۴\٣\٢٠١٠
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
گێڕانه‌وه‌ی:
جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش
به‌شیری

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
-
به‌شی
شه‌ش
-
من، چووم بۆ ژووری کۆنتڕۆل وپاش نیوکاتژمێر گه‌ڕامه‌وه. به ڕواڵه‌ت
هه‌موشتێک ئاماده کرابوو. سه‌ره‌تا چاوه‌کانی جه‌مشیدیان دابه‌ست و
پاشان کیسه‌یه‌کی ڕه‌شیان کرد به سه‌ر یداو هه‌ر ئه‌وه‌ی که دڵنیا
بوون ئیتر هیچ کوێ نابینێت، چاییچی و ئه‌حمه‌دی هاتنه ناو ژوورهکهوهو
جه‌مشید نێعمانیان کێشه‌کێش له هۆده‌که برده ده‌ر به‌ره‌و ده‌ره‌وه،
له پاڵ ده‌رگای هاتنه ناو ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ت ئوتۆمبیلێک له جۆری
مینی بووس که شیشه‌ی نه‌بوو له جۆری ئه‌و ئوتۆمبیلانهی به‌ندیخانه‌کان
که به‌ندکراوی پێئازو گوێز ئه‌که‌ن ڕاوه‌ستابوو که جه‌مشیدیان خسته
ناوی. ئێمه‌ش هه‌موومان سوار بوین وپاش ده خوله‌ک گه‌ڕیان به ناوشاری
ترابلۆس دا هه‌موومان پێکه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ ناو ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ت،
ئه‌مجاره‌یان نه‌وه‌ستاین تا ناو هۆڵێک که منیش بۆ یه‌که‌م جارم بوو
ئه‌مبینی، به‌ر له‌وه‌ی بچینه ناو هۆڵه‌که چاییچی وئهحمهدیچوونه
ناو هۆده‌یه‌کی تر و به فه‌رمانی عه‌بدولسه‌لام، من سه‌ره‌تا کیسه ڕه‌شه‌که
و پاشان چاوبهسهکهی جه‌مشیدم کرده‌وه. چه‌ند ساتێک دواتر سێکهسیمان
چوینه ناو هۆڵێکه‌وه که به‌توندی بۆنی ئه‌لکول وماده‌ی برین شۆری نه‌خۆشخانه‌کانی
لێ ئه‌هات. له ناو هۆڵه‌که پیره پێاوێک که جلی سپی له‌به‌ردا بوو
به‌سه‌ر مێزێکدا داچهمی بوه‌وه وسه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک بوو
که له ئاکامی شیکردنه‌وه ولێکۆ ڵینهوه له ته‌رمێک ئه‌نجام
درابوو. پیره پیاوه‌که سڵاوێکی له عه‌بدولسه‌لام کرد. عه‌بدولسه‌لام
به ئارامی شتێکی به‌و پیره پیاوه وت، به‌و هۆیه‌وه، پیره پیاو
وازی له خوێندنه‌وه‌که‌ی هێنا وبه‌ره‌و سووچێکی تر له هۆڵه‌که که‌وته
رێ. ئێمه‌ش به ئیشاره‌تی عهبدولسهلامبه دوای ئه‌واندا که‌وتینه رێ.
پیره پیاو له به‌رانبه‌ر دیوارێکدا که ده‌رگاگه‌لی ئاسنی وه‌ک ده‌رگای
باوه‌ڵی پێوه بوو ڕاوه- ستا وپاشان یه‌کێک له‌و ده‌رگایانه‌ی کرده‌وه.
له‌ویا زانین که ئێمه چوینه‌ته ناو ساردخانه‌یه‌ک. ساردخانه‌ی
پزیشکی یاسایی. من وعه‌بدولسه‌لام چوینه پێشه‌وه. مالافهیهکی سپی
به سه‌ر ته‌رمێکدا درابوو. عه‌بدولسه‌لام سه‌ره‌تا خۆی و به بێ ئه‌وه‌ی
من رێگا و توانای دیتنم هه‌بێت مه‌لافه‌ی سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی لادا وبه
خێرایی کێشایه‌وه به سه‌ر ته‌رمه‌که‌دا ودواتر جه‌مشیدی بانگ کرد
پێشه‌وه. جه‌مشید که ئیتر توشی وههم وترس ببو به‌یه‌نی ئه‌له‌رزی،
هاته پێشه‌وه. عه‌بدولسه‌لام رووبه من وتی که به جه‌مشید بڵێم ئه‌و
مهلافهیه لابدات وسه‌یری ئه‌و جه‌نازه‌یه بکات بزانێ ئه‌و ته‌رمه
ئه‌ناسێته‌وه یان نا؟. من ده‌قی قسه‌کانی عه‌بدولسه‌لام م وه‌ر گێڕایه
سه‌ر زمانی فارسی و وتم به جه‌مشید. جه‌مشید به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک وشه
قسان بکات، له کاتێکدا ته‌واو به‌یه‌نی وه‌ک شه‌ق شه‌قه ئه‌له‌رزا،
هاته پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ مه‌لافه‌که‌ی له سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی لادا،
قیڕه‌یه‌کی لێ به‌رزبوه‌وه‌و ته‌خت که‌وته سه‌ر زه‌وی!. ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێت بار‌و دۆخی منیشزۆر باشتر له دۆخی جه‌مشید نه‌بوو که‌مێکی مابوو
منیشله ترساندا دڵم بوه‌ستێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه‌ی که له
ناو ئه‌و سارداخانهیهدا بوو ته‌رمی که‌سێکیتر نه‌بوو بێجگه له عه‌بدولڕه‌زا
ته‌قه‌وی نییا ...
