په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٦\٢٠١٧

  زەنگیانەی ئاویی.

         - رستی پێنجەم -

فەتاح حەسەن

  من هەم یا نیم.
گرنگ نييه لاى تۆ هه بم
يا خود نه بم
گرنگ ئەوەیە كه من هه م
به كويرايي چاوى دوزمن و
به خوشنودى دۆستانم
ئەگەر خاوه نى دوژمن، بم.


  کات.
ئەوەندە کاتم هەیە بۆ ئاشقبوون
کاتم نییە بۆ مردن،
دەسا مەرگ چاوەڕوان بە..
ئەودەمەی، نەمتوانی ئاشق بم
گیان چییە!! پێشکەش بەتۆ بێت
کات بەفیڕۆمەدە..
تازووە، وەرە بیبە.


  تاوان.
چ تاوانێکی گەورەیە
لە گەرمەی جەنگدا
خۆشەویستی و
لە ئاشتیدا،
مەینۆشینت، لێ یاساغ بکەن.


  شای جوانان.
ئەتۆ، جوان نیت
لەدیدی منەوە نا..
دڵساردان
لەبەر دڵی ئەمن
ئەتۆ، نەك هەر جوانی
بەڵکو شای جوانانی.. ئەتۆ.


  سێبەر.
من، ناتوانم.
تۆ لەبیرکەم.. نا
خۆت دەزانی
لەدووت دەخشێم وەکو سایە
گەر تۆ توانیت
من لەبیرکەی
لە سایەی بێکەسی خۆتدا
نەك هەر خۆت..
سێبەرەکەشت ون دەکەی.


  قەفەی گۆچان.
کە تۆ بارکەی بڕۆی
بەتەنها جێمهبێڵی
کەی بەزمانما دێت بڵێم
خواکەی بانی سەر
ئاگادارت بێت
بارکە و برۆ
خوا بکات.. تەنهایی
کۆڵیکی هێندە قورس بێ
پشتت لەژێریا بچەمێ
هەروەکوو، قەفەی گۆچان.

______________________________

رستی چوارەم: www.emrro.com/zengiyaneyawiy4.htm

رستی سێیەم: www.emrro.com/zengiyaneyawiy3.htm

رستی دووەم: www.emrro.com/zengiyaneyawiy2.htm

رستی یەکەم: www.emrro.com/zengiyaneyawiy1.htm

 

دانیمارك / ڤالبی

ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک