٦\٥\٢٠١٠
ئابووری هه‌رێمی
کوردستان به‌ره‌و کوێ؟

کاوه حه‌سه‌ن
پێشه‌کی.
زیاتر له هه‌ژده ساڵه هه‌رێمی کوردستان
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی کوردییه‌وه حکومڕانی ده‌کرێت. له‌و چه‌ند ساڵه‌دا
ئه‌و چوارچێوه جوگرافییه هه‌ندێ پێشکه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه که‌ده‌کرێت
به‌ئاسانی قامکیان له‌سه‌ر دابنه‌ین. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌ماشای
شاره‌کانی وه‌ک هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک بکات، ناتوانێت نکۆڵی له‌و
پێشکه‌وتنانه بکات که ئه‌م شارانه له‌هه‌ندێ بواری جیاجیادا به‌خۆیانه‌وه
بینیویانه. ئه‌م پێشکه‌وتنانه ئه‌و ڕووه جوانانه‌ن که پێویسته وه‌ک
ده‌ستکه‌وت بێ سڵمینه‌وه باس بکرێن. به‌ڵام باسکردن و پیاهه‌ڵدانی ئه‌و
لایه‌نه پۆزه‌تیڤانه مه‌به‌ستی ئه‌م باسه نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته
لێره‌دا چه‌مکی بنیاتنانی ئابووری کوردستانه که ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ی
ئێستای به‌رده‌وام بێت عاقیبه‌تێکی پرشنگداری نابێت. یه‌کێک له‌هه‌ره
گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی پێشنه‌که‌وتنی ئه‌م چه‌مکه له‌هه‌ڕیمی
کوردستاندا نه‌بوونی پلانه ئابوورییه درێژخایه‌نه‌کانه. پرۆسه‌ی
بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌ر وو‌ڵاتێک یاخوود هه‌ر هه‌رێمێک به‌شیوه‌یه‌کی
گشتگیر گرنگه، چونکو پێشخستی که‌رتی ئابووری به‌ته‌نیا ڕێگاو بان و به‌رزکردنه‌وه‌ی
هه‌ندێ باڵه‌خانه‌ی به‌رز نییه، به‌ڵکو داڕشتنی به‌رنامه و پلانی
درێژخایه‌نه به‌شێوازێک که‌ئاینده‌یه‌کی گه‌ش و سه‌قامگیر بۆ ئابووری
ووڵات بنیات بنێت.
له‌سه‌ره‌تادا پێم خۆشه پێش هه‌رشتێک ئه‌وه بڵێم که باسکردنی سیسته‌می
ئابووری سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌م نووسینه‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی
که هه‌یه به‌و مانایه که له‌و باوه‌ڕه‌دا بم له سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه
ئابوورییه‌دا ژیان بێ کێشه‌و گرفت ده‌بێت. هاوکات به‌و مانایه‌ش نییه
که ئه‌م شێوازه له ئابووری سیاسی دوا شاکاره‌کانی مرۆڤ و فۆرمێکی
گونجاوی بڕاوه‌یه ده‌بیت بۆ ڕاپه‌ڕاندنی پرسه ئابووریه‌کانی کۆمه‌ڵگا
و ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوبردنی نایه‌کسانییه‌کان و فه‌راهه‌مکردنی
خۆشگوزه‌رانیه‌ک که‌شایسته‌ی مۆرڤ بێت له کۆمه‌ڵگاکاندا. هۆکاری سه‌ره‌کی
بۆ‌باسکردنی ئه‌م چه‌مکه ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته‌یه که پێشانی بده‌ین
که ته‌نانه‌ت به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ شێواز و مۆدێلی ئابووری سه‌رمایه‌داری
ئه‌م چه‌رخه‌شدا، سیاسه‌ت و پلانه ئابوورییه‌کانی هه‌رێم چه‌نده له‌پاشه،
و ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌کردنه له‌گه‌ڵ بازاڕدا چه‌ند گرفته‌کانی هه‌رێم
له‌دوا ڕۆژدا ئاڵۆزتر و قه‌یراناوی تر ده‌کات.
وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک، بۆ پیشاندانی رێچکه‌ی ئابووری سیاسی هه‌رێم،
پێویسته باسێکی کورت له‌هه‌ندێ چه‌مکه ئابووریه‌کانی بازاڕی سه‌رمایه‌داری
له‌م سه‌رده‌مه‌دا بکه‌ین تاکو بزانین سیاسه‌ته ئابوورییه‌کانی هه‌رێم
له‌کوێی کایه‌کانی نێو ڕه‌وشی سه‌رمایه‌گوزاریدا وه‌ستاوه.
له‌سه‌د ساڵی ڕابردوویدا سه‌رمایه‌داری ئاڵوگۆڕی زۆری به‌سه‌ر خۆیدا
هێناوه له چۆنێتی کارکردن و به‌ڕێوه‌بردنی بازاڕ و پرسه ئابووریه‌کاندا.
له‌ئاکام و کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌دا ووڵاتان له‌ئێستادا به‌ناچاری
باس له دۆزینه‌وه و بنیاتنانی شێوازی نوێ له‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنان
و فه‌راهه‌مکردنی پێداویستیه‌کانیان له بازاڕدا ده‌که‌ن. بۆ نمونه،
باسکردنی ته‌کنه‌لۆجیای سه‌وز له‌ئاکامی ئه‌و ئاڵوگۆڕه ترسناکانه‌دا
هاته گۆڕێ که ژینگه له‌گه‌ڵیاندا ڕووبه‌ڕووه. یاخوود پشت نه‌به‌ستن
به به‌کارهێنانی ئه‌و سه‌رچاوه سرووشتییانه‌ی که‌خه‌ریکه له‌بن دێن،
ووڵاتانی ناچارکرد که هه‌وڵه‌کانیان چرتر بکه‌نه‌وه بۆ دۆزینه‌وه و
فه‌راهه‌مکردنی سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه. ئه‌م ئاڵوگۆڕانه له‌گه‌ڵ
خۆێاندا زاراوه‌و تێگه‌یشتینی نوێیان به‌ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان ناساند.
بۆ نمونه، ته‌کنه‌لۆژیایه‌کی سه‌وز، بیرکردنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی
نوێ بۆ به‌کار هێنانی وزه که زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بیت بۆ سه‌ر ژینگه، ئه‌و
ده‌ربڕینانه‌ن که‌م ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابووری سیاسی هه‌یه
بتوانێت له‌ئه‌مڕۆدا فه‌رامۆشیان بکات. باسکردن له ته‌کنه‌لۆژیای سه‌وز
لێره‌دا به‌و مه‌به‌سته نییه که کوردستان بار بکه‌ین به‌قه‌یدو به‌نده
ڕووته‌کانی پاراستنی ژینگه، چونکو ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌ووڵاته هه‌ر
پێشکه‌وتووه‌کانی دنیا تاکو ئێستا ئاماده نین بچنه ژێرباری
پیاده‌کردنی مه‌رجه‌کانی ڕێکه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه، که به‌رچاوترینیان
"رێککه‌وتنی کێۆتۆیه" که بۆ ئانجامدانی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌ی له‌سیسته‌می
ته‌کنه‌لۆجیا و پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێناندا که زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت
بۆ سه‌ر ژینگه له‌لایه‌ن ووڵاتانه‌وه واژووکراوه. ووروژاندنی ئه‌م
جۆره باسانه به‌مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتنی ئابووری کوردستانه به‌کاروانی
نوێیی ئابووری سیاسی له دوونیای ئه‌مڕۆدا. مه‌به‌ست له‌م نووسینه هه‌وڵدانێکی
سه‌رپێی کورته له‌سه‌ر "سیسته‌می گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ی" له‌بواری
ئابووریدا. ئه‌م باسه بۆ ئێستای ئابووری کوردستان زۆر گرنگه، چونکو
پێشکه‌وتوویی و کارابوونی ئابووری هه‌ر وو‌ڵاتێک وابه‌سته‌یه به‌وه‌ی
که سیسته‌می نوێکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی له بواری ئابووریدا چه‌ند
ڕیفۆرمی جدی کردووه و چه‌ند توانییوێتی له‌و مۆده‌وه نزیک بێت که له‌باری
ئابووریدا بووژانه‌وه‌ی وولات و ئاستی ژیانی تاک ده‌باته سه‌ره‌وه.
