ئایا له‌گه‌ڵ
کرانه‌وه‌ی تورکیادا
پێداویستی
تێکشکاندنی په‌یکه‌ره‌کانی ئه‌تاتورک خۆی ناسه‌پێنێ؟
هۆشیار مه‌لاعه‌بدوڕه‌حمان
بیرۆکه‌و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م بابه‌ته
واده‌خوازێ کورته‌یه‌ک له کاڕاکته‌رو که‌سێتی ستالینی بۆ بکه‌ینه
ده‌سپێک، چونکه که‌سایه‌تی ئه‌تاتورک
و ستالین له‌زۆر رووه‌وه
چونیه‌کن.
هه‌ڵته‌کاندنی په‌یکه‌ره‌کانی ستالین ته‌نها لابردنی جه‌سته‌ی ستالین
نه‌بوو به‌ڵکو بریتی بوو له‌هه‌ڵته‌کاندن وداروخانی سه‌رجه‌م بیرۆکه‌ی
سیسته‌مه‌که.
سه‌باره‌ت به‌تورکیاو کرانه‌وه‌که‌شی هه‌ر ده‌بێ سیسته‌مه‌که‌بگۆڕێ ئه‌گه‌ینا
ره‌نگه جیاوازیه‌که‌ی له‌چاو ئه‌نجومه‌نه‌کانی
سۆڤیه‌ته‌وه له‌وه‌دا بێت که
گۆرباتشۆڤ ناوی ڕێگه‌چاره‌کانی کرانه‌وه‌که‌ی به گلاستنۆست...پرۆسترۆیکا
ناوزه‌د کرد، له‌تورکیاشدا ناوی کرانه‌وه‌و رێگه‌چاره‌ی ئاشتی و
دیمۆکراسی لێنراوه.
دیکتاتۆره‌کان له‌سه‌رده‌می باڵاده‌ستیاندا ده‌توانن زۆرترین ژماره‌په‌یکه‌ر
بۆخۆیان دابتاشن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ویستی خۆیان ئه‌و په‌یکه‌رو
هه‌یکه‌لانه‌یان بۆ دروست ده‌کرێت نه‌ک له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و ویستی گه‌له‌کانیان
هه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاته‌کانیاندا په‌یکه‌ره‌کانیان ده‌که‌ونه‌به‌ر
شاڵاوی به‌زه‌یی گه‌ل.
تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی بچێته سه‌ر ڕێچکه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ری
کێشه‌کانی پێویستی به‌کرانه‌وه‌هه‌یه. کرانه‌وه‌ش بێ گۆڕێنی ئه‌و ده‌ستورانه‌ی
که‌سیسته‌مه‌که‌ی له‌سه‌ردامه‌زراوه نایاته‌دی. پارتی ده‌سه‌ڵاتداری
ئێستای دادوگه‌شه‌پێدانیش ژماره‌ی نوێنه‌ره‌کانی له‌په‌ڕله‌مانی گه‌وره‌ی
تورکیاداو به‌ژماره‌ی په‌ڕله‌مانته‌کورده‌کانیشه‌وه‌به‌شی ئه‌وه‌ناکه‌ن
که‌یاساو ده‌ستوری سیسته‌می کۆماره‌که‌بگۆڕن.
ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی گه‌ر له‌دۆخێکدا هاوده‌نگیش بکرێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،
ئه‌وسا دیسانه‌وه‌دادگای یاسا ته‌گه‌ره‌ده‌خاته‌ڕێگه‌ی تێپه‌ڕبوونی
یاساکان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچۆن یاسا دانراوه‌بۆ پاراستنی هه‌یکه‌له‌کانی
ئه‌تاتورک به‌هه‌مان شێوه‌ش چه‌ند یاساوده‌ستورێکیش بۆ پاراستنی سیسته‌مه‌که‌ش
فه‌راهه‌م کراوه.
من پێموایه ئه‌وه
هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌گه‌ر فشار بخرێته‌سه‌ر حکومه‌ته‌ی ئه‌ردۆغان
تا له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ئه‌و گۆڕانکاری کرانه‌وه‌یه
ئه‌نجام بدات.
چونکه‌تائێستا کرانه‌وه‌ی تورکیا به‌روی کێشه‌له‌مێژینه‌کانیدا دوژمنه‌کانی
له‌دۆسته‌کانی زیاتر‌و به‌هێزترن. ئه‌و هۆیانه‌ی که‌له‌پشتی ئه‌م په‌له‌پڕوزێه‌ی
تورکیاوه‌ن ته‌نها مه‌سه‌له‌ی کورد نیه‌به‌ڵکو هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
چه‌قبه‌ستنی تورکیا به‌روی جیهاندا.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته‌وه‌ک ڕاستیه‌ک ئاماژه‌ی پێبکه‌ین ئه‌وه‌یه‌که‌پرۆسه‌ی
کرانه‌وه‌ی تورکیا به‌ڕووی مه‌سه‌له‌ی کورد دا،پێچه‌وانه‌ی ویستی زۆربه‌ی
کۆمه‌ڵگای تورکیه. ئه‌مه‌ڕاستیه‌کی تاڵه‌که‌هێشتا زۆربه‌داخه‌وه‌ژماره‌ی
نه‌یارانی چ له‌ناو کۆمه‌ڵگاو چ له‌ناو حیزب وده‌سه‌ڵات دا زۆربه‌پێکده‌هێنن.
