‌وه‌ی من بۆ ناو ماجه‌ره‌کا، به‌یانی رۆژی سێشه‌مه دیاری کرا.
کاتژمێر ده‌ی شه‌و گه‌یشتینه‌وه هۆتێله‌که به خێرایی ئاوێکم هێشت به
خۆمدا ونووستم، به‌ڵام کتووپڕ به ده‌نگی زه‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌وه
داچڵه‌کیم‌و وه خه‌به‌ر هاتم. سه‌ره‌تا وامه‌زانی ئه‌وه قوتبزا ده‌یه،
به‌ڵام چایچی بوو که داوای لێکردم جله‌کانم له به‌رکه‌م و به‌خێرایی
تا چه‌ند خوله‌کی تر خۆم بگه‌یه‌نمه به‌ر ده‌رکی هوتێله‌که که ئه‌و
دێت به دوامدا. کاتێک پرسیارم کرد چ بوه؟ وڵامی دایه‌وه: په‌له که،
به‌زوویی ئه‌زانیت!
به په‌له په‌ل وپه‌شۆکاوی له جێگاکه‌م هه‌ستام، ده‌مو چاوم شۆرد،
جلم له به‌ر کرد وله کاتێکدا که زۆر په‌رێشان بووم داخۆ چ روی داوه،
به خێرایی خۆم گه‌یانده به‌ر ده‌رکی هوتێل. هه‌زار ویه‌ک جۆر پرسیار
به مێشکمدا ئه‌هات، ئه‌وه‌نده رووداوی ده‌ست کردم دیبوو که ئیتر خه‌ریک
بوو ورده ورده سه‌باره‌ت به خۆیشم توشی وه‌هم وگومان ئه‌بووم که،
نه‌کا منیش که‌وتبێتمه ناو دا‌و وهه‌ر ئه و به‌ڵایانه‌ی که به‌سه‌ر
ته‌قه‌وی‌نییا ونێعمانی هێندراوه چاوه‌ڕوانی منیش بکه‌ن. چه‌ند خو‌له
کێک دواتر جیبێکی نیزامی گه‌یشته به‌رۆ. بێجگه له شۆفیرێکی لیبیایی،
ته‌نیاچایچی تێدا بو. وتم: چ روی داوه که ئه‌بێت ئه‌م کاته له شه‌و
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئیداره؟ چایی چی وتی : بۆ ئیداره‌نارۆین، به‌ره‌و نه‌خۆشخانه
ئه‌ڕۆین!. پرسیارم کرد: بۆ چی نه‌خۆشخانه، مه‌گه‌ر چ ڕوی داوه؟ چایچی
له کاتێکدا نگه‌رانی وپه‌رێشانی به سیمایه‌وه دیار بوو، وتی : له‌وانه‌یه
شتێکی گرینگ نه‌بێت، ته‌قه‌وی نییا ده‌ستی داوه‌ته کرده‌وه‌ی خۆکوژی
وئێسته له نه‌خۆشخانه‌یه!. به خێرایی به ته‌وسه‌وه وتم: له‌و خۆ
کوژییه‌کان؟ ، پێکه‌نی و وتی: نا! به ڕاستی خۆی کوشتوه و گاڵته نییه!
وتم: یانی ئه‌ته‌وێت بڵێ ماجه‌رای ئه‌مجاره‌ی ساردخانه‌ی پزیشکی یاسایی
ڕاسته؟ وتی: ئه گه‌ر دێر بگه‌ینه به‌رۆ وپزیشکه‌کان خاو بجوڵێنه‌وه،
له‌وانه‌یه! پرسیارم کرد: ئه‌بێ چ بکه‌ین؟ وتی: له‌به‌ر ئه‌مه تۆم خه‌به‌ر
کردوه‌ته‌وه، خۆت ئه‌زانی من مۆڵه‌تی ئه‌وه‌م نیه چاوم پێکه‌وێت، له
به‌ر ئه‌وه‌ی من وه‌ک نوێنه‌ری ئێران ناوم براوه به‌ڵام تۆ ئه‌بێت
فریای که‌ویت وکاره‌کانی بۆ جێبه‌جێ بکه‌یت!. وتم: بنیامێک که خۆی
کوشتوه چ کارێکی ئه‌بێت که من بتوانم بۆی جێبه‌جێ بکه‌م، من که
پزیشک نیم! وتی: له بیرت نه‌چێته‌وه که ئێره لیبییه وپزیشک وکادره‌کانی
نه‌خۆشخانه هیچکا میان زمانی فارسی نازانن وتۆ ئه‌بێت یاریده‌ده‌ری
بێت!.
جیبه‌که به په‌له چوه ناو نه‌خۆشخانه نزامییه‌که‌ی ترابلۆس وعه‌بدولعامر
م بینی که له په‌نا درگای چوونه‌وه ژوری نه‌خۆشخانه‌که چاوڕێمان وه‌ستابوو.
له جیبه‌که ده‌ر په‌ڕیمه ده‌ر وبه په‌له پرسیم : ده‌نگ وباس! هێدی
وله سه‌ره خۆ وتی: له ژووری نه‌شته‌ر گه‌ریدایه!
وتم : هیوایه‌ک هه‌یه!
