١٧\٩\٢٠١٠
ئایا
ئەنارکیستەکان دژایەتی خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی دەکەن؟
و. لە ئینگلیزییەوە: زاهیر باهیر
وه‌کو له (به‌شی D5)ی شیکردنه‌وه‌ی ئه‌نارکیزمدا سه‌باره‌ت به
ئیمپریالیزم، ڕونکرایه‌وه، که ئه‌نارکیسته‌کان دژن به ئیمپریالیزم و
جه‌نگه‌کانی که به‌بێ گەڕانەوە به‌رپا ده‌بن. له‌وه‌ش زیاتر هه‌ر وه‌کو
له‌و به‌شه‌دا تێبینی کرا، ئێمه دژی هه‌موو شێوەیەکی (ناسیونالیزم)ین.
ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌ی که دژ به (ئیمپریالیزم)ن، دژ
به (ناسیونالیزم)یشن-- چونکه هیچ کامێکیان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌ربه‌ست
ده‌سته‌به‌ر ناکه‌ن. له کاتێکدا که ئێمه دژ به ئیمپریالیزم و
دەستەبەسەرداگرتنی (Domination)ی دەرەکی و پشتیوانی ناناوه‌ندییه‌تی
(decentralisation) دەکەین، ئه‌مه‌ش بەو واتایە نییە، که ئه‌نارکیسته‌کان
کوێرانه پشتیوانی بزوتنه‌وه ڕزگاریخوازە نه‌ته‌وه‌ییەکان ده‌که‌ن. له‌م
به‌شه‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌نارکیسته‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وانه‌دا
ڕاڤه‌ده‌که‌ین.
ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت، که ئه‌نارکیسته‌کان، دژایه‌تی
جیهانگیری یاخود په‌یوه‌ندی جیهانی یا پابه‌ندبوونێکی له‌م جۆره، نین.
ئێمه هه‌میشه نێونەتەیی بووین و لایه‌نگری جیهانگیری "جیهانگیری له
خواره‌وه‌ڕا، له بنکه‌وە”ین، ئه‌وه‌ی که ڕێز له جیاوازی و هه‌مه‌ڕه‌نگه‌یی
ده‌گرێت و هانیدەدات له کاتێکدا که هاوبه‌شێتی جیهان بکه‌ین. به‌هه‌ر
حاڵ ئێمه خوازیاری ئه‌وه نین، له جیهانێکدا بژین، که له‌لایه‌ن
کۆمپانیا گه‌وره‌کانه‌وه یا ئیمپریالیزمی ئابوورییە ڕازابێتەوە. له‌به‌ر
ئه‌مانه ئێمه دژی ڕێڕه‌وی سه‌رمایه‌داری (کاپیتالیستی)ن، هه‌روه‌کو
چۆن په‌یوه‌ندییە کۆمه‌ڵایه‌تییەکانی به کاڵا کردوه، ئاواش
کولتووریشی کردووه‌ته کاڵایه‌ک. ده‌مانه‌وێت جیهان بکه‌ین به شوێنێکی
خۆش و دڵگیر بۆ ژیان، ئه‌مه‌ش بە واتای دژبوون به هه‌ردوو کەتوارەکەی
( واتە جه‌سته‌یی، رامیاریی و ئابووریی) هەروەها ئیمپریالیزمیش وەک
فۆرمی کو‌لتووریی و کۆمەڵایەتییەکەی.
لە هیچ بارێک‌دا ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که ئه‌نارکیسته‌کان بایاخ
به چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ناده‌ن، که به‌رده‌وامه و له
ئیمپریالیزمه‌وه ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه وانییه و له ڕاستییه‌وه دووره.
له کاتێکدا دژ به هه‌موو فۆرمێکی قوچکه‌یی (هرمی-hierarchy)ین، ئه‌نارکیسته‌کان
لایه‌نگری سیسته‌مێک نین که تێیدا وڵاتێک ئه‌وی تر ژێرچه‌پۆک بکات. ئه‌نارکیسته‌کانی
کوبا له ده‌می هه‌مووانه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وان " دژی هه‌موو فۆرمەکانی
ئیمپریالیزم و کۆڵۆنیالیزم؛ دژی ژێرچه‌پۆککردنی ئابووریانەی خه‌ڵکن ...
دژی فشاری میلیتریانه‌ن، که به‌ته‌مایه سیسته‌مێکی ڕامیاریی و
ئابووریی دەرەکی به‌سه‌ر کوڵتووی نەتەوەیی و نەریت وسیسته‌می
کۆمەڵایەتییاندا بسه‌پێنێت..... ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه، که له
نێوان نه‌ته‌وه‌کانی جیهاندا، بچووکەکانیش، وه‌کو گه‌وره‌کان، گرنگ و
بایاخدارن. هاوکات ئێمە وەک دوژمنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دەمێنینەوە،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌یان خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی ملکه‌چ کردووه، هه‌ر
ئاواش ئێمه دژی سوپه‌ر ده‌وڵه‌تین، که به کرده‌وه هەژموونە
رامیاریی، ئابووریی و سه‌ربازییه‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌کی شه‌ڕه‌نگێزانه له
چه‌سپاندنی سیسته‌می چه‌وساندنه‌وه و به‌کارهێنانی له وڵاته لاوازه‌کاندا
به‌کاری ده‌هێنێت. وه‌کو نەیاری هه‌موو فۆرمێکی سه‌رمایه‌داری،
بانگەواز بۆ نێونەتەوەیی شۆڕشگێڕانە دەکەین؛ بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین
کۆنفیدراسیۆن له خه‌ڵکانی ئازاد لەپێناو به‌رژه‌وندییه هاوبەشەکانیان؛
بۆ هاوپشتی و هاریکاری بەرامبەرانە" [لە (Sam Dolgoff)ەوە وەرگیراوە،
The Cuban Revolution: A Critical Perspective، p. 138]
ئه‌سته‌مه ئازاد بیت، له کاتێکدا که پاشکۆی هێزی یه‌کێکی تری. ئەگەر
ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی که به‌کاری ده‌هێنیت، خاوه‌نه‌که‌ی وڵاتێکی تر بێت،
ئه‌و کاته له ڕێوشوێنێکدا نابیت، که به‌رهه‌ڵستی داواکارییه‌کانی ئه‌و
وڵاته بکه‌یت. گه‌ر پشت به کۆمپانیا بێگانه‌کان و پاره و یارمه‌تی
جیهانی بۆ به‌گه‌ڕخستنیان له نه‌ته‌وه‌که‌دا ببەستیت، ئه‌و کاته ده‌بێت
ئه‌وه بکه‌یت، که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ( هه‌روه‌ها چینی ده‌سه‌ڵاتداریش
سه‌رکوتی رامیاریی به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌کات، تاکو ئه‌وانه دڵخۆش
بکات که پشتیوانیان کردوه، هاوکات بۆ هێڵانه‌وه‌ی خۆشیان له ده‌سه‌ڵاتدا).
بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا خۆ- فه‌رمانڕه‌وا بیت، ده‌بێت
کۆمه‌ڵگه‌که یا نه‌ته‌وه‌که له ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت.
چه‌قبه‌ستن یا ناوه‌ندێتی سه‌رمایه که له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمه‌وه
بووه، واته مانه‌وه‌ی پاوه‌ر له ژێر چنگی هه‌ندێکی تردا، نه‌ک له
چنگی ئه‌و که‌سانه‌دا که ڕاسته‌وخۆ ئەو بڕیارانه‌ی که له‌لایه‌ن پاوه‌ره‌وه
دراون، کاریان تێده‌کات. ئه‌م پاوه‌ره‌ش ڕێگه‌یان پێده‌دات که یاساکان
دیاری بکەن و بیانسەپینن و مەرجەکانی بازاڕی جیهانی بسه‌پێنن، خه‌ڵکێکی
زۆریش ناچار بکه‌ن، ئه‌و یاسایانه‌ی که خه‌ڵکێکی زۆر که‌م دایانناون،
به‌جێی بهێنن. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش به‌په‌له، سه‌رمایه‌داری ئابووری
ناسێنتراڵی ده‌کات ( واته له ناوه‌نددا نایهێڵێته‌وه) که‌واته هه‌بوونی
کۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد ئه‌سته‌مه. ئا له‌م واته‌شدا ئه‌نارکیسته‌کان پێ له‌سه‌ر
ناناوه‌ندییکردنی پیشه‌سازی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی له‌ته‌ک کشتوکاڵدا داده‌گرن
(به‌شی I.3.8 ببینه) ئه‌مه‌ش له‌شانی به سۆشیالیستیکردنی سامان و
خاوه‌ندارێتییه‌کان له به‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن خودی
کرێکاران خۆیانه‌وه. ته‌نیا ئه‌مه‌شه که ئه‌وه مسۆگه‌ر ده‌کات، که
به‌رهه‌مهێنراوه‌کان له بری دروستکردنی قازانج بۆ که‌ما‌یه‌تییه‌کی که‌م،
به سوودی هه‌موان بن و به‌ڕه‌وای هه‌مووان ببینرێن.
له‌مه‌ش زیاتر، ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌ش ده‌زانن، ئابووری ئیمپریالیزم
باوک و دایکی کو‌لتوور و ژیانی ئیمپریالیزمه. هه‌روه‌کو Takis
Fotopoulos لێدوانی ده‌کات " به بازاڕیکردنی کو‌لتوور و رامیاریی تازه‌ی
لیبراڵانه و به‌ڕه‌ڵاکرنی بازاڕه‌کان و ( واته به‌ڕه‌ڵاکردنی بازاڕ
له یاسا و ڕێسا) ئه‌مانه هه‌مووی به‌شدارییه‌کی گه‌وره‌یان له
کولتووری سه‌رجه‌می هاوڕه‌گه‌زیدا ( Homogenization) کردووه له‌ته‌ک
کۆمونێتییه ته‌قلیدیه‌کاندا که کوڵتوره‌که‌یان له له‌ناوچوندایه،
له هه‌موو شوێنێکی جیهاندا ئەمە وایکردوه، که خه‌ڵکی ببێته کڕیار و
به‌کاربه‌ر بۆ کوڵتوورێکی گه‌وره، که له وڵاته سه‌رمایه‌دارییه
پێشکه‌وتووه‌کاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا "
Towards an Inclusive Democracy ، page 40 . هه‌ر به‌و شێوه‌ش ده‌توانین
په‌نا بۆ چۆمۆسکی به‌رین، که ڕایسیسیزم "له‌ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزمدا
(واته ڕه‌گه‌که‌ی) هه‌یه " ئه‌وه‌ش " له ناو په‌یوه‌ندییه‌کانی
قۆرخکردندا هه‌یه" ئه‌و ئیمپریالیزمه له‌سه‌ر ئه‌وه به‌نده، یاخود
دروست بووه.[Imperial Ambitions، page 48 ]
ڕاڤه‌کردنی هه‌ڵوێستی ئه‌نارکیسته‌کان سه‌باره‌ت به خه‌باتی ڕزگاری
نه‌ته‌وه‌یی، ئا له‌م واته دایه و به‌و واتایه‌یه، له کاتێکدا که
ئێمه جیهانین، ئێمه دژی هه‌موو فۆرمه‌کانی قۆرخکردنکردن و سه‌رکوتکردنین.....
