١٧\٣\٢٠١٠
رازه نه‌درکاوه‌کانی کۆماری ئیسلامی.
گێڕانه‌وه‌ی:
جه‌عفه‌ر شه‌فیعزاده
نووسینی: سیاوه‌ش
به‌شیری

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
-
به‌شی
هه‌شت
-
هاتنی خومه‌ینی بۆ پاریس.
ڕۆژێکیان سه‌ر له به‌یانییه‌کی زو به کاتی ترابلۆس، سادق قوتبزاده
له پاریسه‌وه ته‌له‌فونی بۆ کردم و وتی به خێرایی خۆت بگه‌یه‌نه
پاریس، له به‌ر ئه‌وه‌ی کاره سه‌ره‌کییه‌کان ده‌ستی پێکردوه‌و ئێسته
ئیتر له پاریس وله تاران زۆرتر پێویستی به تۆ هه‌یه تا له‌ر لیبی.
قوتبزاده هه‌ر وه‌ها وتی به خێرایی له‌گه‌ل به‌ر پرسانی لیبیایی قسه
ئه‌که‌م، که به‌شکم به یه‌که‌مین فڕۆکه‌دا به‌ڕێت که‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌وانیش تاڕاده‌یه‌کی زۆر ئاگاداری ماجه‌راکان هه‌ن. قوتبزاده له
درێژه‌ی قسه‌کانیدا هه‌ر وه‌ها وتی که ئیتر ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ لیبی
بۆیه هه‌رشتێکی تایبه‌ت به خۆم هه‌یه له گه‌ل خۆم بی به‌م.
من که تا ئه‌و کاته مانای وشه‌ی سیاسه‌تم به ته‌واوی نه ئه‌زانی و
له سیاسه‌ت شتێک تێ نه ئه‌گه‌یشتم، چونکا به‌ر ده‌وام تا ئێسته له
زه‌لکاوی تیرۆری وبنیام کوشتن وتۆقاندان دا بووم. به بیستنی ناوی
تاران له زاری قوتبزاده‌وه، وام هه‌ست کرد که پلانی ده‌ر باز کردنی
سه‌ی مه‌هدی له به‌ندیخانه له ئارادایه و ئێسته ئیتر نۆبه‌ی منه
قه‌ره بوی ئه‌و هه‌موه چاکه‌ی سه‌ی مه‌هدییه بکه‌مه‌وه‌و و بۆ ده‌ر
باز کردنی ئه‌وه‌ی له ده‌ستم دێت درێغ نه‌که‌م.
که‌متر له بیست وچوار کاتژمێرله فڕۆکه خانه‌ی ترابلۆس به مه‌به‌ستی
فڕین به‌ره‌و پاریس ئاماده بووم، عه‌بدولسه‌لام، عه‌بدولعامر وچاییچی
بۆ ڕه‌وانه کردنم له‌گه‌لم هاتن بۆ فڕۆکه خانه، له فڕۆکه خانه عه‌بدولسه‌لام
چه‌کێکی بانکی که بڕی په‌نجا هه‌زار دۆلار له سه‌ری نووسرابوو وه‌ک
دیاری تایبه‌تی ژه‌نڕاڵ قه‌زافی پێیدام. دیان به‌و ڕاستییه‌دا ئه‌نێم
که ئه‌گه‌ر گومانی ده‌ر باز کردنی سه‌ی مه‌هدی له ئارادا نه‌بوایه‌ت
ئاماده نه‌بووم به‌و هاسانیی واز له و جێگه‌و پێگه‌یه بێنم که له
ئیداره‌ی ئه‌منیه‌تی لیبیدا وه‌ده‌ستم هێنابوو.
فڕینی ئه‌م جاره به پێچه‌وانه‌ی جاره‌کانی پێش‌و تر که ئه چوینه له
نده‌ن وله‌وێوه بۆ پاریس ئه‌م که‌ڕه‌ته یه‌ک ڕاست له ترابلۆسه‌وه
به‌ره‌و پاریس وه رێکه‌وتین، له نێوان ترابلۆس بۆ پاریس ئه‌وه‌ی له
کۆن وڕباردوی خۆم ئه‌م زانی هاته‌وه به مێشکمدا و ئێسته‌ی خۆمم له
گه‌ل ڕابردووم هه‌ڵ ئه‌سه‌نگاند، که ئه‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم ئه‌و
کات له خۆمدا ته‌نیا تره‌قی و گه‌شه‌و سه‌ر که‌وتنم ئه‌بینی.
له فڕۆکه خانه‌ی ئورلی‌باکور، به‌نی سه‌در وقوتبزاده هاتبوونه
پێشوازم وچاوه‌ڕوان ڕاوه‌ستابوون، به خێرایی بۆم ده‌ر که‌وت که شوێنی
مانه‌وه شوێنی کاره‌که‌ی قوتبزاده‌یه و به‌ر له گه‌یشتنم به شوێنی
مانه‌وه‌م، بۆ ده‌ر که‌وت که ده‌ر باز کردنی سه‌ی مه‌هدی ته‌نیا وه‌هم
وگومانێک بوه له مێشکی مندا به‌ڵکو ئه‌بێت هۆکارێکی گرینگ تر له
ئارادا بێت که وا منیان هێناوه‌ته‌وه‌و له تاران وپاریس پێویستیان
پێمه.
ئێسته ئه‌بێت دیان به‌وه‌دا بنێم که، مانه‌وه‌ی خومه‌ینی له پاریس
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی وا له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ڕاگه‌یاندرا، به هه‌ڵکه‌وت
نه‌بوو به‌ڵکه زۆر له‌مێژتر کار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کرابوو. لانیکه‌م،
من شه‌ش ڕۆژ به‌ر له گه‌یشتنی خومه‌ینی بۆ پاریس ئاگادار کرابووم که
که‌ی، چ کاتێک و به چ فڕۆکه‌یه‌ک وله کام فڕۆکه خانه‌وه ته‌نانه‌ت
چ که‌سانێک له گه‌ل خومه‌ینی دێنه فه‌رانسه. له به‌ر ئه‌وه‌ی، سه‌فه‌ری
خومه‌ینی بۆ کوه‌یت وپێش پێ گرتنی له لایه‌ن به‌ر پرسانی حکومه‌تی
کوه‌یته‌وه داستانێکی ساخته‌گی ده‌ست کرد بوو که بوونی نه‌بوو، ته‌نیا
به‌و مه‌به‌سته بوو که گله‌یی وگازه‌نده له‌کۆڵ ئامریکا‌و فه‌رانسه
بکاته‌وه ورووبه ڕای گشتی وانیشان بدرێت که به‌ر پرسانی کوه‌یتی نه‌یان
هێشتوه خومه‌ینی بڕواته ناو وڵاته‌که‌یان وهاتنی بۆ فه‌رانسه به هه‌ڵکه‌وت
بوه. خومه‌ینی و پلان داڕێژه‌رانی له پاریس، ئه‌یان زانی که به‌ر
پرسانی کوه‌یتی له‌باری یاساییه‌وه مافی ئه‌وه‌یان نه بوو که مۆڵه‌تی
چوونه ناو کوه‌یتی خومه‌ینی واژۆ بکه‌ن بۆیه ئه‌یان ویست له هاتنی
خومه‌ینی بۆ پاریس هاتو هاوارێکی راگه‌یاندنی به‌رز بکه‌نه‌وه‌و به سه‌ر
هاته ده‌ست کرده که‌یان زه‌ق بکه‌نه‌وه و به‌وه‌وه پڕ‌و پاگه‌نده‌ی
ڕاگه‌یاندن ئه‌نجام بده‌ن.
