٢٨\٩\٢٠١٧
١٢٨ ئەندامی
خەڵاتی ئۆسکار
وڵامی بانگھێشتی
"بەھمەن قوبادی"یان داوە و
پشتیوانییان لە
ھەرێمی کوردستان کرد.
مەنسوور جیهانی
١٢٨
ئەندامی ئاکادیمیای ئۆسکار، وڵامی بانگھێشتی سینەماکاری کورد "بەھمەن
قوبادی"یان دایەوە و پشتیوانی گەرمی خۆیان لە ڕاپرسی خەڵکی ھەرێمی
کوردستان راگەیاند.
سینەماکاری ناواری کورد "بەھمەن قوبادی" بە ماوەی زیاتر لە ٣ مانگ لە
رێگای ئیمەیلەوە بانگھێشتی لە ئەندامانی ئاکادیمیای زانست و ھونەرە
سینەماییەکانی "ئۆسکار" کرد و ١٢٨ ئەندامی ئۆسکار، لەوانە: دەرھێنەر،
ڕەخنەگر، نووسەر، ئەکتەر، بەرھەمھێنەر و ... کە ئەندامانی لێژنەی ژووری
ئۆسکارن کە ساڵانە فیلم بۆ ئۆسکار ھەڵدەبژێرن و بە ئیمەیل وڵامی ئەم
بانگھێشتەی "بەھمەن قوبادی"یان دایەوە و پشتیوانی گەرمی خۆیان لە خەڵکی
ھەرێمی کوردستان راگەیاند کە نەتەوەی کورد زوڵمی زۆری بینیوە و ئێستاکە
کاتی ئەوەیە کە بتوانن وڵاتی خۆیان پێکبێنن و ھیوادارین بە ناوی
کوردستانی گەورە رۆژگارێک فیلمگەلێک بێن و لە ئۆسکار بەشداریی بکەن.
"بەھمەن قوبادی" لە نامەکەیدا بۆ ئەندامانی ئاکادیمیای ئۆسکار دوای
نمایشی بەرھەمەکانی لە شاری لۆس ئانجلێسێ وڵاتی ئەمەریکا نووسیوییەتی
کە منیش ئەندامێکم لە ئێوە و ئێمەی کورد تا ئێستا ئەم شانسەمان نەبووە
کە وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ بەشداری لە ئۆسکاردا بکەین و وڵاتانی دیکە
سەربەخۆییان لێوەرگرتووین و چەندین ساڵە کە ھەوڵ بۆ ئەوە دەدەم کە
کوردەکان بە بەرھەمەکانیان بتوانن بە نوێنەرایەتی لە نیشتمانی خۆیان
بەشداریی لە ئۆسکاردا بکەن بەڵام تاکوو ئێستا ئەو دەرفەتەمان بۆ
نەڕەخساوە.
ھەندێک لەو سینەماکارانەی کە پشتیوانی خۆیان لە ڕاپرسی خەڵکی ھەرێمی
کوردستان راگەیاندووە، بریتین لە: "ئۆلیڤێر ئستۆن" دەرھێنەری ناوداری
سینەما، خاتوو "ئالیسۆن پیل" ئەکتەری کەنەدی، "ویلیام کیلیک"، "جاناتان
ھانشو"، "ئەلێکساندێر رۆبێنێسکی"، "جان پۆڵاک" و... .
"بەھمەن قوبادی" بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ "ئۆلیڤێر ئستۆن" ئەندامانی لێژنەی
دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بیست و دووھەمین خولی فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی بووسان لە وڵاتی کۆریای باشوورن کە لە ڕۆژانی ١٢ تا
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە شاری بەندەری بووسان لە کۆریای باشوور
بەڕێوەدەچێ.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|