ئه‌تاتورک هه‌ر چۆن به‌دامه‌زرێنه‌ری کۆماری تورکیای هاوچه‌رخ و باوکی
تورک ناوزه‌دکراوه،هاوکات به‌داهێنه‌رو ڕێگه‌ده‌ری هونه‌ری هه‌یکه‌ل
وپه‌یکه‌رتاشیش دێته‌ناساندن و ئه‌م هونه‌ره‌له‌تورکیادا مێژووه‌که‌ی
هاوته‌مه‌نی کۆماره‌که‌یه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ڵته‌نه‌تی
و خه‌لیفایه‌تی عوسمانیه‌کان په‌یکه‌رتاشین حه‌رام بووه، ئیسلامیش هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه‌به بتپه‌رستی چواندووه.
هه‌موو به‌ڵگه‌مێژوویه‌کان ئه‌و ڕاستیه‌ده‌سه‌لمێنن که‌ئه‌و یاسایانه‌ی
بۆ پاراستن وبه‌زیندوویی ڕاگرتنی هه‌یکه‌له‌کانی ئه‌تاتورک نوسراونهتهوهژمارهی
لاپه‌ڕه‌کانی 5816 لاپه‌ڕه‌یه.
هۆی لکانی په‌یکه‌ره‌کانی ئه‌تاتورک به‌هه‌ست ونستی تاکی تورکه‌وه له
تورکیادا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی که‌مناڵان هه‌ر له‌تافی باخچه‌ی
ساواییانه‌وه‌تا خوێندنی باڵا به‌خۆشه‌ویستی ئه‌تاتورک وهه‌یکه‌له‌کانی
په‌روه‌رده‌ده‌کرێن.
با بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ره‌تای مێژووی بیرۆکه‌ی هه‌یکه‌ل دروستکردن لای ئه‌تاتورک
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی هاوه‌ڵ ویاوه‌ره‌کانی ئه‌تاتورک... ساڵح بۆزوک...
پاشام زۆر ئاره‌زووی پۆزلێدانی ناپلیۆن پۆناپارتی هه‌بووه‌و چه‌ندین
وێنه‌ی پۆرتره‌یتی له‌و شێوه‌یه‌گرتووه..
بۆ مه‌سه‌له‌ی هونه‌ری هه‌یکه‌لیش سه‌ره‌تا ئه‌تاتورک ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی
ئایینی ئیسلام کرد وبه‌تاریکستانی چواند له‌و باره‌یه‌وه.
له‌ڕێوره‌سمی دامه‌زراندنی به‌ردی بناغه‌ی سینه‌مای شه‌رق له‌شاری
بورسه‌گوتی هه‌ر میلله‌تێک هه‌موو جۆره‌هونه‌ره‌کانی نه‌بێت به‌تایبه‌تی
هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی ئه‌و میلله‌ته‌هه‌رگیز پێشکه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌نابینێ
و به‌دواکه‌وتوویی ده‌مێنێته‌وه‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
له‌دوای بریاره‌که‌ی ئه‌تاتورک سه‌باره‌ت به‌هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی
ونیگارکێشان له‌ساڵی 1923 به‌دواوه‌بازاڕی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و بواره‌ی
به‌راده‌یه‌ک گه‌رم کرد له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا کێبڕکێی نێوان په‌یکه‌رتاشان
له‌دروستکردنی که‌لله‌سه‌ری ئه‌تاتورک و له‌ش وپۆشه‌که‌ی به‌سواری ئه‌سپه‌وه‌هه‌موو
تورکیای ته‌نیه‌وه.
هه‌ندێ له‌و په‌یکه‌رتاشانه‌ش پسپۆڕییان له‌هونه‌ره‌که‌دا په‌یداکردونازناوی
معماریان پێ به‌خشرا و هه‌روه‌ها ئه‌م پیشه‌یه‌راسته‌وخۆ یارمه‌تیده‌رێکی
به‌هێزی گه‌شه‌کردنی هه‌ستی ناسیۆنالیستی تورکی بوو دژی نه‌ته‌وه
ناتورکه‌کان.
بۆ نمونه یه‌کێک له‌و په‌یکه‌رتاشانه
له شاری ئه‌فیون په‌یکه‌رێکی
دروست کردووه که ئه‌تاتورک پۆستاڵه‌که‌ی ناوه‌ته‌سه‌رملی پاله‌وانی
مێتۆلۆژی یۆنانیه‌کان هه‌رقل بۆ سوکایه‌تیکردن به پێشینه‌ی گریکه‌کۆنه‌کان.
یه‌که‌م هه‌یکه‌لی ئه‌تاتورک له30/8/1924دا دروست کراو پاشان هه‌موو
ولاته‌که‌ی گرته‌وه‌تا خۆی له‌ژیاندا مابوو له‌ساڵی 1938 به‌تایبه‌تی
دوای گوته‌به‌ناوبانگه‌که‌ی.. Nemutlu türkim diyene چه‌ند به‌خته‌وه‌رم
که‌تورکم له‌ساڵی 1934 له‌دۆڵمه‌لی باخچه‌خه‌ریک بوو ژماره‌ی هه‌یکه‌له‌کانی
بگاته‌ژماره‌ی هه‌یکه‌له‌کانی ستالین..
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌کان ستالین یه‌که‌مین
دیکتاتۆری سه‌ده‌ی بیسته‌مه که
زۆرترین ژماره‌ی په‌یکه‌ری بۆ هه‌ڵبه‌سترابێ،
ئه‌تاتورکیش به‌چه‌ند په‌یکه‌رێک پله‌ی دووی به‌رده‌که‌وێت. به‌ڵام په‌یکه‌ره‌کانی
ستالین تێکشکێنران و چوونه زبڵدانی مێژووه‌وه
که‌چی ئه‌وانه‌ی ئه‌تاتورک به‌هۆی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندێتی ناسیۆنالیته‌یتی
تورکیه‌وه هێشتا پارێزگاری لێده‌کرێت .
|