په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئافرەتى بێوە‌ژن لە روانگەى هونەرمەندانەوە عەزیزى وەیسى بە نموونە.

 شوان سدیق   

 

پیاوان لە هاوسەرەکانیان جیادەبنەوە، پێیان ناگوترێت بێوە پیاو، وەلێ ئافرەتان  بێوەژنن و بە دەستى یەک و دەستى دوو نازەند دەکرێن.

 

ئەوانەى وەیسە بەهونەرمەند دەزانن، بەبۆچوونى من وەک ئەوانە وان پۆلیسیان لێبووە بەفریشتەو پیاوى دەسەڵاتداریشیان وەک فریاد رەس دێتە پێش چاو.

 

نەدۆستم بێوەژنە و نەبێوەژنێکى جوانیش سەرەنجى راکێشاوم، ئەوەى مەبەستمە بێژمى دژایەتیکردنى ئەم ناو ناتۆرە قێزەوننە باوانەى کۆمەڵگاى کوردیە کە بەشێک لە هونەرمەندان تاهەنووکەش لەسەر ئەو ریتمە دەرۆن. عەزیزى وەیسى بەنموونە. سەیر لەوەدایە ژنگەلێکیش پشتگیرى دەکەن.

 

هیچ بابەتێکیش سەرەنجى رانەکێشاوم بەڵام دەکرێت، بڵێم ئەو بابەتانەى لەم رۆژانە بەر دیدم کەوتن، بیرى هێنابێتمەوە، کە منیش قسەى لەسەر بکەم، هەر چەندە ناتوانم بڵێم کەسێکى یەکسان خوازبم وەلێ دەکرێت بێژم: ئەگەر نەیشمتوانیبێت ژیانێکى یەکسان هەڵبژێرم خۆ دەکرێت هەوڵى بۆ بدەم" گاندى گوتەنى" گەر ئارەزووى ریفرۆم بکەیت لەهەر بوارێک، مەرجە بۆ مرۆڤ سەرەتا هەر کەس لە ئاستى خۆیەوە، دەست پێ بکات، نەک ببین بەمامۆستاى یەکترى و کەیسش باوەڕى پێی نەبێت، وەک ئەوەى ئێستا بەشێکى ئیدیعاى بۆ دەکات، بەناوى یەکسانى رەگەز و باوەڕیشى پێی نییە، جگەلە بۆ مەرامێک ئەویش ئاشکرایە و روونە.

 

وەک گوتم پێشتر نیازم هەبوو قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەم تەنها بەنووسین نا بەڵکو بەئاگادارکردنەوەى زۆرێک لەسەنتەر و رێکخراوەکانى داکۆکیکار لەمافى ئافرەت، کردیشم بەچەند سەنتەرێکم گوت ئەوە بۆ نەتان توانیوە، هەڵوەستە بکەن لەبەرانبەر ئەو گۆرانى بێژانەى ئەمرۆ بەو شێوەیە ناوى ئافرەت دێنن، نموونەى سەرەکیان عەزیزى وەیسیە، یەکێک لە گۆرانى ئەلبوومەکەى بەناوى بێوەژنە بێوەژنە یە، کە ئەمەش خۆى لەخۆیدا سوکایەتی کردنە بەژن".

 

دیارە ژن هەر لەدێر زەمانەوە، ئەدیبان و رۆشنبیران و سیاسەتمەدارانى پیاو بەند و شانامەیان بە بەژن باڵایدا گوتووە، ژنانیش بەپێچەوانەوە، بەڵام هەریەکەیان بەجۆرێک دەکرێت بگوترێت ئەوەى پێشتر ناوى ئافرەتى بەناشرین وەسف و وێنا کردبێت، یان گوتوویەتى  نیشانەى دواکەوتووى و حاڵى نەبوون و کاڵ فامى بووە، وەلێ ئیستا لە سەدەى بیست و یەک و جیهانى تازەگەریدا، چى پێ بگوترێت، ئەوەى عەزیزى هونەرمەند دەیڵێت" بەبەژن و باڵاى ئافرەتان، پێدەچێت لەسەردەمى چاخەکۆنەکانیش بەو شێوە گوترابێت، کە ئێستا ئەو دەیڵێت، ئایا دەکرێت بڵێن" ئێستا ئەو هونەرمەندە و ئەوانەشى هاوشانى ئەو گۆرانى دەبێژن، هەر لەچاخى بەردیندا نەبن؟، یان باشترە ئەوانیش بەشێکبن لەو بەدناوی و عەقڵ کاڵ فامییە کەپێشتر هەبووە، ئێستا زیندووى دەکەنەوە".

 

بێوەژن بێوەژن و دەستى یەک و دەستى دوو، ئەم قسەو دەستەواژە، ناشیرینانەى نێو کۆمەڵگاى نەیرت تەقلیدى کورد، کە بەشێک لەهونەرمەندەکانیش بەو ئاراستە دەرۆن. ئاخر بۆ لە کۆمەڵگاى تاریک پەرست و دوا کەوتووەکەى کورددا ئافرەت هاوسەرگیرى بکات و جیا ببێتەوە یان هاوسەرەکى ببێت، بەقوربانى دەستى چینایەتى دەسەڵات، پێی بگوترێت بێوە ژن، یان دەستى یەک و دەستى دوو ئەى بۆ پیاوى ژن تەڵاق دەر و سێ ژن هاوەر پێی ناگوترێت، بێوە پیاو و دەستى یەک و دەستى دوو و سێ؟. سەیر و سەمەرە لەوەدایە خەڵکانێک ئۆتۆمبیلی گران بەهایان پیێە، یان لە ماڵەکانیان یەک دووکاسیەتى ئەو گۆرانى بێژەیان، لە ئەرشیف کردووە و بەکاری دێنن، پێموایە ئەو جۆرە هونەرمەندانە باسبەینان تا ئێوارە گۆرانى بچرن نەک هونەرمەندنین بەڵکو لە هەموو شتێک بچن لە هونەرمەند ناچن،  ئەوانەشى عەزیز و یاوەرانى وەیسەى هونەرمەند بەهونەرمەند دەزانن، وەک ئەوانەوان پۆلیسیان لێبووە بە فریشتەو کرنۆش بۆ سیاسەتمەدارى دەسەڵات دەبەن."

 

هه‌ولێر

shwansdiq@yahoo.com