بۆ یه‌که‌م جار قینم له خۆم بوو. من له ده‌میشق نۆ ئه‌فسه‌ری سووریم
تیرباران کردبو وسێزده گوله‌م به مێشکیانه‌وه نابوو، من ئیتر له
کوشتنی ئه‌م و ئه‌و ترس وباکێکم نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م دانه، به
دڵنیاییه‌وه ئه‌مه بێ‌تاوان ترین بنیام بوو که کوژراوه. ساتێک بیرم
کرده‌وه، بۆ چی ئه‌ویان کوشتوه؟ ئه‌و که خه‌ریک بوو هه‌مو شتیکی باس
ئه‌کرد. شتێکی گرینگیش نه‌بوو هه‌موو ئه‌م رووداوه ده‌ست کردانه
رووداو گه‌لێک بوون که بتوانن وره‌ی تێک بشکێنن و دواتر باشتر ڕامی که‌ن
بۆ سیخوڕی، بهکرێگرتهیی، نۆکه‌ری یان هه‌ر شتێکی تر، که وایه بۆ ئه‌بێت
بکوژرێت؟.
ته‌مه‌نی ئه‌م بیر کردنهوهیشم درێژه‌ی نه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی که
عه‌بدولسه‌لام داوای له‌و پیره پیاوه‌کرد که بۆ هێنانه‌وه سه‌ر خۆی
جه‌مشید ده‌ست به کاربێت و پاشان بینێرێته‌وه بۆ ژووره تاکه که‌سییه‌که‌ی
خۆی،کاری ئه‌و رۆژهیشمان به‌م رووداوه‌ی ناو ساردانه کۆتایی پێهات و
منیش وام به باش ئه‌زانی که زوتر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ هوتێل وپشویهک بده‌م.
ئه‌و شه‌وه بۆ یه‌که‌م جار له ته‌مه‌نمدا نه‌متوانی به هاسانی بنوم.
تا به‌یانی له باره‌ی مه‌رگی عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی نییاوه بیرم ئه
کرده‌وه. هه‌مو بیره‌وه‌رییه‌کانم وه بیر خۆم ئه هێنایه‌وه‌و ئه‌م
بینی چلۆن شاگرد قه‌سابێکی قههدهریجانی له به‌ر پاره که‌وتوه‌ته
ناو زه‌لکاوێک که ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆر کارانه‌ی له ئاوی خواردنه‌وه
لا ساده تره. ئیتر قینم له خۆم و له پاره‌یش بوو. له به‌ر خۆمه‌وه
بیرم لێ ئه‌کرده‌وه، زیاتر له ده که‌ڕه‌ت بڕیارم دا که، ئه‌گه‌ر له‌م
جهحانمهی لیبی نه‌جاتم بێت یه‌ک ڕاست ڕائهکهمهوه بۆ ئێران، ئه‌گه‌ر
بڕیاره له به‌ند بکرێم با له ئێران‌دا به‌ند کرابم، ئه‌م بیرانه‌م ئه‌کرده‌وه
و له‌لایه‌کی تریشه‌وه خۆمم سه‌ر کۆنه ئه‌کرد که واز بێنه، به
خۆمم ئه‌وه‌ت تۆ که ئه‌وه‌نده ترسه‌نۆک خوێڕی نه‌بوی!. عه‌بدولعامر
عه‌بدولڕه‌زای کوشتوه به تۆ چی؟تۆ چریکێکی. کاری تۆ کوشتن و کوژرانه
که وایه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کوژرێیت ئه‌بێ بکوژیت! ئه‌مانه ئه‌و مل ملانێ
و کێشمه کێشه ده‌روونیه بوون که ئه‌و شه‌وه‌م پێ رۆژ کرده‌وه.
