ئایا تاڵەبانى توانیویەتى ماڵى خۆی
ڕێکبخات، تا ڕیفۆرم لەحکومەتدا بکا
.

گۆران دوکانی
گەربەخوێندنەوەیەکى لۆژیکی بڕوانینە ئەوڕەوشە نائارامەى ناوخۆى یەکێتى
کەململانێى تەکەتولات لەسەرەوە بۆخوارەوە تەواوى ئەندام ولایەنگرانى
گرتۆتەوە،هاوکات بگەڕێینەوە بۆسەرەتاى سەرهەڵدانى کێشەکانى ناوخۆى ئەم
حیزبە دەگەینە ئەوڕاستیەى کەمێژووى دروستبونى(یەکێتى)لێوان لێوبوە
لەململانێ هەرلەسەرەتاوە تاهەنوکە،دەتوەنین بڵێین هەندێک
لەوململانێیانە کەشێکى تاڕادەیەک تەندروستیان بەخۆوەبینیوە بەڵام
هەندێک جاریش ڕەوڕەوەى ململانێکان جگەلەوەى لادانبوە لەمەزراى نیقاش
ودیموکراسیەت،بەڵکو گەیشتۆتە دروستکردنى هێزوگروپى چەکدارى لەپێناوقبوڵ
نەکردنى رەئى بەرامبەر،هەرچەندە نموونەگەلێک هەن کەئەم حیزبە لەسەرەتاى
دروست بونیەوە میمبەرەکانى فرەبۆچون بوون،لێ زۆربەى بۆچونەکان ئەوەندەى
لەپێناوبەرژەوەندى شەخسى دابون نیوئەوەندە لەپێناوتۆکمەکردن وبەهێزبونى
ئیرادەى حیزبدانەبوون.
گومانى تێدانیە یەکێتى بەردەوام هەوڵى دەسەڵاتێکى ڕەهاى داوە،هەرچەندە
لە سەرەتاى دامەزراندنیدا ئەوخەونەى یەکێتى هاتەدى ولەڕوانگەى
هێزودەسەڵاتەوە لەسەروى ڕیزبەندى حیزبەکانى دیکەوەبوو،لێ ئەمڕۆ وەک
دەبینین دووبەرەکى وئینشیقاق وەکو کابوسێک دەستى خستۆتە بینە
قاقاى،ئەمەش بۆتەفاکتەرێک کەتەواوى کادروئەندامەکانى بەڕادەیەک
تەکەتولاتى ناوخۆى لەناویاندا زەقبۆتەوە ململانێى تەواوى حیزبە
ڕکابەرەکانى خۆیان بیرچۆتەوە.
ئەوەى لێرەداجێگاى باسکردنە هەرلەسەرەتاى دروستبونى ئەم حیزبەوە زۆربەى
سەرەداوى ململانێکان بەدەستى سکرتێرەوەبوون،چونکە سروشتى دروستبونى ئەم
حیزبەش هەمانشێوەى سروشتى زۆرێک لەحیزب وپارتە رۆژهەڵاتیەکانى
لەخۆگرتوە،بۆیە زورترین کێشەوململانێکانى ناوخۆى یەکێتى ڕوبەڕوى سکرتێر
بونەتەوە،یان دەتوانین بڵێین زۆرجارهەندێک بڕیارى تاک لایەنەى سکرتێر
بەشێک بوون لە کێشەکان وفاکتەرێکیش بوون بۆبچووک کردنەوەى خودى
یەکێتى،یان زۆربەى بڕیارەکانى ناوخۆى حیزب یەکلایەنەبوون ولاى
تاڵەبانیەوە بڕیارەکان دراون بۆنموونە:دانان ودەستنیشانکردنى زۆربەى
زۆرى ئەندامانى یەکێتى بۆپۆستە حکومیەکان وتەنانەت ئاڵوگۆڕى
پۆستەحیزبیەکانیش بەفرمانى خۆیەتى.
ئەمەوکۆمەڵێک نموونەى دیکەش دەلالەتن بۆسەلماندنى ئەوڕاستییەى کەتەواوى
بڕیارەکان وسەرەداوەکانى ناوخۆى ئەم حیزبە لەدەستى تاڵەبانیدان و تاکو
ئاوابوونى خۆرى تەمەنیشى بڕیارەکان لەدەستى خۆیدا دەمێننەوە،کەچى وێڕاى
ئەودەسەڵاتە ڕەهایە،تاڵەبانى تائەمڕۆنەیتوانیوە کێشەوململانێ
هەنوکەیەکانى ناوخۆى حیزبەکەى چارەسەربکات.
ئەوپرسیارەى کەلێرەدا دروست دەبێت وناوەرۆکى بابەتەکەیە ئەوەیەکە ئێمە
زۆرجاردەبینین تاڵەبانى بانگەشەى ڕێکخستن وتەریبکردنى گەلانى عێراقى
کردوە، ئایاسەرکردەیەک تواناى ئەوهەمووململانێ سیاسى ومەزهەبى
وئایدۆلۆژیا جیاوازانەى عێراقى ئەمڕۆى هەبێت عەجەب تواناى ڕێکخستنەوەى
ماڵى حیزبەکەى خۆى نیە؟!
یاخود دەتوانین بڵێین مەهزەلەکە لێرەدایە کە تاڵەبانى بەچى مەنتقێکەوە
پێش ڕیفۆرمکردن لەماڵى حیزبەکەى خۆیەوە پرۆژەى(جیاکردنەوەى حیزب
وحکومەت)گەڵاڵەدەکات؟!
تۆبڵێى تاڵەبانى بێئاگابێ لەوەى بەشێکى زۆر لەو تەداخولاتە حیزبیانەى
کەئەمڕۆلەناو دامودەزگاحکومیەکاندا ڕەنگیان داوەتەوە وزۆرترین ڕۆتینیان
دروست کردوە تەکەتولاتى ناوخۆى حیزبەکەى خۆیەتى؟!
ئایاسەرکردەیەک کەنەتوانێت ماڵى خۆى ڕێکبخات وچەندین کێشەى حیزبەکەى
لەسەرەتاوە تاهەنوکە وەک دەیبینین کەبەهەڵواسراوى ماونەتەوە،دەبێت چى
ئومێدێک لە هەگبەکەی چاوەڕوان بکرێت بۆچاکسازى کردن لەناوماڵى حکومەتدا؟.
Goran.dukani@yahoo.com
|