پایز به‌جلێكی سۆری مه‌له‌وانی
سه‌ری دره‌خته‌كانی ده‌شوشت
ئێواره‌ش تنۆك تنۆك
گه‌لایی به‌سه‌ردا ده‌توانده‌وه
به‌رده‌كانیش به‌دزی چنگیان له‌شه‌پۆلی ده‌ریا ده‌داو
خۆیان برۆنزی ده‌كرد
ده‌با برۆیشتبام
له‌و به‌ر شه‌و چاوه‌روانی بوتلێك شه‌رابی لێ ده‌كردم
تا مه‌چه‌كه‌كانم گه‌رم كاته‌وه
دوورگه‌یه‌كی گچكه‌هه‌یه
هه‌ور له‌وێ خۆی ده‌شوات و
جنۆكه‌كراسی په‌مۆی بۆ ده‌چنێ
وه‌رزێك بۆی گێرامه‌وه
كه‌له‌گه‌لم خه‌وت
به‌یانی كه‌ماچم كرد
زه‌وی هێشتا خه‌والووبوو
دره‌خته‌كه‌ی ئه‌وبه‌ر
تاكه‌گواره‌یه‌كی هه‌رمێ ی مابوو
بۆی هاوێشت
و
هه‌لنه‌ستا.
shwanhassan@hotmail.com
|