به‌یانی رۆژی داتر که من گه‌یشتبوومه پاریس له ئاکامی کۆبونه‌وه‌یه‌ک
داله هوتێل مریدین له‌م پلان و گه‌ڵاڵانه ئاگادار کرام وبوومه‌وه.
شایانی باسه که هه‌ر رۆژی یه‌که‌می گه‌یشتنم بۆ پاریس، قوتبزاده
داوای لێکردم که ناوی سی که‌س له‌و چریکانه‌ی وا له لیبی له ژێر ده‌ستم
دا بوون بیده‌م به قوتبزاده که به‌ڵکو به ڕه‌زایه‌تی قه‌زافی
بتوانن بیان هێنن و وه‌ک پارێزه‌ری تایبه‌تی خومه‌ینی که‌ڵکیان لێ وه‌ر
گرن. منیش ناوی سی که‌سم دا به قوتبزاده، ئاساییه له ناو ئه‌وانه
دا ناوی چاییچی، ئه‌حمه‌دی، ته‌قه‌وی نییا و نێعمانی‌م نووسیبو.
هه‌ر وه‌ها که باسم کرد به‌یانی رۆژی هاتنم بۆ پاریس له گه‌ل
قوتبزاده، به‌نی سه‌در، سه‌لامه‌تییان، غه‌زه‌نفه‌ر پوور، خاتون سدیقی،
عه‌لی وخوسره‌و شاکری، خسره‌و قه‌شقایی وحه‌بیبی پێکه‌وه رۆیشتین بۆ
هوتێل مریدین. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بۆ یه‌که‌مین جار له گه‌ل
دوکتۆر ئیبراهیم یه‌زدی که له‌گه‌ل چه‌ند ئامریکایی له‌وانه ڕه‌مزی
کلارک، ڕیچارد کاتم، فاڵک، سه‌رهه‌نگ ئێدوارد تامسۆن، ژنێکی عه‌بووس به‌ناوی
دوریان مه‌ک گری هاتبوون بۆ پاریس ئاشنابووم. بروس لینگێن که دواتر
بوه کار به‌ده‌ستی باڵوێزخانه‌ی ئامریکا له‌تاران وله رووداوی به
دیل گرتنی باڵوێزوکار به‌ده‌ستانی ئه‌و باڵوێزخانه‌یه به دیل‌گیرا،
له‌گه‌ل خومه‌ینی هاته پاریس وبه کۆڕه‌که‌مان زیاد بوو. ئه‌وه‌یش
بڵێم، له‌و رۆژه‌دا من ته‌نیا بێجگه له ناوی دوکتۆر یه‌زدی، نه‌مه‌توانی
ناوی ئه‌وانی تر به هاسانی به‌یان که‌م چ بگات به‌وه‌ی له‌گه‌لیان
ئاشنا ببم. له رۆژانی داهاتوو دا و بوونیان به سیمایه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی،
منیش توانیم ناویان له‌به‌ر که‌م و ئه‌م ئاشناییه که ئێسته باسی
لێوه ئه که‌م دواتر ته‌کمێڵ بوو.
به هه‌ر حاڵ، ئه‌و رۆژه ژوورێکی گه‌وره، له هوتێل مریدین له پاریس
نرایه خزمه‌ت ئه‌مانه، غه‌زه‌نفه‌ر پوور ومنیش وه‌ک به‌ر پرسانی به‌شی
ئه‌منیه‌تی له ناو ژووره‌که به‌ڵام له پشت ده‌رگاوه دانیشتین. من
ته‌نیا کاتێک نه‌بێت که دوکتۆر ئیبراهیم یه‌زدی قسه‌ی ئامریکاییه‌کانی
وه‌ر ده‌گێڕایه‌وه سه‌ر زمانی فارسی بۆ کۆڕه‌که شتێکیان له حاڵی نه
ئه‌بووم.