له‌وانه‌ش پرسی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه‌ش واته ئێمه به جیا له خه‌باتی
ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی نایبینین ( واته ڕوتکردنه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ره‌که‌ی).
به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه، له ده‌می (باکۆنین)ه‌وه " وڵات و نه‌ته‌وایه‌تی،
وه‌کو تاکگه‌رایی، هه‌ر یه‌که‌یان سروشت و ڕاستی ژیان، ڤیسۆلۆجی و
مێژووییا(نه)ن، له‌هه‌مان کاتدا هیچ کامێکیان بنه‌ڕه‌تی نین. ته‌نیا
ده‌توانرێت ئه‌وه به بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مرۆڤایه‌تی ناونووس بکرێت، که
سه‌رانسه‌رییه و بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌ست ده‌دات، نه‌ته‌وایه‌تی که‌سه‌کان
له یه‌کدی جیا ده‌کاته‌وه .... ئه‌وه‌ی که بنه‌ڕه‌تییه هه‌بوونی
ڕێزه له راستییه سروشتییه‌کان. نه‌ته‌وایه‌تی وه‌کو تاکگه‌رایی یه‌کێکه
له‌و ڕاستییانه ...... که پێشێلکردنی تاوانکردنه.... هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌مه‌شه که من خۆم هه‌میشه وا هه‌ست ده‌که‌م هاونیشتمانم له‌ته‌ک
هاووڵاتیانی وڵاتێک یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رکوتکراودا." [ The
Political Philosophy of Bakunin، page 324]
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وایه‌تی " مێژوییه، راستییه
ناوکۆییەکان، وه‌کو هه‌موو ڕاستییه‌کان و هه‌موو ڕاستییه بێزیانه‌کان،
مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه، که به گشتی دانیان پێدا بنرێت." ئه‌مه‌ش واته
" هه‌موو خه‌ڵکێک وه‌کو هه‌موو که‌سێک، که به‌زۆر و به‌خواستی خۆی
نییه ( کۆنترۆڵ ده‌کرێت)، مافی خۆیه‌تی، مافی خۆی هه‌بێت که وه‌کو
خودی خۆی بێت. له شوێنێکدا له دۆکۆمێنتێکدا شتێک هه‌یه، که پێی ده‌ڵێن
مافی نه‌ته‌وه. " نه‌ته‌وایه‌تی، باکۆنین پێی له‌سه‌ر داده‌گرێت "
شتێکی سەرەتاییانه نییه، ڕاستییه‌کی ڕه‌وایه هه‌ر وه‌کو تاکه‌کان
چۆنن. هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، گه‌وره بێت یا بچوک، مشتومڕی له‌سه‌ر
ناوێت، که ده‌بێت خۆی بێت، تاکو به‌پێی سروشته‌کانی خۆی بژێت. ئه‌م
مافه‌ش به‌گشتی لۆجکێکی له سەرەتاکانی ئازادی تێدایه" [ Op.Cit. Page
235 ]
به‌م تازه‌کییه Murray Bookchin بیر و بۆچونێکی له‌یه‌کچووی له‌وه‌ی
سه‌ره‌وه‌ی ده‌ربڕی "هیچ چه‌پێکی ئازادیخواز نییه" له سه‌ری ده‌ڕوات
و ده‌ڵێت " که له دروستکردنی سه‌ربه‌خۆیی ئۆتۆنۆمیدا، دژایه‌تی مافی
خه‌ڵکانی ژێر ده‌سته بکه‌ن ...... ئیدی ئه‌وه له‌ناو
کۆنفیدراسیۆنێکی ئازادیخوازدا بێت... یا له ناو ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌ه‌وه‌ییدا،
که له‌سه‌ر بناخه‌ی قوچکه‌یی نادادپه‌روه‌ری چینایه‌تی وه‌ستا بێت" که‌واته
ئه‌نارکیسته‌کان ئیبرازی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی ناکه‌ن وه‌کو " له‌یه‌کێک
له‌و نوسرا‌وانه‌ی که سه‌باره‌ت به باوه‌ڕ، بێهۆشی و بێبیری پێوه
دیاره" به قه‌ده‌ر کاریگه‌ری (لێنین)یزم که به‌جێیهێڵاوه و کردوویه‌تی.
ئێمه بانگه‌شه‌ی لایه‌نگری نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رکوتکراو ناکه‌ین، پێش
ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌وه نه‌که‌ین که چ جۆره کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌ده‌سته‌وه
ده‌دات، یا له‌لایه‌ن "بزووتنەوەی ڕزگاری گه‌له‌وه" که ڕه‌نگه به‌رهه‌می
بهێنێت. بۆ هه‌ستان به‌مه‌ش وه‌کو باکۆنین په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشاوه، ده‌بێت
"لایه‌نگری خه‌باتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی وه‌کو ئامرازێک به‌کاربهێنرێت
بۆ مه‌به‌ستی "لاوازکردنی" ئیپریالیزم، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌رجی
مایه‌پوچبوونی مۆڕاڵی " چونکه ئایدیای سۆشیالیستی تێهه‌ڵکێش ده‌بێت له‌ته‌ک
ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا و ڕاستییه‌ک بۆ ئامانجی "دژی ئیمپریالیزم" و
دیکتاتۆری له ناو گه‌لانی " ئازادبوودا". به‌ڵام دژایه‌تیکردنی سه‌رکوتگه‌ران
واته بانگه‌واز‌کردن نییه بۆ لایه‌نگریکردنی هه‌موو شتێک که ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی کۆڵۆنی ده‌یکات. [ Nationalism and the National
Questions” PP. 8-36، Society and Nature، No 5،P.31، P25، P.29 and
P.31]
ئه‌مه واته ئه‌وه‌ی که ئه‌نه‌رکیسته‌کان دژی سه‌رکوتکردنن له‌لایه‌ن
بێگانه‌وه، به سروشتیش به‌سۆزن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی، که له هه‌وڵی
کۆتاییهێنانی ئه‌وه‌دان.. له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه
نییه، که ئێمه به پێویست لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی
وه‌کو (خوازیاری ئافراندنی ده‌وڵه‌تێکی نوێن)، به‌ڵام ناشتوانین
دانیشین و ته‌ماشا بکه‌ین، که نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر سه‌رکوت
ده‌کات، که‌واته ده‌بێت جۆرێک له چالاکی یا کارکردن بکه‌ین بۆ وه‌ستاندنی
ئه‌و سه‌رکوتکردنه ( بۆ نمونه ناڕه‌زایه‌تی 'پرۆتێست'کردن دژی سه‌رکوتکردنی
نه‌ته‌وه‌که و هه‌وڵدان له گۆڕانی رامیاری و کشانه‌وه له پرسی نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رکوتکراودا) ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه، که بێده‌نگ و بێڕه‌خنه
بین له تایبه‌تێتی ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و کولتووره جه‌ماوه‌ریه‌که‌یدا،
هه‌روه‌کو چۆن ئێمه دژی ڕایسیزم و دژی جیاوازیکردنی ڕه‌گه‌ز (جێنده‌ر)
و له ئاره‌زووی سێکسی تاکه‌کان و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین، که هه‌ڵوێستیان
بگۆڕین، هه‌رواش ئێمه دژی ئه‌و کاراکته‌ره جیاوازیانه‌ین، که له
ناوه‌ندی خه‌ڵک و کوڵتووردا هه‌ن و داوا له‌وانه ده‌که‌ین، که زۆریان
بۆ هێنراوه له‌سه‌ر بناخه‌ی هه‌بوونی ئه‌م جیاوازیانه‌وه و خراونه‌ته
ژێر فشاره‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێستانه بگۆڕن له ڕێگه‌ی هه‌وڵی خۆیانه‌وه
له ڕێگه‌ی هاوپشتیکردنێکی کردەییانه و مۆڕاڵانه‌وه ( هه‌ر هه‌وڵدانێک
که ده‌وڵه‌ت کۆتایی به‌م مامه‌ڵه جیاوازانه بێنێت، گه‌رچی به ده‌گمه‌ن
کار ده‌کات زۆرجاریش دژه کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، چونکه گۆڕانی ئه‌و
ڕایانه زۆر گرانه) . پێویست به وتن ناکات، بیانووهێنانه‌وه بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی
دەرەکی یا کۆتاییهێنان بە داگیرکردن به داواکردنی گەڕانەوە بۆ کوڵتوره
دواکه‌وتوه‌کان، ناتەبایی بانێکەو دوو هەوایی ئاسایی تونده و زیاتریش
بۆ داپۆشینی به‌رژه‌وندیه بنەڕەییه‌کانه. نمونه‌ی ئاشکراش مافی
کریستیانییه‌کان و کۆمارییه‌کان هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی شوێن و پایه‌ی
ژنان له ئه‌فگانستاندا بۆ میکیاجکردنی سه‌پۆرتی داگیرکردنی ئه‌وێندەرێ
له ساڵی 2001 دا. پەیبردن بە گرنگی فێمینیزم لە وڵاتانی تردا لە
ڕوانگه‌ی ئەمەریکاوە بۆ تاڵیبان، بێگومان، ڕاستی بوو، بەڵام بە
لەبەرچاوگرتنی ئامانجە هەنووکەیی و بنچینەیی خودی بەڵگەکانی دەوڵەت،
دوور لە چاوەڕوانی نەبوو.
هۆی هه‌بونی ئه‌م هه‌ڵوێسته ڕه‌خنه‌گرانه له تێکۆشانی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی،
ئه‌وه‌یه که به‌ئاسانی هاوسەنگی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م " نه‌ته‌وه" له‌ته‌ک
(بێگانه‌ی) سه‌رکوتکه‌ردا نەبێت و واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت چین و ژیانی
قوچکەیی ( وه‌کو : سه‌رکوتکردنی ناوخۆ) په‌یوه‌ندی به‌یه‌که‌وه نه‌بێت،
یا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نه‌بێت. هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه ناسیونالیسته‌کان
زۆر جار گشت چینه‌کانیان تێوه ده‌گلێنن، که به کردەوە هه‌وڵی ئه‌وه
ده‌ده‌ن، ئۆتۆنۆمی بۆ به‌شێک له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه زیاد بکه‌ن ( له‌وانه
: ده‌سته‌بژێرە "Elite" لۆکه‌ڵه‌کان)، له کاتێکدا به‌شه‌کانی تر له
کۆمه‌ڵگه‌دا فه‌رامۆشده‌کرێن ( له‌وانه چینی کرێکاران که چاوه‌ڕوانیان
لێده‌کرێت، بکه‌ونه ژێرفشاری داپڵوسینی چین و ده‌وڵه‌ته‌وه). لای ئه‌نارکیسته‌کان
ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی تازه هیچ گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی بەسەر
ژیانی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی ناهێنێت، که هێشتا له هه‌ردوو ڕووه‌وه:
ئابووریش و له ڕوی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، بێده‌سه‌ڵاتن. گه‌ر چاوێک به
جیهاندا بخشێین زۆر ده‌وڵه‌تی گه‌لان له ئارادان، ده‌بینین هه‌مان
کۆمه‌ڵه خه‌ڵکی خراپ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، نفوس و کاریگه‌ری
و سامان و مافی بڕیاڕدان بۆ خه‌ڵکانی کرێکار ته‌سک ده‌کاته‌وه، هه‌تا
ئه‌گه‌ر ئه‌مان له ڕووی"نه‌ته‌وه‌یی"شه‌وه ڕزگار بن. له‌مه‌دا
دووڕوویی له سه‌رکرده نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا ده‌بینین، که باسی
ڕزگارکردنی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌ن له چنگی ئیمپریالیزم، له کاتێکدا
لا‌یه‌نگر و هانده‌ری خولقاندنی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رمایه‌دارین،
که ئه‌مه‌ش سه‌رکوتگه‌ری دانیشتوانه‌که‌ی خۆیانە). هه‌روه‌ها ڕه‌نگه
دواتر خۆشیان ببێته ئیمپریالیستێک، له کاتێکدا تا ڕاده‌یه‌ک گه‌شه
ده‌سه‌نێت، به‌گه‌ڕان به‌دووی شوێنی بێگانه‌دایه بۆ ساخکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م
و سه‌رمایه‌که‌ی)، چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتر کۆڵۆنی بوون سه‌پۆرتی
ئه‌م سه‌رجه‌مگیرییه ده‌که‌ن.