سه‌رکه‌وتنی ووڵاتان له‌گره‌وی ئه‌وه‌دایه که داڕشتنه‌وه‌ی پلانه
ئابووریه‌کانیان چه‌ند له‌خزمه‌تی بنیاتنانی مۆدێک له سه‌رمایه‌گوزاڕیه
که له بازاڕدا چالاک بێت و به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو په‌یوه‌ندیه‌کانی ناو
بازاڕ و سه‌رمایه‌گوزاریکردنی ڕێکخستبێت. بۆ ئه‌وه‌ی ووردتر ئه‌م چه‌مکه
ئابووریانه ڕۆشنبکه‌ینه‌وه، سه‌ره‌تا هه‌ندێ له تایبه‌تمه‌ندیه‌کان
و چۆنێتی کارکردنی چه‌ند چه‌مکێکی بازاڕی سه‌رمایه‌داری له‌چه‌ند ده‌یه‌ی
ڕابردوودا به‌کورتی باس ده‌که‌ین. دواتر ده‌چینه سه‌ر سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ی
که به "سیسته‌می نوێکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی" یاخوود "National
Innovation System " ناسراوه، له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵده‌دین گرنگی ئه‌م
سیسته‌مه له‌پێشخستنی ئابووری ووڵاتدا پیشان بده‌ین. دواتر به‌رواردێکی
کورت له‌نێوان کوردستان و ووڵاتێکی بۆ نمونه که تایوان ده‌که‌ین. مه‌به‌ست
له‌م به‌راوردکردنه ئه‌وه‌یه که بزانین پلانه ئابووریه‌کانی هه‌رێمی
کوردستان له‌کوێی ئه‌و هاوکێشانه‌دا وه‌ستاون. له‌به‌ر دوو هۆی گرنگ
تایوان وه‌رگیراوه بۆ ئه‌م به‌راوردکردنه، یه‌که‌میان، لێکچوونێکی
تا ڕاده‌یه‌کی باش له‌نێوان میژوویی ئه‌م دوو " ووڵاته له‌نێو
ووڵاتدا" هه‌رێمی کوردستان و تایوندا هه‌یه که له‌زانستی سیاسی‌دا
بهa State within State ناسراوه. هۆکاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه که تایوان
به‌یه‌کێک له‌و ووڵاتانه ده‌ژمێردرێت که له‌ڕێگه‌ی "سیسته‌مێکی تایبه‌تی
نوێکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی"ه‌وه توانیوێتی ئابووریه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو
و سه‌قامگیر بنیات بنێت.
سیسته‌می ئابووری سه‌رمایه‌داری له‌چه‌ند ده‌یه‌ی
ڕابردوویدا.
دوو بۆچوونی ده‌ژ به‌یه‌ک له‌بازاڕی سه‌رمایه‌داریدا له ململانێدا
بوون. کاریگه‌ری ململانێکانی نێوان ئه‌م دوو بۆچوونه له‌سه‌ر چۆنێتی
وه‌رچه‌رخانی بازاڕی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر ئاستی ئابووری سیاسی
ووڵاتاندا بائاسانی به‌دی ده‌کران. ئه‌م دوو بۆچوونه دژ به‌یه‌که
بریتی بوون له تێڕوانینه‌کانی ئاده‌م سمپ پسپۆری بواری ئابووری سیاسی
له‌گه‌ڵ تێڕوانینه‌کانی، ئابووری زان و خاوه‌نی تیۆری سۆسیالیزم، کارڵ
مارکس. به‌گوزه‌ر له‌وه‌ی هاوڕا یاخوود دژ به هه‌ریه‌کێک له‌م دوو
بۆچوونانه ببیین، سمپ زۆر پێش مارکس په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌کان و
چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی بازاڕی له کتێبه گرنگه‌که‌یدا با ناوی سامانی
نه‌ته‌وه‌کان پرسه ئابووریه‌کانی شیکرده‌وه. دواتر مارکس به‌شێوه‌یه‌کی
جیاواز له سمپ ئه‌و پرسانه‌ی سه‌ر له‌نوێ باسکرده‌وه. سه‌رباری گشت
جیاوازییه‌کانیان، مارکس و سمپ هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌م
هێنان باشترین سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌کردنی ئابووریه. ئه‌و دوو ئابووری
ناسه کلاسیکه پێان وابو مه‌رجی گه‌شه‌کردنی ئابووری هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک
وابه‌سته‌یه به ڕاده‌ی به‌رهه‌م هێنانییه‌وه. سمپ پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر
بازاڕێک که تێدا ململانێ و به‌ربه‌ره‌کانی ڕۆڵی سه‌ره‌کی بگێڕن و ڕه‌وشه‌که‌ی
دیاری بکه‌ن. ئه‌و پێی وابوو ململانێکردن له‌بازاڕدا ده‌بێته مایه‌ی
گۆڕینه‌وه‌ی خیرای کاڵا. به‌پێی بۆچوونه‌کانی سمپ له‌ئاکامی ئه‌و
ململانێیانه‌دا، ڕێژه‌ی به‌رهه‌م هێنان ده‌چێته سه‌ره‌وه، وه چوونه
سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی کاڵاکانیش له‌بازاڕدا ده‌بیته مایه‌ی دابه‌زینی نرخ.
له‌ئاکامی دابه‌زینی نرخیش توانای تاکی به‌ره‌خۆر بۆ کڕینی کاڵاکانیش
ده‌چێته سه‌ر. کاریگه‌ریه‌کی تری ئه‌م پرۆسه‌یه بریتیه له‌وه‌ی که
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاڵاکان یانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هێزی کاریشه
له‌هه‌مان کاتدا. سمپ به‌شێوه‌یه‌کی بڕاوه دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ده‌وڵه‌ت
نه‌بوو له‌بازاڕدا، چونکو پێی باش بوو ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانانه
سنووردار بن.1
که‌چی مارکس به‌پێچه‌وانه‌ی سمپه‌وه، پێی وابوو له ئاکامی که‌ڵه‌که
بوونی کاڵاکان و که‌مبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ریان بازار تووشی قه‌یرانی
قووڵ ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێت: له‌ئاکامی ئه‌و جۆره قه‌یرانانه‌دا بازاڕی
سه‌رمایه‌داری تووشی داڕمان ده‌بێت، وه بیرکردنه‌وه له گۆڕینی
سیسته‌می کاپیتاڵیستی ده‌بێته تاکه ڕیگاچاره بۆ به‌ڕیوه‌بردنی
ئابووری کۆمه‌ڵگا و کۆتای هێنان به گرفته ئابووریه‌کان، که‌ئه‌و
سۆسیالیزمی پێشنیار کرد.2
سه‌باری گاریگه‌ری بۆچوونه‌کانی، مارکس چۆنێتی په‌یوه‌ندی بازاڕ و ده‌وڵه‌تی
له‌تارمایدا به‌جێهت و بیر‌و بۆچوونێکی ڕوون و ئاشکرای ئه‌وتۆی بۆ
ڕێکخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌جێ نه‌هێشت له‌دوای خۆی. ئه‌کرێت ئه‌مه
هۆکارێک بێت که وای کرد ووڵاته "به‌ناو کۆمۆنیستیه‌کان" ده‌رگیری
گرفتی قووڵی ئابووری ببن، چونکه ئه‌وان ده‌سته‌ڵاتی ره‌های ده‌وڵه‌تیان
به‌سه‌ربازاردا سه‌پاند، عاقیبه‌ته‌که‌شی ئه‌وه بوو که هه‌ژاری و قه‌یرانه
ئابووریه‌کان بوون به گرفتی هه‌ره سه‌ره‌کی و کوشنده‌ی سیسته‌مه به‌ناو
سۆسیالیستیه‌کان. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ووڵاته به‌ناو کاپیتاڵیستی و
سۆشیال دیمۆکراته‌کان له‌ڕه‌وشی ئابووریاندا چه‌ندین دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌یان
به‌خۆوه بینی، به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌و هه‌ڵکشانانه نه‌بوونه مایه‌ی
ئاڵگۆڕپێکردنی ڕیشه‌یی سیسته‌مه‌کانیان. سه‌رباری قه‌یرانه قووڵه‌کانی
بازاڕی سه‌رمایه‌داری له‌سه‌د ساڵی ڕابردوودا، تاکو ئێستا پرۆسه
ئابووریه‌کان له‌بازاڕدا توانای به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی دابینکردنی
کاریان هه‌یه. هۆکاره‌کانی ئه‌م به‌رده‌وام بوونه‌ی بازار زۆرن، که
لێره‌دا هه‌ندێکیان به‌سه‌ر ده‌که‌ینه‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی سمپ و مارکسدا،
داڕووخانه گه‌وره‌که‌ی سیسته‌می بازاڕی سه‌رمایه‌داری “ Great
Depression”له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له‌کۆتای ساڵاکانی 1920
کاندا به به‌هاری بۆچوونه‌کانی مارکس له‌لایه‌ن زۆرێک له‌ئابووری
ناسانه‌وه وێناکرا. هاوکێشه‌ی نێوان رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و داخوازی
له‌سه‌ر کاڵاکان به‌شێوه‌یه‌ک تێکچوو که‌تێیدا سیسته‌می بازاڕ به‌ته‌وای
داڕووخانێکی خێرای به‌خۆوه بینی. بۆ به‌رگرتن به‌و داڕوخانه جارێکی
ده‌وڵه‌ت ناچارکرایه‌وه هه‌ندێ به‌رپرسیارێتی له‌ئاست ڕێکخستنه‌وه‌ی
پرسه ئابووریه‌کان پیشانبدات که ئه‌ویش له‌ڕێگه دانانی باج وسه‌ره‌وه
بوو. به‌ڵام زۆری نه‌خایاندا جارێکی تر بازاڕی سه‌رمایه‌داری وورده
وورده که‌وته‌وه سه‌ر ڕێچکه‌ی خۆی، ئه‌م هه‌ستانه‌وه‌یه‌ی بازاڕ بۆ
زۆرێک به‌و مانایه بو که په‌یامی کۆتای به‌هاری بۆچوونه‌کانی
مارکسیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا تۆمارکرد. ئه‌م هه‌ستانه‌وه‌یه کۆمه‌ڵی
پرسیاری له‌هه‌ناوی خۆیدا شاردبووه‌و که ووڵامدانه‌وه‌یان کارێکی
ئاسان نه‌بوو. له‌م کاته‌دا بوو ئابووری ناسێکی نه‌مساوی به‌ناوی
"Joseph Alois Schumpeter " که‌وته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه و
نهینی ئه‌م دووباره بوژانه‌وه‌یه‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌داری شیکرده‌وه.
هه‌ر دوا به دوای ئه‌م ئابووری ناسه، له‌ڕێگه‌ی بۆچوون و تێڕوانینه‌کانی
ئابووری ناساێکی تره‌وه زیاتر پرس و چۆنێتی بووژاندنه‌وه‌ی بازاڕی
سه‌رمایه‌داری ڕۆشنکرانه‌وه که ئه‌ویش " Raymond Vernon " ه.
زۆرێک له پسپۆرانی ئابووری پێیان وابوو شیمپته‌ر له‌ژێر کاریگه‌ری
بۆچوونه‌کانی مارکسدایه، به‌ڵام به‌هه‌ندێ خاڵ ئه‌و ڕاشکاوانه خۆی له‌مارکس
جیا ده‌کاته‌وه. ئه‌و پێی وابوو، سۆسیالیزم به‌و شێوه‌یه‌ی که مارکس
پێشبینی ده‌کرد جێگه‌ی کاپیتاڵیزم ناگرێته‌وه، به‌ڵگو له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی
شێواز و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مه‌هێنانه‌وه ده‌گۆردرێت. ئه‌و له‌ڕێگه‌ی ده‌ربڕینێکی
وه‌ک 3
Creative Destructionواتا "داڕمانێکی
خوڵقێنه‌ر" توانی زۆرێک له پسپۆرانی ئابووری بخاته ژێر کاریگه‌ری
بیر‌و بۆچوونه‌کانی خۆیه‌وه. بۆچوونه‌کانی شیمبته‌ر له‌مه‌ڕ چۆنێتی
کارکردنی بازاڕی سه‌رمایه‌داری له دوای قه‌یرانه ئابووریه‌کی جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌مه‌وه بوون به مانیفێستی شیکردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنێتی
دووباره بوژانه‌وه‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌داری. شیمپته‌ر پێی وایه، له‌پرۆسه
و ده‌و‌رانی بزنسدا هه‌ر کاڵایه‌ک به‌چه‌ند قۆناغێکدا تێده‌په‌ڕێت. بۆ
نموونه، کاتێک بازاڕی کاڵایه‌ک له‌نێو ده‌چێت، ئه‌م له‌ناوچوونه له
هه‌مان کاتدا ده‌بێته مایه‌ی له‌دایک بوونی بازاڕی کاڵایه‌کی تر. ئه‌و
به‌م پرۆسه‌یه‌ی ووت داڕمانێکی خوڵقێنه‌ر. چونکو له‌م پرۆسه‌ی
ئاڵوگۆڕپێکردنه‌دا بازاڕ سه‌رله‌نوێ خۆی بنیات ده‌ناته‌وه و هه‌لومه‌رجێکی
نوێتر ده‌خولقێت که ده‌بێته مایه‌ی به‌رده‌وام بوونی پرۆسه‌ی سه‌رمایگوزاری.
