ئایا مۆتیڤی کاره‌ساته‌که‌ی ماردین، پاکردنه‌وه‌ی نامووس بوو، یا دزینی نه‌وتی که‌رکوک؟
هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
سکانداڵی کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی گوندی (بیلگه‌ی*) سه‌ربه‌ناوچه‌ی(مازی دا‌غ*) چیای مازی ئاشکرا بوو، هه‌ر وه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تاوه گومان له‌وه ده‌کرا ئه‌م ڕووداوه ده‌ستی ئه‌رگه‌نه‌کۆنی له پشته‌وه بێ هه‌رواش ده‌رچوو.
کاره‌ساته کورد ته‌زێنه‌که‌ی ماردین که کوشتنی 44 که‌سی لێکه‌وته‌وه، له‌وانه 16 ئافره‌ت بوون له نزیکه‌وه فیشه‌کیان پێوه نرابوو، چونکه خۆیان کردبوه قه‌ڵخانێک بۆ پاراستنی گیانی مناڵه‌کانیان و هه‌ندێ له‌و کوژراوانه زیاد له6 فیشه‌کیان پێوه‌نراوه، جه‌میل چه‌له‌بی ملیاردێر هه‌ر له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا کوژرا.
ڕاستی ڕووداوه‌که به‌م شێوه‌یه‌یه: جه‌میل چه‌له‌بی که موختاری گونده‌که‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له خزمه‌نزیکه‌کانیدا(بۆڕی هێلکه‌یی نه‌وتی که‌رکوک) کون ده‌که‌ن و له‌وێدا که‌به (کۆمپانیای تۆفاژ) ناسراوه کارگه‌یه‌کی دروستکردنی بۆیه(بۆیاغ) ی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنن و به‌ڵام به‌رهه‌مه‌که‌ی سوته‌مه‌نی و نه‌وتی خاو ده‌بێ.......!!!! به‌پێی سه‌رچاوه‌کان به‌شێکی ته‌نکه‌ره‌کانی نه‌وتی خاو هینه‌ر له‌م بێره‌ی ماردینه‌وه بارده‌کرێن.
دزینی نه‌وتی که‌رکوک له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا جه‌میل چه‌له‌بی ده‌کاته خاوه‌ن 3 ترلیۆن لیره‌ی تورکی و 3 هێڵی پاسی گواستنه‌وه‌ی گه‌ست وگوزاری ده‌کڕێت و سامانێکی گه‌وره پێکه‌وه ده‌نێ و که ته‌نها له ماوه‌ی دوو مانگدا بایی 20 ملیارد لیره نه‌وتیان لێفرۆشتووه.
بۆ پاراستنی سه‌روه‌ته‌که‌یان خۆیان له ژتیم و ئه‌رگه‌نه‌کۆن نزیک ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌بنه جاش، لێره‌دا محه‌مه‌د سه‌عید چه‌له‌بی که یه‌کێکه له‌که‌سه ناوداره‌کانی ئه‌م کاره‌ساته خۆی به مه‌غدور ده‌زانێ که که‌متری له‌و پاره‌ی دزێتی یه به‌رده‌که‌وێ و ئه‌ویش سه‌ر به‌هه‌مان بنه‌ماڵه‌یه، ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه له‌ناکاوه‌که‌ی جه‌میل چه‌له‌بی پێ قوتناچێ ، شه‌وێکی ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له خزمه بێبه‌شه‌کانیدا ده‌چن ئاگر به‌رده‌ده‌نه کۆمپانیای تۆفاژ( کونه نه‌وته) که ئاکامی ئه‌م سه‌پۆتاژه ده‌بێته هۆی ئاشکرابوونی سکانداله‌که که‌جگه له جه‌میل چه‌له‌بی دوو ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی سوپاش( ژتیم- جه‌ندرمه) تووشی لێپرسینه‌وه ده‌کات.
به‌ڵام دادگا نه‌یتوانیوه کارێکیان ده‌رباره بکات و ئازاد ده‌کرێن و دزینی نه‌وته‌که‌ی عێراق درێژه‌ی ده‌بێت . گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک و بانده‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن به‌مه‌به‌ست نه‌بوونایه ، هه‌ر ئه‌و کاته کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرایا و ئه‌م کاره‌ساته‌ی لێناکه‌وته‌وه. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری پاره‌که‌ی ده‌چووه گیرفانی ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کانه‌وه بێ ده‌نگی لێ‌کرا، ته‌نها جاریکیان جه‌میل چه‌له‌بی 350 ملیار لیره‌ی تورکی له گونده‌که‌ی خۆیان (بیلگه) به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌دا ده‌به‌خشێته‌وه، جگه له‌وه ته‌نها 3 هێڵه پاسه‌کانی گواستنه‌وه‌ی نێوان شاره‌کان( ماردین سیاحه‌ت) ی به 500 ملیارد کڕیوه! ئه‌ی ده‌بێ مزه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن چه‌ند بوبێت؟
ئه‌گه‌ر جه‌میل چه‌له‌بی له‌گه‌ڵ سه‌عید چه‌له‌بی و وه‌هاب چه‌له‌بیدا له‌سه‌ر به‌ش(حصه) تێک نه‌چوونایه ده‌یان ساڵی تریش نه‌وتی بێ سه‌رمایه‌یان ده‌کرده سه‌رمایه‌ی خۆیان و ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان.
