٢٠\٢\٢٠١٥
ستالین کە
دەوڵەتێکی مەزنی دامەزراند.
د. نەجم ئەلدلیمی |

وەرگێڕانی: جەلال دەباغ |
- بەشی
چوارەم -
شەشەم: چيرۆکی بيناکردن.
روسيای تساريزم لەپێش شۆڕشی سۆسياليستی ئۆکتۆبەردا بە ١٠٠
ساڵ لە وڵاتانی سەرمايەداری لە بوارەکانی پەرەسەندنی پيشەسازیدا
و بە ١٥٠ ساڵ لە بواری کۆمەڵايەتيدا دواکەوتوبوو، رێژەی
نەخوێندەواری لەسەدا ٧٥ زۆرتربوو، سيستەمە سياسی و ئابوری و
کۆمەڵايەتيەکەی تێکەڵەيەک بوو لە پەيوەنديەکانی کۆمەڵايەتيدا،
پاشماوەکانی بەرهەمهێنانی دەرەبەگی و سەرمايەداری دواکەوتووی لە هەموو
ئابوريی نيشتيمانيدا پێکەوە کۆکردبۆوە، بەتايبەتی لە کەرتی کشتوکاڵيدا.
گرنگترينی لقەکانی پيشەسازی لەدەست بييانيەکاندابوون و ئەم راژەيە
لەنێوان ٥٠ تا ٧٥ لەسەدا دەهات و دەچوو، ناوەندی تەمەن بۆ
هانيشتيمانانی رووس ٣١ ساڵ بوو، تەنيا ١٠٩
پەيمانگەی زانستيان هەبوو.
مێژوی روسيا ئاڵۆزو گرانە، بۆ نمونە لەماوەی ١٠٠٠ ساڵدا گەلی رووس بە
درێژايی ٧٠٠ ساڵ لە شەڕدابووەو ٣٠٠ ساڵ ماوەی ئاشتی بووە کە ئەويش پڕ
لە مەترسی بووە بۆ بەڵگەش دەڵێين لە سەدەی بيستەمدا گەلی رووس لە شەڕی
يەکەمی جيهاندا بەشداربوو(١٩١٤- ١٩١٨) هەروا شەڕی ناوخۆ (١٩١٨
- ١٩٢٢)و شەڕی دووەمی جيهان (١٩٤١ -
١٩٤٥) و شەڕی ساردی ساڵانی (١٩٤٦ -
١٩٩١) و شەڕ لە ئەفغانستان ساڵانی (١٩٧٩- ١٩٨٨).
شۆڕشی سۆسياليستيی ئۆکتۆبەر رووبەڕووی چەندان شەڕو کۆسپ و تەگەرەی
ئابوری و سەربازی بۆوە، بەڵام وێڕای هەموو ئەم کۆسپ و تەگەرانە شۆڕشی
ئۆکتۆبەر بە سەرکردەيی لێنين - ستالين توانیی سەرکەوتن بەسەر
دوژمنەکانيدا بێنێتەدی و هەر لەو کاتەشدا
دەستکەوتی مەزن بێنێتەدی و لە بارەی مەبدەئيەوە هەموو ئەم دەستکەوتە
مەزنانە لە سەردەمی ستاليندا لە ساڵانی ١٩٢٢ تا ساڵی ١٩٥٣ بەدیهاتن و
هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستی مەبدەئی و يەکلاکەرەوەی ستالين لە
مەسەلە جۆربەجۆرەکان و کۆبوونەوەی گەلی سۆڤيەت لە دەوری ئەم
سەرکردايەتيە مێژوييە دەگمەنە. سياسەتی ناوخۆيی و دەرەوەی ستالين
درێژەپێدانی سياسەتەکەی لێنين بوو، ستالين لەماوەی حوکمەکەيدا توانی
سەرەتاو ياسا تێئۆريەکان بخاتە گۆڕەپانی پەيڕەوکردن و پڕاکتيکی
هەستپێکراو، هەر لەم ماوەيەشدا ستالين رۆڵێکی سەرەکی و گەورەو گرنگی
بينی لە يەکخستنی هەموو کۆمارەکان لە يەک دەوڵەتدا ئەويش يەکێتی
کۆمارەکانی سۆڤێتيی سۆسياليستی بوو، ئاماژەی کرد بۆبايەخی يەکێتی ئەم
کۆمارانە لە بواری بوونی بنچينەو بنەماکانی يەکێتی لە گۆڕەپانی سياسی و
ئابوری و کۆمەڵايەتی و سەربازيدا، هەروەک چۆن ستالين جەختی لەسەر
بايەخی ئابوری لە يەکیتی ئەم کۆمارانەدا کردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد
کە کەرەستەی خاوو دابەشبوونی کار لەنێوان ئەم کۆمارانەدا هەيە بۆ نمونە
کۆمارەکانی باشوور دانەوێڵەو سەوزەو ميوە بۆ دەوڵەتی سۆڤيەت دەنێرن...