عه‌بدولعامر وڵامی دایه‌وه:
خوائیزانێ، ده‌ماره‌کانی ده‌ستی بڕیوه !
به خۆشییه‌وه، عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی نییا له مردن ڕزگاری بوو. به
لێوی که‌وچکی چێشت خواردن ده‌ماره‌کانی ده‌ستی به شێوازێکی زۆر خۆفناک
بڕیبوو. ڕزگار کردنی له چنگی مه‌رگ کارێکی زۆر دژوار بوو. هه‌ر ئه‌وه‌ی
که تا کاتژمێر هه‌شتی به‌یانی له ژووری نه‌شته‌ر گه‌ریدا بوه
پیشانده‌ری ئه‌وه بوو که چه‌نده برینه‌که‌ی کاری بوه‌و چه‌نده
ماندوو بوون به نه‌شته‌ر گه‌رییه‌که‌یه‌وه کێشراوه.
له کاتێکدا هێشتا نه هاتبوه‌وه سه‌رخۆ له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری
هێنایانه ده‌ر وله ژوورێکی تایبه‌ت دا خه‌واندیان ومۆڵه‌تیاندا که
من به‌لایه‌وه له‌و ژووره‌دا بمێنمه‌وه. کاتژمێر نۆ ئه‌حمه‌دی وعه‌بدو
لسه‌لام هاتن. من پێخۆشحاڵ له‌وه‌ی که له‌مردن ڕزگاری بوه‌و ئه‌وانیش
پێخۆشحاڵ له‌وه‌ی که بیانویه‌ک وه‌چنگ هاتوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆتر
ڕام وده‌سته مۆی بکه‌ن!. عه‌بدولسه‌لام هه‌ندێک ده‌ستوور وبڕیاری تازه‌یدا
ودواتر له‌گه‌ل ئه‌حمه‌دی پێکه‌وه ڕۆیشتن. جارێکی‌تر سه‌ری گوریسه‌که‌یان
خسته‌وه ده‌ستی من. کاتژمێر سێی پاش نیوه‌رۆ چاوه‌کانی هه‌ڵهێنا و
تۆزکاڵێک هاته‌وه سه‌ر خۆ، له‌وه‌ی که من له ته‌نیشتی بووم پێخۆشحاڵ
بوو، به‌ڵام بۆ قسه کردن ماوه‌یه‌کیتر پێویست بوو که جوان بێته‌وه
سه‌ر خۆ تا بتوانێت قسه بکات، بۆیه ئه‌بوا جارێ چاوه‌ڕوان بمێنمه‌وه.
کاتێک که توانی قسه‌بکات، تێکۆشام له‌گه‌لی مێهره‌بان وخۆماڵی بم.
بڕێک نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگا ریم کرد. کاتێک ویستی سوپاس وپیزانینی خۆی به‌رانبه‌ر
من ده‌رببڕێت، وتی : له‌هه‌مو ته‌مه‌نیدا بنیامێکی مێهره‌بان ودۆستێکی
باشی وه‌ک منی نه دیوه!! پاشان به‌سه‌رهاتی فیلمه‌که‌ی باس کرد. له
وه‌ی که نازانێ، چلۆن ئه‌و قسانه‌ی کردوه. کاتێک باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ ئێران کرایه‌وه به چه‌شنێک تێک چوو که دڵنیام ئه‌گه‌ر مه‌جالی هه‌بوایه‌ت
وبیتوانیبایه‌ت بۆ جارێکی‌تر ده‌ستی ئه‌دایه‌وه خۆ کوژی!.
تا توانیم دڵنه‌واییم دایه‌وه وهه‌مو به‌سه‌ر هاتی ئه‌و که‌سه
بێتاوانانه که تا بن داری ئێعدامیش چون وبه‌ڵام به‌شیوازێکی موعجزه
ئاسا ڕزگاریان بوه بۆم باس کرد، تێکۆشام تۆزێک له‌و دۆخه هێمن تری
بکه‌مه‌وه. بیرم کرده‌وه که بۆ ئازار دانی کاتی تر هه‌یه!.
چه‌ند رۆژ دواتر عه‌بدولڕه‌زا له‌نه‌خۆشخانه به‌ره‌و به‌ندیخانه
گوازرایه‌وه. ئێسته ئیتر هه‌ر دوکیان دڵنیا بوون که به زوترین کات
له لایه‌ن به‌ر پرسانی سوری ته‌حویلی به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌درێنه‌وه
وله ئێرانیش دادگایی وتیرباران چاوه‌ڕوانیان ئه‌کات!.
به‌یانییه‌ک دوای ئه‌و رۆژه‌ی که عه‌بدولڕه‌زا له نه‌خۆشخانه
گوازرایه‌وه بۆ به‌ندیخانه من چوم بۆ چاو پێکه‌وتنی. به بڕیاری عه‌بدولسه‌لام
بوو. پێشتر کارمان له گه‌ل نێعمانی ته‌واو کردبوو و به‌ڵێنی هاوکاری
کردنمان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی به ناو سورییه وله ئه‌ساسدا لیبی لێ وه‌رگرتبوو
وئێسته نۆبه‌ی ته‌قه‌وی نییا بوو.
