١٣\٧\٢٠١٠
ته‌وه‌ری
دژی له سێداره‌دان:
- ٦ -
دارا ئه‌حمه‌د:
له‌سێداره‌دان تاوان و تاوانکاران نه‌ك
که‌متر ناکا به‌ڵکه پتریان ده‌کا.
گفتوگۆی ئه‌م جاره‌ی ته‌وه‌ر له‌گه‌ڵ
دارا ئه‌حمه‌د نووسه‌ر
و رۆژنامه‌نووس له وڵاتی به‌ریتانیا ده‌بێ، تا به‌ڕێزیان
له رێگه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه‌وه
بتوانێ بۆچوونه‌کانی خۆی له وه‌ڵام
به چه‌ند پرسێارێکی ته‌وه‌ره‌که‌مان بخاته روو.

هیوا ئه‌حمه‌د:
رژێمی به‌عس به‌پێی یاسای سزادانی عیراقی ده‌یه‌ها
هه‌زار که‌سی له‌خه‌ڵکی عیراق و کوردستان له ماوه‌ی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتیدا
له سێداره‌دا، تا زیندانییه‌کی به تاوانێکی ئاسایی له سێداره ده‌دا
هه‌زاران که‌سی تری به هۆی هه‌ڵسورانی سیاسیانه‌وه له سێداره‌ده‌دا
و له واقعدا ئه‌م سزایه راسته‌وخۆ له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و نه‌یارانی
سیاسی رژێم دابوو، ئه‌مرۆ سیستمی دادوه‌ری له عیراق و هه‌رێمی
کوردستانیشدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ریشه‌کێشکردنی به‌عس ده‌کرێت
و چه‌ندان لیژنه‌و ئۆرگانیان بۆ دروستکردوه، به‌ڵام له‌ولاوه هه‌مان
یاسا دژه مرۆڤایه‌تیه‌کانی رژێمی به‌عس بۆ دادگایی‌کردنی زیندانیان و
له سێداره‌دانیان به‌کارده‌هێنن، ئایا هۆکاری ئه‌مه چییه و چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی
سیاسی و یاسایی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی عیراق و کوردستان له‌مه‌دا
هه‌یه؟
دارا ئه‌حمه‌د: پرسیاره‌کانت وه‌ک بابه‌ته‌کی
درێژدادڕ خۆ ده‌نوێنن و هه‌ر به‌خۆشت به‌رسڤی زۆریانت خستیته روو، له‌به‌رئه‌وه
پێویسته ئه‌من گه‌لله‌ک به پارێز به‌رسڤتان بده‌مه‌وه.
با سه‌ری خۆمان به رژێمی به‌عسی رووخا‌و نه‌ێشینین و باشتره وه‌کی
رژێمی ئێران و هه‌ر رژێمێکی تری چه‌وسێنه‌ر و زۆرداری لای خۆمان به (رژێمی
سێداره) ناوزه‌دی بکه‌ین و له رێزی رژێمه دڕنده‌کانی جیهان ئاماژه‌ی
پێ بکه‌ین و ئیدی ئه‌و لاپه‌ڕه وه‌رگێڕین.
