ئایا کوردستان
ناوچه‌یه‌کی ئارام و سه‌لامه‌ته؟

ئاسۆ گۆران
له‌وه‌ڵام به‌سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی
ئه‌وروپا.
به‌شی یه‌که‌م.
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که ڕۆژانه ڕووبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه یان هه‌زاران
که‌س ئه‌م پرسیارهدهکهن. بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌ش ئه‌کرێت
بێ هیچ خۆماندووکردنێک ڕاسته‌و خۆ وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌و بڵێن نه‌خێر
ئارام نییه وسه‌لامه‌تیش نییه! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها که‌مێک وردتر
بمانه‌وێت به‌به‌ڵگه‌وه وه‌ڵام بدهینهوهئهمهشیان هه‌ر ماندوبون‌و
گه‌ڕانێکی زۆری ناوێت .
ئه‌توانین بڵین سه‌رجه‌م میدیاکانی دنیا گه‌واهی ئه‌وه‌ئه‌ده‌ن که‌کوردستان
ئارام نییه.ده‌نگ وباسه‌کانی دنیا ڕۆژانه ئهوهڕاستیهمان بۆ ده‌سه‌لمێنن
که‌کوردستان ئارام نیه.
دیاره من به‌مه‌به‌سته‌وه کوردستانم هه‌ڵبژاردوه چونکه ئێستا
ئارامی کوردستان بۆ تهچهکێک به‌ده‌ست وڵاتانی ئه‌وروپاوه بۆ به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی جاره‌کانیش په‌نابه‌ران
دارکاری ئه‌کرێن.یان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر سوکایه‌تیان پێده‌کرێت.
سه‌یر لهوهدایهکهکوردستان خۆی له‌ڕوی سیاسیه‌وه هیچ پێناسێکی نییه!جگه‌له‌وه‌ی
کهبهشێکهلهعێراق و وهناوبهناویش سهرکردهدهسهڵات داره‌کانی
کوردستان دڵنیامان دهکهنهوهلهیهک پارچه‌یی خاکی عێراق سیاسه‌تی
دنیای ئه‌مڕۆش سوره‌له‌سه‌ر یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق.
هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی په‌نابه‌ران به‌زۆر ده‌نێرنه‌وه جگه‌له‌وه‌ی
سوورن له‌سه‌ر ئه‌م یه‌ک پارچه‌ییه کاریشی بۆ ئه‌که‌ن کهههمیشهبهیهک
پارچه‌یی بمێنیته‌وه.
ئه‌گه‌ر قه‌راره کوردستان به‌شێک بێت له‌یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق ئه‌وا
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتی شه‌ڕو نا ئارامی پێشێڵکردنی مافی
مرۆڤه. چونکهبهپێێ ڕاپۆرتهنێودهوڵهتیکان نا ئارامترین ووڵاتی
دنیایهبۆ سه‌لماندنی قسهکانیشـم ئه‌کرێت ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی رێکخراوی
ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسێۆنال(amnesty international (یان ڕاپۆرته‌کانی
یوئێن (UNHCR)له‌به‌رچاو بگرین له‌وه‌ش گرنگتر چاوی خۆمان و کامێراکانی
دنیا ڕۆژانهئهو ڕاستیه‌مان بۆده‌سه‌لمێنن که‌عێراق ناوچه‌ی شه‌ڕو نا
ئارامیه و نا سه‌لامه‌ته بۆ ژیان. ئه‌گه‌ریش بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر سه‌ره‌تای
پرسیاره‌که‌مان ئه‌ی کوردستان چییه؟ به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌کوردستان بهشێکهلهعێراق
و وتیشمان که‌عێراق چۆنه.
به‌ڵام کوردستان هه‌ندێک هه‌ڕه‌شه‌ی تری لهسهرهکهجیاییه له‌سه‌رجه‌م
عێراق. ! ئهمهجودا له‌سه‌رجه‌م ئهونائارمیهیی کهبرۆکی عێراقی
گرتووه.
ئه‌کرێت به‌چه‌ند خاڵێک ئه‌وه کێشانه بخه‌مه‌ڕوو.
1- لهوکێشانهش هێڕشی به‌رده‌وامی
هێزه‌کانی تورکیان له‌زه‌مین و ئاسمانه‌وه. که‌چه‌ندین گوند به‌ناچاری
چۆڵیان کردوهسهڕهڕای ئاواره‌یی به‌رده‌وامی گه‌نجه‌کانیان. ئه‌م خه‌سڵه‌تی
خۆ به‌گه‌وره‌زانینی تورکیا‌و تۆ هیچ نیت و من گه‌وره‌ترم له‌تۆ، له‌گه‌ڵ
خه‌سڵه‌تی خۆ بهبچوکزانینی سه‌رکرده‌کانی کوردستان ههمیشهدهرگای
هێڕش و هاتنه‌ژوره‌وه‌ی بۆ تورکیا خۆشکردوهکه زۆر به‌ئاسانی ده‌ست
بخاته‌ناو کوردستانی باشور‌و، به‌رژه‌وندیه‌کانی خه‌ڵک.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و هه‌موو میتهی تورک که‌به‌ناوی کۆمپانییایی جیاواز
جیاوازه‌وه له‌کوردستاندا ته‌راتێنیانه حکومهتهگهندهڵهکهی لهمهڕخۆشمان
نقه‌ی له‌خۆی بڕیوهلهبهر دزی‌و به‌رژه‌وندیه‌کانی خۆیان ئاگایان له‌هیچ
نیه‌و گۆی خۆیان لێخه‌واندوه به‌قه‌ولی مهسهلهکوردیهکهئهڵێت
خۆیان کردوهبهکهڕهی شه‌ربه‌ت؟! .ههرچهندهئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش
ههیهکهئهم هێڕشانهبۆ سه‌ر سنور‌و ناوچه‌کانی قه‌ندیل سێ قۆڵی بکه‌نه‌وه(تورکیا،
عێراق، هه‌رێمی کوردستان).