به‌یانی کاتژمێر نۆ، گه‌یشتمه ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ت، به ته‌واوی له
بیرم چوه‌وه که دوێنێ شه‌و چ کێشمه کێشێکی ده‌روونیم هه‌بو. هه‌موو
شتێک هه‌مدیسان ته‌یار وبه ره‌واڵی ئاسایی خۆی ئاماده بوو!.
کوڕه‌کان هه‌مویان باش بوون، هه‌م عه‌بدولسه‌لام
و عه‌بدولعامر، هه‌م چایچی و ئه‌حمه‌دی. کاری رۆژانه‌مان ئه‌بوا ده‌ست
پێ بکردایه‌ت. به ده‌م خواردنی قاوه‌ی تاڵی عاره‌بییه‌وه بڕیار درا
که من ده‌ست که‌م به لێکۆڵینه‌وه له جه‌مشید نێعمانی. خۆیشم زۆر
پێخۆشحاڵ بووم، من تامه‌زرۆی بینینی نێعمانی بووم که بزانم پاش چوونی
بۆ ساردخانه ودیتنی ته‌رمی هاوڕێکه‌ی ئێسته چ بار‌و دۆخێکی هه‌یه.
کاتێک چوومه ژورێ لێکۆڵینه‌وه، یه‌که‌م شتێک که سه‌رنجمی بۆ لای خۆی
ڕاکێشا ئه‌وه بوو که جه‌مشید، به ڕه‌نگ وڕواڵهتیدا دیار بوو که له
دوێنه‌وه لانیکه‌م پێنج تا شه‌ش کیلۆ له کێشی که‌م بوه‌ته‌وه.
بڕیارم دا زیاتر له‌وه‌ی وا پێویسته له‌گه‌لیدا خۆماڵی وگهرموو گوڕ
بم. له باوه‌شم گرت، ئه‌م لاو لایم ماچ کرد، وایشم نیشاندا که منیش
به قه‌ده‌ر ئه‌و مه‌ترسیم له سه‌ره بۆیه ئه‌گه‌ر نهم توانی زیاتر
له‌گه‌لی گهرمو گوڕ بم منیش ئه‌ترسم. ئیتر جه‌مشید ئه‌و بنیامه نه‌ترس
و له سه‌ره خۆ و هێمنه‌ی دوورۆژ له‌وه پێش نه‌بوو، دڵه ڕاوکێ ببوه
خۆرکه‌ی گیانی. پێم وت: ئه‌بێت زۆر وریا بیت! من ئه‌م هه‌وێت یارمه‌تیت
بده‌م به‌ڵام ئه‌مانه ئه‌گه‌ر به حاڵ بزانن که من نیازێکی وام هه‌یه،
بار‌و دۆخی منیش له تۆ باشتر نابێت....
جه‌مشید نێعمانی که ڕه‌نگ وروی خاوه‌ن مردویه‌کی لێ نیشتبوو، وتی:
به‌رێز! قه‌سه‌م به خوا من تاوانێکم نییه، ئه‌م عه‌بدولڕه‌زا نزیک
ترین و تێکه‌ڵ ترین دۆست وهه‌ڤاڵی من بوو. من چۆن ئه‌توانم که سێک که
نزیکترین که‌سه پێم بکوژم. تۆ ئه‌وت نه ئه‌ناسی! له مێهره‌بانی و گهرمو
گوڕیدا هاوتای نه‌بوو. ئه‌و منداڵێکی شه‌ش مانگانی هه‌بوو. ژنه‌که‌ی تا
ئاستی په‌ره‌ستین خۆش ئه‌ویست. چۆن، چلۆن ئیمکانی هه‌یه من ئه‌وم
کوشتبێت؟
به سه‌ر سوڕمانێکه‌وه سه‌یریم کرد وپاش چه‌ند چرکه ساتێک، وتم:
بڕوانه، ته‌مه‌نات لێ ئه‌که‌م له گه‌ل من درۆ مه‌که! تۆ ئه‌ڵێیت که
ئه‌و ژنه‌که‌ی تا ئاستی په‌ره‌ستین خۆش ئه‌ویست وئه‌وینداری منداڵه‌که‌ی
بو، ئه‌ی چۆن بوو دوێنێ وتت که له‌گه‌ل سێ کچی ئامریکایی چوون بۆ ماڵی
سونیا؟ ئه‌مانه پێکه‌وه دژایه‌تییان هه‌یه!
بێ دره‌نگ وتی: خوا ئاگاداره که ئه‌ومان به زۆر برد. نه ئه‌هات. ئه‌و
ته‌نانه‌ت کاتێکیش که له بنکه‌ی لانگ ئایلاند بوین، شه‌و ورۆژ له‌به‌ر
نامه نووسین بۆ خێزانی وگریان وفرمێسک هه‌ڵڕشتن بۆ ماڵ ومنداڵی فریای
هیچ نه ئه‌که‌وت. حه‌ز ئه‌که‌م باوه‌ڕم پێبکه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ئه‌مانه‌یش من بکوژن، گرینگ نییه. من ئه‌وه‌نده له کوژرانی عه‌بدولره‌زا
نگه‌رانم که ئیتر مه‌رگ لای من بایه‌خێکی نییه، به‌رده‌وام وام له
بیری ئه‌وه‌دا که ئاخۆ ماڵ و منداڵی چی‌یان به سه‌ر دێت؟.