سیسته‌می دادوه‌ریی هه‌نووکه‌ی ئێراق و کوردستان که له‌سه‌ر ده‌ستووری
پێشانی ئێراق و گوته‌زای (سه‌دام گوتی که‌واته ئێراق گوتی) موتوربه
کرایه.. ئی خه‌ڵکی ئێراق و کوردستان نییه و لۆ رێخستن و سه‌قامگیرکردنی
یاسا و دادپه‌روه‌ریی دانه‌ڕێژرایه، چونکه:
• له‌سێداره‌دان سزایه‌کی له‌مێژینه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه
چه‌وسێنه‌ره تاکڕه‌وه‌کانه و له هه‌ر جێیه‌کیش چه‌نده بلوێ ئه‌وا
به‌و ئه‌ندازه به یاسا و رێسای جودا جودا ره‌وایی پێ ده‌ده‌ن، فه‌رمانڕه‌وایان
هیچ که‌موکوڕییه‌ک له خۆیان نابیننه‌وه و خۆیان وه‌ک شوان و خه‌ڵکیش
وه‌ک مێگه‌ل دێته به‌رچاویان.. له‌به‌رئه‌وه له داڕشتنی ده‌ستوور و
یاساکان - که هه‌ر خۆیان به به‌کرێگرتنی چه‌ند یاساناس و مافپه‌روه‌ره‌کی
رۆبۆتئاسا دایانده‌ڕێژن - ئه‌گه‌ر یه‌ک جار یاسا و رێساکان لۆ به‌رزه‌فتکردنی
خۆیان - که له راستییدا رێکخستنی ژیانه‌کی شایانه‌یه - به پێویست
بزانن ئه‌وا سه‌د جار لۆ سه‌رکوتکردن و به‌رزه‌فتکردنی خه‌ڵک که سزای
له‌سێداره‌دان قورسترینیانه به پێویست ده‌زانن لۆ ئه‌وه‌ی مێگه‌ل
ئاسا لێیانبخوڕن. جا سیسته‌می دادوه‌ریی ئێراق و کوردستان به هیچ جۆر
و شێوه‌ک به‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان ناکۆک نین و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش
داڕێژرایه که ئه‌و هزرمه‌نده گه‌مژانه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کاره‌ک
بکه‌ن و خۆشگوزه‌رانترین که‌سن پێویسته و ده‌بێ ئه‌وان نه‌خشه‌ی ژیان
و گوزه‌رانی خه‌ڵکی بێبه‌ش و زه‌حمه‌تکێش بکێشن.. ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییش
بکه‌ن ئه‌وا به یاسا و رێساکانیان ژیانیان لێده‌ستیننه‌وه تا راده‌ی
له‌نێوبردنی جه‌سته که سزای له‌سێداردانه.
• سیسته‌مه‌که
به ئاکار و به رووکار ئێراقییه و له هوندڕدا یاساگه‌له‌کی
پلاستیکیی و بێسه‌روبه‌ری پلان و پیلانی داگیرکاریی ئه‌مه‌ریکایی و به‌ریتانیاییه
که هاوته‌ریبه به رێکاره رامیارییه رووکه‌ش و ریسواگه‌رییه‌کانیان
و سه‌ره‌نجامیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێراقیان پێ کاول کرد*
تێکڕای بنجینه یاساییه‌کانیان له راژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه چاوچنۆکییه‌کانی
سه‌رمایه‌داره گه‌ورۆنه‌کانی که‌رتی تایبه‌تی نێو بازاڕی ئازاده -
بازاڕی دادۆشین و سته‌م - که ئاسانکارییه‌کی گه‌وره ده‌کا لۆ
بنجداکوتانی هه‌ژموونگه‌رایی کۆمپانیا فره‌ره‌گه‌زه زه‌به‌لاحه‌کان و
بانکه‌کان و جیهانگیرییه دژه‌مرۆییه‌که‌یان که ئه‌وه‌ش لۆ خۆی ژیانی
هه‌ژاران و به‌رهه‌مهێنه‌ران کورژتر ده‌کاته‌وه و فه‌رهه‌نگی
توندوتیژیی پتر و پتر په‌خش ده‌کاته‌وه و که‌ندوکۆسپه‌کانی سه‌ر رێی
سێداره‌ش ته‌ختتر ده‌کا.
• به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
فه‌رمانڕه‌وایانی ئێراق و کوردستان به‌رژه‌وه‌ندیی چینه‌کی مشه‌خۆری به‌کاربه‌ره
له سیاسه‌تبازه‌کان که له پۆپه‌ی هه‌ڕه‌می سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی
وڵات جێی خۆیان گرتییه و رێک وه‌ک به‌رژه‌وه‌ندییه دیکتاتۆرییه‌کانی
سه‌دامه که سیاسه‌تبازانی جیهانیی وه‌ک داشی دامه به‌کاریان هێنا و
پاشانیش هه‌رخۆیان له‌سێدراره‌یان دا، که‌واته وه‌ک ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ری
ئیسلام و یاوه‌رانی (سه‌له‌فی سالح)ی ئه‌میر و ئایه‌توڵا و که‌سایه‌تییه
دینییه‌کانی هه‌نووکه‌ن.. سه‌دام حوسێن و یاوه‌رانیشی (سه‌له‌فی سالح)ی
فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌نووکه‌ی ئێراق و کوردستانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به
هۆی کاریگه‌ریی خه‌باتی ئازادییخوازانه و یه‌کسانییخوازانه‌ی مرۆڤ له
تێکڕای جیهان سه‌ری زمان و بنی زمانی ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایانه مافی مرۆڤ
و دیموکراسیی و یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌سته‌واژه‌گه‌له‌کی
تری بێکرداری له‌و بابه‌ته‌یه که‌چی هێشتا له‌نێو تاریکایی فه‌رهه‌نگی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی یاسای (ددان به ددان) ی فه‌رمانڕه‌وایی به‌کرده‌وه‌ی
دینه‌کاندا ده‌ژین و نه‌ک هه‌ر نایانه‌وێ سزای له‌سێداره‌دان لاببه‌ن
به‌ڵکه یاسگه‌له‌کی تازه‌شیان لۆ داڕشتییه و هه‌ر ماوه ماوه بڕیاری
له‌سێداره‌دانی به ده‌یان که‌سی پێ ده‌رده‌که‌ن**.
ئیدی به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانڕه‌وایان له درێژه‌پێدانی له‌سێداره‌دان
بێجگه له سه‌رکوتکردن و چاوترساندنی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی و درێژه‌دان
به سیسته‌مه‌که‌یان هیچیدیکه نییه و نه‌ک تاوان له‌نێو نابا و که‌می
ناکاته‌وه به‌ڵکه پتریشی ده‌کا.
هیوا ئه‌حمه‌د: ده‌سه‌ڵاتدارانی
دوای رژێمی به‌عسی دیکتاتۆری ئه‌مرۆی عیراق به بیانویی تۆڵه‌کردنه‌وه
و سزادانی سه‌رانی رژێمی به‌عس، جارێکی تر هه‌مان یاسای سزای له
سێداره‌دانی رژێمی به‌عسیان زیندوکرده‌وه و شه‌رعیه‌تییان پێدایه‌وه
و چێبه‌جێشیان کرد، ئه‌مه له‌لایه‌ک ، له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مرۆ به
بیانووی تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌کانه‌وه سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ر
سه‌دان زیندانیدا جێبه‌جێکردوه و له یه‌ک ساتدا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵی ده‌یان
که‌سیدا سزای له‌سێداره‌دان ده‌سه‌پێنن، ئایا له واقعدا ئه‌م سیاسه‌ت
و هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارنی ئه‌مڕۆی عێراق توانیویه‌تی نائارامی
سیاسی و تیرۆر و ته‌قینه‌وه وتاوان کۆتایی پێبهێنێت و له‌م پێناوه‌دایه؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر به چاوکراوه‌یی
و به ووردیی له تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌کان رابمینێین ئه‌وا زۆر به
رۆشنیی دیاره که هیچیان به‌بێ توانسته‌کی مادیی زۆر و به‌بێ له‌پشتبوونی
ده‌سته یان رێکخراوه‌ک ئه‌نجام نادرێن و ئه‌و ده‌سته و رێکخراوانه‌ش
ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ووڵاته‌ک یان ده‌زگایه‌کی سیخوڕیی
یارمه‌تییان نه‌دا ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانن نه‌ک هه‌ر درێژه به کاره‌کانیان
بده‌ن به‌ڵکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا ناتوانن دروست ببن، که‌واته فه‌رمانڕه‌وایان
هه‌ر خۆیان به هۆی ململانێیه‌کانی خۆیان و له‌پێناو هه‌نده‌ک به‌رژه‌وه‌ندیی
مادیی و رامیاریی ته‌سک و نامرۆڤانه‌ی خۆیان دژی یه‌کتر ده‌که‌ونه کار
و به‌هۆی تیرۆر و ته‌قینه‌وه و ئه‌نجامدانی تاوانه‌کان باری ئارامیی و
ئاسایشی گه‌لان و وولاته‌کان تێکده‌ده‌ن، که‌چی له‌وسه‌ریه‌وه دێن خه‌ڵک
تاوانبار ده‌که‌ن و به بیانووی وه‌ستانه‌وه له دژی تیرۆر و تاوانه‌کانی
تر ئه‌وجاره به شێوه‌یه‌کی یاسایی تاوانێکی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن که
ئه‌ویش له‌سێداره‌دانه!