پێم وت زۆرم خۆش ئه‌وێت و له‌وه‌ی که هاو وڵاتین ئه‌م هه‌وێت یارمه‌تییه‌کی
بکه‌م. له خۆشییان له پێستی خۆیدا نه ده‌گونجا. واهه‌ستی کردبو که
من وام له بیرۆکه‌ی یارمه‌تی دانی بۆ هه‌ڵهاتن. ئه‌م بیرۆکه‌ی منه‌ی
زۆر زوو خوێنده‌وه به خێرایی ده‌ربڕی کرد، منیش تێم گه‌یاند که به‌هیچ
شێوازێک ئیمکانی هه‌ڵهاتن نیه وله درێژه‌دا وتم :
_بڕوانه! تاوانه‌کانی تۆ زۆر قورس وگرانن. له‌گه‌ل بگه‌یته‌وه ئێران
له رێوه تیر بارانت ئه‌که‌ن. ئه‌م خۆ کوژییه‌ی تۆ بوه هۆکارێک که
من بتوانم بیانویه‌ک بدۆزمه‌وه له گه‌ل به‌رپرسانی ئێره قسه بکه‌م
به جۆرێک ئه‌رێنییان لێ وه‌ربگرم که به به‌رپرسانی ئێرانی بڵێن تۆ
خۆت کوشتوه‌و مردویت یان هه‌ڵهاتویت، تۆیش له به‌رانبه‌ردا ئه‌بێ به‌ڵێن
بده‌یت لێره بمێنیته‌وه وهاوکاری به‌رپرسانی ئێره بکه‌یت!
ته‌قه‌وی نییا که له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر به وردی گوێی شل کردبوو بۆ قسه‌کانی
من، ده‌سته‌کانی توند کێشا به‌یه‌کداو وتی:
_ یانی من ئیتر ئه‌بێ تازه خه‌یانه‌ت به وڵاته‌که‌م ده‌ست پێ بکه‌م!
وتم ناوی هاوکارییه به‌ڵام به ڕای تۆ رێگا چاره‌یه‌کی دیکه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر شک ئه‌به‌یت بیڵێ با منیش هاوکاریت بکه‌م!
وتی: نازانم، به‌ڵام، ئایا تۆ له‌م پێوه‌ندیه‌ه‌دا له‌گه‌ل به‌ر پرسانی
ئێره له‌م بابه‌ته‌وه قسه‌ت کردوه؟
له وڵامدا شانه‌کانم هه‌ڵته‌کاند ولچێکم هه‌ڵقورتاندو وتم : نه! یانی
هێشتا نه! له‌وانه‌یشه رازی نه‌بن و بۆ خۆیشم خراپ بێت! به هه‌ر حاڵ
کارێکی هاسان نییه.
ته‌قه‌وی نییا، تۆزکاڵێک بێده‌نگ بوو پاشان به ده‌م ئاه هه‌ڵکێشانێکی
به‌رزه‌وه، وتی :
_ ئه‌شێ له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بیر بکه‌مه‌وه! ته‌نیا ئه‌مشه‌و مه‌جالم
بده‌رێ! وتم : خۆت ئه‌زانیت، به‌ڵام تا ئه‌وجێگایه‌ی من بزانم تا به‌یانی
دوانیوه‌ڕۆ هه‌مو رێ‌و ڕه‌سمی ته‌حویل دانی تۆ به به‌رپرسانی ئێرانی ته‌واو
ئه‌بێت وئه‌وکات دره‌نگ ئه‌بێت که وایه ئه‌بێت په‌له بکه‌یت وچاره
نووسی خۆت ڕوون بکه‌یته‌وه. ئه‌بێ بزانی که سه‌رۆک کۆمار ئه‌بێت
بڕیاری کۆتایی بدات وچاو که‌وتن به سه‌رۆک کۆمار له دوایین ساته‌کاندا
هاسان نییه!. که واته ئه‌بێت زۆر په‌له بکه‌یت وبڕیاری خۆت بده‌یت.
بزه‌یه‌کی تاڵ که نیشانه ته‌سلیم بوون وشکانی پێوه بوو که‌وته سه‌ر
لێوانی وبه ده‌م ئه‌و بزه‌یه‌وه: وتی:
_ که وایه شه‌و وڵام ئه‌ده‌مه‌وه. هه‌ر ئه‌م شه‌و!
شه‌و که داهات، بۆ جارێکی‌تر چومه‌وه بۆ به‌ندیخانه بۆ چاو پێکه‌وتنی.