وتم: بڕوانه! به هه‌ر حاڵ تۆ تاوان باری به کوشتنی عه‌بدولڕه‌زا، ئه‌بێت
یارمه‌تی بکه‌یت که ڕاستی کوژرانی ئه‌و روون ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وت
نه کوشتوه، هۆکارێک نابینم که تۆ بکوژنه‌وه، ئه‌و کات تۆ ئه‌توانی
بگه‌رێیته‌وه بۆ ئێران وسه‌ر په‌ره‌شتی ژن و منداڵه‌که‌ی ئه‌و به ئه‌ستۆ
بگریت. به‌ڵام، بابه‌ته‌کان یه‌ک و دوان نین. کوشتنه. دزییه. سیخوڕی
کردنه. به‌زاندنی سنووره وزۆر شتی تر، بۆ ئه‌مانه چ وڵامێکت ئه‌بێ؟
هێشتا قسه‌کانم ته‌واو نه کردوو که ماجه‌راکه‌ی دوێنێ دووپات کرایه‌وه،
ئه‌فسه‌رێکی لیبی چه‌ک به ده‌ست هاته ناو ژووره‌که، سه‌ره‌تا به‌ر
بوه گیانی من تا سهروازه کان منیان له ژێر چنگی ده‌ر هێنا، پاشان
هێرشی کرده سه‌ر جه‌مشید نێعمانی. هه‌ر ئه‌و ماجه‌رای دوێنێ به بێ که‌م
وکوڕی دوپاته کرایه‌وه!وه، منیش، هه‌مدیسان ژووری کۆنترۆڵ، پێکه‌نین
وگاڵته، قاوه وبرین پێچ چاوهڕیمیان ئه‌کرد!ئێسته ئیتر ورده ورده
قینم له چاییچی و ئه‌حمه‌دی هه‌ڵ ئه گرتبوو. له به‌ر خۆمه‌وه ئه‌م
وت بۆ چی ئه‌م دوو که‌سه نایه‌نه ناو رووداوه‌که‌و لێکۆڵینه‌وه‌که،
بۆ چی هه‌مو کارێک که به ئازار وئه‌شکه‌نجه کۆتایی پێدێت، ئه‌یخه‌نه
ئه‌ستۆی من و ئه‌م دوکه‌سه له پشت په‌رده‌وه ئه‌مێننه‌وه.
هێشتا، قاوه‌که‌م ته‌واو نه‌کردبوو که عه‌بدولعامر وتی:
_ بۆ لێکۆڵینه‌وه ئاماده‌ی؟
وتم: خۆ چاوت لێیه هێشتا جه‌مشید خه‌ریکی لێدان خواردنه، خۆیشم به‌ش
ئه‌مڕۆ لێدانم خواردوه!
هه‌موان پێکه‌وه ده‌ستمان کرده پێکه‌نین و.....عه‌بدولعامر وتی :
نا، له جه‌مشید ناڵێم!...
ویستم بڵێم نا! ئه‌مویست بقیڕێنم و هاوار بکه‌م بڵێم ئیتر نام هه‌وێت
ببمه شه‌ریکه تاوانی ژه‌نه‌ڕاڵ قه‌زافی و مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ته‌که‌ی،
به‌ڵام هه‌رچی هاوار و قیڕهیه له قوڕگمدا قه‌تیس مایه‌وه و چرکه
ساتێک دواتر له کاتێکدا هه‌ر سێکمان جگه‌ره‌کانمان داگیرساندبوو، به‌ره‌و
ژووری لێکۆڵینه‌وه‌ی ژماره یه‌ک که‌وتینه رێ! هه‌ر ئه‌و ژووره‌ی که
بۆ ئاخرین جار عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی نییام به زیندویی دیبوو. چایی چی
و عه‌بدولعامر چوونه ژووری کۆنتڕۆڵ منی په‌که‌ر و بێ تین وله خۆم یاس
به ته‌نیایی چومه ژووری لێکۆڵینه‌وه، له‌یه‌که‌م هه‌نگاوی چوونه
ژووره‌وه‌م دا ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو به ته‌واوی دڵم بوه‌ستێت. جێگای
بڕوا نه‌بوو. له نێوان خۆشی و سه‌ر سوڕماندا، له نێوان خۆشی و بێ
باوه‌ڕیدا، له نێوان خۆشی و ماتیدا ته‌ماشای ئه‌وه‌م ئه‌که‌رد که له
به‌رانبه‌رمدا بوو:
عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی نییا، پیاوێک که دوێنێ ته‌رمه‌که‌یم له ناو
ساردخانه، له شوێنی مردوه‌کاندا دی، له سه‌ر کورسییه‌ک، له جێگا هه‌میشه‌ییه‌که‌ی