وه‌ک ده‌یبینین هه‌نووکه له ئێراق بێجگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌کان له لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌و رێکخراوانه ئه‌نجام
ده‌درێن که له لایه‌ن ووڵاتانه‌وه یارمه‌تیی ده‌درێن، ئێراقیش خۆی
به‌و په‌ڕپووتییه‌ی خۆی و به ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی
کوردستانیشه‌وه هه‌موو حیزب و لایه‌نه حوکمداره‌کانیان ته‌نانه‌ت
زۆرێک له به‌رهه‌لستکاره‌کانیشیان ده‌زگایه‌کی سیخوڕیی و تیرۆریستیی
سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌یه، جا فه‌رمانڕه‌واییه‌کی له‌و بابه‌ته هه‌ر ده‌بی
به ره‌واییدان به یاسایه نایاساییه‌کان سزای له‌سێداره‌دان بکاته
سه‌رباری تاوانه‌کانیتری و له‌پێاو به‌رژه‌وه‌ندییه سیاستبازه تاکڕه‌وییه‌کانی
درێژه به فه‌رمانناڕه‌واییه‌که‌ی بدا، دیاره ئه‌و سزایه‌ش بێجگه له
په‌ره‌پێدانی توندوتیژیی و له‌نێوبردنی ته‌واوی ئاسووده‌ییه‌کانی مرۆڤ
به هیچ جۆر و شێوه‌ک نه‌ک هه‌ر له ئێراق به‌ڵکه له هیچ کونجه‌کی ئه‌و
جیهانه ساده‌ترین ئارامیی و ئاسایشی پێ ناگه‌ڕێته‌وه.
هیوا ئه‌حمه‌د: ئه‌مرۆ
به‌شێکی زۆر له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌کی زۆر له
رۆشنبیران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان ئه‌و بۆچوون و بیرکردنه‌وه‌یه به‌سه‌ریاندا
زاڵه که سزای له سێداره‌دان به پێویست ده‌زانن بۆ نه‌هێشتنی تاوان
و به‌رگرتن به تاوانباران، به تایبه‌ت له ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
و ئه‌و وڵاتانه‌ی که رژێم و حیزبه دیکتاتۆرییه‌کان تێیدا ده‌سه‌ڵاتدارن،
به بۆچوونی ئێوه هۆکاری ئه‌مه چییه له کاتێکتدا هه‌میشه ئامانجی
سه‌ره‌کی له به‌رێوه‌بردنی سزای له سێداره‌دان له لایه‌ن رژێمه‌کانه‌وه
بۆ سه‌رکوتکردن و ترساندنی هه‌ر ئه‌و جه‌ماوه‌ره بووه؟
دارا ئه‌حمه‌د: هه‌رچه‌نده سزای له‌سێداره‌دان
که لێستاندنه‌وه‌ی یه‌کجاریی ژیانه له مرۆڤ و دڕندانه‌ترین سزای
مرۆڤه - یان راستتره بێژیین دڕنده‌یه - به‌رانبه‌ر به مرۆڤ، وه‌لی
ئه‌گه‌ر ئامانج له‌نێوبردنی تاوانه ئه‌وا راستتر و باشتر ئه‌وه‌یه که
هۆیه‌کانی ئه‌نجامدانی تاوان بنه‌بڕ بکرێ، چونکه مرۆڤ هه‌ر له‌و گۆڕه
تاوان ئه‌نجام نادا.. به‌ڵکه ته‌نێ کاته‌ک که نامۆیه به‌و سیسته‌مه‌ی
