هەق هەمیشە سەرى
خاوەنى ئەخوات.

هەردى شەفیق
وەک چۆن لەپشت هەردیکتاتۆرێکى دونیاوە ترسێکى گەورەهەیە دڕندەییەکى
گەورەش هەیە بەهەمان شێوە بێدەنگیەکى قوڵو چاوەڕوانیەکى ترسنۆکانەش
هەیە .ئەشێت زۆرجاریش دیکتاتۆرێک بوونى نەبێـت لەواقیعداو ئێمە بێین
وبۆ خۆمان لەکەرەستەى خاوى بێدەنگى وبەپیرۆزکردن دیکتاتۆرێک دابتاشین
هیچى کەمتر نەبێت لەدیکتاتۆرەکانى دونیاو شەرعیەتیشى پێبدەین .لەپشت
هەردیکتاتنۆرێکیشەوە کۆمەڵێک جەللاد بوونى هەیە کەشەرعیەت بەکارەکانى
ئەدەن و خەریکى دروستکردنى مانیفێستێکن لەموقەدەسکردن کەتەنهاوتەنها
لەخزمەتى کۆمەڵێکى کەمدایەکەبەتەنها بەرژەوەندیەکانیان بەمیللەتیانەوە
گرێئەدات.
تۆ ئەوەت بیر نەچێت هەرکاتێک چەپڵەى ناهەق ئەکوتیت خەریکى دروستکردنى
کورسیەکى بۆ دیکتاتۆر.بێدەنگیش چەند درێژەبکێشێ عومرى دیکتاتۆریش هێندە
درێژە ،بەدیکتاتۆرکردن وموقەدەسکردنى کارەخراپەکان چەند زیاتربێت
هێندەى تر دیکتاتۆرى تر دروست ئەبن و پاشمردنى دیکتاتۆر شارو شەقامەکان
پڕدەبن لەجەلاد.ئەوەشت بیر نەچێت لەبەرامبەر ئەو بڕەپارەیەى
کەلەدەسەڵاتى وەرئەگریت وقڕو قەپ ئەکەیت تۆش بەشێکى لەوگوناهانەى
دیکتاتۆر لەبرسیکردنو کوشتن وزوڵم وزۆرداریدا بەرامبەر خەڵکى دەیانکات
،بەشێکى گوناهى ئەو ژنانەت بەردەکەوێت لەبەر هەژارى لاشەیان دەفرۆشن
بۆتێرکردنى مناڵەکانیان،بەشێک لەگوناهى ئەو مناڵانەت بەرئەکەوێت لەبەر
هەژارى لەبرى ڕەوزەو قوتابخانەو یاریگاکان سەرشەقامەکان بۆ سواڵکردن
وبۆیاخکردن وکارى دزێوئەڕازێننەوە،بەشێک لەگوناهى ئەو گەنجانەت
بەرئەکەوێت لەبرى مەڵبەندەکانى ڕۆشنبیرى ومەعریفە سەنگەرەکانى خیانەت
ویەکترى کوشتن و زیندانەکان پڕدەکەنەوە.
تۆکە چاو لەئاست ئەو بەحرەخوێنەدا دائەخەیت شەهیدەکان لەپێناو سەرفرازى
وخۆشگوزەرانیدا بەخشیان ،تۆکەپاروى دەمى ئەنفالێک ئەدەیتبە لەکۆنەڕەفیق
حیزبیەک وکۆنەجاشێک ئ سوکایەتى بەخوێنى ئەو شەهیدانە بەدرۆوە سوێندیان
بەسەرئەخۆیت.کموچەى شەهیدانە بۆ جاشە کوژراوەکان ئەکەیت ،موچەى
ڕێزلێنان بۆ کۆنە موستەشارەکان ئەکەیت کاغەزى پشتگیریان بۆئەکەیت
بەشێکیت لەخیانەت وتاسەر ئێسک تاوانبارى و لەویژدانى من وئەوو یەکێکى
تردا هیچت لەتاوانبارى ئەوان کەمتر نیە .تۆ کەپاروى دەمى دایکان
وخوشکانى ڕەشپۆشى ئەنفال وکچ وکوڕى شەهیدەکان دەبەخشیت بەکۆنەجاشو
خیانەتکارەکان بەئێکیت لەشەریکە گوناهى ئەوان .تۆکەپاشماوەى ئەنفالەکان
جارێکى ترلەبرسێتى ونەهامەتىو ڕەزالەتدا ئەکوژیت ،جارێکى ترکوڕوکچى
کیمیاوى بارانکراو وشەهیدەکان بەپشت گوێ خستنیان و (کردنى بکوژەکانیان
بەشەهید)شەهید ئەکەیتەوە ،تۆکەمێژو بەشێوەیەک ئەنوسیتەوە بەس لەوەناچێت
ویژدان نوسیبێتى وحەقیقەت نوسیبێتى،تۆکەبرسیکردنى خەڵک تاڕادەى
لەشفرۆشى وفرۆشتنى ئەىندامەکانى لاشەیان بەکوشتن نازانیت ،تۆکەمناڵى
شەهیدێک ببینى سواڵبکات ،بنەماڵەى شەهیدێک ببینى بەپاککردنەوەى گۆڕى
مردوەکان ژیان بگوزەرێنن ولەنێو گۆڕستانێکدا بژین،تۆکەپارە گوێ وچاو
ودەمى پێداخستبیت و نەوێریت بڵێت ئەرێ برالە کەى خەبات بۆ
ئەمڕۆژەبوو؟؟تۆ کەپارە ویژدانى کوشتبیت ئیتر چۆن باسى دیکتاتۆرو دروست
بوونى دیکتاتۆرئەکەیت؟تۆکەلەبەربوونى پارە بوبیتە دیوارى کۆنکرێتى و
نەهێڵێت سکاڵاى هەژارێک بگاتە گوێى سەرکردەیەک،تۆکەهەمو جوانیەکى ژیانت
بۆ خۆت دابینکردبێت ولەچڵە پوشێکیشت کەم نەبێت ،تۆکەفەرمانگەو نوسینگەو
بارەگاو..هتد یەکەت پڕبێت لەکچى ناسکۆڵەو گەنجێکى بێئومێد
وبێهیوانەتوانێت بچێتە ژیانى هاوسەریەوە،تۆکەڕیزێک کۆشک وتەلارو ڤێلات
ڕیزکردبێت وخەڵکیش لەنیوەبەرو ژورلەشارەکاندا کرێنشین بن وتاقە
ژورێکیان نەبێت ،تۆکەشەوەکانت پڕبێت لەویسکى وبیرەوە خەڵکیش ئاوى
خواردنەوەشى بەپارەبێت و ئاوى بەلوعاشى تێکەڵىەیەک بێت لە ئاوى زێراب و
و ئاوەڕۆ،تۆکە ڕیزێک سەیارەى (کامل)مواێەفات)بەدواتەوەبێت وخەڵکیش کرێى
پاێى بەهەزار ڕەزالەت دەستکەوێت،تۆ کەپاسپۆرتى چەندوڵاتێکت هەبێت
وخەڵکیش هەمووئومێدێکى بووبێتە ڕاکردن لەم وڵاتە ،تۆکەڕۆشنبیرو
ڕۆژنامەنوس بکڕیت بۆشەڕى داپۆشینى گەندەڵیەکانتکوشتن نیە؟؟تۆ کەگیرفانى
حوکمەت بەهى خۆت بزانیت،قومارو کەسابەت بەپۆستەکەتەوە بکەیت خوێنى
هەزاران شەهیدە ،مناڵەکانت بێ سەعیکردن وبەنازو نوکەوە بەسەر
مامۆستاکاندا مەعفو بکەیت و بەرلەسمێڵ بۆرۆکردن جوانترین سەیارەى
بۆبکڕیت،بەسەیارەى حوکومەت سەیران وگەشت وگوزاربکەیت و لەناوشاردا
ترافیک لایت نەبینى و باسى فیمینزم بکەیت ودەرزەنێک ژنت هەبێت بەشێک
نیە لەکوشتن؟؟تۆکەتاوانى گەندەڵى میللەتێکت لەسەر بێت ودزێکى چکۆلانەش
کەبرسێتى مناڵەکانى ناچارى ئەکات بخەیتە کونە ڕەشەوە
تاهەتاهەتایە،مناڵێک کەبێپارەیی فێرى هەزار ئەتوارى ئەکات بکەیتە
زیندان بەشێک نیە لەکوشتن؟؟
لەدواى هەمو ئەمانەش گوناهى ئەم خاک ومیللەتە چیە هەندێک کەس بەبێباکى
جوێنى پێئەدات وەک ئەوەى ئەم خاکە یاشەهیدەکان گەندەڵیان کردبێت .هەق
وایە هەرکەس لەلاى خۆیەوە کار بۆگەڕانەوەى جوانیەکانى کوردایەتى بکات
کەهێشتا نمونەى جوانیش زۆرن و لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە لەبیر نەکەین حەقیقەت
هەمیشە دوژمنى خاوەنیەتى وسەرى خاوەنى ئەخوات.
Jgarsoz8181@yahoo.com
|