وه‌کو باکۆنین پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتووه، نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌وه
تێناگه‌ن " که هێزێکی زیندووی خۆبه‌خۆیی یا خۆڕسکی و یه‌کگرتنێکی
ئازادانه له ناو نەتەوەکەدا شتێکی هاوبه‌شیان له‌ته‌ک هێزێکی
ڕامیاریی میکانیکی چڕەوەبووی ده‌ستکرد له ده‌وڵه‌تێکی ناوەندی
ڕامیارییدا نیه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (ئه‌وان) له دیاریکردنی
ئه‌م دوو شته دژ به‌یه‌که‌دا چه‌واشه‌ن، ( ئه‌وان) نه‌ک هه‌ر هانده‌ری
سه‌ربه‌خۆیی ( وڵاته‌که‌یان) نین، بەڵکو ( ئه‌وان) له هه‌مان کاتدا
هانده‌ری گه‌شه‌کردنی ئێستای به‌ندایه‌تیش ده‌ده‌ن. [ quoted by Jean
Caroline Cahm، “ Bakunin” PP.22-49، Eric Cahm and Vladimer Claude
Fisera (eds)، Socialism and Nationalisim، vo1. 1، p. 36]
له وه‌ڵامی تێکۆشانی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌نارکیسته‌کان پێ له‌سه‌ر
خودی ئازادی چینی کرێکاران داده‌گرن. که ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستی
هه‌وڵی خودی ئه‌ندامه‌کانیدا به‌دی ده‌هێنرێت، له ڕێگه‌ی خولقاندن و
به‌کارهێنانی ڕێکخراوه‌کانی خۆیاندا. ئا له‌م پرۆسه‌یه‌دا ناتوانرێت
ئامانجه ڕامیارییه‌کان و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، جیابکرێته‌وه.
خه‌بات دژی ئیمپریالیزم ناتوانرێت له خه‌بات دژی سه‌رمایه‌داری
جیابکرێته‌وه. ئه‌مه به‌رخوردی گه‌ر هه‌موو ئه‌نارکیسته‌کان نه‌بێت،
ئەوا به‌رخوردی زۆربه‌یانه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له زاڵبوونی
بێگانه‌دا--- ئاوێته‌بوونی خه‌باتکردن دژی زاڵبوونی هێزی بێگانه، به
خه‌باتی چینایه‌تی دژی سه‌رکوتکه‌رانی نەتەوەکەیە. له زۆربه‌ی وڵاته
جیاجیاکاندا ( له‌وانه بولگاریا، مه‌کسیکۆ، کوبا هه‌روه‌ها کۆریا) ئه‌نارکیسته‌کان
" له ڕێگه‌ی پڕوپاگه‌نده‌وه، له‌سه‌رووی ئه‌وه‌شه‌وه کار، هه‌وڵیان
داوه( تاکو) ها‌نی ڕه‌شه خه‌ڵکه‌که بده‌ن، که تێکۆشانیان بۆ ڕزگاری
ڕامیاریی بگۆڕن بو تێکۆشان بۆ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ". [ Sam Dolgoff،
Op. Cit. ، p41] “ به‌واتایاکی تر خه‌ڵکی ته‌نیا له ڕیگەی ڕاپه‌ڕینی
گشتییه‌وه، که له لایه‌ن ڕه‌شه خه‌ڵکه‌که‌وه‌یه ئازاد ده‌بێت"[Bakunin،
quoted by Cahm، op. Cit. ، P.36 ]
مێژوو گرنگی و به‌کاری ئه‌م مشتومڕەی نیشان داوه، هه‌روه‌ها مه‌ترسی
ئه‌نارکیستێکی مه‌کسیکی به‌ناوی Ricardo Flores Magon ده‌ری ده‌بڕێت "
ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو هه‌ژاران کارکردن و تێکۆشانه بۆ شکاندنی ئه‌و
زنجیرانه‌یە، که ئێمه‌یان به‌ندکردووه. به‌جێهێڵانی چارەسەری
گیروگرفته‌کانمان بۆ ڕۆشنبیران و چینە ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، بەو واتایە
دێت، کە ئێمه خۆبەخشانە خۆمان خستووەته به‌ر‌ده‌م شاخی بزماراویان "
بۆ " گۆڕانێکی سادەی ده‌سه‌ڵاتداران، که خاڵێک یا شتێک نییه له
ئازادی" هه‌روه‌ها " هه‌ر پلانێکی شۆڕشگێڕانه که ناوه‌رۆکه‌که‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگتنی
زه‌وی و زار و شوێنه‌کانی کارکردن له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه نه‌گرێته خۆی،
ئه‌وه پڕۆگرامێکی چینی ده‌سه‌ڵاتداره، که قه‌ت دژی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی
خۆی تێناکۆشێت."[ Dreams of Freedon، p.142 and p.293 ] هه‌ر وه‌کو
کرۆپۆتکین په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشاوه " تێشکانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی....
له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه ..... کە پرسی ئابووری .... لاوه‌کی ده‌مێنێته‌وه
.... له وشه‌یه‌کدا، من وای ده‌بینم له هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییدا
ئێمه ئەرکێکی گه‌وره‌مان هه‌یه : له دانانی پرسیارێکی پەیگیرانە له
سەر [ ناسیونالیزم] سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تا ئابوورییەکانی و به‌ڕێوه‌بردنی
ناوه‌رۆکه‌که‌ی دژی به‌ندایه‌تی [ هه‌روه‌ها دژی فۆرمه‌کانی تری چه‌وسانده‌وه]
له شانی خه‌باتکردنه‌وه دژی [ سه‌کوتکردن] له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ییه
بێگانه‌کانه‌وه." [Quoted by Martin A. Miller، Kropotkin، pa. 230]
له‌مه‌ش زیاتر ده‌بێت په‌نجه بۆ ئه‌وه ڕاکێشین، که ئه‌نارکیسته‌کان
له وڵاته ئیمپریالیسستیه‌کاندا دژی سه‌رکوتکردنی نه‌ته‌وه‌ن چ به‌قسه
و چ به‌کردەوە. بۆ نمونه Kotoku Shusi ، ئه‌نارکیستی بەناوبانگی
یابانی، که ئه‌مه‌ی نه‌خشه کێشاو دواتر له ساڵی 1910 له سه‌ر که‌مپه‌ینکرد‌ن
دژی فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی یابانییه‌کان، خنکاندیان. له ئیتالیا
بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان دژی فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیتالییه‌کان
بوون له ئه‌ریتریا و ئه‌سوپیا له ساڵانی 1880 و 1890 ده‌کاندا، هه‌روه‌ها
بزووتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دژی جه‌نگیان دژی داگیرکردنی لیبیا له 1911
ڕێکخست. له ساڵی 1909 شدا ئه‌نارکیسته ئیسپانییه‌کان مانگرتنێکی گه‌وره‌یان
دژی ده‌ستتێوه‌ردانی ئیسپانیا له مه‌راکیش بەڕپاکرد. لەم دواییانەشدا،
ئه‌نارکیسته‌کان له فه‌ره‌نسا دژی دوو جه‌نگی کۆڵۆنی؛ له هیندو چین و
له جه‌زائیر خه‌باتیان کرد. له کۆتایی ساڵانی 50 و سه‌ره‌تای 60 کانی
سەدەی ڕابوردوودا ئه‌نارکیسته‌کان له سه‌ر ئاستی جیهانی دژایه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی
ئه‌مه‌ریکایان له ئه‌مه‌ریکای لاتینی و ڤێتنام، کرد، هەڵبەتە بە
لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ، دوور لە هاوپشتی ڕژێمە ستالینییەکانی کوبا و
ڤێتنام. هەروەها به‌رهه‌ڵستی جه‌نگی که‌نداو کرا [ له‌و سه‌رده‌مه‌دا
زۆربه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان هاواریان ده‌کرد " نا بۆ جەنگ، بێجگه له جه‌نگی
چینایه‌تی " ] که له‌و کاته‌شدا دژی ئیمپریالێتی سۆڤێتیش بوون.
له پراکتیکدا بزووتنه‌وه ڕزگارییە نه‌ته‌وییه‌کان پڕن له ناکۆکی له
نێوان ئه‌و پێشه‌وه‌چوونه‌ی (پرۆگرێسه)ی که کردویه‌تی و خه‌ڵکه
ئاساییه‌که‌ی خواره‌وه ده‌یبینێت ( واته هیواکانیان و خه‌ونه‌کانیان
) له‌ته‌ک خۆزگ ه‌و ئاره‌زووه‌کانی ئه‌ندامانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رکرده‌کان.
سه‌رکرده هه‌میشه ئه‌م به‌یه‌کداپژانه له قازانجی ئایینده‌ی چینی
ده‌سه‌ڵاتدار، یەکلایی ده‌کاته‌وه، یاخود له باشترین باردا ئاوڕێک له
پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌داته‌وه و هه‌میشه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه
داده‌گرێت و وا قسە ده‌کات، که ده‌بێت ئه‌و ئەرکانه بۆ دوای ده‌رپه‌ڕاندنی
ده‌سه‌ڵاتی بێگانه له وڵات هه‌ڵبگیرێت. ئه‌مه‌ش واده‌کات، که تاکی
ناو ئه‌و خه‌باتکردنه سروشت بەرته‌سکانه‌ی ناسیوناڵیزم و دوورکه‌وتنه‌وه
له‌م ڕامیارییه تێبگات و به‌ره‌و ئه‌نارکسیزم بچێت. له کاتی ئه‌م
تێکۆشانه سه‌ره‌کییه و به‌یه‌کادانه‌دا، ئا له‌م واتادا ئه‌م
ناکۆکیانه، زۆر به چاکی ده‌ر ده‌که‌ون، گه‌ر له میانه‌ی تیئۆریشدا
نه‌بێت، به‌ڵام به کردەوە ده‌شێت ژماره‌یه‌کی زۆر گه‌وره لەو تاکانە،
به‌پاڵنان به‌و که‌فوکووڵ و وره‌وه به‌ره‌و تێکۆشانی کۆمه‌ڵایه‌تی و
گۆڕانکارییه‌کان له ناسیونالیزم داببڕێن. ئا له‌م واتادا تیئۆری ڕه‌نگه
له‌ته‌ک کردەوەدا یه‌کبگرێته‌وه و ئایدۆلۆجی ناسیوناڵیزم له به‌رژه‌وه‌ندی
بیروباوه‌ڕ و ناوه‌رۆکی ئازادی وەلا بنرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ڵتێرناتیڤه‌که
ئه‌م پرسە ئامادانه بگرێته خۆی، به لەبه‌ر‌چاوگرتتنی ئه‌وه‌ی، که
ئه‌نارکیسته‌کان سازش له‌سه‌ر ئایدیاکانیان ناکه‌ن، وه‌کو بزووتنه‌وه‌کانی
دژی زاڵێتی بێگانه ده‌بێته هه‌لێکی زۆرباش له بڵاوکردنه‌وه‌ی
ڕامیارییان و نموونه‌یی ئایدیاکانیاندا— له نیشاندانی بەرته‌نگی و
ترسناکی خودی ناسیونالیزم، هه‌روه‌ها به خستنربەرچاوی ئه‌ڵتێرنه‌تیڤێکی
سه‌رکه‌وتوو.