2- مه‌سه‌له‌ی تۆپبارانی ئێران یه‌کێکی
ترهلهکیشهکانی هه‌رێمی کوردستان به‌جۆرێک ته‌نانه‌ت له‌ڕۆژه‌کانی چه‌ژنی
قوربانیشدا ئێرانی به‌ناو کۆماری ئیسلامی تۆپبارانی ڕانه‌گرت. جگه‌له‌وه‌ی
ههمیشهڕاستهوهخۆو ناراسته‌وه‌خۆ ئیتلاعات له‌کوردستاندا تهراتێنیانهوهههمیشهش
هانی گروپهتیرۆریستهکان ئه‌دات بۆ ده‌ست وه‌شاندن لهسنورهجۆراوجۆرهکانی
ئێرانه‌وه‌و نانه‌وی ئاژاوه‌ی به‌رده‌وم له‌کوردستانداو یارمه‌تی
جۆراوجۆری مادی و مه‌عنه‌وه‌ی ئه‌م گروپانهلهسهرجهم عێراق و
کوردستاندا!
3-ماده‌ی 140 به‌قه‌ولی سیاسیه‌کان
ئه‌ڵێن بۆمبێکی ته‌وقیت کراوههاکهتهقی!
ئه‌م کێشهییکهرکوک ههمیشهههڕهشهیهلهئارامی کوردستان وئهوهندهشی
له‌سه‌ر کوردستان کاریگه‌ری ههیهههرگیز بۆ ناوه‌ڕاست و جنوب نییه‌تی.
جا من نازانم به‌چ پێوه‌رێک کوردستان ئارامه!!!!!
من ئه‌زانم کێشهکهلهکۆێدایه.هه‌ر ئهوهیهدنیا ئهوهندهبهلای
ڕاستا ڕۆیشتووه ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک سوید کهمێژویهکی هه‌یه‌له‌سه‌ر ماف
و ئازادیه‌کان بیهیننهپێش چاوی خۆتان ئه‌م مانگی 5(شوان فتاحی )که‌م
ئه‌ندامی به‌زۆر ڕاوانه‌ی بغداد کرده‌وه‌و ته‌نانه‌ت عاره‌بانه‌که‌ی
ژێریشیان لێسه‌ند کاتێک قسه‌مان له‌گه‌ڵدا کرد چه‌ند باسی ئهوهناههقییهی
ده‌کرد که‌لێیان کردوهتهنانهت ئه‌و دایک و باوکیشی نه‌ماوه!وهرهکهم
ئهندامبهو بێکهسبهو له‌کوردستاندا بژیت ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک سویدیش به‌زۆر
دیپۆرتت بکاته‌وه!!!
به‌ناوی ئه‌وه‌ی کوردستان ئارامه. ئهمهیهدیموکراتی و ئازادیه‌کانی
سوید!
به‌شێکی تریش ئهوهیهکهعێراق داگیرکراوهلهلایهن ئه‌مریکاو
بریتانیاوه بههاوکاریو پشتیونی و ڕازی بوونی سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا
،جا بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌م داگیرکاری‌و بۆ وه‌ڵام دانهوهبهناڕهزایهتیهکانی
خه‌ڵک هاتوونهناوی ئارمی و ئاسایش له‌عێراق و کوردستان ده‌نێن.
جگه‌له‌مه‌ش ئهمهسیاسهتی باڵی ڕاستی سویده ئه‌و ڕاسته‌ی که‌ئێستا
له‌زۆرێک له‌ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌وروپادا سیاسه‌ته‌کانی پیادهئهکات
ڕاسیسم بههیزدهکات فاشیزم زیندووده‌کاته‌وه.
ته‌نانه‌ت خهریکهئهو ده‌ستکه‌وتانه‌ش له کۆمه‌ڵگا دهسهنهوهکهخهڵک
به‌خه‌بات و تێکۆشانی چه‌ندین دهیهبهدهستیان هێناوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سوید وا مامه‌ڵه‌ی په‌نابه‌ران بکات و ئه‌م سیاسه‌ته
پیادهبهکات ئه‌وا پێویست ناکاتههرباسی بریتانیا‌و ده‌ڵه‌تانی تر بکه‌ین.
بریتانیایهک کهههمیشهسهر قافڵه‌ی داگیرکاری و خۆین ڕشتنبووبێت.
بێگومان ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیش به‌زۆر کارێکی زۆر ڕۆتینهو زۆریش
ئاسان پیاده‌ی ئه‌کات.
بۆیهسهرئهنجام ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌بڵێم که‌نه‌خێر کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
ئارام نیهوهو وهکوردستانیش بهشێکهلهعێراق . عێراقێش نائارامترین
ووڵاتی دنیایه. بۆیهسیاسهتی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد بۆ
کوردستان یه‌کێکی ترهلهپێشێلکاریهکانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به‌مافه‌کانی
مرۆڤ.
له‌نده‌ن
aso.72@hotmail.com
http://www.federationifir.com/
|