ئه‌م کۆبوونه‌وانه دو رۆژ به‌یانی وئێواران به‌ر ده‌وام بوون. ده‌ی به‌یانی
هه‌مویان ئه‌هاتن و تا کاتژمێر دوی دوانیوه‌ڕۆ سه‌ر قاڵ ئه‌بوون، پاسان
ناێکی هاکه‌زانی نیوه‌ڕۆیان ئه‌خوارد، که خۆراکی ئه‌و رپژه‌یان
ساندویج و هه‌مبه‌رگر بوو، پاشان کاتژمێر چواری دوانیوه‌ڕۆ ده‌ستیان ئه‌کرده‌وه
به کۆبوونه‌وه تا دوی نیوه‌شه‌و درێژه‌یان به کۆبوونه‌وه‌که ئه‌دا.
ئه‌وه‌ی که من له قسه‌کانی دوکتۆر یه‌زدی که له زمان ئه‌وانیتره‌وه
ئه‌ی کرد به فارسی و وهه‌ر وه‌ها فارس زمانه‌کانیتر که له ویا بوون
ئه‌وه تێگه‌یشتم که ئیتر ته‌مه‌نی رژیمی شا روو به کۆتایی و ئێران
ئاوسی رووداوێکی تره وه‌ک ئه‌وه‌ی جۆزه‌ردانی ساڵی هه‌زار وسێسه‌دو
چل و دووی هه‌تاوی. هه‌مو پلان دارشتنه‌کان تایبه‌ت بوو به مانگرتنه‌کان،
پێوه‌ندی به‌رده‌وام له رێگای ته‌له‌فوون به تاران و شاره دینییه
کانی تری ئێرانه‌وه، دیاری کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌بنه ئه‌ندامی
شۆرای شۆڕش، پالن داڕشتن بۆ کۆچی خومه‌ینی بۆ کوه‌یت و پاشان هاتنی بۆ
پاریس و هه‌ر وه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ڕاپۆرته تازانه‌ی که له
لایه‌ن ڕه‌زا قوتبی، مه‌جی تێهرانیان، عه‌دنان مه‌زارعی و موحه‌مه‌د
دره‌خشش کۆ ئه‌کرانه‌وه‌و له رێگای ئایه‌توڵا به هه‌شتی و فه‌زڵوڵای
محه‌لاتی کاتژمێر به کاتژمێر ئه‌گه‌یشته ده‌ست ئه‌مان و هه‌ر وه‌ها
به‌رنامه گه‌لێک بۆ جێ به جێ کردنی مامۆستایانی شۆڕشگێر چ له ناو
خۆی وڵات و چ هێنانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌وانه بابه‌ت گه‌لێک
بوون که ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دورۆژه‌ی ئه‌م پیاوانه
وئه‌و دوژنه ئامریکایی وئێرانییه بوون. سه‌ر هه‌نگ ئێدوارد تامسۆن هه‌ر
دو رۆژه‌که به جل‌و به‌رگی نیزامییه‌وه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماده
ئه‌بوو، ساکێکی چکۆله‌ی پێ بوو که به قه‌د چه‌مه‌دانێکی بچووک ئه‌بوو،
وا دیار بوو له ناو ئه‌و ساکه‌دا که‌ره‌سه‌ی زۆر مۆدێڕنی بۆ پێوه‌ندی
گرتن تێدا بوو که له‌و رێگایه‌وه هه‌مو رۆژێک چه‌ند جار ڕاسته‌و خۆ
له گه‌ل ئامریکا پێوه‌ندی ئه‌گرت. ئه‌م که‌ره‌سه‌یه جیاواز بوو له
گه‌ل ته‌له‌فون و ته‌نانه‌ت ئه‌و بێسیمه‌یش که پێیان بوو و له‌و
رێگایه‌وه پێوه‌ندییان ئه‌گرت به سه‌فاره‌تی ئامریکا له فه‌رانسه.