به ده‌م گریان وفرمێسک وشین وئاخ وئۆفه‌وه وڵامی ئه‌رێی دایه‌وه و
ئه‌مجاره ئیتر هه‌مو نگه‌رانییه‌کانی سه‌باره‌ت به بار‌و دۆخی ژن
ومنداله‌که‌ی بوو. هیچ به‌ڵێنێکی تایبه‌تم پێ نه‌دا، به‌ڵام وتم که هه‌ر
ئه‌مشه‌و ئه‌ڕۆم و له‌گه‌ل به‌رپرسانی سووری قسه ئه‌که‌م و وڵامت بۆ
ئه‌هێنمه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ڵێنیان بدایه‌ت له‌وانه بوو بکرایه‌ت
که، به جۆرێک ژن ومنداله‌که‌یان بهێنایه‌ت !!. وتم که نێعمانی، به
ساز کردنی ماجه‌رایه‌کی ده‌ست کردی له‌و چه‌شنه به‌ڵێنی هاوکاری دا
وئێسته ماوه‌ی دوو ڕۆژه له به‌ندیخانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ
خانویه‌ک که له ژێر چاوه‌دێری به‌رپرسانی لیبیاییدا سه‌رقاڵی تێپه‌ڕاندی
خولێک بوو که ڕنگه بۆ رۆژگارێک که‌ڵکی لێ وه‌ر گرن وبتوانێت کاریگه‌ر
بێت. نێعمانی ژیانی هاوسه‌رێتی پێک نه‌هێنابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و
که‌له ڕه‌قییه‌ی ته‌قه‌وی نییای نه‌بوو زۆر به خێرایی ته‌سلیمی ئه‌و
خواسته بوو ودرێژه‌ی ژیانی له‌مردن به لاوه باشتر بوو!
به ده‌ستووری عه‌بدولسه‌لام، به‌یانی ئه‌و رۆژه مۆڵه‌تی ئه‌وه‌م نه‌بوو
بڕۆم بۆ سه‌ردانی ته‌قه‌وی نییا. ئه‌و ئه‌شیا له گه‌ل رووداوێکی ده‌ست
کردی تردا به‌ره‌و روو بوایه‌ته‌وه. به‌ر له نیوه‌ڕۆ ئه‌چن بۆ لای ته‌قه‌وی
نییا، ئه‌یبه‌ن بۆ ده‌لاکی و له‌وێشه‌وه بۆ حومام، هه‌ر وه‌ها وریای
ئه‌که‌نه‌وه که تا چه‌ند کاتژمێری تر ته‌حویلی به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌ده‌نه‌وه.
ته‌قه‌وی نییا په‌یتا په‌یتا هه‌واڵی من ئه‌پرسێت به‌ڵام هه‌ر جارێک
وڵامی ئه ده‌نه‌وه که بێ ئاگان له من. سه‌ر ئه‌نجام ، چه‌ند خوله‌کێک
پێش ئه‌وکاته‌ی که دیاری کرابوو به هه‌ناسه بڕکێ خۆم گه‌یانده لای
ته‌قه‌وی نییا وموژده‌ی ئه‌وم پێدا که ئه‌رێنی سه‌رۆک کۆمارم وه‌رگرتوه،
ئه‌گه‌ریش هاوکاری وکاره‌کانی تۆیان به دڵ بێت ، ژن ومنداڵه‌که‌یشت ئه‌گوازنه‌وه
بۆ لای خۆت!.
کاتژمێرێک دواتر ته‌قه‌وی نییا گوازرایه‌وه بۆ خانویه‌کی ئه‌من که ده‌ورێکی
تازه له ژییان ده‌ست پێ بکات.
هه‌ر لێره‌دا جێی ئاماژه‌یه که ئه‌م چوار که‌سه واته، ڕه‌زا چایی‌چی،
حه‌مید ئه‌حمه‌دی، عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی‌نییا وجه‌مشید نێعمانی ماویه‌ک
دواتر پاش به‌شداری کردن له چه‌ند کرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا له ئۆردۆن
وئیسراییل، له ڕفاندنی فڕۆکه‌یه‌کیشدا به‌شداریان کرد وماوه‌ی ساڵێک
وچه‌ندمانگێک له لیبی مانه‌وه دواتر وه‌ک پارێزه‌رانی خومه‌ینی له
نوفل‌لوشاتو له‌گه‌ل من هاوکار بوون وهه‌موومان پێکه‌وه به فڕۆکه‌یه‌کی
جۆری ئێڕفرانس له‌گه‌ل خومه‌ینی له پاریسه‌وه گه‌ڕاینه وه بۆ تاران.
هه‌ر چوار نه‌فه‌ره‌که‌یان له سه‌ره‌تاکانی هاتنه‌وه بۆ ئێران بونه
به‌رپرسی گرووپه درووست کراوانه که خۆیان وه‌ک فڕۆکه‌وانانی هێزی
ئاسمانی نیشاندا وله‌به‌رده‌م خومه‌ینیدا رێژه رۆیشتن وله میدیاکانه‌وه
بڵاو کرایه‌وه وئه‌م رێژه‌یه‌ش یه‌که‌مین درز بوو که‌وته نێو هێزه‌کانی
رژیمی پاشایه‌تی.
به سه‌ر هات گه‌لێک که له کات وشوێنی خۆیدا باسیان ئه‌که‌م.
