په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١١\٢٠١١

(بیست ساڵ حوکمڕانی)ی کەریمۆک لە لەندەن.

 

 
(ئازادی و ھاوار و ھوتافکێشان، بانگەشەو ھەرەشەو نازکێشان، دیموکراسی و چەپلە لێدان و رادەربڕین، دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و مەسەلەی نانبڕین، رەشوەو بەخشیش و دەنگ کڕین، جنێو و تێھەڵدان یا قسەی نەستەق، بەخۆشیبێ یا بەشەق، سەرجەم ئەمانە گەمەی دیموکراسیە، ئەسلی مەسەلەش کورسیە)، ئەمە پوختەی ناوەڕۆکی فیلمی دۆکیۆمێنتاری (بیست ساڵ حوکمڕانی)یە لەدەرھێنانی فیلمسازی کورد (کەریمۆک) کە ئێستا لە خولی حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن لەبەشی دۆکیۆمێنتاری بەشداری دەکات.


لەبارەی ناوەڕۆکی فیلمەکەوە دەرھێنەری فیلمەکە (کەریمۆک) گوتی: "بیست ساڵ حوکمڕانی کوردان و دروستبوونی پەرلەمان و حکومەت، بیست ساڵ ئەزمونکردنی دەسەڵاتداری.. مایەی ھەڵوەستەیەکی جدییە، چونکە وڵات لە نێوان دووڕیانی دیموکراسی راستەقینەو دیموکراسی ئاریشتکراو ھەنگاو دەنآ، ھوشیاری گەشە دەکات و دەسەڵات و سیستم لە کوردستان دەپەڕێتەوە دۆخێکیترەوە. لێرەدا پرسیاری جدی ئەوەیە: دیموکراسی دەبێتە رێرەوی ژیان یان دیکتاتۆری..؟!"


ھەروەھا لەبارەی بەشداربووانی ئەم فیلمە کەریمۆک گوتی: "لەبەر ئەوەی قسەکردنە لەسەر مەسەلەی ئازادی و دیموکراسی و رەوشی کوردستان، بۆیە زۆربەی کەسە سیاسیەکان و سەرکردەو سکرتێری حزبەکانی کوردستان لەم فیلمەدا قسەی خۆیان ھەیە، بەڵام ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ی کوردستان وەک بنەماو باگراوەندی سەرەکی فیلمە کاری لەسەر کراوە).


ماوەتەوە بڵێین دەستبردن بۆ مەسەلە چارەنووسازەکانی ناو کۆمەڵگا لە دووتوێی فیلمدا بوێریەکی زۆری دەوێت، ھەر وەک لەم فیلمەدا ئەمە بەدیار دەکەوێت.


حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن بە نمایشکردنی ١٠٤ بەرھەمی سینەمایی لە فیلمی بلند، فیلمی دۆکیۆمێنتری، کورتەفیلم و ئەنیمەیشن، لە لایەن دەرھێنەرانی کورد و بیانی، لەرۆژانی ١٧تا٢٧ تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە سینەما (پیکچەر ھاوس)ی شاری لەندەن لە پایتەختی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت.


(بیست سالڕ حوکمڕانی) فیلمێکی ٣١خولەکەو لەبەشی دۆکیۆمێنتاری لەگەلڕ ٣٠ فیلمی تری وڵاتانی جیھان نیشان دەدرآ، ھەروەھا بڕیارە لەماوەی داھاتودا ئەم فیلمە بەشداری فێستیڤاڵەکانی ناوخۆ و دەرەوە بکات.
 

ماڵپه‌ڕی که‌ریمۆک

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک