په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان       

جەژنى سەرى ساڵتان پیرۆز . . !!!

 

ئا: شێرزاد عەبدوڵڵا قۆڕیتانى

 

هەمووساڵێک لەسەرەتاى هاتنى ساڵى نوێ شار دەڕازێتەوە ، سەدەها گڵۆپ دائەگیرسێنن ئەوگڵۆپانەى لە دڵۆپى خوێنى ئێمەدەچێ ، شاردەکرێتە چراخان و کەچى ماڵەکانمان تاریکستانە ، هەمووساڵێک بەکۆمەڵێک ئاواتەوە پێ دەنێینە ساڵى تازە کەچى خەمەکانى ساڵى ڕابردوومان هەر لەئەستۆیە و لەیادى ناکەین ، 16 ساڵە چەند وتەیەکى دووبارەمان بۆ دەڵێنەوە گوایە ساڵى نوێ کارەبا باش دەبێت سوتەمەنیمان بۆدابین دەکەن  نرخى کاڵاکان دادەبەزێنن مووچەى فەرمانبەران زیاددەکرێ  ........ ، کەچى لە درۆودەلەسە هیچى ترنیە ، ئەوەتانێ پێ دەنێینە ساڵى نوێ کەچى کێشەکانمان لەزیادبوونە ، بابەنوئێل بە فڕۆکەى تورکى لە جیاتى بوکەڵەى مناڵان جۆرەها چەکى ژهراویمان لەسەر تاقى دەکاتەوە ، ئەو ئەمریکایەى کە ئێمە بەدۆستى خۆمانمان دەزانى کەچى ئەو هاوپەیمانیتى نازانێت و رێگە بە هێزەکانى تورک دەدات دێهاتەکانى بنارى قەندیل وێران بکرێن وهیچ کەسێک نایەتە هانامان ،خانوومان بەسەر دادەروخێنن ئاژەڵەکانمان دەسوتێنن دەیانەوێت ناسنامەى کوردایەتیمان بسڕنەوە کەس نەهات بەدەنگمانەوە ، ئەى سەرکردایەتى کورد کوا هەڵوێستان ، ئێوە ئاگادارنین هێزەکانى ئەتاتۆرک خانویان بەسەر داڕوخاندین ڕەزەکانیان سوتاندین کوا هەڵوێستان ، ئەى ئێوەنەبوون دەتانگوت مەگەر سوپاى تورک بەسەر لاشەى ئێمەدا بڕوات ، بەڕاستى زۆر سەیرە ئائەمە هەڵوێستان بوو ؟ کوا کامیرەکانى کەناڵەکانى کوردسات و کوردستان تیڤى و زاگیرۆس و ...... ئەوانى تر ئەى بۆ ئەم دیمەنانەتان بۆ بەرچاوى جیهان پەخش نەکرد وێنەى ئاژەڵەکاناتان پەخش نەکرد کە لە خوێنى خۆیان گەوزێنرابوون بۆ وێنەى ئەو دایکەتان پەخش نەکرد کە شەهید کرابوو ،کوا مافى مرۆڤ کوا مرۆڤ دۆستەکان هیچ کەسێک نەهاتە دەنگ ، خەریکە هەڵەبجە دووبارە دەبێتەوە نازانم ئێمە بۆ ئەوەندەخۆش باوەڕین بەچەند وتەیەکى بریقەدار باوەڕدەکەین ، باوکە تەمەن 75 ساڵیەکەم لەکاتى هەڵبژاردن بەخۆى و گۆپاڵەکەى دەستى ملى ڕێگاى گرتەبەر و دەیگوتە خەڵکینە ئەم دەنگدانە چارەنووسى نەوەکانمان دیارى دەکات هەردەبێت دەنگبدەین ، کاتێک پەنجە لەرزۆکەکەى لەناو قووتوى مەرەکەبەکەنا واى دەزانى شانەى هەنگوینى دۆزیوەتەوە زۆر بەپەرۆشەوە پەنجەکەى بۆ ئاسمان بەرزکردبۆوە ، کەچى ئێستاش ناگاتە کاتژمێر 10 ى شەو دەبێت زۆپەکەى بەردەمى بکوژێنێتەوە و خۆى بکات بە ژێر بەتانیەکەى لەبەر بێ نەوتى ، ئێستاش دەیڵێتەوە ئەوانە شوانى کوردنین کورد بێ شوانە و ئەوانە لەسەر حیسابى ئەم میللەتە کۆشکوتەلار بونیاد دەنێنن ، 16 ساڵە درۆمان لەگەڵ دەکەن ، چەندان سوپەرمارکێت و بازاڕى هاوچەرخ و ........ دروستکرد کەچى ناتوانن بازاڕێکى بەناو ئازاد کۆنتڕۆل بکەن ، یادى چى بکەینەوە من لە ماڵەوە کارەبام نەبێت سوتەمەنیم نەبێت ئەوەى خزمەتگوزاریە نەم بێت بەچ بۆنەیەک یادى سەرى ساڵ بکەمەوە ،ئەوکەسە یادى ئەم بۆنەیە دەکاتەوە کە لەوپەڕى خۆش گوزەرانى دابێت حکومەت خزمەتگوزارى پێشکەش کردبێ ژیانى دابین کردبێ ، من لەماڵەکەى خۆم بەرمیلێک نەوتم نەبێت یادى چى بکەمەوە ، کاتێک خاوەن مۆلیدە لەدەرگادەدات و داواى پارەى کارەبا دەکات من یادى چى بکەمەوە ، بەبۆنەى گەڕانەوەى کەرکوک یان لەشکرکێشى سوپاى تورکیا بۆسەر خاکى هەرێمى کوردستان ئاهەنگ بگێڕین ، سەدان حەیف و مەخابن ئێمەخاوەنى 111 ئەندام پەڕلەمانین 400 بەڕێوەبەرى گشی مان هەبێت وەزارەتى پلان دانانمان هەبيت کەچى حکومەتێکى بێ پلان بێت ، 17% پارەى نەوت بۆ سێ پارێزگابێت کەچى میللەت لەم دۆزەخەدابێت ، بەڵام نائومێدنابین هەموو تاریکاى دوونیا ناتوانێ ڕوناکى مۆمێک بشارێتەوە ، هەرچەند شەوتاریک دابێت هەر رۆژدبێتەوە .

 

 

 

Sherzad_33@yahoo.com