به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
ئاغا‌ڕه‌شی که‌وانگه‌ر !!!
ح.س.سۆران
ره‌نگه نزیکه‌ی ساڵی ٢٧٠٠ ی کوردی ( هه‌شت ساڵ پێش) ، وه‌ک هه‌میشه ، له وه‌رزی هاوین دا ، چوومه‌وه بۆ شاری بۆکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که ئه‌ز له ئاواییه‌کی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هاتوومه‌ته دنیاوه و زێدی هه‌ره خۆشه‌ویستی منه . هه‌میشه له‌و سه‌ردانانه دا ، دو ئامانجی سه‌ره‌کیم بوه و هه‌یه:- ١- سه‌ردانی گڵکۆی دایک و باوکم ؛ دیتنی خزمان ، هاوبیران، هاواڵانی سه‌رده‌می منداڵی ، هاودێیان ، هاوشاریان و ... ؛ ٢- هه‌ڵسه‌نگاندن و راڤه‌ی بارودۆخی بزاڤی فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه‌که . هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه ، زۆر جار شانازی ئه‌وه‌م ده‌بێ که له‌و ده‌رفه‌تانه‌دا، خه‌ڵكێکی زۆر ببینم ، بانگهێشتنم بکه‌ن ،تێکڕا بچینه سه‌یران و سه‌ر شایی و زه‌ماوه‌ن و ئه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن به‌رپرسان بیشهێڵن کۆڕێکی کوردی پێک بێ ، به‌شداری تێدا بکه‌ین ، که به پێویستی ده‌زانم سپاس له هه‌موی ئه‌وانه بکه‌م ،که خۆیان به منه‌وه ماندوده‌که‌ن و ئاوڕم لێ ده‌ده‌نه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ، وه‌ک هه‌میشه یه‌کێک له سه‌روه‌ران ( لێره دا به ئه‌نقه‌ست خۆم له ناوهێنانی ده‌بوێرم) ،که زۆر له‌مێژ بو ده‌یفه‌رمو "ده‌مه‌وێ بێی بۆ ماڵی ئێمه و میوانداریت بکه‌م " ، بۆ نه‌هار با‌نگهێشتنی کردین و چون ده‌یویست هێندێک مه‌به‌ستی تایبه‌ت باس بکا ، فه‌رموی با خه‌ڵکی دیکه زۆر نه‌یه‌ن ، به‌ڵام من وتم :" هه‌ر کوێیه‌ک ده‌چم ، هاوبیر و هاواڵی خۆشه‌ویست و نزیکم ، کاک به‌نگینی ساڵحی کتێبفرۆش له‌گه‌ڵمه " (تێبینی : به داخه‌وه ئێستا ،کاک به‌نگینی خۆشه‌ویستم نه‌ماوه ) . ئه‌و خانه خوێیه‌ش فه‌رموی ، "ئه گه‌ر وایه وا له تۆ نزیکه ، با ئه‌ویش بێ " .
هه‌ر چۆن بو ، به سێ نه‌فه‌ری ، له کتێببفرۆشیه‌که‌ی کاک به‌نگینه‌وه ، نزیکی کاتژمێری ١١ ی پیش نیوه‌رۆ ، به‌ره‌و ماڵی خانه‌خوێکه‌مان رێ که‌وتین ( خانه خوێ + کاک به‌نگین + من ) . له چوار رێی که‌بابی به ناوبانگی فه‌قێ ره‌ت بوین ، کاک به‌نگین که له لای راسته‌وه ده‌رۆیی، هاواری لێ هه‌ستا و وتی " فریا که‌ون ! کۆێر بووم !!!" ، ئێمه‌ش به سه‌رسووڕمانه‌وه ته‌ماشامان کرد ، تیرێکیان به که‌وان بۆ لای ئێمه خستبو ، که تیره‌که راست که‌وتبو له به‌ر ته‌وێڵی کاک به‌نگین ، خوێن به ده‌موچاوی دا هاته خواره‌وه و گشت سیپاله کانی شه‌ڵاڵی خوێن بوون - ، بێت‌و ته‌نیا دو سانتیمێتر له خوارتره‌وه لێی بکه‌وتایه ، دڵنیام کویڕ ده‌بو .
هه‌ر‌چۆن بو ، په‌یکانی تیره‌که‌مان ورده ورده ده‌رهێنا ، له‌و نزیکانه ده‌واخانه‌یه‌ک بو ، هێندێک ده‌رمان مان وه‌رگرت و زامه‌که‌مان تۆزێک سارێژ( تیمار) کرد ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یکانه له چاوی هه‌ر کاممان بکه‌وتایه ، ره‌نگه کوێر یا نوقسان ببوایه‌ین . جا ئیدی نازانم ئه‌و تیره ، گولله‌ی وێله‌کی بو یا سه‌ری کردبو یا خۆد کورتی هێنابو ؟ تێبینی: ئه‌و دو خۆشه‌ویسته، گشت رۆژێک به‌م رێگه‌یه دا ده‌ڕۆین و شتی وایان به‌سه‌ر ناهاتبو ، هه‌ر من هه‌وه‌ڵ جارم بو له‌و کاته دا ، به‌وێ دا ده‌ڕۆیم .
گه‌لۆ ! وادیاره ئێستا که ئاره‌شی که‌مانگیری قاره‌مان مان نه‌ماوه ، ئاغا ره‌شی که‌وانگه‌ر له جێیه‌تی ، به‌ڵام ئه‌م سێره له شتی جوێ ده‌گرێ !!!.
|