بۆ ئه‌نارکیسته‌کان پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه، ئایا ئازادی وه‌کو "نه‌ته‌وه"
چەمکێکی ڕوت و بێواتایە یاخود کاری ئەو تاکانەیە که نه‌ته‌وایه‌تی
دروستده‌که‌ن ژیانی به‌به‌ردا‌ده‌که‌ن. سه‌رکوتکردن ده‌بیت له هه‌موو
به‌ره‌کانه‌وه دژایه‌تی بکرێت، له‌ناو خودی نه‌ته‌وه‌که و له‌سه‌ر
ئاستی جیهانیش، تاکو چینی کرێکاران بەری ئازادی بچننه‌وه. هه‌ر
تێکۆشانێکی ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تی که له‌سه‌ر بناخه‌ی ناسیوناڵیزم
ڕۆنرابێت، چاره‌نووسه‌که‌ی وه‌کو بزووتنه‌وه‌ی فراوانکردنی ماف مرۆڤ،
سه‌ره‌نجامه‌که‌ی تێشکانه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان
“به‌شدریکردن له به‌ره‌کانی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ییدا، ڕه‌تده‌کەنه‌وه،
ئه‌وان له‌به‌ره‌ی چینایەتیدا بەشداری دەکەن، ئەوەی که بۆی هەیە و
بۆیشی نییه دەرگیری خه‌باتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی ببێت. دەبێت خه‌باتکردن
بەرەو پێکهێنانی پێکهاتە ئابووریی، ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تییەکان له
ناوچە ئازادکراوه‌کاندا، له‌سه‌ر بنەمای فیدراڵیستی و ڕێکخستنە
ئازادیخوازەکان، هەنگاوبنێت." [ Alfredo M. Bonanno، Anarchism and the
National Liberation Struggle، p. 12]
بزووتنەوەی ماخنۆڤیستی له ئۆکرانیا له کاتی جه‌نگه‌که‌یدا بۆ ئازادی
له سه‌رده‌می شۆڕشی ڕوسیا و جه‌نگی ناوخۆییدا، ئه‌م پلانه یا ئه‌م
جۆره تێڕوانینه‌ی خستە به‌رچاو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئۆکرانیا وڵاتێکی
ئاڵۆز بوو بە بوونی زۆر نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و گروپە که‌مایه‌تییه‌کان که
له‌وێ ده‌ژیان، ئەمە پرسه‌کەی بە کردەوە ئاڵۆز کردبوو:
" ئاشکرایه، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، گروپێک مافی سروشتی و بێچه‌ندوچوونی
خۆیه‌تی، که به زمانی خۆی بدوێت، ژیانی خۆی به‌پێی نه‌رێت و کولتووری
خۆی به‌ڕێ بکات، بیروباوه‌ڕی خۆی و ئاهه‌نگی خۆی، ئایینی یان شتی تر به‌ده‌ست
بهێنێته‌وه و بپارێزێت... به‌کورتی پارێزگاری له کولتووری نه‌ته‌وه‌یی
خۆی و شوێنی خۆی بکات و بپارێزێت. ئه‌مه ئاشکرایه ئه‌م هه‌ڵوێسته
ڕوون و دیاریکراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی له‌ته‌ک بیرته‌سکی
ناسیوناڵیستیدا نییه، 'جوداخوازه‌کان' ئه‌مانه که نه‌ته‌وه‌یه‌ک دژی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر ڕاست ده‌که‌نه‌وه و به جیابوونه‌وه‌یه‌کی ده‌ستکردی
پڕ ئێش و ئازار، جێگەی خه‌باتێک دەگرنەوە، که لەپێناو بەدیهێنانی به‌کگرتنێکی
سروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی زەحمەتکێشان له یەکەیەکی هاوبەشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
دێتەبوون"
له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه سروشی نه‌ته‌وه‌یی کە له سروشتییەوە، ئه‌مه هه‌موو
کاره‌کته‌ره‌کانێتی (زمان، نه‌رێت و کو‌لتوور .. هتد) ده‌توانرێت به ڕه‌زامه‌ندییه‌کی
تێروته‌سه‌له‌وه. ته‌نیا له یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه‌کاندا به‌ده‌ست
بهێنرێت ، نه‌وه‌ک له کاری دووژمنکارانه‌یانەوه....
“به‌خێرایی چێ‌کردنی ژیانێکی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای سۆشیالیستییەکی [ئازادیخوانانە]
بێ ئەملاوئەولا به‌ره‌و گه‌شه‌کردنی تایبەتمەندی کولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک
ملدەنێت. له هه‌ر شوێنێکدا ئێمه‌ی یاخیبووه ماخنۆڤیسته‌کان سه‌باره‌ت
به سه‌ربه‌خۆیی ئۆکرانیا قسه ده‌که‌ین، ئێمه له سه‌ر پرسی لێدوانی
ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌سەر زەمینەی کەتوار زەحمەتکیسان قسه ده‌که‌ین.
