٧\٦\٢٠١٠
سـه‌فه‌ر
.

ئیبراهیم
حه‌یده‌ری
بۆچم به جێ
هێشتی
ویستم ، بۆ له‌چکی سه‌رت
تارایه‌ک که ته‌رزه‌ی باریوی
ئه‌ستێره‌کانت بۆ بێنم
ویستم ، که په‌نجه‌ی خۆره‌تاوی به‌ربه‌یان
بکه‌مه شانه و زولفتی پێ دابێنم
بۆچم به جێ هێشتی
ویستم ، له کراسه خه‌یاڵاویه‌که‌ی بای سه‌با
کراسی بوکیت بۆ بێنم.
* * *
تۆ ئه‌و بارانه باریوه‌ی که له خه‌یاڵمدا بوی
تۆ سوکنایی شه‌قامه شڵه‌ژاوه‌که‌ی خه‌یاڵمی
تۆ ئه‌و په‌ری هه‌مو ئاواته‌کانمی
تۆ به‌رزترین نیازمی.
* * *
من به دوای پرسیارێکم
له شه‌ونمی سه‌ر کوڵمت
بۆ ، بۆ قه‌تیس نه‌ماو رژایه خوار
من رێگرم
به رێژنه بارانی بێ تاوانی
بۆچم ئه‌که‌یته تۆپه‌ڵه به‌فرێکی تاوان
خۆت ئه‌بیته
خۆره‌تاوی مه‌حکه‌مه ، ئه‌بێت
دڵۆپ ، دڵۆپ
به چیا کۆڵمه‌کانتا
تک ، تک
به سینه به‌فرینه‌که‌تدا
ورد ، ورد
به ده‌راوه کوێستانه‌که‌تدا
بتووێمه‌وه.
* * *
بگه‌رێوه
من له په‌نای مه‌ته‌رێزی مناره‌کانه‌وه
له زرینگه ، زرینگی شه‌مشێر و سنانه‌وه
له قاقای مه‌رگ گه‌رامه‌وه
تا نه به خه‌یال
به جه‌سته و گیانم
باری سه‌فه‌رێ پێچمه‌وه
بۆ ماچێ له و ده‌م و لێوه
تاسه‌م بشکێنم
تاسه‌ت بشکێنی.
ماڵپه‌ڕی ئیبراهیم
حه‌یده‌ری
|