١٩\٢\٢٠١٠
ئاکاره هاوبه‌شه‌کانی گرووپه‌که‌ی نه‌وشیروان
له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی و حیزبه ئیسلامییه‌کان.
ئامانج پیرۆت
پێشه‌کی:
ڕابردووی پڕ له تاوان و دژایه‌تیکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چینه نه‌داره‌کان
و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی و بیروباوه‌ڕیان له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتی و حیزبه
ئیسلامییه‌کانه‌وه لای به‌شێکی زۆری چینه نه‌داره‌کان ئه‌وه‌نده
ئاشکرایه که ته‌نانه‌ت بوونه‌ته بیره‌وه‌ری که‌سیی و پێویستیان به
به‌ڵگه و سه‌نه‌دی نووسراو نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا هێشتا
زۆر ڕوون نییه ( یان توانراوه په‌نکوێر بکرێت)، ئه‌و ئاکارانه‌ن که
گرووپه‌که‌ی نه‌وشیروان هه‌یانه. من لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به کورتی
هه‌ندێک له‌و ئاکاره هاوبه‌شانه ئاشکرا بکه‌م یان وه‌بیر خوێنه‌رانی
بێنمه‌وه، که ئه‌م گرووپه والێده‌کات دوای چه‌ند ساڵێکی تر هه‌مان
ئه‌و مێژووه درێژه پێبده‌ن که پارتی و یه‌کێتی و حیزبه
ئیسلامییه‌کان ئه‌نجامیان داوه.
یه‌که‌م: ئاکاره سه‌ره‌کییه‌کان.
1. هه‌وڵدان بۆ خۆشه‌ویست کردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له هه‌موو
ڕوویه‌که‌وه. ده‌یانه‌وێت ئه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌دا جێگیر بکه‌ن که
سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری و هه‌بوونی چینێک که به‌هۆی زه‌وتکردنی
سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه چینه نه‌داره‌کان
ده‌چه‌وسێنێته‌وه و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی خۆی به‌رنامه‌یه‌کی
داڕشتووه و پیاده‌ی ده‌کات که له پۆلیسێکه‌وه تا ده‌گاته سه‌رجه‌م
داموده‌زگاکان و سه‌رۆکی حکومه‌ت و وڵات و تا ده‌گاته یاسا و ڕێساکان،
هه‌ر هه‌مووی به‌کارده‌هێنێت و خستونیه‌ته به‌رنامه‌ی دژایه‌تی کردنی
چینه نه‌داره‌کانه‌وه، سیسته‌مێکی ئاساییه و عه‌داله‌ت تیایدا
مومکینه! ئه‌وه‌ی نائاسایی یه به لای ئه‌مانه‌وه ئه‌وه‌یه که په‌رله‌مانتار
و وه‌زیر و کاربه‌ده‌سته‌کان نایانه‌وێت و ناتوانن ئه‌م عه‌داله‌ته
بهێننه‌دی. ئه‌وان چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌ش له‌وه‌دا ده‌بینن که هه‌ر
چوارساڵ جارێک ئه‌م ده‌موچاوانه بگۆڕن!
به‌کورتی ده‌یانه‌وێت ئه‌وه جێگیر بکه‌ن که سه‌رمایه‌داری سیسته‌مێکی
باشه، ئه‌وه‌ی باش نی یه حکومه‌ته، ئه‌مه‌ش به هه‌ڵبژاردن قابیلی
گۆڕینه.
2. هه‌وڵدان بۆ به‌کارهێنانی هه‌مه لایه‌نه‌ی چینه نه‌داره‌کان له
جێگیرکردنی ئه‌و سیسته‌مه‌دا. هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان و عێراق ئه‌وه‌یان
به ڕوونی نیشانداوه که ئه‌مانه تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاو سه‌رکه‌وتوون
له گۆڕینی سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ سه‌ر ئه‌و خۆشخه‌یاڵییه‌ی که گوایه په‌رله‌مان
و حکومه‌ت ده‌توانن به‌بێ ڕوخاندنی تێکڕای کۆڵه‌کاکانی ده‌سڵاتی چینه
دارا‌کان (داموده‌زگاکانی فریودان، ترساندن، سه‌رکوت. یاساکان،..) به‌شی
خه‌ڵک له ئازادی و ژیان زیاتر بکه‌ن. به‌مه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگای
خۆشخه‌یاڵ کردنی چینه نه‌داره‌کانه‌وه، پایه‌کانی ئه‌م سیسسته‌مه هه‌رچی
زیاتر جێگیر بکه‌ن.
3. هه‌وڵدان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی یه دژی
کرێکارییه‌کان له ژێر یه‌ک چه‌تردا. مه‌رایی بۆ هه‌موو ئه‌و
بزووتنه‌وانه ده‌که‌ن که قسه‌یه‌کیان پێده‌کرێت و کارێکیان پێ ئه‌نجام
ده‌درێت له دژی کرێکاران و بیروباوه‌ڕه مرۆیی و
یه‌کسانیخوازه‌کانیان.