من ئه‌گه‌ر بم هه‌وێت بیره‌وه‌رییه‌کانی هه‌مو رۆژه‌ی خۆم بگێڕمه‌وه،
به چه‌ند ساڵ ته‌واو نابن، به‌ڵام ئه‌م دو سێ به‌سه‌رهاته‌م وه‌ک
نموونه که‌باس کرد، ئه‌توانێت بیسه‌لمێنی که دامه‌زر ێنه‌رانی سه‌ره‌کی
کۆمیته‌کان و سوپای پاسداران چ که‌سانگه‌لێک بوون. هه‌موو ئێمه، له
سه‌ره‌تاوه شه‌یدای پاره بووین وبه پاره هه‌ڵخڵه‌تاین یان ڕه‌نگه
به دروست کردنی په‌روه‌نده گه‌لی وه‌ک ته‌قه‌وی‌نییا ونێعمانی، تێکه‌ڵ
به‌م به‌زمانه بوین و که‌وتینه ناو خه‌تی کۆماری ئیسلامییه‌وه. دوای
ئه‌وه که تێکه‌ڵ به کۆماری ئیسلامی بوین، ئیتر ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوو،
ده‌سه‌ڵاتیش تام و چێژێکی تایبه‌تی هه‌بوو. چه‌ک وپشتیوانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
که تیرۆریستان په‌روه‌رده ئه‌که‌ن هێنده دڵگه‌رمی کردین تا کو ده‌ستمان
به کوشتن وخوێن سوور وتێکه‌ڵ بوو، هه‌ر که توشی کوشتن و قه‌تڵ هاتین
ئیتر رێگای گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ نه‌مایه‌وه‌و ماینه‌وه بۆ درێژه‌ی
رێگاکه‌مان. سه‌ره‌تا جینایه تێکی بچووک، پاشان کوشتن، ته‌قینه‌وه،
خراپکاری وکوشتنه‌کان بونه کارمان وبه‌چه‌شنێک خوومان به‌و کارانه
گرتبوو که ئیتر ڕواڵه‌تی دزێویان نه بوو لامان. بۆ وێنه، شه‌وێکیان
له سه‌ر بانی قوتابخانه‌ی رفاه له به‌رچاوی ئایه‌توڵاتازه به ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتوه‌کان، دڵی ئه‌فسه‌رانی ئه‌رته‌شمان کرده نیشانه تا کۆتایی به
ژیانیان بێنین، ئیتر شتێک به ناوی ترس له کوشتنی خه‌ڵک، له ئێمه‌دا
بوونی نه‌بوو. ڕه‌نگه کوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه کارێکی ناشیرین بوبێت
بۆیه خومه‌ینی بڕیاریدا که ده‌نگۆی وابڵاو بکرێته‌وه که گویا ئه‌وه
کاری گروپی مه‌رگ که گرووپێکی فه‌له‌ستینین ئه‌نجامیان داوه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئیتر کوشتن ببوه کاری تایبه‌تی ئێمه، له‌و بواره‌دا
شاره‌زاییمان وه‌ده‌ست هێنابوو، ئه‌گه‌ر له کوشتنی خه‌ڵک تام وجێژمان
وه‌ر نه‌گرتایه‌ت، لانیکه‌م نگه‌رانیش نه ئه‌بوین. ئه‌مه ببوه
دونیای ئێمه.
به هه‌ر حاڵ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو فڕۆکه‌وانه ته‌سلیمی خواسته
کانی ئێمه بوون، هه‌مو رۆژێک وه‌ک کارمه‌ندێکێ رێک وپێک ئه‌چوم بۆ
ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی لیبی وله‌گه‌ل عه‌بدولسه‌لام، عه‌بدولعا مر،
چایی‌چی وئه‌حمه‌دی سه‌ر قاڵی به‌رێوه بردنی ئه‌رکو کاری هاو شێوه‌وی
له‌و چه‌شه‌نه ئه‌بووم، ناو به ناوه‌یش سه‌ردانی ته‌قه‌وی نییا
ونێعمانی‌م ئه‌کرد وبه‌یناو به‌ینیش هه‌ندێک شت که پێویست بوون فێرم
ئه‌کردن.
شایانی باسه ته‌قه‌وی نییا و نێعمانی بۆ ماوه‌ی ساڵ ونیوێک هه‌ر
کامیان وای ئه زانی ئه‌وی تریان مردوه‌و له شارێکیشدا ئه‌ژییان به
بێ ئه‌وه‌ی یه‌کتری ببینن، کاتێک ئه‌و دوو نه‌فه‌ره ڕاستی به‌سه‌ر
هاته‌کانیان بۆ روون بوه‌وه ، ئیتر ئه‌و کاته دێر بوو، ئه‌و دو لاوه
ئیتر ده‌ستیان به خوێن و کوشتن سوور وتێکه‌ڵ ببو، له فڕۆکه رفاندندا
به‌شدارییان کردبوو، ئیتر ئه‌من ترین شوێن بۆ ژیانیان هه‌ر ئه‌و شوێنه
بوو له باره‌گای قه‌زافیدا.
ژن ومنداڵه‌که‌ی ته‌قه‌وی‌نییاش هه‌ر وا له تاران مانه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی
هیچ کارێک بۆ هێنانیان ئه‌نجام بدرێت. بنه ماڵه‌کانی نێعمانی وته‌قه‌وی
نییا، به پێی هه‌واڵێکی ده‌ست کرد که له یه‌کێک له رۆژنامه‌کانی به‌یرووت
دا نوسراو بڵاو کرایه‌وه، بڕوایان کردبوو که ساواک وئیداره‌ی دژه
زانیاری رژیمی شا، رۆڵه‌کانیانی له ئامریکا کوشتوه‌و و ته‌رمه‌کانیانی
خستوه‌ته ناو چۆمی هوودسێن له نیۆ یۆرک. ئه‌وانیش ته‌نانه‌ت بۆ ڕۆڵه‌کانیان
رێ‌و ڕه‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی دا ئه‌نێن، که ڕاستی ئه‌م ماجه‌رایه‌ش
بۆ ئه‌و بنه‌ماڵانه پاش روخانی رژیمی شا وگه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینی ده‌رکه‌وت.
به خۆشییه‌وه ژنه‌که‌ی ته‌قه‌وی نییا هه‌ر وابه حه‌ز وئه‌وینی خۆی
سه‌باره‌ت به مێرده‌که‌ی وه‌فادار مابوه‌وه ومێردی تری نه‌کردبوو که
پاش سه‌ر که‌وتنی شۆڕش توانیان له گه‌ل ته‌قه‌وی نییا ژیانی هاوبه‌ش
درێژه پێبده‌نه‌وه ، تا ئه‌و کاته‌ی ته‌قه‌وی نییا به شێوه‌یه‌کی
زۆر دڵته‌زێن کوژرا.
قوتبزاده که به‌ڵێنی دابووپێم، پاش یه‌ک حه‌وتوو بگه‌ڕێته‌وه بۆ
ترابلۆس تا دومانگ نه هاته‌وه بۆ لام، به‌ڵام هه‌مو حه‌وتویه‌ک
دووجار له رێگای ته‌له‌فوونه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ل ئه‌گرتم. له ماوه‌ی
ئه‌م دو مانگه‌دا، ده‌وڵه‌تی لیبی دوو جار وهه‌ر جاره‌یان دوو هه‌زار
دۆلاریان وه‌ک مووچه به من دابوو.
کاتێک سادق قوتبزاده، پاش دوو مانگ وچه‌ند رۆژ هاته‌وه بۆ ترابلۆس،
پاش هه‌ندێک پرسیار‌و وڵام سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی وا له‌و ماوه‌یه‌دا
ئه‌نجامم دابوو، له به سه‌ر هاتی ڕه‌واڵی مه‌حکه‌مه‌ی سه‌ی‌مه‌هدی و
خزم وخوێشه‌کانم له لایه‌ن دادگای ئێرانه‌وه بۆم دوا و هه‌ر وه‌ها
داوای لێکردم که جارێ گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئێران زوه بۆیه باش وایه
جارێ له بیری گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران‌دا نه‌بم، هه‌ر وه‌ها پرسیاری لێ
کردم که ئایا حه‌زم لێیه له‌گه‌لی برۆمه‌وه بۆ پاریس یان هه‌ر له
لیبی بمێنمه‌وه. زۆر به ڕاشکاوی له ئه‌و په‌ڕی ڕاست وێژیدا پێم وت که
حه‌زم له پاریسه به‌ڵام تام وچێژی مانگی دوهه‌زار دۆلاره‌ی که لێره
ئه‌م ده‌نێ بێخی ددانمی گرتوه، و ئه‌گه‌ر بڕیاره بێمه‌وه بۆ پاریس
وله‌وێش وه‌ک سیپاڵ میوانی تۆ وکه‌سانی تری وه‌ک تۆ بم، به باشی ئه‌زانم
لێره بم وبه‌ڵکو بتوانم بڕێک دۆلار کۆ بکه‌مه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی که
تۆ هه‌لێکم بۆ بڕه‌خسێنیت که من بتوانم هه‌ر چه‌ند مانگ جارێک بۆ سه‌ر
دان بێم بۆ پاریس.
قوتبزاده که هه‌میشه لێو به بزه‌و ده‌م به پێکه‌نین بوو وتی باشه
له گه‌ل به‌ر پرسانی لیبی قسه ئه‌که‌م ودواتر ولامت لێ ئه‌گێڕمه‌وه.
ئه‌حواڵی پاتریسیا م لی پرسی، به پێکه‌نینه‌وه وتی ئه‌گه‌ر خێرا
فریای نه که‌ویت، وه‌فادارییه‌که‌ی هه‌میشه‌یی نابێت!.
من له گه‌ل قوتبزاده‌دا هه‌میشه خۆشم بوو، ئاخر ئه‌و به ته‌واوی
مانا خه‌ریکی ڕابواردن و خۆش گوزه‌راندن بوو و هه‌ر چرکه‌یه‌کی من له
گه‌ل ئه‌و بۆ من ئه‌زمونێک بوو. مانگێک له ترابلۆس مایه‌وه و دواتر
پێکه‌وه به‌ره‌و پاریس وه‌ڕێ که‌وتین. به‌ر پرسانی لیبیایی زۆر
حه‌زییان لێ بوو که من بمێنمه‌وه‌و وکاریان له‌گه‌ل که‌م به‌م شێوه
بوو که بڕیار درا، کاتی گه‌ڕانه‌وه له پاریس بۆ لیبی ، خانویه‌ک له
گه‌ل جێشتاخانه‌ی تایبه‌ت و ئوتۆمبیلێک به شۆفیرێکه‌وه بنێنه
ئیختیارم، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیتر له‌و هوتێله رزگارم ببێت!.
