٢٥\٣\٢٠١١
سەرۆک شارەوانییهکی
قۆچدار.

وەرگێڕانی لە
ئینگلیزیەوە: مستەفا رابەر
هەبوو نەبوو
سەرۆک شارەوانیەک هەبوو لە گەل خەلکدا زۆر
بێداد بوو، رۆژێکیان ئەوەندە توڕە دەبی دوو قۆچ بۆخۆی بەئاوات دەخوازی
بۆ ئەوەی خەلکی پێ بترسێنیت ، زۆری نەبرد ئەو مرازو ئاواتە گەمژانەی
هاتە دی ، دوو قۆچی لە پێشەسەری پەیدا بوون.
بەدوای سەرتاشێکی نارد بێتە مالەکەیان بۆ ئەوەی سەری بتاشیت لەکاتی
سەرتاشیندا سەرۆک پرسیاری لێکرد تۆ چ لەسەری منا دەبینی ؟ سەرتاش
وەلامی دایەوە ..هیچ نابینم هەرچەند روون و ئاشکرا قۆچەکانی دەبینی
بەلام لە ترسان ڕاستیەکەی نەگۆت ، خێرا سەرۆک دەستی لەقۆچەکانی خۆی
کوتا و لەسەرتاشەکەی پرسی ئەی ئەمانە چین ، ئەویش بە ناچاری پێی گۆت
بەڵێ دوو قۆچت هەیە.
لەکاتێکدا سەرتاشەکە بەترس و لەرزەوە دەیویست بڕوات ، سەرۆک هەرەشەی
لێکرد و ڕەپوڕەوان پێی گۆت ئەگەر ئەوەی بینیوتە بەکەس بڵێی دڵنیابە
هەلت دەواسم.
سەرتاش گەیشتەوە ماڵ نیازی وابوو ئەم نهێنیە لای هیچ کەس نەدرکێنی
بەلام لە ناخەوە بیر و هۆشی هەر لای نهێنیەکە بوو ، حەزی دەکرد لای
کەسێک بدرکێنی تا گیانی ئاسودە بیت . سەرەنجام رۆیشتە ناو کێڵگەیەک و
قۆرتێکی لەژێر چەند بنە حەیزەرانێک ( قامیشێک) هەلکۆلی و خۆی تێهاویشت
بە چرپە چەندین جار گۆتی سەرۆک دوو قۆچی هەیە ، سەرۆک قۆچی هەیە پاشان
هاتە دەرەوە و چاڵەکەی پڕکردەوە و گەڕاوە ماڵ.
پاشتر هەندێ ڕێبوار بەوێدا بەرەو بازار دەرۆیشتن کەبەلای کۆزە
حەیزەرانەکە رەتبوون بەسەر سوڕمانەوە هەڵوەستەیان کرد گوێیان لە
دەنگێکی سەیر بوو لەناو قامیشەلانەکە دەهات و دەیگۆت سەرۆک قۆچی هەیە ،
سەرۆک قۆچی هەیە . خەلکەکە کە گەیشتنە ناو بازار چیان بە گوێی خۆیان
بیستبو بە خەلکیان گۆت، خەلکی بازاریش رۆیشتن بۆ ناو حەیزەرانەکان بۆ
ئەوەی خۆیان گوێیان لەو دەنگە نامۆیە بیت ، ئەوانیش بۆ خەلکی تریان
گێڕاوە ، خێرا دەنگۆکە لەناو هەموو شار بلاو بۆوە کارمەندەکانی
شارەوانێش ئەو خەبەرەیان زانی ئەوانیش چوون بۆ ناو حەیزەرانەکان کاتێ
ئەوانیش بیستیان سەرۆک دوو قۆچی هەیە ، هەموویان چوون بۆ مالێ سەرۆکی
شارەوانی بەلام ژنەکەی پێی گۆتن سەرۆک نەخۆشەو ناتوانی بیان بینی
زۆری نەبرد قۆچەکانی سەرۆک گەشەیان کردوو بەئەندازەی یەک پێ درێژ بوون
سەرۆکیش ئەوەندە پێی شەرمەزار بوو ناچاربوو ژنەکەی خۆی ڕاسپارد بەخەلک
بلێ سەرۆک نەخۆشەو زمانی شکاوە ناتوانی قسەیان لەگەل بکات ، ژنەش هەر
وای بە پیاوەکانی ئەنجومەنی شارەوانی گۆت بەلام کە رۆژی پاشتر هاتنەوە
پێ یان داگرت ووتیان چار نیە دەبی هەر بی بینن دەڵێن قۆچی لێهاتووە
ئەگەر ئەوە ڕاست بیت ئەوە مافی ئەوەی نیە فەرمانڕەوایی خەلک بکات.
هەرچەند خێزانی سەرۆک هەولێکی زۆری دا پێشیان بگری و ڕێ نەدات بێنە
ژورەوە ، بەلام ئەوان دەرگای ماڵەکەیان شکاندو وەژوور کەوتن و بە چاوی
خۆیان قۆچەکانی سەرۆکیان بینی و لەناویان برد ، گۆتیان سەرۆکی وا لە
ئاژەلێک چاکتر نیە
______________________________________________
تێبینی:
لە ئەفسانەی گەلاندا ئەم چیرۆکە بە زۆر
ناونێشانی تر هەیە هەریەکەشیان تام و چێژی تایبەتی خــــۆی هەیە وەکو
ئەمانەی خوارەوە:
The Goat's Ears of the
Emperor Trojan
The King with the Horse's Ears
The Child with the Ears of an Ox
The Presidente Who Had Horns
ماڵپهڕی مستهفا رابهر
|