دانیشتبوو و جگه‌ره‌ی ئه‌کێشا!چرکه ساتێک وه‌ستام و سه‌یرم کرد. بڕوام
نه ئه‌کرد. من شایه‌دی ئه‌و هجووم و ئه‌شکه‌نجه دڕندانه‌و بێ ڕۆحمانهیه
بووم، که کرایه سه‌ر ئه‌م لاوه. من، دوێکه، جه‌نازه‌ی ئه‌وم له
شوێنی مردوه‌کانی ساردخانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی لیبی به مردویی بینی
بوو، ئێسته چلۆن ئه‌بێت هه‌ر ئه‌و قوربانییه، هه‌ر ئه‌و فڕۆکه وانه
له دا‌و خراوه که دوێنێ شه‌و له‌به‌ر مردنی ئه‌و بۆ یه‌که‌م جار
ئازاری رۆحیم هه‌بوو، نه‌مردبێت وساق وسڵامه‌ت، له شوێنی هه‌میشه‌یی
خۆی، له سه‌ر کورسی تاوان بار له ژووری لێکۆڵینه‌وه، له به‌رانبه‌رمدا
دانیشتبێت؟ وادیار بوو که له‌یه‌که‌م ساته‌کانی هاتنی من بۆ ناو ئه‌م
رووداوانه، ئه‌بوا هه‌موشتێک ڕهنگو رواڵه‌تی رووداوێک و به‌سه‌ر
هاتێکی تێدا بێت! هه‌مو شتێک له دونیایه‌کی پڕ له درۆ، فێڵ و ته‌ڵه‌که‌دا
کورت کرابێته‌وه. به هه‌ر حاڵ ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک بیر کردنه‌وه بوون
که له‌وانه‌یه له چرکه ساتێکدا به مێشکمدا تێپه‌ڕین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که له رێوه پێکه‌نیم و عه‌بدولڕه‌زا که سڵاوی کرد وله به‌رم هه‌ستایه‌وه،
له باوه‌شم گرت و ماچم کرد و له بابه‌ت رووداوه‌که‌ی دوێنێ به له
سه‌ره خۆیی نگه‌رانی خۆم ده‌ر بڕی.
عه‌بدولڕه‌زا وتی :
_ من بۆ تۆ ناڕه‌حه‌ت بووم له به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ خه‌ریک بوو یارمه‌تی
منت ئه‌کرد و موحیبه‌تت به من ئه‌کرد به‌ڵام که‌وتیته به‌ر شاڵاوی
بێحورمهتی هاوکاره‌کانت.
هێدی وله سه‌ره‌خۆ، له کاتێکدا که به ئیشاره‌ت تێم گه‌یاند که فه‌رمو
دانیشه به‌ده‌م ئه‌م ئیشاره‌ته‌وه، وتم :
_ ئاخر ئامانهیش ناحه‌قیان مه‌گره! لێک تێنهگهیشتنێت بو به خۆشییه‌وه
وبۆ تۆیش خۆشحاڵم که کێشه‌که چاره سه‌رکرا. ئه‌مانه پێیان وابو له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی من ئێرانیم خه‌ریکم یارمه‌تی تۆ ئه‌ده م. بنیامی به‌و خولق
وخو له هه‌مو شوێنێک هه‌یه. له لایه‌کی تریشه‌وه راپۆرتیان
پێدابوون که گۆیا من نه‌قشه‌ی بهندیخانهکهم بۆ تۆ کێشاوه‌و داومه
به تۆ و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت لێره هه‌ڵبێیت. به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام
راستییه‌کان ده‌ر که‌وت ئه‌بینی که دیسانن په‌روه‌نده‌که‌ی تۆیان به
من دایه‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه، به‌ڵام تۆیش ئه‌بێت به‌ڵێنیم بده‌یتێ که
به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌م بار‌و دۆخه که‌بۆ من هاتوه‌ته به‌ره‌وه
هاوکاریم بکه‌یت له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووتر ئه‌م به‌سه‌رهاتانه
روون ببێته‌وه.
و، پاشان لێکۆڵینه‌وه‌م ده‌ست پێ‌کرد.