قوتبزاده پێی وتم، ئه‌توانم هه‌لێک بڕه‌خسێنم که پاتریسیا له‌گه‌لت
بێت و له لیبی بمێنێته‌وه، به‌و شه‌رته‌ی له‌و مانگی دووهه‌زار
دۆلاره که وه‌ری ئه‌گری لانیکه‌م هه‌زار دۆلاری بده‌یت به
پاتریسیا!. له وڵامدا وتم له پاریس له‌م بابه‌ته‌وه ئه‌دوێین!.
له گه‌ل قوتبزاده به فڕۆکه‌یه‌کی لیبی سه‌ره‌تا به‌ره‌و له‌نده‌ن و
له‌وێشه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ماتڵ ببین به‌ره‌و پاریس وه‌رێ که‌وتین. بۆ
هاتنه ناو وچونه ده‌ره‌وه‌مان له پاریس بێجگه له جارێک هه‌میشه
به فرۆکه‌یه‌ک که هین لیبی نه‌بوایه‌ت که‌ڵکمان وه‌ر ئه‌گرت،
هۆکاره‌که‌یشین تا به ئه‌مرۆ نه‌زانی بۆ.
شه‌و، هه‌موان له ده‌وری یه‌ک کۆوه بوین: قوتبزاده، به‌نی سه‌در،
سه‌لامه‌تییان، حه‌بیبی، پاتریسیا و بێ ئاتریس ...............
ماوه‌ی مانه‌وه له پاریس له بیست رۆژ ه‌وه که دیاری کرابوو بۆ
پانزده رۆژ له سه‌ر خواست و مه‌یلی خۆم کورت کرایه‌وه و هه‌مدیسان
گه‌ڕامه‌وه بۆ ترابلۆس. ده‌وڵه‌تی لیبی هاتنی پاتریسیا یان ئه‌رێنی
نه‌کردبوو ڤۆیه نه‌م توانی ئه‌و له‌گه‌ل خۆم ببه‌م بۆ لیبی. ئه‌مه
قوتبزاده پێی ڕاگه‌یاندم، له‌و لاکه‌یشی منیش که‌سێک نه‌بووم که‌به
ئاسانی ده‌ستم تێی بچێت و مانگی هه‌زار دۆلار بده‌مبه پاتریسیا!. له
مه‌و به دوا هه‌ر چه‌ند مانگێک که‌ڕه‌تێک که ئه‌هاتم بۆ پاریس
دۆستانی پارسیم زۆر گرفتار وسه‌ر جه‌نجاڵ ئه‌بینی. ته‌نیا ساته
خۆشه‌کانم له گه‌ل قوتبزاده دا بوو، ئه‌وان هێنده باس وموناقشه‌یان
ئه‌کرد وبه‌ر ده‌وام له کۆڕ وکۆبونه‌وه‌دا بوون که ئیتر گوێ گرتن له
قسه‌و باس ودانیشتن له کۆبونه‌وه‌کانیاندا بنیامی ماندو ئه‌کرد.
به هه‌ر حال له‌و کاته‌وه تا پێنج رۆژ به‌ر له هاتنی خومه‌ینی بۆ
پاریس من وه‌ک کارمه‌ندێک له ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی لیبی کارم ئه‌کرد
وهه‌ر دو یان سێ مانگ جارێک بۆ سه‌ر دان ئه‌هاتمه‌وه بۆ پاریس که به
ڕاستی له بینینی دۆستانی پاریس مه‌لوول ونگه‌ران ئه‌بووم و به
دلته‌نگییه‌وه ئه‌گه‌ڕامه‌وه بۆ لیبی. ته‌نیا هۆکارێک که له پاریس
زۆر سه‌رنجی ڕاکێشابووم و به‌و هۆیه دڵخۆشی خۆم ئه‌دایه‌وه که
بێمه‌وه بۆ پاریس بێجگه له بینینی قوتبزاده‌و ڕابواردن له گه‌ل
پاتریسیا، ئه‌و ته‌له‌فون کردنانه بوون که ئه‌م توانی له گه‌ل
باوکم، دایکم و داوود قسه بکه‌م. ئه‌م ته‌له‌فون کردنانه‌ی زۆر به‌و
مه‌به‌سته‌وه حه‌زم پێ ئه‌کرد که بزانم، دۆستان له سه‌ر به‌ڵێنییه
کانی خۆیان به‌ر ده‌وامن، یان نا؟ ئه‌مویست بزانم به‌ر ده‌وام پاره
به باوکم ئه‌درێت وهه‌ر وه‌ه پاره ئه‌خه‌نه حسابه‌که‌ی من، یان نه؟
وڵامه‌کانیش هه‌میشه ئه‌رێ بوون. ته‌نیا که‌ڕه‌تێک به ڕاشکاوی
بڕیارمدا که بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئێران ئه‌ویش کاتێک بوو که له
مه‌حکه‌مه‌ی سه‌ی مه‌هدی وخزمه‌کانم به تۆمه‌تی قه‌تڵی ئایه‌توڵا
شه‌مس ئابادی ئاگادار کرام.
تا من له لیبییه‌وه گه‌یشتمه پاریس، دادگا کاری خۆی کردبوو
ومه‌حکه‌مه‌ی ئه‌وانه ته‌واو ببو وسه‌ی مه‌هدی که‌سێک که ئه‌م
هه‌موه بێنه‌و به‌ره‌مه‌و سه‌ر وه‌ت و سامانه‌م له‌وه پێگه‌یشتبوو
سزای دوکه‌ڕه‌ت کوشتن*ئێعدام* ی به سه‌ر دا سه‌پابو. من مانای
دووکه‌ڕه‌ت ئێعدامم نه ئه‌زانی، ئه‌م نه‌زانییه‌ی منیش ببوه
نوکته‌یه‌ک به ده‌ست قه‌تبزاده‌وه که به‌ر ده‌وام به‌وه گاڵه‌ته‌ی
پێ ئه‌کردم.
به قوتبزاده‌م وت : به هه‌ر چۆنێک بوه من ئه‌بێت خۆم بگه‌یه‌نمه‌وه
ئێران و سه‌ی مه‌هدی له به‌ندی خانه ڕزگار بکه‌م!. به قوتبزاده‌م وت
: من ئێسته ئیتر ته‌نیا نیم ولانیکه‌م په‌نجا تا شه‌ست که‌سی وه‌ک خۆم
له لیبی له ژێر ده‌ستمدا کار ئه‌که‌ن، ئه‌م که‌سانه له هیچ شتێک
ترس و باکیان نییه، ئێمه ئه‌توانین له رێگای که‌ژ وکێوه‌وه خۆمان
بگه‌یه‌نینه ئێران و به هه‌ر نرخێک بوه سه‌ی مه‌هدی هاشمی ڕزگار
بکه‌ین!.
قوتبزاده وتی : یه‌که‌م ، تۆ له کوێ‌ڕا ئه‌زانی ئه‌و په‌نجا، شه‌ست
که‌سه به بێ مۆڵه‌تی قه‌زافی ئاماده‌ن هه‌وکاریت بکه‌ن، دو، هێشتا
که شتێکی تایبه‌ت له ئارادا نییه، ئه‌مه بڕیارێکی سه‌ره‌تاییه،
ئێمه‌یش کونفێدراسیۆنمان هه‌یه له دژی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا کاری نێو
نه‌ته‌وه‌یی ئه‌که‌ین و هه‌رگیز ئه‌وسزا سه‌پێندراوه ناچێته قۆناغی
جێ به جێ کردنه‌وه، سێ، دوای ئه‌مانه‌یش داگای پێدا چوونه‌وه‌و و زۆر
عه‌له‌م شه‌نه‌گی تر هه‌یه که به‌ر به‌م بڕیاره ئه‌گرێت، پاشان له
کاتێکدا پشتراس کردنه‌وه‌ی قسه‌کانی له خۆی له به‌نی سه‌در ئه‌ویست
ڕووبه من به پێکه‌نینه‌وه وتی: ئێسته مانای دووجار کوشتن*ئێعدام*
فێر بویت؟ وتم : نا! وتی: یانی ئه‌گه‌ر جاری یه‌که‌م ویستیان ئێعدامی
بکه‌ن، تۆ له‌گه‌ل سپا شه‌ست که‌سییه‌که‌ت نه‌گه‌یشتیته تاران، بۆ
جاری دووهه‌م به دڵنییاییه‌وه ئه‌گه‌یت! دواتر له‌گه‌ل هه‌مو به‌شدار
بوانی کۆڕه‌که ده‌ستیان دایه قاقای پێکه‌نین.
به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لیبی، دیار بوو که له سه‌ر خواستی
قوتبزاده، ئایه‌توڵا به‌هه‌شتی، په‌روه‌رش وباوکم ته‌له‌فونیان بۆ
کردم‌و قسه‌یان له‌گه‌ل کردم، وتیان که جارێ بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ
ئێران نه‌که‌مه‌وه، باوکم وتی ئه‌مه ڕاسپارده‌یه به‌ڕێز سه‌ی مه‌هدی
ه!
ڕێگا چاره‌یه‌کم بۆ نه مایه‌وه به ناچار به‌ڵێنیم پێدان و به‌ره‌و
لیبی وه‌ڕێ که‌وتم. له لیبی به‌ر ده‌وام بووم له‌و کارانه‌ی پێشووم و
هه‌ر وه‌ک جاران بێ هه‌واڵ له دونیای ده‌ورو به‌ری خۆم. ته‌نیا
به‌وه‌ی که پاره کۆ ئه‌که‌مه‌وه دڵخۆشی خۆمم ئه‌دایه‌وه. هه‌ر
ئه‌وه‌و ته‌واو. منیش بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی پاره ئاماده‌ی ئه‌نجامی هه‌ر
کارێک بووم.
لیبی بۆ من ببوه جێگایه‌کی خۆش، ئیتر ورده ورده هه‌ستم ئه‌کرد
بوومه خاوه‌ن که‌سایه‌تییه کی تایبه‌ت. که‌سایه‌تییه‌ک که ئیتر
ناتوانێت به‌فه‌قیری وله دوکانێکی قسابیدا یه ژیان بکات.
که‌سایه‌تییه‌ک که ئه‌بێت شۆفیری تایبه‌ت وچێشت دروست که‌ری تایبه‌تی
هه‌بێت، له کاتێکدا ئه‌زانێت هه‌م شۆفیره‌که‌و هه‌م نان دروس
که‌ره‌که هه‌ر دوکیان مه‌ئمووری نه‌هێنی ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی
ده‌وڵه‌تی قه‌زافین!.
|