مناره و مه‌لا و مزگه‌وت له ڕۆژئاوای گاور، دێر و كلیسا و مسیۆنێر له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلام. هۆشیار مه‌لائه‌وڕه‌حمان
وابه‌سته‌یی منداڵ و گه‌وره‌ش به ئایینێكه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی جوگرافیه، نمونه‌ش ئه‌و منداڵانه‌ن كه له مه‌ككه‌و ڕۆما له‌دایك ده‌بن. جان جاك ڕۆسۆ
یه‌كێك له سیما دیاره‌كانی ئایین و ئایدۆلۆژیاكان ترسی هه‌میشه ی یانه له كه‌م بوونه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵه‌كانیان ،هه‌ر بۆیه هه‌میشه له دۆخی ماخۆلاندان بێ ڕچاوكردنی چه‌مكی( كات و شوێن) بۆ نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش ئیسلامی له‌سه‌ر دامه‌زراوه تا ئه‌مڕۆ بچوكترین گۆڕانكاری له ده‌قه‌كانیدا نه‌كراوه‌و ئایینه‌كه ئیتر كه‌ڵكی ده‌سكاری كردنی تری نه‌ماوه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه (ئایین به‌رنامه‌و په‌یڕه‌و پرۆگرام خوایه له‌سه‌ر زه‌وی بۆ مرۆڤ)!ئایینه‌كان به‌تایبه‌تی ئایینی ئیسلام جیا له ئایینه‌كانیتر مۆڕكی ناوچه‌یی پێوه دیاره به حوكمی شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی كه نیمچه‌دووڕگه‌ی عه‌ره‌به،ئایینه‌كه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م زیاتر به‌ئایینێكی عه‌ره‌بی ناسراوه ئینجا بۆته ئایینی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی تریش كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئایینه‌وه ده‌سه‌ڵات وئیمپراتۆریه‌تیان دامه‌زراندووه، .ئه‌م ئایینه ئایینێكی رۆژهه‌ڵاتیه‌و داب ونه‌رێته‌كانی نه‌گونجاوو نامۆن به‌رۆژئاواییه‌كان و هه‌میشه لێی ده‌سڵه‌مێنه‌وه به‌هۆی توندوتیژی وره‌فتاری په‌یره‌وكه‌رانیه‌وه لایان بۆته نیشانه‌ی تیرۆر‌و خۆته‌قاندنه‌وه، ئیسلام كۆنترۆڵی خۆ ڕاگری له‌ده‌ست داوه به‌رانبه‌ر به ئایینه‌كانی تر ، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش سه‌رۆكی پارتی ئازادی نه‌مسا له ووتاره‌كانیدا ئه‌م ئایینه‌ی به(فاشیزمی سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌م ناوزه‌د كرد) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام بۆته تاكه فاكته‌ری كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی مرۆڤ له سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌مدا، ئێستاش دوباره مه‌سه‌له‌ی ئه‌و مناره‌و مزگه‌وته‌ی سه‌نترومی ئیسلامی كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی گه‌ڕه‌كه شاره‌كانی ڤێننای ٢٠ و٢١ كه‌بڕیاره گه‌وره‌و فراوان تر بكرێته‌وه ڕووبه‌ڕوی ناره‌زایی وگازنده‌ی گه‌ڕه‌كه هاوسێكانی ده‌بێته‌وه. به پاڵپشتی پارتی گه‌لی نه‌مساوی (övp ) ڕێپێوان پرۆتێستۆ دژی ئه‌و دامه‌زراوه ئیسلامیه رێكخراوه كه پارتی گه‌لی نه‌مساوی پشتگیری هه‌موو هاوڵاتیه‌كی نه مساوی ده‌كات كه دژی فراوانكردنه‌وه‌ی ئه‌م شوێنه پڕ گوماناویه بن،چونكه له ڕاستیدا ئه‌م سه‌نته‌ره هه‌ر مزگه‌وتێكی ئاسایی نیه ته‌نها نوێژ‌و خواپه‌رستی تێدابكرێ به‌ڵكو هه‌ر وه‌كو له ووتاری وه‌رگێڕدراوی(islamismus ist faschismus des 21 jahre hundert) واته ئیسلام فاشیزمی سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌مه به درێژی باسی چۆنێتی ئه‌م مزگه‌وته‌كراوه ،شوێنی په‌روه‌رده‌كردنی مجاهیده‌كانی ئه‌وروپایه له‌سه‌رده‌ستی ئیمامێكی فه‌له‌ستینی به‌ناوی ئیمام شێخ عدنان ابراهیم كه‌ئیسلامیه‌كی توندڕه‌وی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌له‌فیه و به‌رده‌وام له‌ژێرچاوه‌دێریدایه چونكه تا ئێستا چه‌ندین پۆل مجاهیدی پێگه‌یاندووه ره‌وانه‌ی فه‌له‌ستین شوێنه‌كانی تری كردوون بۆ خۆ ته‌قاندنه‌وه هه‌موو خوتبه‌و به‌ڵگه‌كانی لێگیراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له‌یه‌كێ له خوتبه‌كانیدا قورئانێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌رانبه‌ربه هه‌زاران له‌گوێگره‌كانی ٣ جار ده‌ڵێ سوێند به‌م قورئانه شیعه‌كانی عێراق چۆن لێره مریشك به‌ڕیزه له شیش ده‌ده‌ن بۆ سوركردنه‌وه به‌هه‌مان شێوه مناڵێ سوننه له شیشده‌ده‌ن ده‌یان برژێنن،ئه‌م ئیمامه فاشیسته سه‌رپشكه له لووس رۆیی درۆكانیدا گرنگ ئه‌وه‌یه گوێڕایه‌ڵه‌كانی باوه‌ڕ پێبێنێ، ئه‌مه عه‌قڵ ولۆژێك نایگرێته‌وه چۆن ده‌كرێ كۆمه‌ڵێ مناڵ به‌شێوه‌ی مریشكێكی یه‌ك كیلۆیی سوور بكرێنه‌وه بۆ ده‌بێ كابرایه‌كی فه‌له‌ستینی سوننه‌زی ئه‌وه‌نده دڵ پڕ له‌قین بێت به‌رانبه‌ر شیعه كه‌هه‌ر له‌دووره‌وه ناوی بیستوون ده‌بێ مۆخه بۆگه‌نه‌كانیان به‌رانبه‌ر به‌گه‌لان و ئایینه‌كانی تر چی تیابێ ،هه‌ڵكه‌وتنی ئه‌م مزگه‌وته له‌م شوێنه‌دا كه روباری دۆناو(دانوب) بۆ مه‌به‌ستی جوانی گه‌شتو گوزار كراوه‌ته سێ به‌شه‌وه زۆربه‌ی هاوسێكانی بریتین له‌بارومه‌یخانه‌و میوانخانه‌و یاریگه‌ی مناڵان و جێگه‌ی پشوودان مه‌له‌وانیكردنی پیاوان وژنان، بۆیه بوونی ئه‌م مزگه‌وته له‌گه‌ڵ بازاری ئه‌واندا یه‌كناگرێته‌وه‌و هه‌ریه‌كه له‌ئاوازێك ده‌خوێنن پێی ئیزعاج ده‌بن، جابۆیه به‌ڕاستی ده‌نگی (حی علی الصلات و حی علی الفلاح ...الصلات خیر من النوم (بلال الحبشی) گونجاو نیه بۆدانیشتوانی دوڕگه‌ی دۆناو چونكه هه‌ر لێشی تێناگه‌ن ، ئایینه‌كه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می مۆدێرنه‌و ژیانی خه‌لكیدا خۆی رێكخستووه به‌رده‌وام به‌پێی پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه خۆی ده‌گونجێنێ وخۆی بۆ داهاتوش قورمشه‌ده‌كاته‌وه، ڕاسته مه‌سیحیه‌ت تا به‌م ڕۆژه‌گه‌یشتووه دووئه‌وه‌نده‌ی ئیسلام خوێنی ڕشتووه به‌ڵام له كۆتاییدا چۆكی داداوه به‌رانبه‌ر به‌ویستی مرۆڤ وعه‌قڵ ولۆژیك پشتی دانه‌واندووه ئێستا نۆره‌ی ئیسلامه،دیارده‌یه‌كی تری نامۆی ئیسلام له ئه‌وروپادا ده‌نگی زه‌نگی مۆبایله به‌مێلۆدی بانگدان و ته‌راویحه‌وه ئه‌م دیارده‌یه ڕۆژانه گوێبیستی ده‌بی له‌ناو بازار‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی سه‌ر زه‌وی ژێر زه‌وی كه مۆبایلی ئافره‌ته قه‌له‌ڕه‌ش پۆش ئاساكان و پیاوه‌ڕیشداره‌كان زه‌نگیان بۆبێت، ئه‌وروپای قه‌ڵای گاووران سیخناك بووه له‌و ئیسلامیانه،.هه‌ر بۆیه دیارده‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری بوزاو ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كلیسا‌و پاشماوه‌ی ئایینه‌كانی تر كارێكی ئاسایی ده‌بێت بۆ قوتابیه‌كانی شێخ عدنان له‌و شوێنانه‌ی ئیسلام تێیدا پایه‌داره. ______________________ سه‌رچاوه‌كان: ڕۆژنامه‌ی گه‌ره‌كی بریگیته‌ناو. هه‌موو ڕۆژنامه‌كانی ئه‌مرۆی نه‌مسا هێرشه‌كه‌ی سۆزانه ڤینته‌ریان بڵاوكردۆته‌وه كه(په‌یامبه‌ری ئیسلام محمد جگه له‌وه‌ی داهێنه‌ری پێگاما ( فره‌هاوسه‌ر) یه به‌پێی سیسته‌می ئێستا لێكی بده‌ینه‌وه به ته‌عداكه‌ر له مناڵی ٨ساڵانه ناوزه‌د ده‌كرێ) susanne winter لێپرسراوی پارتی ئازادی نه‌مساوی. ٭ئیسلام فاشیزمی سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌مه. كریستیان هاینز شتراخه سه‌رۆكی پارتی ئازادی. ٭ ئایینه‌كان و چه‌مكی (كات وشوێن).
|