ئه‌م پێوه‌ندییانه له گه‌ل ئامریکادا کاتێک ئه‌گیردرا که له ئاکامی
وت‌و وێژه‌کانیان دا دیان ه‌کیرکێ یان لێک حاڵی نه‌بوونێک بوایه‌ت یان
له سه‌ر بابه‌تێک گیریان بکردایه‌ت ئه‌و کات بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره
پێوه‌ندیان ئه‌گرت به ئه‌مریکاوه. له دوانیوه‌رۆی رۆژی دوهه‌مه‌ی
کۆبوونه‌و که‌وه ، قوتبزاده و سوودابه سدیقی که هاوسه‌ری غه‌زه‌نفه‌ر
پوور بوو له کۆبوونه‌وه‌کان وه‌لا نران، به هۆیه ئه‌و دوانه به
یارمه‌تی بێئاتریس وپاتریسیا له هوتێله‌کانی پاریس و ده‌ورو به‌ری به
هاو سه‌فه‌ره‌کانی خومه‌ینی و ئه‌و که‌سانه‌ی وا بڕیار بوو له ئێرانه‌وه
بێن ژور ئاماده بکه‌ن وجێگایان بۆ بگرن، به سڵامه‌تییان و به‌نی سه‌در
وحه‌بیبی سپێردرا که چه‌ند ژماره حسابی بانکی بکه‌نه‌وه.
له دوایین کاتژمێردا، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌مزی کلارک له رێگای ته‌له‌فوونه‌وه
له گه‌ل واشه‌نگتۆن قسه‌ی کرد، به دوکتور ئیبراهیم یه‌زدی سپێڕدرا که
به‌یانی هه‌مان رۆژ به‌ره‌و عێراق وه‌رێ که‌ویگ وخومه‌ینی له ئاکامی
کار و کۆبوونه‌وه‌کان ئاگادار بکاته‌وه. له دوایین ساته کاندا له
ریگای باڵوێخانه‌ی کانادا له پاریس دوو پێناس* گوزه‌رنامه* مان به
ده‌ست گه‌یشت که تایبه‌ت بوون به سه‌ر هه‌نگ ئێدوارد تامسۆن و خاتو
دووریان مه‌ک گری، من ئه‌و ئه‌وانه‌م وه‌ر گرت ، دواتر ده‌ر که‌وت که
ئه‌و دو پێناسه‌یه به مه‌به‌ستی سه‌فه‌ر کردنی ئه‌و دووکه‌سه بۆ به‌غداد
بوه که به‌ڵکو خومه‌ینی له وه‌هم وگومان و نگه‌رانییکانی له هه‌موو
بابه‌ته‌کانه‌وه بێته ده‌ره‌وه.
کاتژمێر سێ و نیوی شه‌و چووم بۆ نووسینگه‌ی قوتبزاده، ئاگاداری کردم
که‌به‌یانی و دو به‌یانی ئه‌و سی نه‌فه‌ره چریکه‌ی وا داوام کردوه ئه‌گه‌نه
به‌ره‌وه، منیش ئه‌بوا هه‌لو مه‌رجی پێشوازی و به ده‌مه‌وه چونیانم
له گه‌ل برایانی شاکری بڕه‌خساندایه‌ت وهه‌روه‌ها سه‌ر په‌ره‌شتییانم
به ئه‌ستۆ بگرتایه‌ت. قوتبزاده له گه‌ل شاکریه‌کاننێوانێکی نه‌بوو
به‌و بۆنه‌وه ڕاسپارده به دوای ڕاسپارده‌دا که نه‌وه‌ک کۆنترۆڵی
چریکه‌کانم له ده‌ست ده‌ر بچێت. ئه‌و ته‌نیا که‌سێکی دیاری کرد که من
ئه‌بێت بڕیاره‌کانی به‌رێوه به‌رم و فه‌رمانی لێ وه‌ر گرم ئه‌ویش که‌سێک
بوو خه‌ڵکی پاکستان به ناوی ئێقباڵ ئه‌حمه‌د بڕیار بو له له‌نده‌نه‌وه
بێت بۆ پاریس بۆ پارێزگاری له شه‌خسی خومه‌ینی.