له‌ڕاستیدا ئه‌م کێشه‌یه‌ی ماردین هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌دواکه‌وتوویی کورد‌و مه‌سه‌له‌ی نامووسه‌وه نییه وه‌ک مێدیاکانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تی تورکی به‌و ئاراسته‌یه جیهانیان تێگه‌یاندووه.
به‌ڵکو ئه‌م سکانداڵه ڕاسته‌وخۆ نیشانده‌ری رووی به‌شه ڕه‌شه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی قولی تورکیه.
ده‌وڵه‌تی قولی که‌مالیستی به‌کرده‌وه جیبه‌جیکه‌ری ئه‌و پلانه‌ن به‌وه‌ی: حه‌وزی ماردین- سیلۆپی که‌له رووی ژێرخان وسه‌رخانه‌وه له‌ژێر سفردایه، له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و مۆدێڕنی به‌رن، ناوچه‌که‌یان کرده تاقیگه‌ی سیسته‌می جاشایه‌تی و داهاتی ئابوری خه‌ڵکه‌که‌ی بۆته کاری چه‌کداری و هاتووچۆ بۆ عێراق و قاچاغچێتی و باندی کۆمه‌ڵکوژی و(بیره‌کانی مه‌رگ- ژتیم*) دزینی نه‌وت له عێراق و له‌ده‌وڵه‌تی تورکی. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌م بۆڕیه هێلکه‌ییه نه‌وته‌ی عێراق هه‌ر ته‌نها له‌ماردینه‌وه کون نه‌کراوه، به‌ڵکو چه‌ندین ساڵه پێش ئه‌وه‌ی بگاته به‌نده‌ری جیهان( جه‌یهان) له‌نزیک شاری ئه‌ده‌نه‌ش کونی تری تێکراوه تاوانبارێک به‌ناوی( تانه‌ر تالای) مزه‌ی خۆی لیده‌رده‌هێنێ!!!!
لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه ئه‌م بۆڕیه هێلکه‌ییه چه‌ندین ساڵه پێش ئه‌وه‌ی بگاته شوێنی خۆی داده‌دۆشرێ، چونکه روداوی ئاشکرابوونی سکانداڵه‌که‌ی ماردین ساڵی 2003 یه واتا له‌سه‌ده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه‌وه دزی لێ ده‌کرێ...
به‌عس خۆشی هه‌ر دزێکی کاتی بوو....دوور له‌ئێستا ، ئێستا ئه‌م بۆڕیه داماوه رووبه‌ڕووی ته‌قینه‌وه‌ش ده‌بێ له‌ناو خاکی عێراقدا....!!
دیسانه‌وه لێره‌دا ئه‌رگه‌نه‌کۆن ڕێگری کردووه له‌ئاشکرابوونی ئه‌م سکانداڵه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕسوابوونی خۆیی وه‌ک تاوانباری بیره‌کانی مه‌رگ لێده‌که‌وێته‌وه که‌زۆربه‌یان له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجامدراون و هه‌ندێ له‌م مه‌فره‌زه جاشانه‌ش که‌هه‌ندێکیان له په‌یوه‌ندیه‌کی قوولی تاواندا به‌شداری ئه‌رگه‌نه‌کۆنن.
له‌ڕاستیدا ده‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ی ماردین سه‌رزه‌نشتی ده‌وڵه‌تی تورک بکرایا چونکه به به‌ڵگه‌وه تاوانباری پله‌ی یه‌که‌م و کۆتاییه.
_______________________________________ * (بیلگه) گوندی بیلگه له‌کۆندا ناوی زانگرت بوو. * ناوی شارۆچکه‌ی مازی داغیش شه‌مڕه‌خی پێده‌گوترا و پاشان تورکێنراون. سه‌رچاوه‌کان: بڕوانه رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆی تورکی/ رۆژانی 3/5 و4/5 و6/5 ی 2009 ئه‌رگه‌نه‌کۆن باندی چه‌ته‌و مافیاکانی ده‌وڵه‌تی قوولe.Derin d * ژتیم.....جاش.... ئه‌رگه‌نه‌کۆن... کونکردنی بۆڕی هێلکه‌یی نه‌وتی که‌رکوک ...دروستکردنی کۆمپانیایه‌ک له‌سه‌ر کونه‌که(بۆیاغ) داهاتی زۆر ...سه‌عید چه‌له‌بی و کۆمپانیای گه‌شتوگوزار...3 ترلیۆن ئه‌رگه‌نه‌کۆن.....؟؟.....تانه‌ر تالای...ئه‌ده‌نه. سیتسه‌می جاشایه‌تی. قه‌تڵ و عامه‌که. بۆ ئه‌مرۆ.. پوکرابوون.پوک ئۆنلاین.زه‌نگ. سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌کان..بوگون.
|