

رێبوار ئاڵانی
نـازدارهکـهی
ئـهوینی دل
ئه‌ی ده‌روونی پڕ له هانا
بههـارم لێ ئه‌سیر مـه‌که
به‌بێ بهڵـگهو بـزهو مانا
شه‌و مه‌که نێو ڕازه‌کان و
سـۆزی حه‌زم لێ دامه‌خه
ئـاهـی بـابردووی پــایزێ
لــه‌به‌ر پێما بــۆ ڕامـهخه
عه‌شقت بۆته ملوانکه‌یه‌ک
لــهناو گــهردنی پــڕ ئاهــم
ڕۆژی گــهنجێتیم مهکــوژه
مــن بــه‌هاری بــێ گوناهم
بـه‌م سـهرنجه پــڕ گــوڵانهت
زۆر شت له‌لای من ئهدرکێن
گـهرچــی لــێوت نابزوێـنی ؟
بـه‌ڵام چــاوت بــه من ئه‌ڵێن.
rebwaralany@hotmail.co.uk
|