ئه‌و پێی وابوو له‌م پرۆسه‌یه‌دا "فێرم" یاخوود "کۆمپانیا و ده‌زگا
مامناوه‌ندیه‌کان" ڕۆڵی باشتر ده‌گێڕن له کۆمپانیا زه‌به‌ڵاح و گه‌وره‌کان،
چونکو کۆمپانیای بچووک وابه‌سته نییه به ناوێک یاخوود به شێوازێکی
تایبه‌ت بۆ درووست‌کردنی کاڵاکان.4
ئه‌و به‌رده‌وام بوونی بازاڕی سه‌رمایه‌داری بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه که
له‌ڕێگه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی کاڵاکانه‌وه توانرا پرۆسه‌ی به‌ره‌خۆری خێرا
تر بکرێته‌وه، به‌مه‌ش خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به بازاڕی سه‌رمایه‌داری
کرد. ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه‌ی شیمپته‌ر سه‌باره‌ت به بازاڕی سه‌رمایه‌داری
درووسته، چونکو ئاڵوگۆڕکردن له چۆنێتی کاڵاکاندا، سه‌رنجی کڕیار
ڕاده‌کێشێت به‌لای خۆیدا، و له ئاکامی ئه‌م ئاڵوگۆڕ پێکردنه له
چۆنێتیدا، تاکی به‌ره‌خۆر به کاڵایه‌کی تر ئاشنا ده‌بێت، که‌له‌ناوه‌ڕۆکدا
هه‌مان کاڵایی پێشووتره. له ڕێگه‌ی ئه‌م ئاڵگۆڕه‌وه فه‌رهه‌نگێکی به‌ره
خۆری خێراتر له‌ناخی تاکی به‌ره‌خۆردا بنیات نراوه که له ووڵاتانی
ڕۆژئاوادا پێ ده‌وترێت Consumerism Culture. ده‌بینین خه‌ڵکێکی زۆر
ئاڵوگۆڕ به‌که‌لوپه‌لی ناوماڵه‌کانیان، به ئۆتۆمبێله‌کانیان، به‌و
ئامێرانه‌ی که ڕۆژانه به‌کاری دێنن ده‌که‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست
بکات. ئه‌م فه‌رهه‌نگه یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی که‌وای کردووه،
ئابووری ووڵاتانی ڕۆژئاوا چالاکر بێت، وه ڕۆژانه کاڵایه‌کی زۆر
دووباره ببێته‌وه به‌سه‌رمایه‌ی نقدی، قازانجێکی زۆر بخاته سه‌ر سه‌رمایه‌ی
به‌کارهاتوو له‌درووستکردنی کاڵاکاندا.
ئابووری ناس " Raymond Vernon " نه‌ک به‌ته‌نیا کۆمه‌کێکی زۆری به‌بۆچوون
و تێڕوانینه‌کانی شیمپته‌ر کرد، به‌ڵکو توانی زۆر ساده‌تر باسی سایکڵی
کاڵا و چۆنێتی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م چه‌مکه گرنگه‌ی بازاڕی سه‌رمایه‌داری
بکات. چارتی ژماره یه‌ک (1) بریتیه له‌پوخته‌ی بۆچوونه‌کانی ڤه‌رنه‌ن
له‌مه‌ڕ پرۆسه‌ی سایکڵی کاڵاوه له‌بازاڕدا.5

له‌م چارته‌دا کاڵا به‌چوار قۆناغدا تێپه‌ر ده‌بێت، ناساندن، هه‌ستانی
نرخ، به‌رزترین پله‌ی نرخ، دابه‌زینی نرخ، که له‌هه‌مان کاتدا سه‌ره‌تای
به‌رزبوونه‌وه‌ی کاڵاشه به‌و چۆنایه‌تییه‌ی که هه‌یه‌تی له‌بازاڕدا.
به‌پێی بۆچوونه‌کانی ڤه‌رنه‌ن گشت کاڵایه‌ک پێویستی به پێناسه‌کردن هه‌یه،
چونکو به‌بێ ئه‌و پێناسه‌کردنه کاڵاکان چانسی گۆڕینه‌وه‌یان نابێت به
سه‌رمایه‌ی نه‌قدی.6
ئه‌م بۆچوونه‌ی ڤه‌رنه‌ن له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئابووری بازاڕی سه‌رمایه‌داریدا
به‌ئاسانی به‌دی ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ هه‌ر کاڵایه‌ک پێش ئه‌وه‌ی بگاته
بازاڕه‌کان، زۆرترین شاره‌زایی له‌سه‌ر بڵاده‌کرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی
پڕوپاگه‌نده‌کردنه‌کانه‌وه. پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ کاڵاکان وا ده‌کات
ئار‌زووی ده‌ستگیر بوون و کڕینی کاڵاکان له سایکۆلۆژیه‌تی تاکی به‌ره‌خۆڕدا
درووست ببێت و تاکی به‌ره‌خۆڕ به‌ته‌واوی ئاماده بێت بۆ پێشوازیکردن
له‌هه‌ر کاڵایه‌کی نوێ له‌بازاڕدا. پڕوپاگه‌نده‌کانی ئه‌مڕۆی میدیا گه‌واهی
ئه‌و ڕاستییه ده‌ده‌ن که ڤه‌رنه‌ن سه‌باره‌ت به‌بازاڕی سه‌رمایه‌داری
باسی ده‌کات. قۆناغی گه‌شه‌کردنی نرخی کاڵاش بۆ به‌رده‌وام بوونی
بازاڕی سه‌رمایه‌داری گرنگیه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌یه، چونکه له‌م
قۆناغه‌دایه که کاڵا له‌بازاڕدا زیده‌بای به‌رهه‌م ده‌هێنێت و
جموجۆڵێکی خیرا و چالاک درووست ده‌کات. له‌م کاته‌ی کاڵادایه که سه‌رمایه‌کی
زۆر ده‌ستا و ده‌ست ده‌کات، وه‌ئه‌م پرۆسه‌ی ده‌ستاو ده‌ستپێکردنه‌ی
سه‌رمایه له‌ڕیگه‌ی هه‌ستانی نرخی کاڵاوه هۆکارێکی سه‌ره‌کی تره
بۆ به‌رده‌وام بوونی بازاڕ، چونکو له‌ئاکامی گۆڕینه‌وه‌ی کاڵا به دراو
قازانج به‌رهه‌م دێنێت. قۆناغی پێگه‌یشتنیش به‌پێی بۆچوونه‌کانی ڤه‌رنه‌ن
ئه‌و کاته‌یه که کاڵا هیچ جۆره هه‌ستانێک به‌خۆوه نابینێت، به‌ڵام
دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له‌و وه‌ستانه‌دا، پرۆسه‌ی دابه‌زینی ده‌ستپێده‌کات.
دوو هۆکار ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕن له‌وه‌ی که کاڵا بچێته قۆناغی دابه‌زینه‌وه.