که به‌ڕێوه‌ی ده‌با (کارنه‌که‌ر خۆشگو‌زه‌رانه و کارکه‌ریش گوزه‌ران
خراپ) تووشی نه‌زانیی و خۆپه‌رستیی و ده‌بی و سه‌ره‌نجام کوله‌مه‌رگیی
ژیان ناچاری ده‌کا جاروبار تاوانیش ئه‌نجام بدا، ته‌نانه‌ت زارۆکه‌کی
ساواش ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه هه‌موو پێداویستییه‌کانی
دابین بکرێ په‌لاماری خواردنی ساوایه‌کی به‌رانبه‌ری نادا، خۆ ئه‌گه‌ر
گریمان وه‌ک ئه‌وه‌ی بیرمه‌ندان و یاساکاره سیسارکه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایانیش
بانگه‌شه‌ی لۆ ده‌که‌ن که گوایه (مرۆڤ بوونه‌وه‌ره‌کی خۆپه‌رسته) و
ژیانی خۆی خۆشده‌وێ و ئه‌گه‌ر ترسی بده‌یه‌به‌ر ناوێرێ تاوان ئه‌نجام
بدا! که‌چی وه‌ک ده‌یبینین:
• به درێژایی ژیانی رژێمه چه‌وسێنه‌ره‌کان
و تا هه‌نووکه‌ش که له پانتاییه‌کی زۆری ئه‌و جیهانه سزای له‌سێداره‌دان
په‌یڕه‌و ده‌کرێ که‌چی تاوان و تاوانکاران نه‌ک هه‌ر که‌می نه‌کردیه
به‌ڵکه پتر بووه، له هه‌ر جێ و ناوچه‌کیش ئه‌و سزایه پتر بووبی ئه‌وا
تاوان و تاوانکارانیش پتر بوونه له‌وێ، به پێچه‌وانه‌ش نموونه‌ی ئه‌وروپامان
له‌به‌رده‌سته که به هۆی ئه‌وه‌ی به یاسا سزای له‌سێداره‌دانیان قه‌ده‌غه
کردیه و له‌جێێ ئه‌ودا هه‌نده‌ک رێکاریتریان دانایه و هاوکات ژیان و
گوزه‌رانی خه‌ڵکیان تا راده‌ک خۆشتر کردیه.. وه‌ک ده‌یبینین به به‌راورد
به جێیه‌کانیدی جیهان تاوان و تاوانکاران زۆر له کورتییان دایه.
• هه‌نووکه له پانتاییه‌کی زۆری جیهان
به بیانووی بنه‌بڕکردنی تیرۆر و تاوانه‌کانیتر و هه‌بوونی سزای له‌سێداره‌دان
ژماره‌کی یه‌کجار زۆر له خه‌باتکاره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئازادییخواز
و یه‌کسانییخوازه‌کان و بێ‌دین و سکۆلاریسته‌کان و چالاکوانه‌کانی مافه‌کانی
ژنان و مافه‌کانی مرۆڤ و خه‌لکانی پێشکه‌وتووخواز ته‌نێ به هۆی خه‌باته‌کانیان
له‌سێداره‌ده‌درێن که نه‌ک هه‌ر هیج تاوانه‌کی له بابه‌تی تیرۆر و ته‌قینه‌وه
و کوشتار و سێکسی به‌زۆر و سێکس له‌ته‌ک منداڵان و راووڕووت و جه‌ردیی
و بازرگانیکردن به چه‌ک و ده‌رمانیان ئه‌نجام نه‌دایه به‌ڵکه ئه‌گه‌ر
خه‌باته‌که‌یان سه‌ربگری ئه‌وا رژێمه تاوانباره‌کان نامینێن و ئاستی
تاوانه‌کانه‌کانیش زۆر زۆر که‌متر ده‌بنه‌وه.