مه‌به‌ستی من له‌باس کردنی ئه‌م به‌سر هاتانه، گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌کانی
ناو لیبی نییه. ئه‌مرۆکه، ئیتر هه‌مو دونیا له‌و جینایه‌تانه‌ی وا
له لیبی و سوریه به‌رێوه ئه‌چن، ئاگادارن. من ئه‌گه‌ر ده‌ستم کردوه
به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م به سه‌ر هاتانه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه بزانن له
دونیای سیخوڕی دا، خولی چریکی و سه‌ر ئه‌نجام بون به پاسدار
وپارێزگاری خومه‌ینی، بۆ وێنه بنیامێکی که‌م خوێنه‌واری قههدهریجانی
چ هه‌ل و مه‌رج وبارو دۆخێک ئه‌بێ تێپه‌ڕێنی. به واته‌یه‌کی تر من ئه‌م
به سه‌ر هاتانه باس ئه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی وڵامێک بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی
وا پرسیار ئه‌که‌م بۆ چی ئه‌م پاسدارانه‌ی خومه‌ینێ هێنده دڵڕه‌ق بێ
ڕۆحمن؟ من ئه‌مه‌وێ بڵێم، من و زۆر که‌سی تر که له دامه‌زرێنه‌رانی
کۆمیته‌کان و سوپای پاسداران بوین، به‌ر له‌وه‌ی خومه‌ینی سه‌ر که‌وێت،
ده‌ستمان به خوێن سوور ببو، شه‌رمان کردبوو، بنیاممان کوشتبوو،
وێرانکاریمان کردبو، ته‌قینه‌وه‌مان ئه‌نجام داب‌و به‌ر ده‌وامیش به‌سه‌ر
هاتی کوشتنه‌کان جۆرێک بوو که ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر هاتی چوار کوشتن له
ئارادا بوایه‌ت لانیکه‌م جارێکی وه‌ک ئه‌مه‌ی ته‌قه‌وی نیای تێدا بوو
که له ڕاستیدا کوشتنێک له ئارادا نه‌بوو، ئه‌م شێوازانه به جۆرێک
بوون که خۆیشمان بڕوا به خۆمان نهکهینو کڵاو بنێینه سه‌رخۆمان
ووامان لێ بێت ئیتر نه‌توانین بڕیارێکی ئهوتوۆ دروست ورێک پێک بده‌ین.
هه‌ر له‌م ئه‌زمونه‌ی لێبی ه‌وه بۆ که فێر بووم ئه‌کرێت به هاسانی
خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێک ئاو دیلێک ئه‌شکه‌نجه بکرێت، لێدان بکرێت، له
به‌ندیخانه بکرێت، به ده‌رزییه‌کی هۆشبه‌ر به‌ند کراو بۆ ماوه‌ی یه‌ک
دوو کاتژمێر له هۆش ببرێت وبخرێته شوێنی مردوان له ساردخانه، کفنی
سپی به سه‌ریدا بکێشرێت، به‌ڵکو له ناخی ئه‌م هه‌مه‌و رووداوه ده‌ست
کرده دا شتێک که نادیار بوو سه‌ری ئه‌و ریسه به ده‌ست کێوه‌یه وه
ده‌ست که‌وێت. زۆر جاران، پاش ئه‌و ئه‌زموونه‌ی لیبی، من ئه‌م شێوازه
دژه مرۆڤایهتییهم له ئێرانی خۆماندا به کار هێناوه‌و تاقی کردوه‌ته‌وه
کاریگه‌ری به هێزی بوه له سه‌ر دیل‌و ئاکامی باشی بوه بۆ ئێمه! که
له جێگای خۆیدا باس له‌وانه‌یش ئه‌که‌م.
به هه‌رحاڵ، له‌و حه‌وتوه‌دا، هه‌مو ئێمه سه‌ر قاڵی لێکۆڵینه‌وه له
عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی‌نییا بوین.ئه‌مجاره ته‌رمی جه‌مشید نێعمانی له
ساردخانه‌که‌دا بو وئهبوا ته‌قه‌وی نییا سه‌ردانی بکردایه‌ت. ڕواڵه‌تی
بابه‌ته‌که ئه‌وه بوو ئه‌م دوولاوه هه‌ر کامه‌یان تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌و
هه‌ڤاڵه‌که‌ی لێدرابوو، زۆر سروشتی بو ئه‌م دو فڕۆکه‌وانه له‌و تۆمه‌تانه‌ی
وا خرابوه پاڵیان، زانیارییه‌کیان نه‌بوو، که واته قسه‌یه‌کیشیان بۆ
کردن نه‌بوو، به‌ڵام عه‌بدولسه‌لام و عه‌بدولعامر وازییان نه ئه‌هێنا
و له کۆتایی هه‌ر رۆژێکدا، کاتێک کاتی داڕشتنی گه‌ڵاله وشێوازی کاری
به‌یانی ئه‌هات، بڕێک قه‌ول وبه‌ڵێنی، ئه‌شکه‌نجه، هه‌ڕه‌شه‌و ته‌نانه‌ت
دڵنه‌وایش یان ڕا ئه‌سپارد که ئه بوا به‌یانی هه‌مان رۆژ له لایه‌ن
منه‌وه له‌م لێکۆڵینه‌وه ئازاراوییه‌دا جێبه جێ بکرانایهت.