دووه‌م: ئاکاره ناوه‌نجییه‌کان.
1. به‌کارهێنانی ئه‌و شێوازانه‌ی هه‌ڵسوڕان و به‌شداری مرۆڤ له
چاره‌نووسی خۆیی و کۆمه‌ڵگادا، که ته‌نیا چینه دارا‌کان و پارێزه‌رانی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان سوودیان لێوه‌رده‌گرن. هه‌ڵبژاردن بۆ نموونه.
2. به‌کارهێنانی ئه‌و شێوازانه‌ی هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به داخوازی یه‌کان،
که ئه‌وله‌ویه‌ت تیایاندا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی چینه
دارا‌کان و پارێزه‌ره‌کانیان و سیسته‌مه‌که‌یه.
سێیه‌م: ئاکاره که‌سییه‌کان.
1. پێشینه‌ی تاوانباری: زۆربه‌یان پێشتر له ده‌زگا حیزبی و حکومیی و
ئیداری و ڕاگه‌یاندن و سیخوریی و سه‌رکوتگه‌ره‌کاندا رۆڵی کاریگه‌ریان
هه‌بووه و له گه‌یاندنی سه‌رمایه‌داران و بزووتنه‌وه و حیزبه‌کانیان
و حوکمه‌ته‌که‌یان و هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌دا به‌م توانایه‌ی ئێستا و
چه‌وساندنه‌وه و فریودان و ترساندن و سه‌رکوت و بێده‌سڵاتکردنی چینه
نه‌داره‌کاندا به‌م باره‌ی ئێستا، به‌شداری و تاوانی دیاریان هه‌یه.
2. هستریای به‌ده‌ستهێانی ده‌سکه‌وتی ماددی و مه‌عنه‌وی: بۆ ئه‌وه‌ی
به‌شێک له سامانی تاڵانکراوو دزراوی خه‌ڵک و ڕه‌نجی چینه نه‌داره‌کان
بکه‌ن بۆ خۆیان داببڕن یان پێگه و بایه‌خێکیان له کۆمه‌ڵگه‌دا
هه‌بێت، قسه‌ی به‌رودوای خۆیان ره‌چاو ناکه‌ن که چی لێده‌که‌وێته‌وه،
گرنگ ئه‌وه‌یه بگه‌ن به مه‌به‌سته‌کانیان، وه‌ک دینییه‌کی
کۆنه‌په‌رست، وه‌ک ڕاسیستێک، وه‌ک ئه‌ڵقه‌له‌گوێی هێزه
کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که، وه‌ک دوژمنی سه‌رسه‌ختی بیروباوه‌ڕی
مارکسیستی، ..... قسه ده‌که‌ن و ژه‌هر ده‌ڕژێنن.
3. درۆزنی و دووڕوویی و ترسنۆکی و خۆپه‌رستن:
• ئه‌گه‌ر درۆزن نین، بۆچی ئه‌و ڕاستی یه به زمانیاندا نایه‌ت که
کۆمه‌ڵگا بریتی یه له دوو چینی به‌رژه‌وه‌ند جیاوازی دژ به‌یه‌ک؟
• ئه‌گه‌ر دووڕوو نین، بۆچی لای چینه نه‌داره‌کان و ناڕازی یان ده‌ڵێن
متمانه‌مان پێ بکه‌ن و ده‌شچن کار بۆ چینه دارا‌کان ده‌که‌ن؟
• ئه‌گه‌ر ترسنۆک نین، بۆچی نا‌وێرن بڵێن: تا سیسته‌می چینایه‌تی
بمێنێت: چه‌وسانه‌وه، هه‌ژاریی و نه‌داریی، بێکاریی، پێشێلکردنی
ئازادی، شه‌ڕ، ئاواره‌یی، بێخانه‌ولانه‌یی، خراپی خزمه‌تگوزاری یه
گشتی یه‌کان و ،... ده‌یه‌ها نه‌هامه‌تی تر هه‌ر ده‌مێننه‌وه و ته‌نیا
وشیاری و ڕێکخراویی چینه نه‌داره‌کان خۆیان ده‌توانێت که‌میان
بکاته‌وه و ته‌نیا سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر چینه دارا‌کان و
ده‌سڵاته‌که‌یاندا و دامه‌زراندنی سۆسیالیزم ده‌توانێت زه‌مانه‌تی
نه‌بوونی هه‌تا هه‌تایی ئه‌و دیاردانه بکات؟
• ئه‌گه‌ر خۆپه‌رست نین، بۆچی بۆ مه‌عاش و ئیمتیازاتی خۆیان چینه
نه‌داره‌کان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و ده‌ڵێن ده‌توانین به بێ
وشیارکردنه‌وه‌ی ئێوه و به‌بێ ڕێکخراوبوونتان و به‌هێزکردنی به‌ره‌ی
ئێوه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه چینایه‌تی یه‌که‌تاندا، کێشه‌کانتان
چاره‌سه‌ر بکه‌ین؟ دواتریش هیچ کام له‌مانه ڕاست ده‌رناچن؟
15.02.2010
amang70@hotmail.de
|