ئاگادارییه‌ک بۆ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه ئازاده‌کان.
کێشه‌ی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره
که هه‌ندێک رۆژنامه‌نووسی نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات یان
ئالووده بوو به هه‌مان لۆژیکی ده‌سه‌ڵات له‌نێوخۆیان
بۆ خۆده‌رخستن و په‌یداکردنی نان و پله‌وپایه
ده‌که‌ونه شه‌ڕه‌چه‌قه و سه‌روگێلاکی یه‌کتر
ده‌شکێنن. بۆیه ئێمه وه‌ک ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ نامانه‌وێ
کاتی خۆمان به‌و گه‌ڕه‌لاوژێ و ئاژاوه
ناڕۆژنامه‌گه‌رییه به فیڕۆ بده‌ین و له‌و باوه‌ڕه‌ش
داین ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ری کوردستان به به‌ناو
به‌رهه‌لستکاره‌کانیشیه‌وه هه‌رگیز به‌و شێوازه
ملکه‌چی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی نابن، ئێستا کاتی
ئه‌وه هاتووه نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی ئازاد
به‌ره‌ی خۆیان جودا بکه‌نه‌وه له به‌ره‌ی نووسه‌ر و
رۆژنامه‌نووسه ده‌رباره‌کان و به‌شداریی
نه‌که‌ن
له میدیای ده‌سه‌ڵات و به‌کرێگیراوه‌کانیان که
ناویان له‌خۆ ناوه میدیای ئازاد و ئه‌هلی و چیدی
له‌پێناو گوزه‌رانی رۆژانه ملکه‌چیان نه‌بن و
به‌شدارییان نه‌که‌ن.. واته رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد
پێویستی به که‌سی ئازاد و پێنووسی شۆڕشگێڕانه هه‌یه
و به‌وه نایه‌ته دی که تۆ له‌نێو ده‌زگاکانی
ده‌سه‌ڵات سوودمه‌ند بی و له په‌نایه‌کیشدا که زۆر
جار لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به‌ناو
به‌رهه‌لستکاره‌کان به‌هۆی ململانێی نێخۆی خۆیان و بۆ
چه‌واشه‌کاریی ده‌رفه‌تێکت پێده‌ده‌ن که بڵێی بۆ
فلانه رۆژنامه‌نوو‌ستان تیرۆرکرد یان سه‌روگێلاکتان
شکاند یان زیندانتان کرد یان نانتان بڕی، ئاخه‌ر
ئه‌وان بۆ ئه‌وه نانت پێ ده‌ده‌ن تا ووشه‌کانت بفرۆشی
و رووی ئه‌وانی پێ جوان بکه‌ی نه‌ک له ووشکیی پاڵ
بده‌یه‌وه و له ته‌ڕییش بخۆی.
ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌مڕۆ
- ٣\١١\٢٠٠٩ -
له‌نده‌ن