هۆکاری یه‌که‌م پڕبوونی بازاڕه له‌کاڵای ناوبرا و که‌مبوونه‌وه‌ی
داخوازیه له‌سه‌ری. هۆکاری دووه‌میش بریتیه له‌وه‌ی که کاتێک ئه‌و
کاڵایه زۆر له‌بازاڕه‌کاندا ده‌مێنێته‌وه و چیتر زێده‌بای درووست
ناکات، به‌ڵام به نوێکردنه‌وه‌ی کاڵاکه، دووباره ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه
بۆ نێو سایکڵی بزنس و هه‌مان پرۆسه‌ی خۆی و بۆ جارێکی تر به‌سه‌ر هه‌رچوار
قۆناغه‌که‌دا دووباره‌ده‌کاته‌وه. ئه‌م نوێکردنه‌وه‌یه به‌دوو شێوه
ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌ندێ جار ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که کاڵاکه‌ی
درووستکردووه، خۆی به گه‌شه‌کردنی لایه‌نی چۆنایه‌تی کاڵاکه بۆ
جارێکی تر کاڵاکه به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه. بۆ ئه‌م جۆره‌ی دووباره
به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌یه ئه‌کرێت به پیشاندانی ئامێرێک که له‌لایه‌ن
کۆمپانیای "سێ‌و"وه درووستکرا وه له‌ژێر ناوی "ئای پۆد" چۆنێتی
کارکردنی ئه‌م پرۆسه‌یه شیبکه‌ینه‌وه. بۆ نموونه، بۆ چه‌ند ساڵێک له‌لایه‌ن
کۆمپانیایه‌کی زۆره‌وه "MP3" درووست ده‌کرا، به‌ڵام کۆمپانیای سێ‌و له‌به‌رامبه‌ر
ئێم پی پریدا، "iPod" ئای پۆدی خسته بازاڕه‌کانه‌وه و سه‌رمایه‌یه‌کی
خه‌یاڵیش درووستکرد له‌م ڕێگه‌یه‌وه. به‌درووستکردنی ئای پۆد، ئامێره‌کانی
ئێم پی پری له‌بارزاڕه‌کاندا بزر بوون. به‌ڵام کاتێکیش هه‌ندێ ئامێری
ده‌نگی بچووکتر و به‌نرخی هه‌رزانتر په‌یدا بوون، کۆمپانیای سێ‌و هه‌ستا
به‌درووستکردنی "ئای فۆن" به‌ڵام به زیادکردنی کۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی
نوێوه. ئای فۆن به‌سه‌ر زۆربه‌ی بازاڕه‌کانی دنیادا دابه‌شکرا، وه
ئێستا ئه‌توانین بڵێین ئه‌م کاڵایه له قۆناغی پێگه‌یشتوویدایه، که
له لووتکه‌دا وه‌ستاوه. شێوازی دووهه‌می دابه‌زینی نرخی کاڵا ڕه‌نگه
زۆر ئاسانتر بێته پێشچاو. بۆ نموونه، ئێستا ووڵاتانی باشووری ئاسیا
باشترین داهاتیان ده‌ستده‌که‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه. ئه‌وان ئێستا
ئامێره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا و به‌نرخێکی زۆر هه‌رزانتر به‌رهه‌م
ده‌هێنن و ده‌یانخه‌نه بازاڕه‌کانه‌وه. دیاره زۆر هۆکارهه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتنی
ئه‌م ووڵاتانه له‌م مه‌یدانه‌دا. به‌ڵام، هه‌قده‌ستی هه‌رزان و زیره‌کی
سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ئابووری دوو هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کین.
باسکردنی بۆچوونه‌کانی شیمپته‌ر و ڤه‌رنه‌ن له‌م به‌شه‌دا به‌و مه‌به‌سته‌یه
که به‌کورتی سه‌رچاوه‌ی ئاڵوگۆڕه‌کان له سرووشتی کاڵا و مامه‌ڵکردنی
له‌بازاڕدا که بوونه مایه‌ی به‌ره‌ده‌وام بوونی تا ئێستای سه‌رمایه‌داری
ڕۆشن بکه‌ینه‌وه. هاوکات پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین که باسکردنی سایکڵی
کاڵا به‌و مه‌به‌سته نییه که داوا له حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ین هه‌ر
ئێستا بچێته ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه و ڕۆڵبگێڕێت له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی
ئامێرێکی تایبه‌ت یاخوود جۆراوجۆردا. به‌ڵکو به‌و مه‌به‌سته‌یه که
هه‌رێمی کوردستان بیر له‌م وورده‌کاریانه بکاته‌وه و ئابووری ووڵات
به‌بارێکدا ڕیکبخاته‌وه که له‌ئایانده‌دا چاره‌نووسی وه‌ک چاره‌نووسی
ئه‌و ووڵاتانه نه‌بێت که هه‌میشه ده‌ست له ڕێکخراوه کۆمه‌ک به‌خش
و مرۆیه‌کان پان ده‌که‌نه‌وه بۆ قه‌رزو قۆڵه‌و یارمه‌تی. به‌و مه‌به‌سته‌یه
که ئابووری هه‌رێم ژیرانه‌تر له‌وه‌ی که ئێستا که‌رتی ڕاده‌په‌ڕێنرێت
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مکه گرنگه‌ی هه‌رێمدا بکات. له‌م به‌شه‌ی
خواره‌وه‌دا چه‌مکێکی گرنگی تر باس ده‌که‌ین که ڕۆڵیکی سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت
له بنیاتنانی بنه‌مایه‌کی ئابووری به‌هێزدا.
سیسته‌می نوێکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌باره‌ت
به بنیاتنانی ئابووریه‌کی سه‌قامگیر.
سیسته‌می گه‌شه‌پیدانی ئابووری نه‌ته‌وه‌ی زۆربه‌ی ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست پشت به‌ستوون به‌یه‌ک سه‌رچاوه‌ی سرووشتی، که ئه‌ویش
نه‌وته. وه‌ک ڕاستییه‌ک، بوونی سه‌رچاوه سرووشتییه ئابووریه‌کان
هۆکار گه‌لێکی باشن بۆ ده‌ستگیربوون له سه‌رچاوه‌یه‌کی ئابووریه‌کی
به‌هێز له‌ئێستادا، به‌ڵام چه‌ند ووڵات ده‌توانێت به‌ته‌نیا پشت به‌م
سه‌رچاوانه ببه‌ستێت ئه‌و گۆمانه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاتانه
به‌ته‌نیا چاو ببڕنه ئه‌م تاکه سه‌رچاوه‌یه‌ی ئابووری ، له‌دوا
ڕۆژدا ڕووبه‌ڕووی گرفتی زۆر ده‌بنه‌وه. هه‌رێمی کوردستان وه‌ک
به‌شێکی دانه‌بڕاو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ریکی
شوێنپێهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ووڵاتانی درواسێیه‌تی. ده‌بیستین که کۆڵێ گرفت
له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ‌دا درووست بووه له‌سه‌ر
گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت ده‌رهێنان له‌کوردستاندا. به‌نیگه‌رانییه‌کی
زۆره‌وه تاکو ئێستا سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه سرووشتییه‌کاندا، به
تایبه‌ت نه‌وت، هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێیدا.
ئه‌وان ئاسا، ده‌سته‌یه‌کی زۆر بچووک له هه‌رێمی کوردستاندا ئاگاداری
وورده‌کارییه‌کانی ده‌رکردنی نه‌وتن و به نهێنی کارییه‌کی زۆره‌وه
مه‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رچاوه ئابووریه‌دا ده‌که‌ن. له‌هێچ
نووسراوێک و یاخوود سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕه‌سمی یان له سیاسه‌ت وپلانه‌کانی
حکومه‌تی هه‌رێمدا که‌مترین ڕۆشنکردنه‌وه و زانیاری له‌سه‌ر داهات و
هه‌نارده‌ی نه‌وت و چۆنێتی ڕاپه‌ڕاندنی نه‌دراوه. بۆیه
به‌ناچارییه‌وه هه‌ندێ له‌و شتانه‌ی که‌په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه
هه‌یه و لێره‌دا باس ده‌کرێت له هه‌واڵی سایته‌کان و لێدوانی
به‌رپرسانی هه‌رێم خۆیانه‌وه وه‌رگیراوه.
