ئاوه‌که له سه‌روچاوه‌وه پیسه.
قادر نادر
ماوه‌یه‌که باس باسی گۆران و چاکسازیه ، بێ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو بواری پراکتیکه‌وه . یه‌کێتی و تاڵه‌بانی , له دوای سالی 92 وه ، به‌رده‌وام به‌گوێمانی ده‌چرپێنێ ، به‌لام به‌تێپه‌رێنی ڕۆژگار، پێچه‌وانه‌که‌ی په‌یڕه‌و کردوه ، تا له‌هه‌لبژاردن له سه‌نته‌ره جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی (سلێمانی ) له‌دایکبونه‌که‌ی تاڵه‌بانی و کۆسره‌ت (کۆیه) باره‌گای تاله‌بانی( دوکان) توشی تێکشکانێکی گه‌وره‌ی کردن.
سه‌یره‌که‌له‌وه‌دایه درێژه به هه‌مان به‌یت و بالۆره وره‌فتار ده‌ده‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی دوای شکسته‌که‌یان ، یه‌ک به‌رپرس ده‌ست بکێشێته‌وه و گۆرانکاریه‌کی ریشه‌ییش له ناوه خۆیان بکه‌ن ، له‌هه‌موشی گاڵته‌جارتر، بۆ چاره‌سه‌رکردنی شکسته‌که‌یان ، تاڵه‌بانی ، بریاری پاکسازی حزبی و حکومی ده‌دات ، که ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه‌ی له‌ناو حزبیش هه‌بێت ، هیچ پێوه‌رێکی یاسایی ودیموکراسی ئه‌و مافه‌ی پێ نادات به‌هۆی ده‌نگ نه‌دان به‌لیسته‌که‌ی ، خه‌ڵک له‌ده‌زگا حکومیه‌کان ده‌ربکات ؟ نازانم جیاوازی له‌نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوه‌خۆ چیه ؟ له‌کاتێکدا یه‌کێک له‌هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی شکسته‌که‌ی ، سیاسه‌تی برسی کردن خه‌ڵک بووه ، له‌به‌رامبه‌ربێ ده‌نگکردنی ؟
پارتیش ته‌نیا له‌ڕۆژنامه‌ی خه‌باته‌وه که به‌رده‌وام وێنه‌کانی ( مه‌سعود ،نێچیر ، مه‌سرور ) لاپه‌ره‌ی یه‌که‌م داگیرده‌کات ، ئه‌مه‌ش ئه‌وسیگناله‌مان پێ ده‌ڵێت ، که ده‌سه‌لات له‌ده‌ست 3 که‌سه نه‌وه‌ک حزب . وه سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌گه‌رچی له‌په‌یمان دان و کۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ، به‌ئاره‌زوی ئێمه ئاخافتن ده‌کات ، به‌لام له‌بواری پراکتیک کام وشه‌و په‌یمانی بردۆته سه‌ر ، تا په‌یمانی دروستکردنی لیژنه‌ی نه‌زاهه بدات ( فایلدار ، خانوه ته‌جاوزه‌کانی به‌رپرسان ، ده‌ستگیرکردنی بکوژانی سۆرانی مامه حه‌مه ،ماده‌ی 140له‌واده‌ی خۆی ،ولاتی دیموکراسی وپڕ له‌یاسا ..... نێچیرڤان بارزانیش 10سال زیاتر له‌ده‌سه‌لات بوو ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ولێکۆلینه‌وه‌یه‌ک له‌کاره‌کانی بکرێت ، که حکومه‌ت وخه‌لکی چۆن له‌ناو گه‌نده‌ڵیدا نقوم کرد که‌چی به‌رده‌وام هه‌ندێ قه‌له‌م به‌ده‌ستی ده‌لێن کابینه‌ی خزمه‌تگوزاری بوه . که‌لێره‌دا ده‌لێین ده‌کرێت بودجه و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ منالان و ژنان و پیروپه‌ککه‌وته‌و بنه‌ماله‌ی قوربانیان بۆمان ئاشکرا بکه‌ن چه‌نده له‌چاو ئه‌وژیانه‌ی بۆخۆیان دابین کردوه له باله‌خانه‌و شه‌قام و بودجه‌و ده‌ستگرتن به‌سه‌رداهات و بودجه‌ی خه‌لك؟
لیستی چاکسازیش ئه‌گه‌رچی ناوه‌که‌یان یه‌کانگیره له‌گه‌ل داخوازیی خه‌ڵک ، به‌لام ئایا خۆیان پێویستیان به چاکسازی نیه ، ،له‌گۆڕینی سه‌رۆکه نه‌گۆره‌کانیان و نه‌بونی شه‌فافیه‌تی دارایی و ئیزدواجی له‌وته وکردار و ته‌مو مژاوی په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ل ئێران ، له‌هه‌موی گالته‌جارتر به‌پاساوی لاواز ڕێگا خۆش ده‌که‌ن بۆدوباره به‌شدارکردنه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات .
چه‌په‌کانیش ئه‌گه‌رچی گه‌وره‌ترین شکستیان له‌مێژوی سیاسی توش بوه ، پێ ده‌چێت هه‌مان میتۆدی کۆن ، حزبی باره‌گا و موجامه‌له‌ی ده‌سه‌لات ونه‌گۆرینی ئه‌کته‌ره‌شکسته‌کان... ، درێژه بده‌ن و به‌هه‌ندێ وشه‌ی به‌یانه‌مه‌ش جه‌ماوه‌ره‌که‌یان کپ بکه‌نه‌وه ؟
لیستی گۆرانیش ، ئه‌گه‌رچی هه‌ژانێکی گه‌وره‌ی سیاسی له‌کوردستان دروستکرد ، به‌لام ئه‌وه‌ی له‌میدیاکان ده‌یبینین له‌ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی، هه‌مان کادیره کۆنه‌کانی یه‌کێتین ، ،بێ ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌کانیان ببنه ئه‌کته‌ری و شه‌فافانه مۆڵک ومالیان ئاشکرا بکه‌ن وپڕۆژه‌یه‌کی نوێشیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له هه‌ستیاره نه‌ته‌وه‌یه‌کان پێ بێ و وداوای لێبوردن له‌مێژوی ناو ده‌سه‌لاتیان بکه‌ن .
هه‌ندێ ڕؤشنبیریش به‌رده‌وامن له ده‌ربرینی وشه‌ی بریقه‌دار ،بێ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ژیانی رۆژانه‌یان ، وشه‌کان بکه‌نه کرادر ، باس له‌دیموکراسی وپێشێلی ئازادی راده‌ربرین له‌ده‌سه‌لات ده‌که‌ن به لام خۆیان دیکتاتۆرێکی بچوک و هه‌زمی بچوکترین ره‌خنه ناکه‌ن .داوای کاری مه‌یدانی له‌خه‌لک ده‌که‌ن به‌لام خۆیان ته‌مبه‌ڵ ئاسا له‌کاتی کار‌و چالاکیدا ئه‌زنیف و تاوله ده‌که‌ن ، دژ به‌سوتانی په‌رتوکن، به‌ڵام ته‌نیا له‌ژێر ده‌ستی پۆلی گه‌نج ، به‌لام ده‌سه‌ڵات شارستانیه‌تی نیشتمانێک وێران بکات گوێ که‌رو چاو کوێرن ،؟ دژ به‌گه‌نده‌ڵی ره‌خنه ده‌گرن، که‌چی خۆیان و حزبه‌کانیان، به‌شیکن له سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی . باس له کاری پڕۆفشنال ده‌که‌ن به‌لام به‌رده‌وام تۆمه‌ت ( تیرۆری خه‌لک) ده‌که‌ن !؟ .
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵیین ، ئایا له‌ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانی (حزب و ڕۆشنبیران ) ده‌چێته بواری پراکتیکه‌وه یان ئاوه‌که له‌سه‌روچاوه پیسه ده‌بێت له قولایه‌وه بیگۆڕین؟
|