کۆمارەکانی باکوريش وزەو پيشەسازيی قورس بۆ دەوڵەتی سۆڤيەت دابين
دەکەن...هەروا ستالين جەختیکردەوە لەسەر بايەخی رۆڵی بەرەی يەکگرتووی
سەربازی کە ئەمەش وا پێويست دەکات يەک سوپای سۆڤێتی بەهێزهەبێت کە
ئاسايش و پاراستن و ئاشتیی دەسەڵاتی سۆڤيەت و سۆسياليزم و
دەستکەوتەکانی مسۆگەربکات، سوپای سوور لە ٢٣/٢/١٩١٨دا دامەزرێندرا،
هەروەک جەختیکردەوە لەسەرئەوەی يەکێتی ئەم کۆمارانە لەسەر بنەماو
مەبدەئی ئارەزومەندانە و ديموکراسی و يەکسانی پێکدێت.
ستالين جەختیکردەوە لەسەر بايەخی دامەزراندنی سۆسياليزم و رۆڵی حیزب و
رەنجدەران لەمەداو، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە دەسەلاتی سۆڤيەت و سۆسياليزم
لە بواری مەبدەئيەوە لەسەر کاری ئامانجدارو هۆشمەندانەو نەخشەبۆکێشراو
دامەزراوە کە جێگەی چەوسانەوەی تێدا نامێنێ و سۆسياليزم لە دژی هەموو
شێوەيەکی زۆرداری و نادادپەروەری خەباتدەکات و لەسەرمەبدەئی کاری
بەکۆمەڵی هۆشمەندانەو ئامانجدار پێکدێت.
ستالين ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە موڵکايەتی تايبەتی هۆيەکانی بەرهەمهێنان
و سەرمايەو چەوسانەوەی بێزەوەری جەماوەر خاسيەتی سەرەکيی و بەباڵابڕاوی
رێژيمی سەرمايەدارين و هەر ئەم خاسێتانەشن بوونەتە هۆکاری دابەشبوونی
کۆمەڵ بە دوو چينەوە، چينە دەوڵەمەندەکان کە چينی دەوڵەمەندن و لە هەر
کۆمەڵێکی سەرمايەداريدا هەميشە کەمايەتين و چينە هەژارەکان کە زۆربەی
هەرەزۆری کۆمەڵگەن و هەر ئەم خاسێتانەش لەمەوبەرو هێشتا يەک لە هۆکارە
سەرەکيەکانی راگەياندن و بەرپابوونی جەنگە ناڕەواکانن لە لايەن رێژيمی
سەرمايەداريەوە، بەتايبەتی لە قۆناغە پێشکەوتووەکەيدا کە ئيمپرياليزمە.
ئەوەش کە ئەمڕۆ ئيمپرياليزمی ئەمريکی لە دژی گەلانی جيهان دەيکات
راستيەکی مەوزوعی و بەردەستە لە بارەی پێشبينيەکانی لێنين و ستالينەوە.
ستالين رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە پتەوکردن و پەرەپێدانی رۆڵی حیزب و
دەسەڵاتی سۆڤێتی لە پڕۆسەی بنيتنانی سۆسياليستيداو پاراستنی لە
دۆژمنانی ئايديۆلۆژی لەسەر ئاستی ناوخۆ و
جيهان لەماوەی حوکمەکەيدا، راستيەکی مەوزوعيش هەيە ئەويش ئەوەيە کە
ستالين بوو دەوڵەتێکی مەزنی دامەزراندو هەر ئەويش بوو بنکەی پيشەسازی و
کشتوکاڵی و تەکنۆلۆژی و سەربازیی دامەزراندو چەسپاندو ئەوبوو يەکەمينی
و بايەخی دا بە پەرەپێدانی کەرتی
بەرهەمهێنانی هۆيەکانی بەرهەمهێنان (کەرتی أ) لە ئاست کەرتی
بەرهەمهێنانی هۆيەکانی بەکاربردن ( کەرتی ب) ئەم بايەخپێدانەش لە
ئەنجامی ئەو بارودۆخ و مەترسيە گەورانەدابوو کە شۆڕشی سۆسياليستی لە
ناوخۆو دەرەوەدا رووبەڕوویان وەستابوو، چونکە خۆرئاوای ئيمپريالی لە
رووی دارايی و سەربازيەوە پشتگيریی هێزەکانی شۆڕشی بەراوەژووی دەکرد،
لە پێناو لەناوبردنی دەسەڵاتی سۆڤێتی و سۆسياليزمدا.