شتێک که لای من پرسیاری دروست ئه‌کرد ئه‌وه بوو که، هیچ کات به‌رپرسانی
لیبی ئاماده نه‌بوون ڕاستی شتێک ته‌نانه‌ت لای منیش باس که‌ن. من ته‌نیا
که‌ره‌سه‌یه‌کی بێ ئیراده بووم به ده‌ستیانه‌وه. دواتر زانیم که هه‌مو
ئه‌م گه‌ڵاله‌و پیلانانه، هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی که به منیان وتبوو و
جێبه‌جێ کرده‌کانیان له من ئه‌ویست، بێجگه له درۆ وفێڵ و ته‌ڵه‌که
هیچ شتێکی تر نه‌بوون.ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه، ده‌رۆژی خایاند وبه‌رپرسانی
لیبیایی له‌ماوه‌ی ئه‌م دهرۆژهدا له‌م دو لاوه فڕۆ که‌وانه بڕێک
فیلم، به‌ڵگه‌ی سیخوڕی، واژۆی ده‌ست کرد له ژێر هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌کان، هه‌ندێک وێنه له کاتی ڕابواردن و سێکس، بڕێکی تر به‌ڵگه‌ی
ده‌ست کردیان دروست کردبو، به‌و به‌ڵگانه‌وه هێنده ئه‌و دولاوهیان
خستبوه ژێر گوشاره‌وه که ئه‌و دوانه ئه‌ماده بوون بۆ ئه‌نجامی هه‌ر
کار وئه‌رکێک.
پاش ده رۆژ لێکۆڵینه‌وه، کاتێک ئه‌و به‌ڵگه ده‌ست کردانه که وه‌ک
به‌ڵگه‌ی واژۆ کراو له لایه‌ن ئه‌و دو فڕۆکه‌وانه‌وه دروست کرابوو
خرانه به‌ر ده‌ست، ئه‌و به‌ڵگانه ئه‌ی توانی ئه‌و دولاوه، چ له
لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی ئێران، چ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئامریکا و
ته‌نانه‌ت پۆلیسی نێو نه‌ته‌وه‌یش به کوشتن بدات، ئه‌وه‌ی که
لیبیاییه کان ناویان نا* کۆبوونه‌وه‌ی گرینگ* ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌و رۆژه سه‌ر له به‌یانی شه‌مه بوو. کاتێک که من گه‌یشتمه
ئیداره‌ی ئه‌منیه‌ت، ناو ژوری کۆنترۆڵ بار‌و دۆخه‌که شێوازێکی تری هه‌بوو.
عه‌بدولسه‌لام وعه‌بدولعامر وه‌ک هه‌میشه جلی ئه‌رته‌شی لیبییا له به‌ریاندا
بوو، به‌ڵام چاییچی وئه‌حمه‌دی جلی فڕۆکه‌وانانه‌ی هێزی ئاسمانی
ئێرانیان له‌به‌ردا بوو. له‌ژوری لێکۆڵینه‌وه که‌یش ده‌زگایه‌کی بڵاو
کردنه‌وه‌ی فیلمی تێدا دانرابوو.
کاتژمێر ده ونیو عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی نییا هێنرایه ناو ژوری
لێکۆڵینه‌وه. ده‌ست به‌ن له ده‌ستی کرابوو وجلی فرۆکه‌وانی هێزی
ئاسمانی ئێرانی له به‌ر کرابوو و مات ومهلوول و په‌که‌ر سه‌یری ده‌زگای
بڵاو کردنه‌وه‌ی فیلمی ئه‌کرد. ماوه‌ی نیو کاتژمێر به ته‌نیایی له
ژووره‌که‌دا بوو تا ئه‌و کاته‌ی عه‌بدولعامر، عه‌بدولسه‌لام و چایی چی
پێکه‌وه چوونه ژووری لێکۆڵینه‌وه بۆ لای ته‌قه‌وی نییا. ته‌قه‌وی
نییا به بێ ئیراده هاواری کرد:
_ سڵاو چایی چی! تۆ لێره چی ئه‌که‌ی ؟
چایی چی که سیمایه‌که‌ی نگه‌رانی به خۆیه‌وه گرتبو، له سه‌ره خۆ و
ئارام وتی :
_ هاتوم تۆ وه‌ر بگرمه‌وه!