زۆرێک له ووڵاتانی پێشکه‌وتووی ئابووری و پیشه‌سازی له‌سه‌رووی
ووزاره‌ت و ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانیانه‌وه فێرمێکی سیاسیان هه‌یه
له‌ژێر ناونیشانی " National Innovation System "، واتا سیسته‌می
نه‌ته‌وه‌ی بۆ گه‌شه‌پیدان. چه‌مکی ئابووری له‌م سیسته‌مه‌دا بایه‌خێکی
زۆری پێده‌درێت چونکو به‌پێی پێناسه‌کردنی هه‌ندێ له ئابووری ناسان
سه‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌ت بریتییه له کارابوون و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م ئه‌م
بواره‌دا له‌ڕێگه‌ی ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌نێوان خۆی و دوو
ئاکته‌ری سه‌ره‌کی تری که ڕۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕن له گه‌شه‌پێدانی
که‌رتی ئابووری ووڵاتدا. له پرۆسه‌ی ئه‌م گه‌شه‌کرده‌نه‌دا
په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و نوخبه‌ی بزنس یاخوود بزنس ئلیت، وه
ناوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه و سه‌نته‌ره زانستیه‌کان که وابه‌سته‌ن
به دانشگاکانه‌وه ڕێکده‌خرێت. مه‌به‌ست له ڕێکخستنه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م سێ به‌شه گرنگه ئه‌وه‌یه که‌له‌بازاڕی
ئه‌مڕۆدا ئه‌مانه ده‌توانن ببنه ئاکته‌ری سه‌ره‌کی له‌بووژاندنه‌وه‌و
بنیاتنانی که‌رتی ئابووریدا. ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا
بریتیه له واڵا کردنی بازاڕ و لادانی قه‌یدو به‌نده‌کانی باج و
سه‌ره‌ی زۆر که‌ڕێگرن له‌به‌رده‌م سه‌رنجڕاکێشان و به‌شداریکردنی بزنس
ئیلیت له‌گه‌شه‌ی ئابووریدا. وه‌ئه‌رکی ووڵاته په‌یوه‌ندیه‌کی
دۆستانه بنیات‌بنێت له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شێوه‌یه‌کی ئارام پرۆسه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری به‌رده‌وام بێت. وه‌کاتێک
بزنس ئلیت ئه‌م هه‌له‌ی بۆ فه‌راهه‌مده‌کریت، ئه‌توانێت هه‌لی کاری
زیاتر بڕه‌خسێنێت، وه ئه‌مه واده‌کات کۆڵێ گرفتی ئابووری له‌سه‌ر
ووڵات لا بچێت که به‌رچاوترینیان بێکارییه. به‌ڵام ئه‌م هاوکێشه‌یه
له‌دنیای ئه‌مڕۆیی ئابووری سه‌رمایه‌داریدا به‌بێ دامه‌زرراوه
ته‌کنیکی و زانستییه‌کان ناچێته پێشه‌وه. ئه‌مڕۆ یه‌کێک له‌ئه‌رکه
هه‌ره گرنگه‌کانی سیسته‌می په‌روه‌رده بریتییه له گرنگی و بایه‌خ
دان به زانسته ته‌کنیکیه‌کان. کردنه‌وه‌ی کۆلێژی تایبه‌ت له‌و
بوارانه‌دا به‌و مه‌به‌سته‌یه که کادری به‌تواناو لێهاتووه له
مه‌یدانی ڕاپه‌ڕاندنی که‌رته ئابووریه‌کاندا به‌رهه‌م نهێنرێت.
درووست‌کردنی کادری شاره‌زا یه‌کێکه له‌پێشمه‌رجه‌کان له‌بواری
به‌رهه‌مهێناندا، چونکو له‌دنیای ئابووری سه‌رمایه‌داری ئه‌م
سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌م جۆره توانایانه به‌شێکی گرنگ پێکده‌هێنن
له‌سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌ی، وه‌به‌بێ بوونی ئه‌و جۆره توانایانه
پرۆژه ئابووریه‌کان به‌ناکامڵی و به نادرووستی به‌ڕێوه ده‌چن.
سه‌نته‌ره‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ش هه‌مان ڕۆڵ ده‌گێڕن له بواره‌ی
گه‌شه‌پێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریدا. ده‌بینین ووڵاتانی
پێشکه‌وتووی پیشه‌سازی به‌سه‌دان ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه و توژینه‌وه‌ی
زانستیان هه‌یه، وه‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره ناوه‌ندانه‌وه چه‌ندین
پرۆژه‌ی ئابووری جۆراجۆریان بنیات ناوه وه گرنگی پێداویسته‌یه
ئابووریه‌کان ڕۆشنده‌کرێنه‌وه. ئه‌م ناوه‌ندانه لێکۆڵینه‌وه‌ی
جۆراجۆر و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی شاره‌زابوون و
ڕۆشنکردنه‌وه‌ی نه‌ک به ته‌نیا چالاکییه‌کانی ناو بازاڕ، به‌ڵکو
ته‌واوی ئه‌و چه‌مکانه‌ی که که‌م تاکو زۆر په‌یوه‌ندیان به
گه‌شه‌کردنی ئابووریه‌وه هه‌یه. کارکردنی ئه‌م سێ به‌شه پێکه‌وه
ڕۆڵێکی زۆر گنگ ده‌گێڕێت بۆ بنیاتنانی ئابووریه‌کی به‌هێز. ئه‌م
شێوازه له‌چۆنێتی بیرکردنه‌وه و ڕێکخستنی که‌رتی ئابووری به‌ئاسانی
له‌ژیان و پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردنی ئابووری ووڵاتاندا به‌دیده‌کرێت.
تایوان وه‌ک نموونه‌یه‌کی به‌رچاو له‌بواری
پلانی گه‌شه‌پێدانی ئابووری نه‌ته‌وه‌یدا.
