په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١٢\٢٠١٠

    عاشقە بچکۆلانەکەی دڵم.


کەژاڵ ئیبراهیم خدر

1

ئێوارەیەک نیگای خۆشەویستیت
بەسەر نەرمە بارانی دڵمدا
پەخش کردوو
هەنگاوەکانت وەک فرمێسکی رێبوارێکی ماندوو
کردە دیاری دڵمء،
پەنجەرەیەکت لە روناکی بەخشیە
ساباتی هەستم.


2

کەنائومێدبووم لەوەرزی دابڕان
پەڕەی دڵم ژاکاو
هەناسەم غوربەتی رۆژگاری
لێ دەتکا.


3

کەنائومێدی پەرچەمی دڵمی داپۆشی
گوڵی بەهارشەرمی لەشەتڵی
وەرینی گەڵا دەکردوو
چاوەکانت بوونە پەیکەرو بەمنت بەخشی.


4

کەنائومێدی رووی تێکردم
سینەت بووە بەفری رۆحم
خەونی چرکەیەکی پڕ لەنەغمەو
بەتاڵەکانی قژت، دات پۆشیم
چرپەی لێوت بۆنی گوڵی
سێوی گرتوو، سەوزی چاوەکانت
بوونە تیشکی هەستمء
گزنگی شەونمی باراند؟


5

کەنائومێدبووم
رووخسارمت گوڵاو پژێن کرد
تاکوو ئاوێزانی یەکترببین
کەهەستم کرد خۆشت دەوێم
بەدرێژایی شەوبوویتە ئەستێرەو
تۆ لەناو سنگمدا دەخەوتی
کە خەم وەکوو تەرزە باری
تۆ پێکەنیت کرد بەسەما
چاوم بووە ئاسمانی رێت
دەی عاشقە بچکۆلانەکەی دڵم
بەختەوەری بکە، پەنجەرەی روناکی
لەناو باوەشما تێر بخەوە
تا سەرخەوێکی ئەبەدی
بیرلەگزنگی سپێدەیەکی
وەنەوشەیی بکەوە،
بیرلە پرچی تێکەڵاوی عاشق بکەوە
تاکوو ببنە پەرژینی مەوسمێکی تر
ئای عاشقی بچکۆلانەکەی دڵم
چەندە خۆشم دەوێی.

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر