١٦\١\٢٠١٠
شاڵاوی
له‌سێداره‌دان له عێراق رابگرن!
کۆمیته‌ی دژی سێداره
به‌پێی راپۆرتی ریکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، عیراق یه‌کێکه له‌و
چه‌ند ووڵاته‌ی که ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا
ده‌سه‌پێنرێت و سزاکه‌یان جێبه‌جێده‌کرێت،له به‌رزترین ئاستدایه له
جیهاندا. هێشتا چه‌ند رۆژێک له‌ساڵی تازه تێنه‌په‌ریوه ئه‌مرۆ
14/1/2010 حکومه‌تی عیراقی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر 11زیندانیدا سه‌پاند
له دادگای تاوانی ره‌سافه له به‌غداد.
ئه‌و رێکخراوه له 25/12/2009 دا رایگه‌یاند که له ساڵی 2009 دا 120
زیندانی له عیراق سزای سێداره‌که‌یان جێبه‌جێکراوه. له لایه‌کی تره‌وه
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عیراق، میدحه‌ت مه‌حمود، له راگه‌یاندنێکی
فه‌رمیدا رایگه‌یاند که له ساڵی 2009 دا 77 زیندانی سزای
سێداره‌کانیان جێبه‌جێکراوه و ملیان به په‌تدا کراوه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت
به داواکاری و پێشنیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ جێبه‌جێکردنی سزای
له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و له شوینی ئه‌و رووداوانه‌ی که
زیندانیه‌کانی پی تاوانبارکراوه که پیشتریش له لایه‌ن نوری مالکی سه‌رۆک
وه‌زیرنی عیراقه‌وه ئاماژه‌ی پێکرابوو، ووتی دیاریکردنی شوێنی جێبه‌جێکردنی
سزای سێداره‌کردنه‌که له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی داد دایه.
شایانی باسه به پێی راپۆرتی ریکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی تا ئێستا
له زیندانه‌کانی عیراقدا نزیک به 1000 زیندانی حوکمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا
سه‌پێنراوه که له‌و ژماره‌یه 17 یان ژنن. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که
له ساڵی 2004 وه کاتێک سزای سێداره‌ی رژێمی به‌عس ئیشی پێکرایه‌وه،
سالانه ژماره‌یه‌کی زۆر زیندانی سێداره‌کراون. به‌پێی ئاماره‌کانی ئه‌م
ڕێکخراوه ته‌نها له‌ساڵی 2008 دا نزیکه‌ی 285 زیندانی سزای
سێداره‌کردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌ڵام ته‌نها به‌سه‌ر 34 که‌سدا
جێبه‌جێ کراوه. له‌ساڵی 2007 دا 199 زیندانی به‌و بڕیاره حوکمدراون
به‌ڵام به‌سه‌ر 33 که‌سدا جێبه‌جێ کراوه وله ساڵی 2006 دا نزیکه‌ی 65
زیندانی سێداره‌کراون.
به‌م پێیه ساڵ به‌ساڵ ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی که سێداره کراون له
لایه‌ن حکومه‌تی عیراقییه‌وه له زیادبووندایه و کراوه‌ته ئامرازێکی
تۆقاندنی خه‌ڵک. پیاده‌کردن وجێبه‌جێکردنی ئه‌م کوشتنه دڕنده وده‌ستئه‌نقه‌ست
و سزا دژی ئینسانییه، به بیانوی پاراستن و باشکردنی باری خراپی
ئاسایشی ووڵات و دژه تیرۆر و تۆڵه‌کردنه‌وه له سه‌رانی رژێمی به‌عس
وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو رژێمه‌کانی پێشتر به‌رێوه ده‌برێت. ئه‌مه جگه له
بیانویه‌ک بۆ خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک و گێژکردنیان به‌مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی
ئامانج له به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی سزای سێداره له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه
شتێکتی تر نییه. چونکه خراپی باری ئاسایش و تیرۆر و ته‌قاندنه‌وه،
راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه به بوونی هێزه داگیرکه‌ره‌کان و خودی
ناکۆکی و کێشمه‌کێشمی حیزب و هێزه سیاسییه‌کانی ناو حکومه‌ت و په‌رله‌مانێک
که له‌سه‌ر بنه‌مای که‌می و زۆری خێڵه‌کی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و
سونی و شیعی، کورسیه‌کانی پرکراونه‌ته‌وه. تیرۆر و پشیوی باری ئاسایشی
شاره‌کان ئاکامی راسته‌وخۆی ناکۆکی و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و بردنی ده‌سکه‌وت
و ئیمتیازیی زیاتری نێوان ئه‌م هێزه خێڵه‌کیانه‌یه که له‌ته‌نیشت یه‌که‌وه
له‌سه‌ر کورسیه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌ت دانیشتوون. له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی
هه‌ر ناکۆکییه‌ک له نێوانیاندا و رێکنه‌که‌وتنیان له‌سه‌ر بنه‌مای
پێکهاتنی تایه‌فی، ئیتر هه‌ریه‌که‌یان ده‌که‌ویته نانه‌وه‌ی پشیوی و
تیرۆر و ڕفاندن و ته‌قاندنه‌وه له ناوچه‌ی نفوزی ئه‌وی تردا به مه‌به‌ستی
خۆ زاڵکردن و سه‌پاندنی داواکاریه‌کانی به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ردا.
