گوناهت كرد .
گه‌شاوه جاف
گوناهت كرد به ووشه‌كانت خۆشه‌ویستی دڵمت كاڵ كرده‌وه زۆر به ناهه‌ق جێگه‌ی عه‌شقت نه‌كردمه‌وه نه‌تهێشت دڵم له خۆشی عه‌شقت بۆ هه‌تا هه‌تا سه‌رمه‌ست بێت به‌خه‌یاڵ ژینی عه شقت كرد به خه‌زان له سه‌ره‌تای به‌هاری ته‌مه‌نیا بوو كردت به گه‌ڵاریزان هێنده زاڵم بووی هیواكانت گشت خنكان ئومێده‌كانت زۆر به ساده‌یی تاسان وامزانی له عه‌شقتدا نوقمم ده‌كه‌ی ده‌رگای ژه‌نگاوی چه‌ند ساڵه‌م واڵا ئه‌كه‌ی نه‌ك له ناكاو به ووشه‌ی دوور له ڕاستی له ژێرگڵی خاكی خۆشه‌ویشتی عه‌شقم زینده به چاڵ ده‌كه‌ی نه‌مده‌زانی نه‌مده‌زانی چونكه سه‌رسامی جوانی عه‌شقی تۆ و دنیا بووم له ناكاو ڕه‌شه‌بای ووشه و خه‌یاڵه‌كانت هاتوو كوژاندیه‌وه مۆمی عه‌شقی نهبێزراوم نازانم چۆن بده‌مه‌وه دڵخۆشی دڵه‌ی شكاوم!!!!!!! نازانم چۆن سارێژی كه‌م ئازاری دڵه‌ی زامدارم!!!!!!! گوناهت كرد گوناهت كرد به ووشه‌كانت خۆشه‌ویستی دڵمت تۆراند.
له‌نده‌ن ٢٠٠٧
|