ئێمه له‌ته‌ک داوای مافی خه‌ڵکی ئۆکرانیا و( هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر)
داین له پرسی مافی چاره‌نوسیاندا، به‌ڵام نه‌ک له ڕوانگه‌یه‌کی ته‌سکی
نه‌ته‌وه‌یییانه‌وه.... .به‌ڵکو لەسەر زەمینەی مافی چاره‌نووسی
زەحمەتکێشان. ئێمه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ین، که خه‌لکی شاره‌کانی
ئۆکرانیا و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی له ڕێگه‌ی شه‌ڕه کۆڵنەدەرانەکەیانەوه
نیشانیان دا، که له‌وه زیاتر نایانه‌وێت نه‌هامه‌تی ده‌سه‌ڵاتی
ڕامیاریی بکێشن، که سوودێکی بۆ ئەوان و هەروەها ئه‌وانەی هوشیارانه
هیوایان به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد هه‌یه، نییە. ئێمه به‌و شێوه‌یه
بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌که‌ین، که هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ڕامیارییه‌کان
...... ده‌بێت وەک دوژمن و دژه شۆڕش لەبەرچاو بگیردرێن. تا دواتنۆکی
خوێنیان پەیگیرانە دژایه‌تی ده‌که‌ن، له پارێزگاریکردن له مافی
خۆ-ڕێکخەرییان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان. " [ quoted by Alexandre
Skireda، Nestor Makhno Anarchy’s Cossack، pp. 377-8]
له کاتێکدا که ئه‌نارکیسته‌کان پەردە لە ڕووی ڕاستی ناسیوناڵیزم هه‌ڵده‌ماڵن
که چیه، گرنگی خه‌باتی بنچینەیی بۆ به‌دیهێنانی شوناس و
خۆبەرێوەبەرایەتی بێبایەخ ناکه‌ین، ئه‌وه‌ی کە ناسیوناڵیزم به‌لایه‌کی
تردا ده‌یبات. ئێمه ها‌نی خەباتی ڕاسته‌وخۆ و گیانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه
دژی هه‌موو جۆره‌کانی ستەم--- کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ڕامیاری، نه‌ژادی،
ڕه‌گه‌زی (جێنده‌ری)، ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی، ده‌ده‌ین. به‌م شێوه‌یه،
ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین، که تێکۆشانی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی بگۆڕین
بۆ تێکۆشانی ئازادی مرۆڤه‌کان. له کاتێکدا شه‌ڕ دژی ستەم ده‌که‌ین،
هاوکاتیش خه‌بات بۆ (ئه‌نارکی)ش ده‌که‌ین، که کۆنفیدراسیۆنێکی ئازادی
کۆموونەکانە له‌سه‌ر بنه‌مای شوێنه‌کانی کارکردن و بنکه یه‌کگرتووه‌کانی
(Assemblies ) ناو کۆمونێتیه‌کان پێکدێت. کۆنفیدراسیۆنێک که ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌خاته زبڵدانی ئه‌و
مێژووه‌ی که لێوه‌ی هاتوون. ئه‌م خه‌باتکردنه له پێناو مافی چاره‌نووسی
گه‌لیی، هەر وەک به‌شێک له بزووتنەوەیه‌کی فراوانتری نێونه‌ته‌وه‌یی
بۆ " شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، کە ناتوانێت خۆی له ته‌نیا وڵاتێکی
دابڕاودا سنووردار بکات، به سروشته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی خۆی” له ده‌رکه‌وتندایه
و وه‌ها بزاڤگه‌لێکی گه‌لیی پێویسته “ ئامانج و هێزەکانی له‌ته‌ک
ئامانج و هێزی هه‌موو وڵاتانی تر گرێبداتەوە” بەو جۆرە “ته‌نیا ڕێگه‌ی
گه‌یشتن به ئازادی له هاوخه‌باتی گه‌لانی چه‌وساوه‌دایه له هاوپه‌یمانییه‌کی
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا” . [ Bakunin، quoted by Cahm، op. Cit، P.40 and
p.36 ]
بەو ڕادەی کە شوناسی “نەتەوەیی” لە کۆمەڵگەی ئەنارکیدا هەستی پێدەکرێت،
هەڵویشتمان ڕٶشن و ساکارە. هه‌ر وه‌کو باکۆنین لەمەڕ خه‌باتی پۆڵۆنییه‌کان
بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ده‌ی ڕابوردوودا (نۆزدەدا)، ئه‌نارکیستەکان
وه‌کو " دوژمنانی هه‌موو ده‌وڵه‌تێک ........ مافه‌کان و سنووره‌کان
بەناو مێژووییەکانیان ڕەتکردەوە. بۆ ئێمه پۆڵه‌نیا ته‌نیا سه‌ره‌تایه،
ته‌نیا و به‌ڕاستی له وێدا بوونی هه‌یه، که خه‌ڵکه کارگه‌ره‌که ده‌یانه‌وێت
پۆڵۆنی بن، لێره‌دا کۆتایی دێت ڕه‌دی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تیانه
له‌ته‌ک پۆڵه‌ندا ده‌کات، ڕه‌شه خه‌ڵکه‌که خوازیاری بەستنیی په‌یوه‌ندییه
لەتەک نه‌ته‌وه‌کانی تر." [Quoted by Jean Caroline Cahm، op،Cit.،p.
43]
________________________________________________
سەرچاوە:
http://www.infoshop.org/page/AnarchistFAQSectionD7
ماڵپه‌ڕی
زاهیر باهیر
|