• ئه‌گه‌ر تاوانباره‌ک له راستیدا
تاوانه‌کی له بابه‌تی تیرۆر یان ته‌قینه‌وه یان کوشتن ئه‌نجامدا به
له‌سێداره‌دانی نه هه‌بوونی زه‌مینه‌ی ئه‌نجامدانی تاوان له‌بارده‌چی
نه هۆکاره‌کانی ئه‌نجامدانی تاوان له‌نێوده‌چی، هاوکات بێجگه له‌وه‌ی
له‌سێداره‌دانه‌که‌ش کوشتنه‌کی تر و پترکردنی تاوانه‌کی تره.. خۆ ئه‌نجامدانی
کرداری ئه‌و تاقه له‌سێداره‌دانه‌ش کوژه‌ره‌کی تر له‌جێی کوژه‌ره
تاوانباره‌که دروست ده‌کا و چه‌ندین که‌سیتریش له کوشتنی تاوانه‌که
به‌شدار پێده‌کا وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی یاسایه‌که‌ی دانایه، ئه‌و که‌سه‌ی
بڕیاری گرتنی تاوانباره‌که ده‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی تاوانباره‌که ده‌ستگیر
ده‌کا، پاسه‌وانه‌کان و داروده‌سته‌ی زیندانه‌که‌ی، ئه‌و که‌سه‌ی
بڕیاری دادگایکردنی ده‌دا، دادوه‌ر و هه‌موو که‌سه‌کانی نێو
دادگاییکردنه‌که، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌بنه هۆکاری جێبه‌جێکردنی
له‌سێداره‌دانه‌که، به کورتییه‌که‌ی سه‌رجه‌می سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ریی
ئه‌و وولاته به کوشتنی تاوانباره‌ک که له‌سێداره‌دانه تاوانبارتر
ده‌بی له تاوانباره‌که چونکه ره‌نگه تاوانباره‌که که یه‌ک که‌سه
نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونیی هه‌بی و هه‌ر سیسته‌مه‌که‌ش ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی
لۆ دروست کردبی که‌چی ناکرێ هه‌موو که‌سه به‌شداربووه‌کانی له‌سێداره‌دانه‌که
نه‌خۆش بووبن، یان ره‌نگه تاوانباره‌که له چرکه‌کدا که له‌سه‌ره‌خۆ
نه‌بووه و تاوانه‌که‌ی ئه‌نجامدایه یان له کاتی به‌رگریکردن له خۆی
تاوانه‌که‌ی ئه‌نجامدایه یان تاوانلێکراوه‌که له‌به‌رده‌ستی ئه‌و دیل
نه‌بووبی که‌چی ئه‌و هه‌موو که‌سه کاته‌کی زۆریان پێویسته تا پرۆسه‌ی
له‌سێداره‌دانه‌که جێبجێ ده‌که‌ن و ته‌واویش له‌سه‌رخۆن و که‌سیش
هێرشی نه‌کردیته سه‌ریان و تاوانباره‌که‌ش له‌به‌رده‌ستیاندا دیله و
... هتد. له کاته‌کدا ده‌کرێ ئه‌و تاوانباره چاککاریی له‌سه‌ر بکرێ و
به به‌رنامه‌کی زانستیی و ده‌روونشیکاریی له کاتی زیندانییکردنه‌کی
پێویسته بکرێته‌وه به که‌سه‌کی ساغ و ئاشتییخواز و بگه‌ڕێندرێته‌وه
نێو کۆمه‌ڵ و به هۆی باشترکردنی ژیانی خه‌ڵکیش به پێی پێداویستییه‌کانیان
ده‌تواندرێ زه‌مینه‌ی له‌باری ئه‌نجامدانی تاوانه‌کان له‌بارببردرێ و
هۆیه‌کانی ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانیش بنه‌بڕ بکرێن.
به هیچ جۆر و شێوه‌ک رێی تێناچی که‌سه‌ک بیه‌وێ به بڕیار و رێکاره‌کی
ناڕه‌وا که سزای له‌سێداره‌دانی دیله‌کی بێده‌سه‌ڵاته له‌دوو ئامانجه‌کی
ره‌وا بگه‌ڕێ! چونکه ئه‌وه داهێنان و رێکاره‌کی زانستیی نییه وه‌ک
ئه‌وه‌ی که جه‌سته‌ک به میکرۆب ده‌کوتی لۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌سته به
میکرۆبه‌که رابێ و له‌کاتی تووشبووندا به‌رانگژی ببیته‌وه و نه‌خۆش
نه‌که‌وی، به‌ڵکه ئه‌وه کێشه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و به نه‌هێشتنی
هۆکاره‌کانی دروستبوونی ئه‌و کێشه‌یه ده‌تواندرێ کێشه‌که چاره‌سه‌ر
بکرێ.