يوسف ستالين هەستی بەم مەترسيانەو هيتر کردبوو، بۆيە زۆرتر پێداگری
لەسەر پەرەپێدانی کەرتی (أ) کرا، وێڕای
پتەوکردن و پەرەپێدانی توانای سەربازی سوپای سوورو پڕچەککردن، ٥٦ مليار
رۆبڵی بۆ چەکی تازە تەرخانکرد، بۆ نمونە خەرجکردنی پارە بۆ کاروباری
سەربازی لە ٢٣ مليارد رۆبڵەوە لە ساڵی ١٩٣٨دا گەيشتە ٥٦ مليارد رۆبڵ لە
ساڵی ١٩٤١داو لە جەنگی مەزنی نيشتيمانيداو لە ساڵی يەکەمی جەنگەکەدا
بەرهەمهێنانی فڕۆکەی جەنگی لە ٨٤٠٠ فڕۆکەوە لە ساڵی ١٩٣٨دا گەيشتە
١١٦٠٠فڕۆکە لە ساڵی ١٩٤٢دا، تانکەکانيش هەر لەو ماوەيەدا لە ٣٨٠٠
تانکەوە گەيشتە٦٢٠٠ تانک و تۆپەکان لە ٢٢١٠٠تۆپەوە گەيشتە ٤٥٥٠٠ تۆپ.
ستالين رۆڵێکی گرنگ و گەورەی دا بە دەزگای هەواڵگری و ئيستيخباراتی
سەربازیی سۆڤێتی ناوخۆو نێودەوڵەتان، ئەم بايەخدانە نائاساييەش بەهۆی
بارودۆخی گران و بەتينبوونی ناکۆکيەکانی ئايديۆلۆژی وئابوری و
کۆمەڵايەتیەوەبوو لەو قۆناغەداو، خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتيی چالاکی ئەم
دامەزراوانەی دەکرد، بەتايبەتی لەبواری چالاکيی دەرەوەياندا.. هەمووشی
بەو ئامانجەبوو کە کاربکرێ بۆ پوچکردنەوەو ژێرخستنی هێزەکانی دژی شۆڕش
لە ناوخۆو دەرەوەدا، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەيە کە لە ساڵی ١٩٤٠ و سەرەتای
١٩٤١دا ٦٦ کەس لە گەورە نۆکەرە نهێنيەکانی بييانی و ١٦٠٠ نۆکەرو
هاوکاری فاشيزمی ئەڵمانی لەناوبران، لەوانە ١٤٠٠ نۆکەر لەبەشی رۆژئاوای
يەکێتی سۆڤيەت، هەروا ئەم دەزگايە توانی بەتەواوی تۆڕی سيخوڕیی ئەڵمانی
کە لە يەکێتی سۆڤيەتدابوو لەناوبەرێت.
گەلی سۆڤيەت و حیزبی شيوعی سۆڤيەت توانيان بە سەرۆکايەتی ستالين لە
ساڵانی ١٩١٨ تا ساڵی ١٩٢٢سەرکەوتن بەسەرهێزەکانی شۆڕشی بەراوەژودا
بەدەستبێنن، لەو ماوەيەدا ١٢٧٣٣ کەس ئيعدامکران، لەوانە ٥١٠٦ کەسيان لە
هێزەکانی دژە شۆڕش بوون و٧٦٢٨ کەسيان دزو چەتە و ڕێگر و بەرتيلخۆر و
هەڵهاتو لە خزمەتی سەربازی بوون، ستالين پاش پاکتاوکردنی هێزەکانی
شۆڕشی بەراوەژو دەستی کردە پەيڕەوکردنی سياسەتی پيشەسازدارکردن و
هەرەوەزی کشتوکاڵی و دانانی دەستورێکی سۆسياليستی بۆ وڵات و شتيتر.
