٢٨\١٢\٢٠١٠
ئاگاداریی
بۆ تێکڕای گه‌لی کورد له وڵاتی به‌ریتانیا.
له‌گه‌ڵ
ڕه‌فتاره دڕندانه‌که‌ی حوکمه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران، فشاره‌کان بۆ
سه‌ر میلله‌تی کورد ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و هه‌ر ڕۆژه لاوێک
له باشترین ڕۆڵه‌کانمان ده‌بنه ئامانجی ده‌ڵڕه‌قیه‌کانی به‌رپرسانی
کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئێستا پێویسته ئێمه‌ی کورد وه‌کو میلله‌تێکی زوڵم لێکراوهه‌مومان ده‌ست
له ده‌ستی یه‌کتر ئاماده‌کاریی بکه‌ین بۆ ڕێگرتن له حوکمه‌تی ئێران
که نه‌توانێت چیدی ئاوا ڕۆڵه‌کانمان به ئامانج بگرێت.
له‌م بوواره‌وه، ڕێپێوانێک له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 29/12/2010
له شاری له‌ندنی پایه‌ته‌ختی ئینگلیس له کاتژمێر 2 تا 4ی نیوه‌ڕ دژ
به سێداره و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی کورد له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
داواکارین له هه‌موو کوردێک له وه‌ڵاتی ئینگیس به‌شداریی له‌و
خۆپێشاندانه بکه‌ن و به دوژمنی گه‌له‌که‌مان بسه‌لمێنن که گه‌لی
کورد بۆ به‌رگری له زیندانیه سیاسیه‌کانی و کوردستانه‌که‌ی خۆی هه‌میشه
له‌سه‌رپێیه و ئاماده نییه داگیرکه‌ران وا به ئاسانی ملی گه‌نجه‌کانی
بۆ به‌ر په‌تی سێداره ببردرێ.
Address:
Embassy of the Islamic Republic of Iran
16 Prince´s Gate
London SW7 1PT
|