ئه‌مه خوۆشترین هه‌واڵیک بوو که له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا
بیستبووم. باسی سیاسی وشرۆڤه کردنی رووداوه‌کان وهه‌ڵسنه‌گاندن و قسه‌و
باسه‌کانیان بۆ من مایه‌ی ژانه سه‌ر بوون و حه‌زیشم لێ نه‌بوو گوێیان
لێ بگرم. من حه‌زم له دونیای خۆم بوو دونیای کرده‌وه‌و ده‌سه‌ڵات،
تاقه‌تی قسه باسم نه‌بوو که به گه‌یشتنه به‌ره‌وه‌ی چریکه‌کانم هه‌لو
مه‌رجی دونیای من فه‌راهه‌م ئه‌بوو.
هه‌روه‌ها که پێشتر وتم هاتنی خومه‌ینی بۆپاریس ومانه‌وه‌ی له‌نوفل
لوشاتو، هه‌رگیز به رێکه‌و ت نه‌بوو. لانیکه‌م سێ ڕۆژ به‌ر له گه‌یشتنی
خومه‌ینی بۆ فه‌رانسه، من وسی که‌س له چریکه‌کانم سه‌ر قاڵی
پارێزگاری له‌و دو خانوه بوین که بۆ مانه‌وه‌ی خومه‌ینی دیاری
کرابوون، له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نیا شازده خه‌تی ته‌له‌فوون وکه‌ره‌سه‌ی
تری پێوه‌ندی گرتن وه‌ک بێ‌سیم له ماڵه‌که‌ی خومه‌ینیدا خرایه کار. من
و ته‌نانه‌ت چریکه‌کانیشم ئه‌مانزانی کاتێک خومه‌ینی دێته فه‌رانسه
سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له ماڵ به‌نی سه‌در دا ئه‌مێنێته‌وه هه‌ر
وه‌ها ئه‌وه‌یشه زیاد که‌م له‌و ماوه‌یه‌دا که ئێمه سه‌ر قاڵی
پاراستنی ماڵه‌کانی خومه‌ینی بووین له نوفل لوشاتو سه‌دو چل و سێ مه‌لا
و نه‌و وفه‌قێ که دواتر هه‌مویان له ئێران‌دا بوونه خاوه‌ن پله‌و
پایه‌و کار به‌ده‌ستی وڵات، له ئێران و نه‌جه‌فه‌وه خۆیان گه‌یانده
نوفل لوشاتو له‌گه‌ل ئێمه چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی خومه‌ینی بۆ پاریس‌یان
ئه کرد. به‌م جۆره ده‌ر ئه که‌وێت ئه‌وه‌ی که ئه‌یان وت خومه‌ینی
به هه‌ڵکه‌وت رێی که‌وته فه‌رانسه دستانێکی دروست کراو بو که له
بنه‌وه هه‌ڵبه‌ستراو و درۆ بو. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یش که ئه‌یان وت
ئامریکاییه‌کان له نوفل لوشاتو له نزیک ماڵه‌کانی خومه‌ینییه‌وه
خانویان گرتبوو که هه‌ڵسووکه‌وته کانی خومه‌ینی خه‌نه ژێر چاوه‌دێری
خۆیان له لایه‌ک ڕاست وله لایه‌ک ناڕاست بوو. ڕاسته له‌و ێڕا که ئه‌و
ماڵانه له لایه‌ن ئامریکاییه‌کانه‌وه به کرێ گیرابوون ویازده که‌س
له هێزه نیزامییه‌کانی ئامریکایی تێدا جێگیر بوون که ته‌یار بوون به