هەروا سەرنجدەدرێ کە ستالين ئەو بيرۆکەيەی پەسند نەکرد کە دەيگوت
سۆسياليزم بەشێوەی کۆتايی سەرکەوتووەو لەم بارەيەوە گوتی: ئەم بيرۆکەيە
هێشتا کاتی نەهاتووە، هەروا بيرۆکەی ترۆتسکيشی لەبارەی شۆڕشی جيهانيەوە
پەسند نەکرد، بەڵکو ستالين جەختی لەسەر بايەخی بەجێگەياندنی کۆمەڵێک
کاروبارو رێوشوێنی سياسی و ئابوری و ئاسايش و سەربازی کردەوە لە پێناو
پاراستنی دەسەڵاتی سۆڤيەت و رێژيمی سۆسياليستيدا لە دوژمنانی
ئايديۆلۆژی.
هەروەکو زانراوە لەماوەی ساڵانی سيی چەرخی رابوردودا رێژيمی
سەرمايەداری جيهانی وبەتايبەتی ولايەتە يەکگرتووەکانی ئەمەریکا
رووبەروی قەيرانێکی گشتی و فراوان بوونەتەوە، ئەم قەيرانەش تەواوی
بوارەکانی ژيانی سياسی و ئابوری و کۆمەڵايەتی گرتۆتەوە... بۆ نمونە
بەرهەمهێنانی مادی لە ئەمەریکا بە رێژەی لە سەدا ١٠ تا١٥کەمی کردووە،
ژمارەی بێکاران گەيشتۆتە ١٥ تا ١٧ مليۆن کەس، ئەمە جگە لە بڵاوبوونەوەی
تاوان لە کۆمەڵگای ئەمەریکادا، لە کاتێکدا ئابوری سۆسياليستیی سۆڤيەت
لەو ماوەيەدا رێژەيەکی زۆری پەرەسەندنی ئابوری بەخۆوە ديوە وەک چۆن لە
کەرتی پيشەسازيدا رووی داوەو گەيشتۆتە ریژەی ٢٥٪
تا ٣٠٪، هەر لەو کاتەشدا سەرنجدەدرا
کە کەرتی کشتوکاڵی رێژەيەکی بەخۆداهاتنی ئابوری بەخۆوە نەديوە وەک
ئەوەی لە کەرتی پيشەسازيدا رووی دا، گرنگترين هۆکاری سەرەکيی ئەمەش
بوونی کۆلاک و کارتێکردنی نێگاتيڤيان بوو لەسەر جوتياران، لەسەر ئەم
بنچينەيەش چينی دەوڵەمەندان بوونە کۆسپی رێگەی پڕۆسەی پەرەسەندنی
ئابوری- کۆمەڵايەتی لە دێهاتی سۆڤێتيدا، بەمهۆيەشەوە بڕياردرا زەوی
وزاری کشتوکاڵی خۆماڵی بکرێن و کۆڵخۆزو سۆفخۆزی کشتوکاڵی پێکبهێنرێن.
هەروا ستالين جەختی لەسەر مەسەلەيەکی زۆر گرنگ کردەوە ئەيش ئەوەبوو کە
بۆ سياسەتی پيشەسازدارکردن دەسەڵاتێکی نێوەندی پێويستەو ئەمە کليلی
سەرەکی پڕۆسەی دامەزراندنی سۆسياليزمە لە يەکێتی سۆڤيەت، هەروا جەختی
لە بايەخی ئەوەش کردەوە کە تەکنۆلۆژيا لە کەرتەکانی ئابوريدا
بەکاربهێنرێت، بەتايبەتی لە کەرتە بەرهەمهێنەکانيداو، هەوڵبدرێ رۆڵ و
شوێنی چينی کرێکاران و جوتياران لەم کەرتانەدا بەهێز بکرێن. واشيدانا
کە بەرهەمهێنەريی کارو زۆربوونی يەکێکە لە گرنگترين نيشانەکانی ئابوری
بۆ سەرکەوتنی ئابوريی سۆسياليستی، چونکە ئەمە دەبێتەهۆی زيادبوونی
بەرهەمی مادی و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێچوونی بەرهەم و دواجار
نزمبوونەوەی نرخی بەرهەمەکان و لە ئەنجامدا داهاتی راستەقينەی
هاونيشتيمانان زيادبوونێکی راستەقينە بەخۆيەوە دەبينێت، واتە باشبوونی
ئاستی ژيان و رووحیی رەنجدەران، هەر ئەمەشە ئامانجی سەرەکیی ئابوری
سۆسياليستی.
گەلی سۆڤيەت لە جەنگی رەوايدا دژی داگيرکارانی ئەڵمان و لە جەنگی
دووەمی جيهاندا زيانێکی مادی و مرۆيی زۆر گەورەی لێکەوت، سوپای فاشيستی
ئەڵمانيا ١٧١٥ شاری گەورەو گچکەو پتر لە ٧٠ هەزار گوندی کشتوکاڵی
سوتاندو وێرانکردو زۆرتر لە ٦ مليۆن خانويان کاولکردو ٣١٨٥٠ کارگەو
فابريکەيان روخاندو ٦٥ هەزار کيلۆمەتر هێڵی ئاسنين و ٤١٠٠ وێستگەی
شەمەندوفەرو ٣٦ هەزار ناوەندی پۆست و وێستگەی تەلەفۆنيان تێکدا، هەروا
٧ مليۆن ئەسپ و ١٧ مليۆن سەر گاومانگاو ٢٠مليۆن سەر بەرازو ٢٧ مليۆن
سەر مەڕو بزنيان بۆ ئەڵمانيا رافڕاند، هەروا ٤٠هەزار کلينيک و
خەستەخانەو ٨٤ هەزار قوتابخانەو پەيمانگەو زانکۆو دامەزراوەی تۆژينەوەی
زانستی و ٤٣ هەزار کتێبخانەيان وێران و کاول کرد. پارەی تێچووی شەڕی
رەوای گەلی سۆڤيەت لەگەڵ فاشيزم گەيشتە ٦٧٩ مليارد رۆبڵ، بەڵام تێچووی
سەرانسەريی جەنگ لەگەڵ ئەڵمان و ژاپۆن گەيشتە ١٨٩٠ مليارد رۆبڵ، زيانی
مرۆيی جەنگی مەزنی نيشتيمانی گەيشتە ٢٧ تا ٣٠ مليۆن کەس. ئەو سەرکەوتنە
گەورەيەی گەلی سۆڤيەت و حیزبی شيوعی سۆڤيەت بەسەرکردەيی ستالين بەسەر
فاشيزمی ئەڵمانيدا دەستيانخست و ئەو هەموو زيانە مرۆيی و ماديە
گەورانەی لێیکەوتەوەو دوای هێنانەديی ئەم سەرکەوتنە گەورەيە ستالين سێ
ئەرکی سەرەکی دەستنيشانکرد کە ئەمانەن:
ئەرکی يەکەم: پێويستيی پەيداکردن و
مسۆگەرکردنی خۆراک و جلوبەرگ بۆ هاونيشتيمانان وبەرەبەرە کارکردن
بۆلابردنی سيستەمی فۆڕمی خۆراک بۆ کاڵا پێويستەکانی خۆراک و وادادەنرێ
کە نان کاڵای ژمارە يەکەو دەبێ بە نرخێکی نيمچە خۆڕايی بۆ گشت
هاونيشتيمانان دابين بکرێت.
ئەرکی دووەم: کارکردن بۆ دانانی پلانێکی
خێرا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو هەموو شارو دێهات و کارگەو فابريکەو
قوتابخانەو خەستەخانەو رێگاوبانانە کە لە جەنگدا وێرانکراون...
هێنانەديی ئەمانە مانای گيڕانەوەی ژيانی ئاسايیە بۆ هاونيشتيمانان و بۆ
ئابوری سۆڤێتی.
ئەرکی سێيەم: لە پێناو بەجێگەياندنی ئەرکی يەکەم و دووەمدا ئێمە
پێويستمان بە ئامادەکردنی کاديری زانستی و پيشەيی هەيە، پێويستمان بە
سەرمايەو کەرەستەی خاو هەيەو هەموو ئەم توخمانەش دەکرێ جێبەجێ بکرێن و
ئەمانە لای گەلی سۆڤيەت هەن.
___________________________
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/sitalinkedewleteki3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/sitalinkedewleteki2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/sitalinkedewleteki1.htm
ماڵپهڕی جهلال دهباغ
|