ئه‌م قسه‌و باسانه زۆری نه‌خایاند، له به‌ر ئه‌وه‌ی به بڕیاری عه‌بدولسه‌لام،
گڵۆپ ورۆشناییه کانی ناو ژووره‌که کوژانه‌وه و ده‌زگای فیلم هه‌ڵکراو
پیشاندانی فیلمه‌که ده‌ستی پێ کرد. فیلمه‌که له یه‌که‌م چرکه ساته‌کانه‌وه
لای منیش سه‌رنج ڕاکێش بو. فیلمه‌که عه‌بدولڕه‌زا ته‌قه‌وی نییا وجه‌مشید
نێعمانی وچه‌ند که‌سێکی تری له کاتی هاتنه ده‌ر له بنکه‌ی ئایلاند
پیشان ئه‌دا، پاشان هاتنیان بۆ نیۆیۆرک، پیاسه کردنیان له شه‌قامه‌کان،
چون بۆ ڕهستووران وباڕ *باڕ شوێنی خواردنه‌وه‌یه* کچه جوانه‌کان وچه‌ند
دیمه‌نی سێکس که وادیار بوو له ماڵه‌که‌ی سونیا دا ئه‌و دیمه‌نانه
هه‌ڵگیرابێت. پاشان هه‌ندێک دیمه‌نی تر بڵاو کرایه‌وه که تێیدا ته‌قه‌وی
نییا خه‌ریک بوو جنێو قسه‌ی ناشیرینی به شا ورژیمی پاشایه‌تی ئه‌وت.
من به دیتنی ئه‌م دیمه‌نانه مات ومهنگ بوم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیمه‌نه
کان لام نامۆ نه‌بوون، منیش له ناو بڕێک دیمه‌نیدا هه‌بووم به‌ڵام ئه‌و
قسانه‌ی وا له فیلمه‌که بڵاو ئه‌کرانه‌وه ئه‌و قسانه نه‌بوون که
ته‌قه‌وی نییا له‌و کاته‌دا لای من ئه‌ی کردن. ده‌نگه‌که‌یش ده‌نگی ته‌قه‌وی
نییا بوو. هێنده سه‌رم سوڕ مابوو خه‌ریک بوو شێت ببوم. وێنه‌ی ته‌قه‌وی
نییا له یه‌ک پاسپۆرتی سوریدا و بڕێک دیمه‌نی تر پیشان دران. ماوه‌ی
فیلمه‌که بیست خوله‌کی خایاند. من که خۆم له زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و
دیمه‌نانه‌دا بووبووم وه‌خت بو تێک چم ئێسته بگات به ته‌قه‌وی نییای
داماوی بێ ده‌ره‌تان!.
یه‌ک دوجارێک ڕه‌خنه‌و گله‌یی وگازه‌نده‌ی ده‌ر بڕی، به‌ڵام هه‌موان به
سکاڵاکی گاڵته‌یان کرد وله وڵامدا پێکه‌نین. کاتێک گڵۆپ و رۆشناییه‌کانی
ناو ژووره‌که ههڵکرانهوه، عه‌بدولسه‌لام په‌روه‌نده‌یه‌کی زۆر ئه‌ستووری
دایه ده‌ستی چایی چی وله‌گه‌ل عه‌بدولعامر پێکه‌وه له ژووره‌که
چوونه ده‌ر هاتن بۆ ژوری کۆنتڕۆل.
چایی چی به پێچه‌وانه‌ی کاتی چوونه ژووره‌وه‌ی، ئه‌مجاره زۆر به
هێمنی وبه شێوازێکی دۆستانه به ته‌قه‌وی نییا ی وت:
_ عه‌بدولڕه‌زا!، چۆنی، چلۆن توانیت ئه‌و هه‌موه خه‌یانه‌ته بکه‌یت
وڵاته‌که‌ت؟
_ ئه‌مانه درۆن! وه‌ڵا درۆن! چایی چی تۆ من به باشی ئه‌ناسی.....
_ چۆنی درۆیه؟ مه‌گه‌ر تۆ خۆت فیلمه‌کانت نه‌دی؟ فیلمێک به‌م روونیه
نابێت درۆ بێت! تۆ بیرت له‌وه نه کردبوه‌وه که ئێران وسوریه پێوه‌ندییه‌کی
دۆستانه‌یان هه‌یه وکاتێک پاشای ئێران بی هه‌وێت، تۆ ئه‌ده‌نه‌وه ده‌ست
ئێران! بڕوانه وبزانه چ چاره نووسێکت بۆخۆت دروست کردوه. من دۆست
وهه‌ڤاڵی تۆ ئه‌بێت له ئێرانه‌وه بێم بۆ ئێره که تۆ وه‌ر بگرمه‌وه‌و
بت به‌مه‌وه بۆ ئێران...... له ئێرانیش چاره نووست دیاره. به‌ندیخانه،
لێکۆڵینه‌وه وپاشان به‌تاوانی سیخوڕی و خه‌یانه‌ت تیرباران چاوه‌ڕێته!
ته‌واو!.
...........درێژه‌ی هه‌یه
|