هه‌مو که‌سره‌یه‌کی پێشکه‌وتو بۆ پێوه‌ندی گرتن له گه‌ل رێگای دوور به
تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی ئامریکا، له‌و ڕوانگه‌یشه‌وه که ئه‌ڵێن
ئامریکاییه‌کان بۆ سیخوڕی و زانیاری کۆکردنه‌وه له سه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتو
کانی خومه‌ینی و خستنه ژێر چاوه‌دێری خومه‌ینی له‌و نزیکه‌وه ماڵیان
گرتبو ڕاست نییه، به پێچه‌وانه ئه‌وان مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو که
رێنوێنی خومه‌ینی بکه‌ین ویارمه‌تی خومه‌ینییان ئه‌دا. له هه‌ر کوێ
یان هه‌ر ساتێک گرفتێک بهاتایه‌ته به‌ر ده‌م، به خێرایی دوکتۆر برایم
یه‌زدی ئه‌و چو بۆ ماڵی ئامریکاییه‌کان، پاش ماوه‌یه‌ک مانه‌وه لای ئه‌وان
ئه‌گه‌ڕایه‌وه، پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌بینرا خومه‌ینی له‌نێوان قسه کانیدا
قسه‌یه‌کی هه‌ڵیت وپه‌ڵیتی ده‌ر ئه‌په‌ڕاند.
ئێمه که له‌و ێ نیشته جێی بوین ئاگاداری هه‌مو ورده کارییه‌کان
بوین، ئه‌مانزانی که دوکتۆر برایم یه‌زدیڕاسته‌و خۆ له گه‌ل
ئامریکاییه‌کان، به‌نی سه‌در له‌گه‌ل ئیسرایلییه‌کان، قوتبزاده هاوکات
له‌گه‌ل فه‌رانسه‌وی وئینگلیسییه‌کان‌دا سات به سات یان لانیکه‌م هه‌مو
رۆژێک پێوه‌ندییان هه‌بوو. له ماوه‌ی دومانگ مانه‌وه‌ی خومه‌ینی له
فه‌رانسه، دوکه‌ڕه‌ت چه‌ندکه‌سێک له‌و مه‌ئمووره ئامریکاییانه، له
نیوه شه‌ودا له به‌رگی هه‌واڵنێریدا هاتنه ماڵه‌که‌ی خومینی وله گه‌ل
ناو براو چاو پێکه‌وتنیان ئه‌نجام دا. کاتێکیان هاوکات بوو له‌گه‌ل سه‌فه‌ری
مه‌هدی بازه‌رگان بوو که دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ستادی ئامریکاییه‌کان
وچاو پێکه‌وتنی خومه‌ینی، له سه‌ر بانگهێشتی یه‌زدی دوای نیوه شه‌و
ئامریکاییه‌کانهاتن و چاویان به خومه‌ینی که‌وت. سه‌ر هه‌نگ ئێدوارد
تامسۆن به‌ر پرسی ئه‌و ستاده ئامریاکییه بو که له‌و نزیکانه ماڵیان
گرتبوو.
نوکته‌یه‌کی‌تر که له‌وانه‌یه شایانی باس کردن بێت ولێره گونجاوتر
بێت که باسی که‌م ئه‌وه‌یش ، بێ بایه‌خی خومه‌ینی و بنه ماڵه‌که‌ی
بوو به داب ونه‌ریته دینییه کان. له‌و ماوه‌یه‌دا خومه‌ینی بێجگه
له به‌ر کامێراکاندا نه بێت بۆ تاکه که‌ڕتێکیش نوێژی نه‌کرد لایان
گرینگ نه‌بو که گۆشت به شێوازی ئیسلامی سه‌ر بڕاوه یان نه ئه‌وان
ئه‌یان خوارد!.