ئه‌کرێت به‌ئاسانی ئاماژه به ووڵاتی تایوان بکه‌ین که له‌ڕێگه‌ی
پلانێکی درووستی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه توانی له‌بواری
ته‌کنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندیگرتندا سه‌رکه‌وتنێکی یه‌کجار زۆر به‌ده‌ست
بهێنێت. به‌پێی هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه‌کانی زانایانی ئابووری سه‌باره‌ت
به ئابووری تایوان، له ساڵی 1969 دا کۆنسڵی زانستی نه‌ته‌وه‌یی
تایوان، ناوه‌ندێکی درووستکرد به‌ناوی ناوه‌ندی پلاندانان بۆ
گه‌شه‌پێدانی زانستی که ماوه‌ی پلانه‌کانی له‌ساڵی 1969 تاکو ساڵی
1980 به‌رده‌وام بوون. ئه‌جیندای ئه‌م ناوه‌نده به‌سه‌ر چه‌ند
قۆناغێکدا دابه‌شکرابوو، وه ده‌وڵه‌ت له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێ ده‌زگا و فێرمی
جۆراوجۆره‌وه سه‌رپه‌رشتی و چاودێری به‌رده‌وامی ئه‌و پلانانه‌ی
ده‌کرد.7
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پلانانه‌وه بوو تایوان توانی زۆرترین به‌رهه‌می
ته‌کنه‌لۆجی بخاته بازاڕه‌کانی جیهانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌بواری ئامێر
و که‌رسته‌کانی کۆمپیوته‌ردا. پلانه‌کانی تایوان هه‌رچوار ساڵ جارێک
تایبه‌ت بوون به بوارێک. به‌ڵام Robert Wade ئابووری زان پێی وایه
له‌نێو ئه‌و پلانانه‌دا پلانی چوار ساڵه‌ی نێوان ساڵه‌کانی 1973 بۆ
1977 باشترین و کاریگه‌رترین ماوه‌یه له‌مێژووی بنیات نانی ئابووری
ئه‌و ووڵاته‌دا. به‌پێی بووچونه‌کانی Wade، له‌و چوار ساڵه‌دا
ده‌وڵه‌تی تایوان توانایی و هه‌وڵه‌کانی له لێکۆڵینه‌وه و
گه‌شه‌پێدان چرترکرده‌وه، وه‌له‌م ڕێگه‌یه‌وه توانی که‌رتی
به‌رهه‌مهێنانی ته‌که‌نه‌لۆجی کۆمپیوته‌ر زۆر خێرا و کاراتر
ڕاپه‌ڕێنێت. ئه‌و ده‌ڵه‌ێت ده‌وڵه‌ت له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی
ته‌کنه‌لۆجییه‌وه توانی گه‌شه‌سه‌ندنێکی به‌رچاو له‌م بواره‌دا تۆمار
بکات.8
له‌بواری پارچه‌کانی کۆمپیوته‌ر و ئه‌و ئامێرانه‌ی که‌په‌یوه‌ستن به
کۆمپیوته‌ره‌وه، تایوان به‌شی شێری به‌رده‌که‌وێت له‌بازاڕه‌کانی
جیهاندا. بۆ نموونه گرافی ژماره سێ گوزارشت له به‌شی تایوان ده‌کات
له‌بواری به‌رهه‌م هێنانی که‌ره‌سته‌کانی کۆمپویته‌ر و ئه‌و ئامێرانه‌ی
که له‌م بواره‌دا به‌کار ده‌هێنرێن له‌ساڵی 2002 له بازاڕه‌کانی
جیهاندا.9

له ڕێگه‌ی ئه‌م گرافه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت کا تایوان زیاتر
له سه‌دا په‌نجای پارچه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به کۆمپیوته‌ر
له بازاڕه‌کانی جیهاندا به‌رهه‌م ده‌هێنێت. به‌ڵام گرنگه که
لێره‌دا بپرسین، ئایا تایوانێک که‌هێشتا سه‌ر به ووڵاتی چینه توانی
له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پلانانه‌وه بگاته ئه‌م ئاسته‌ی بواری به‌رهه‌هێنانی
ته‌کنه‌لۆجی، بۆچی هه‌رێم نا‌توانیت لانی که‌م بچێته ئه‌و
پرۆسه‌یه‌وه؟ ئه‌و حیکمه‌تانه چیین که ئه‌وه‌یان به تایوان به‌خشی
بتوانی ئه‌م جۆره سه‌رکه‌وتنه به‌ده‌ستبهێنێت، که‌چی کوردستان لێیان
بی به‌رییه؟ ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ئه‌م ووڵاته
هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و له وورده‌کاریه‌کانی ئه‌و پلانانه بکۆڵینه‌وه
ئه‌توانین به ئاسانی وه‌ڵامی ئه‌م جۆره پرسیارانه‌مان چنگ بکه‌وێت.
له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه ئه‌م ووڵاته ئاڵوگۆڕی زۆر قووڵ
به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌رتای پرۆسه‌ی بنیات نانی
که‌رتی ئابووریانه‌وه که‌وتنه بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که چۆن
له‌ووڵاتێکی کشتوکاڵییه‌وه ببن به‌ووڵاتێکی پێشه‌سازی. ڕاسته دوای
جه‌نگی جیهانی دووه‌م یابانییه‌کان کۆمه‌ڵی ژێرخانی ئابووری گرنگیان
له‌دوای خۆیان بۆ تایوانییه‌کان به‌جێهێشت، به‌ڵام جیاوازی ئه‌وان
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌وه‌یه که ئه‌وان
گه‌شه‌یان به‌و ژێرخانه ئابووریه دا، که ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عسیش
زۆرێکی دوای خۆێ جێهێشت. به‌ڵام ئه‌وان که‌ره‌سته‌کانیان نه‌فۆرشته‌وه
به ووڵاتانی دراوسێ، به‌ڵکو ئه‌وان خۆیان که‌ڵکی سه‌ره‌کییان له‌و
که‌ره‌سته‌و ته‌کنه‌لۆجیایه وه‌رگرت بۆ بنیاتنانی ئابووری
ووڵاته‌که‌یان.
گومانی تێدا نییه که دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م تایوانییه‌کان
کۆمه‌کێکی زۆریان پێکرا له‌لایه‌ن ووڵاتانی ڕۆژئاواوه بۆ
بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ووڵاته‌که‌یان، که‌ئه‌م که‌یسه‌شیان
له‌کوردستاندا ڕوویدا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا پاره پوولێکی زۆریان
به‌خشیووه به کوردستان. به‌ڵام ئه‌وان به‌پێچه‌وانه‌ی
ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێمه، له‌بری باشترکردنی باری ئابووری
بنه‌مه‌ڵه‌کانیان و که‌سانی ده‌ورو به‌ریان، ئابووری ووڵاتیان پێ
گه‌شانده‌وه. ئه‌وان له‌بری دامه‌زراندن و به‌هێزکردنی ده‌زگای سیخوڕی
و هێزی تایبه‌ت، ناوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یان درووستکرد، چه‌ندین
په‌یمانگای زانستی ته‌کنه‌لۆجییان بنیات نا، به‌هه‌زاران قووتابییان
ڕاوانه‌ی دانشگاکانی هارڤه‌رد و ئێکسفۆر ناوه‌نده‌کانی فێربوون کرد بۆ
ئه‌وه‌ی زانستی سه‌رده‌م بهێننه‌وه بۆ ووڵات. که‌چی سه‌رانی هه‌رێم
کوڕ و کچ و که‌سه هه‌ره نزیکه‌کانی خۆیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه
ده‌که‌ن، که له‌باشترین حاڵه‌تیاندا، ده‌بنه کادرێکی چاڵاکی ئه‌و
حزبه‌ی که ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی کردوون.