ئه‌مه‌یه هۆکاری سه‌ره‌کی پشێویی ئاسایش و تیرۆر و ته‌قاندنه‌وه، نه‌ک
کاسانیک که کویرانه و ره‌شبگیر و به‌بێ بوونی هیچ یاسایه‌کی مه‌ده‌نی
دادوه‌ری و به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراو سه‌لمێندراو و راگه‌یه‌ندراو زیندانه‌کانیان
لێپڕکراوه. به‌پێی راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وله‌تیش هه‌موو ئه‌و
بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانانه له دادگایه‌کی ناشه‌رعیدا ده‌رکراون،
چونکه پشتیان به‌ستووه به دانپیانانێک که له‌ژێر زه‌بری ئه‌شکه‌نجه
و لێدان و فه‌لاقه‌کردندا لێیان وه‌رگیراوه.
کۆتایهێنان به کوشتن و تیرۆر و رفاندن و ته‌قاندنه‌وه راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه
به کۆتایهێنان به هه‌لومه‌رج و که‌شێک که ده‌سه‌لات و ناکۆکیه‌کانی
نێوان ئه‌م هێزه سیاسیه خێڵه‌کیانه دروستیان کردوه، نه‌ک هه‌ڵخسنی
په‌تی سێداره له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌ریوه‌بردنی شاڵاوی سێداره و
کوشتنی ده‌ستئه‌نقه‌ست به وینه‌ی کۆماری ئیسلامی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه.
لیره‌وه رۆشنه که مه‌به‌ستی بنه‌ره‌تی حکومه‌تی عیراقی له به‌ریخستنی
ئه‌م شه‌پۆلی سێداره‌کردنانه، زاڵکردنه‌وه‌ی که‌شی تۆقاندن و
ئیستیبداده له‌به‌رامبه‌ر خه‌لک و نه‌یاره‌کانی خۆی به‌مه‌به‌ستی
پاراستنی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌که‌ی به زه‌بری سه‌رکوت و ترساندن و
ناچارکردنی خه‌لک به قه‌بوڵکردنی.
ئێمه لێره‌وه ئه‌م سیاسه‌ت و هه‌وڵانه‌ی حکومه‌تی عیراقی بۆ سه‌رکوتکردنی
ئازادی و داسه‌پاندنه‌وه‌ی ئیستیبداد و دیکتاتۆریه‌ت ریسوا ده‌که‌ین و
له‌هه‌وڵی راشکاوانه ده‌بین بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌یان. بۆ ئه‌مه‌ش به‌به‌رده‌وامی
له که‌مپینێکی سیاسی و کرده‌ییدا ده‌بین له پێناو را‌گرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
به‌په‌له‌ی سزای سێداره‌ی سه‌ر ئه‌و زیندانیانه‌ی که ئه‌و سزاییه‌یان
به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و ناچارکردنی حکومه‌ت که سزای سێداره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هه‌ر لیره‌وه بانگه‌وازی ته‌واوی ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندن و سه‌رجه‌م
حیزب و ریکخراو و گروپه سیاسی و جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی و که‌سایه‌تی و
ته‌واوی خه‌ڵکی ئازادیخواز و مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆست ده‌که‌ین، که
پشتیوانی و هاوکاری جۆراوجۆری که‌مپینی کۆمیته‌ی دژی سێداره بکه‌ن له
پێناو به‌رێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی دژی سێداره‌ی به‌هێز، که بتوانێت
حکومه‌ت ناچار بکات سزای سێداره رابگریت و هه‌ڵیبوه‌شێنیته‌وه‌و قه‌ده‌غه‌ی
بکات.
__________________________
په‌یوه‌ندی:
anti.execution@googlemail.com
هیوا ئه‌حمه‌د - ڕیکخه‌ری کۆمیته‌ی دژی سێداره
00447783902098
کۆمیته‌ی دژی
سێداره
14/01/2010
|