له‌و شتانه‌ی تر که ئه‌بێت باسی که‌م ، په‌سه‌ک*جلیسقه*ی دژه فیشه‌ک
و ئه‌گه‌ر سه‌رتان سوڕ نه‌مێنێت مێزه‌ره‌ی دژه فیشه‌کی خومه‌ینی بوو
که له لایه‌ن ئامریکاییه‌کانه‌وه به ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ڕاسپێردرابوو
دروستی که‌ن وپاش هاتنی خومه‌ینی له ماڵی به‌نی سه‌در بۆ خانوه‌کانی
خۆی که‌ڵکی لێ وه‌ر ئه‌گرت. په‌ڕۆی مێزه‌ره‌که‌ی خومه‌ینی توێیه‌کی دژه
فیشه‌کی پێوه بوو، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی وێنه‌کانی خومه‌ینی له کاتی مانه‌وه‌ی
له نوفل لوشاتو دا بده‌یت، ده‌ر ئه‌وکه‌وێت ئه‌و مێزه‌ره‌یه له مێزه‌ره‌یه‌ک
که له ماڵی به‌نی سه‌در و دواتریش له ئێران که‌ڵکی لێ وه‌ر ئه‌گرت
گه‌وره تر بوو. ئه‌و مێزه‌ره‌یه‌پێشتر تاقی نه‌کرابوه‌وه، به لام به
فه‌رمانی ئیقباڵ ئه‌حمه‌د وله ژێر چاوه‌دێری قوتبزاده وسه‌ی ئه‌حمه‌د،
دوانیوه‌ڕۆی رۆژێک له دارستانێکی نزیک شاری وه‌رسای ئه‌و مێزه‌ره‌یه
له به‌یه‌نی جه‌مشید نێعمانیه‌وه پێچراو یه‌زدی به چه‌کێکی
ئامریکایی ته‌قه‌ی لێ کرد به‌و مه‌به‌سته‌ی دڵنیا بین که فیشه‌ک نای
بڕێت. کاتێک من به یه‌زدیم وت وریا بێت ئه‌و چه‌که ته‌کان وشه‌کانی
هه‌یه بۆیه وریای شانی بێت، یه‌زدی وتی نگه‌ران مه‌به که من و
قوتبزاده وچه‌مران پێکه‌وه له میسر خولی چریکیمان بینیوه!.
به هه‌ر حاڵ به سه‌ر هاته‌کانی ئه‌و کاته‌ی خومه‌ینی له کاتی مانه‌وه‌ی
له نول لوشاتۆ له‌بیری هه‌مواندا ماوه، من هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئه‌و رووداو
وبه‌سه‌رهاتانه‌ی که له میدیاکاندا تۆمار نه‌کراوه یان نه‌بیستراوه‌و
وله بنه ڕه‌تدا کۆی به‌ر سه‌ر هاته‌کان روون و ته‌کمیل ئه‌کات بهێنمه‌وه
بیر خۆم و باسیان بکه‌م. جێی ئاماژه‌یه که ئه‌وه‌یش بڵێم من
پاسدارێکی ساکار بووم بۆیه زۆر ئاساییه که من زۆر شتم نه‌ئه‌زانی و
زۆر که‌سم نه ئه‌ناسی و ته‌نانه‌ت له زۆر شت تێ نه‌ئه‌گه‌یشتم، له
لایه‌کی تریشه‌وه ڕه‌نگه له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرشت لای من گرینگ نه‌بوون
سه‌رنجی ئه‌وتۆم نه ئه‌دانێ، به‌ڵام هه‌ن که‌سانی تر که زانیارییه
کانی من له چاو ئه‌وان یه‌ک به هه‌زاره، دڵنیاشم که سه‌ر ئه‌نجام
رۆژێک دادێت ئه‌وانیش لانیکه‌م بۆ پاکانه‌ی خۆیان بوه، ده‌م ئه‌که‌نه‌وه‌و
باسی زۆر شت ئه‌که‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک قوتبزاده‌یان لێ بێت و ئیتر
توانای وتنیان نه‌مێنێت.
|