ئه‌من وای نابینم وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌تو ئاماژه‌ت پێکردیه: (ئه‌مرۆ
به‌شێکی زۆر له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌کی زۆر له
رۆشنبیران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان ئه‌و بۆچوون و بیرکردنه‌وه‌یه به‌سه‌ریاندا
زاڵه که سزای له‌سێداره‌دان به پێویست ده‌زانن بۆ نه‌هێشتنی تاوان و
به‌رگرتن به تاوانباران،..) وه‌لی له راستییدا خه‌ڵکه‌کی له‌و بابه‌ته‌ش
هه‌ن، دیاره ئه‌وانیش به بێ هۆ نییه که به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆ بزانن
لاسایی گفتاره بێ کرداره رووکه‌شه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایان ده‌که‌نه‌وه
به‌ڵکه ئه‌وانه به هۆی نه‌داریی و ته‌نگژه ئابوورییه‌کانیان هه‌نده‌کیان
دووچاری گومڕایی و نه‌زانیی بوونه.. رۆشنبیران و پێنووس به‌ده‌ستانیش
به شێوه‌کی گشتی بێجگه له‌وه‌ی که توێژه‌کی راڕانه و پتر وابه‌سته‌ی
فه‌رهه‌نگی چینه چه‌وسێنه‌ره‌کانن به‌تایبه‌تییش له‌و باردۆخه‌ی هه‌نووکه‌ی
کوردستان و ئێراق که ژیان تیێدا ناجگێر و پڕ له تیرۆر و ته‌قینه‌وه
و توندوتیژییه‌کانیتره و هه‌نده‌ک بازرگانی سیاسیی ده‌ستیان به‌سه‌ر
ته‌واوی هۆیه‌کانی ژیان و بژێوی خه‌ڵک داگرتییه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه
توانیتیان سه‌رکوتی ئازادیی گوتن و رۆشنیران و پێنووس به‌ده‌ستان بکه‌ن
و وایان لێبکه‌ن به‌شێکی زۆریان بکڕن و له میدیایه‌کانی سه‌ربه‌خۆیان
- حیزبیی و به‌ناو ئازاد و ئه‌هلی - به‌کاریانبهینن. هاوکات ژماره‌کی
به‌رچاویش له رۆشنبیران و پێنووس به‌ده‌ستان تا دێ پتر و زۆر به
توندیی به‌رانگژی فه‌رمانڕه‌وایان ده‌بنه‌وه له‌و رووه‌وه و ئه‌من
ئاسۆیه‌کی رۆشنیان لێده‌بینم و وا هه‌ست ده‌که‌م له ئاینده‌کی نێزیک
گه‌شه‌سه‌ندن وه‌رگۆڕانه‌کی چاک رووبدا.
هیوا ئه‌حمه‌د: له
کۆتاییدا ئه‌گه‌ر شتێکی تر به پێویست ده‌زانن تا بیڵێن تکایه بفه‌رموون.