له‌بری بوونی پلان و سیسته‌مێکی کارا له‌بابه‌تی پلانانه‌کانی تایوان،
ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌رگیری گرفتی تری زۆرن له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م
بواره‌دا. ده‌بینین له‌سه‌ر سایتی حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ند وه‌زاره‌تێک
به‌ناوی جۆراو جۆره‌وه ڕیزکراون. که‌چی بێبه‌رنامه‌ی ئه‌م ده‌زگایانه
به‌ئه‌ندازه‌یه‌که که بۆ هێچ که‌سێک ڕۆشن نییه که له‌ئه‌رزی
واقیعدا چۆن کار ده‌که‌ن؟ نه‌خشه‌و پلانه‌کانیان چییه؟ په‌یوه‌ندی
ئه‌م ووزاره‌تانه به که‌رته جیاجیاکانه‌وه چۆنه؟ ئه‌گه‌ر باس له
پرۆژه‌یه‌کی ئابوورێش بکه‌ن ئه‌وه له‌ژێر کۆمه‌ڵی تارمای و ناڕۆشنیدا
ڕایده‌گه‌یه‌نن. بۆ نمونه سه‌رۆکی تازه‌ی کابینه‌ی هه‌رێم د. به‌رهه‌م
ساڵح، که‌بڕیاره شاره‌زاترین کادری حکومه‌تی هه‌رێم بیت له‌م ڕه‌وشه
ئابوورییه‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌م چه‌رخه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌دوێت: "
له‌بواری وه‌به‌رهه‌م هێناندا ئێستا یاسایه‌ک هه‌یه‌و کابینه‌ی پێنجه‌م
بنه‌مایه‌کی باشی داڕشتووه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان چه‌ندین مۆڵه‌تی
به‌پڕۆژه‌ی گرنگی وه‌به‌رهێنان داوه، که‌ده‌بنه ژێرخانێکی گرنگی
وڵاته‌که‌مان و به‌گه‌ڕخستنی ده‌ستی کاری ناوخۆ. به‌کورتی مه‌به‌ستمان
له‌گه‌شه‌پێدانی تواناکانی که‌رتی تایبه‌ت له‌لایه‌ک گه‌شه‌پێدان و
په‌ره‌پێدانی وڵاته‌که‌مانه، له‌لایه‌کی تریش ده‌ستکاریکردنی سیستمی
ئیداری و دارایی کوردستانه."10
ڕه‌نگه له‌چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که‌سێک هه‌ر ئه‌وه‌نده
بتوانێت زانیاری بدات به‌ده‌سته‌وه له‌سه‌ر لایه‌نێک له کاره
ئابووریه‌کانی کابینه‌که‌ی. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئیتر له
هیچ کونج وکه‌له‌به‌رێکدا زانیاری له‌سه‌ر شێوه‌ی کارکردنی ده‌وڵه‌ت
له بواری ئابووریدا باس نه‌کرێت. ئه‌کرێت زانیاری و پرپۆزه‌ڵی
کاره‌کان له‌سه‌ر ماڵپه‌ری وزاره‌ته‌کان دابنرێن که تاکو ئه‌مه
ببێته به‌شێک له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی له کوردستاندا. چونکو ئه‌و
ووتانه چه‌ند بڕبکه‌ن ناتوانن سنووری حیکایه‌تکردن و پڕوپاگه‌نده‌ی
سیاسی تێپه‌ڕێنن. به‌بێ بوونی هیچ سه‌نه‌د و دۆکومێنتێک ئه‌و جۆره
ئاخافتنانه کۆمه‌ک ناکه‌ن به گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێم.
ده‌کریت بێسه‌مه‌ربوون و دواکه‌وتووی سیاسه‌ته‌کانی هه‌رێم له‌بواری
ئابووریدا له‌زۆر لایه‌نی تردا ده‌ستنیشان بکه‌ین. بۆ نمونه ،
له‌کوردستان چه‌ند دانشگا و زانکۆیه‌کمان هه‌یه، به‌ڵام چه‌ند ئه‌م
زانکۆیانه بایه‌خ ده‌ده‌ن به بواری زانستی ته‌کنه‌لۆجی یاخوود
زانسته‌کانی تر که له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕۆڵی گرنگ ده‌گێڕن له‌سه‌رخستن و
گه‌شه‌کردنی ئابووریدا ئه‌و پرسیاره‌یه که ئه‌سته‌مه وه‌ڵامه‌که‌ی
له‌لای به‌رپرسانی هه‌رێم چنگ بکه‌وێت. ئێمه تاکو ئێستا نازانین
پرۆگرام و شێوه‌ی کارکردنی وزاره‌ته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌که‌رتی
ئابووری و چۆنێتی پێشخستنی له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌کن.
کۆتایی.
مه‌به‌ست له‌باسکردنی چۆنێتی کارکردنی بازاڕ و چۆنێتی ڕۆڵگێڕانی
کاڵاکان تێیدا، وه هێنانه‌وه‌ی تایوان وه‌ک نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو
به‌و مه‌به‌سته نییه که‌بمانه‌وێت هه‌رێم به‌هه‌مان شیوه‌ی تایوان
ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بکاته‌وه. به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌م باسه
کورته به‌و مه‌به‌سته‌یه که شێوازێک له شێوازه‌کانی کارکردنی
سه‌رکه‌توو له‌بازاڕی ئێستای سه‌رمایه‌داریدا پیشان بده‌ین که
گه‌شه‌پێدان و پلاندانه. چونکو مه‌به‌ست له‌باسکردنی باری ئابووری
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پلان وگه‌شه‌پێدان، هیچ سه‌مه‌رێکی نابێت.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و شێوازانه ئه‌کرێت هه‌رێم له‌بوارێکی تردا
سه‌رکه‌وتوو بێت. ئابووری هه‌رێم ده‌کرێت زۆر له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه
باشتربکرێت، ئه‌ویش به‌کردنه‌وه‌ی ده‌زگاکانی لێکۆڵینه‌وه و
توێژنه‌وه‌ی زانستی بۆ سه‌رخستنی ئابووری، به‌که‌ڵک ورگرتن
له‌ئه‌زموونی ووڵاتانی پێشکه‌وتووه له‌بواری گه‌شه‌پێدانی که‌رتی
ئابووریدا، به‌دانانی پلانی ڕۆشن که‌له‌خزمه‌ت بردنه سه‌ره‌وه‌ی ژیان
و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵکدا بێت. ئه‌م کارانه کاتێک ئیماکنی
ئه‌نجامدانی هه‌یه که شاره‌زایی و پرۆفیشناڵه‌تی مه‌رجی سه‌ره‌کی بێت
بۆ هه‌رکه‌سێک که بییه‌وێت ئابووری هه‌رێم پێشبخات و ڕۆڵێکی پۆزه‌تیڤ
بگێڕێ له‌و بواره‌دا، نه‌وه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی که تاکو ئێستا له
کوردستاندا به‌رده‌وامه.
______________________________________________
[1] Adam
Smith، the Wealth of Nations. Penguin Group، 1999. pp 237.
[2] Karl Marx، Fredrick Angels. Manifesto.
[3] Joseph Alois Schumpeter. Capitalism، socialism and Democracy.
Gorge Allen & Unwin (Publishers) Ltd 1976. Pp. 81-83.
[4] هه‌مان
سه‌رچاوه‌ی شیمپته‌ر لاپه‌ڕه‌کانی
80 بۆ
88.
[5] Raymond Vernon. Business & Economics . LT Wells Jr.، ed.، the
Product Life Cycle. p 255-67.
[6] هه‌مان
سه‌رچاوه ڤه‌رنه‌ن.
[7] Yungkai Yang. The Taiwanese Notebook Computer Production Network
in China:
Implication for Upgrading of the Chinese Electronics Industry.
Manchester University،
UK. Feb 2006.
http://escholarship.org/uc/item/82h77681
. (Oct 20،
2009).
[8] Robert Wade. Governing the Market. Princeton University Press،
1990. P 98.
[9] :
http://www.ttiinc.com/object/me_custer_20090713.html
[10]
مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی، چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ د.
به‌رهه‌م ساڵح ، دیسه‌مبه‌ری 2009
به‌هاری2010
ڤانکۆڤه‌ر
ماڵپه‌ڕی کاوه حه‌سه‌ن
|