دارا ئه‌حمه‌د: له کۆتاییدا من حه‌ز ده‌که‌م
دوو پێشنار بکه‌م:
١ - با هه‌موومان و هه‌ر که‌سه‌ک که خۆی پێ
ئازادییخوازه و به راشکاویی خوازیاره که یاسا سزای له‌سێداره‌دان
لاببردرێ و دژ به هه‌موو دڕنده‌ییه‌ک و توندوتیژییه‌کانی تر و
پێشێلکارییه یاساییه مرۆدۆستییه‌کانه.. پاڵپشتیی له‌و پێشنیاره
بکه‌ین که ئه‌من له [خاڵی سێیه‌می ماده‌ی (٢١) له به‌شی (ماف و
ئازادییه‌کان) که به‌شی یه‌که‌می ده‌روازه‌ی دووه‌می به‌شی یه‌که‌مه
به ناوی(پڕۆژه‌یه‌کی پێشنیارکراو بۆ ده‌ستووری کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ
و سکۆلاریست) له په‌رتووکی (ده‌ستوور)]دا***
پێشکه‌شی (لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان
و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان)م کردیه،
وه‌لی تا نهۆ هه‌ر (با)ی لێده‌دا و هیچ ده‌زگایه‌کی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی
نێو هه‌رێم ئاماده نه‌بوونه چاپی بکه‌ن! ئه‌وه‌ش خاڵه‌که‌یه له نێو
په‌رتووکه‌که‌دا:
3 - (
راوه‌دوونان و ره‌شبگیریی هاوڵاتییان، ئازاردانی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی
و بریندارکردنی تاوانبارکراو و تاوانبار و زیندانیی، گرتن و راپێچکردن‌و
زیندانکردنی پێش دادگایی‌کردن، گرتن و زیندانکردنی که‌سانی سیاسیی،
زیندانی تاک و تایبه‌تیی، تێکه‌ڵاوکردنی هه‌موو زیندانییه‌ک و نه‌بوونی
به‌شی جیاجیای زیندانیان له زیندان، لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ر ماف و
ئازادییه‌کی هاوڵاتیان له زیندانیی جگه له‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی هه‌ڵاتنی
زیندانیی، زیندان و زیندانیی نایاسایی، به زۆر کارپێکردنی زیندانیی و
سزادان به کار، دادگای تایبه‌ت و نهێنیی و نائاسایی و دادگای تایبه‌تیی
نهێنیی و ئاشکرای سیاسیی و که‌سیی و ئاسایشیی و پۆلیسیی و عه‌سکه‌ریی،
دادگایی‌کردن و سزای به‌کۆمه‌ڵ، دادگایی‌کردنی بێ پارێزه‌ر، هه‌ر جۆره
پاره‌وه‌رگرتنێک له مافخوراو و تاوانبارکراو و تاوانبار و زیندانیی له
هه‌ر سێ قۆناغی لێکۆلینه‌وه و دادگایی‌کردن و جێبه‌جێکردنی حوکمه‌کان
جگه له سزادانی به پاره که له لایه‌ن دادوه‌ر ده‌رده‌چێ، گه‌وره‌تربوونی
سزا له تاوان، دانپێنان به زۆر و به هه‌ر شێوازێکیتری نایاسایی، به‌رتیلدان
و به‌رتیلوه‌رگرتن، دانی زیندانیی به ووڵاتان و ته‌ره‌کردن و دوورخستنه‌وه
و بنبزرکردن و کوشتن و تیرۆرکردن و له‌سێداره‌دان ) له‌لایه‌ن هه‌ر که‌سێک
و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێکی زیندان و داموده‌زگایه‌کی یاسایی و سیاسییه‌وه
به هه‌موو جۆر و شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ن و به تاوان داده‌نرێن.
٢ - با هه‌موومان و هه‌ر نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌ک
که خۆی پێ ئازادییخوازه .. تا ئه‌و کاته‌ی ده‌توانین به یاسا سزای
له‌سێداره‌دان له کوردستان لاببه‌ین و به کرداریش جێبه‌جێ بکرێ..
ناوی (حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان) بکه‌ینه (حکومه‌تی سێداره‌ی هه‌رێمی
کوردستان) و له نووسینه‌کانیشماندا هه‌ر وای بنووسین.
___________________________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
*: عێراق
دوای هه‌فت ساڵ جه‌نگ، رووبارێک خوێن و ده‌ریایه‌ک تاوان. هه‌ورامان عه‌لی.
http://www.emrro.com/eraqdiwayheft.htm
**:
شاڵاوی له‌سێداره‌دان له عێراق رابگرن! کۆمیته‌ی دژی له سێداره‌دان.
http://www.emrro.com/shalawisedare.htm
***:
ده‌ستوور - پڕۆژه‌یه‌کی پێشنیارکراو بۆ ده‌ستووری کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ
و سکۆلاریست. دارا ئه‌حمه‌د.
http://www.emrro.com/destur.htm
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
_____________****************_____________
سه‌نته‌ری دژی له‌سێداره‌دان
00447783902098
anti.execution@googlemail.com
|