١٣\١١\٢٠١٤
ئایە سوپای عێراق
ده‌توانێ رووبەڕووی داعش ببێتەوه.

خالید محەمەد
دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی سوپای
عێراق له‌لایه‌ن پۆل بریمه‌ره‌وه ، دواتریش دامه‌زراندنه‌وه‌ی
به‌شێوازێكی تر دوور له پێكهاته‌كه‌ی پێشوی و وه‌ده‌رنانی ئه‌فسه‌ران
و پله دارانی پێشوی سوپاكه و ته‌حریم كردنیان له به‌شدار بون له
سوپای نوێ ،ئه‌مریكا له‌سه‌ر پاره‌ی نه‌ت زۆرترین و نوێترین ئامێر‌و
چه‌كی هێنا بۆ ئه‌و سوپایه نوێیه ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته
نوێیه‌كه بریتی بوو له خه‌ڵكانی بێ ئه‌زمونی سه‌ربازی و
پێكهاته‌یه‌كی تایفه‌گه‌ری ، له‌كۆتاییدا سوپای عێراقی نوێ ته‌نها له
ناوێك زیاتر نه‌بوو ، له‌كاتێكدا بوه یه‌كه‌م:سه‌رچاوه‌ی داهاتی
كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی برسی نابه‌رپرس و دوه‌میش :بوه سوپای هێزی حزبێكی
ده‌سه‌ڵاتداری زۆرینه له عێراق ، باشترین به‌ڵگه‌ش له گچكه ترین
تاقی كردنه‌وه و مه‌ترسیدا كه‌له‌موسڵ رویدا گه‌وره‌ترین هه‌ره‌سی
هێنا ، له‌لایه‌ك پێنج له‌گه‌وره‌ترین سه‌ركردایه‌تی ئه‌و سوپایه له
سنوری موسڵ و كه‌ركوك و هه‌ردو به‌ری روباری دجله و رومادی و
رۆژهه‌لاتی عێراق كۆتای پێ هات و سه‌ربازه‌كانی به‌ره‌و ماڵه‌كانیان
هه‌ڵاتن و سه‌ركرده‌كانیان روه‌و به‌غدا و هه‌ولێرو هه‌رچی چه‌ك و
ماكینه‌ی شه‌ریش هه‌بوو بۆ هێزی داعش و تالان به‌جێ هێشت ، له‌كاتێكدا
وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌ركردایه‌تی گشتی هیزه چه‌كداره‌كان خودی
مالكی بوو له ته‌ماشاكه‌ریك زیاتر هیچی له‌ده‌ست نه‌هات. ئه‌و به‌شه
سوپایه‌ی له پارێزگاكانی خواروی عێراقیش دانرابوون ، رێژه‌یه‌كی
زۆریان هێنران بۆ پارێزگاری كردن له‌به‌غدا و ده‌وروبه‌ری ، له‌و
دۆخه‌شدا ئه‌و سوپایه نه‌یانتوانی پارێزگاری له به‌غدا بكه‌ن و
میلیشیا چه‌كداره كه‌ونه‌كانی سه‌ر به لیسته شیعه‌كان و كۆمه‌ڵێك
میلیشیای نوێ ش له چه‌كدارانی شیعه دروست كران و له ناو به‌غدا و
ده‌وروبه‌ری جێگیر كران ، ئیتر به‌ته‌وای سوپای عێراقی نوێ له ناو
زیاتر شتێك نه‌مایه‌وه.
ئێستاش دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌دوای مالكی
به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی ، ئه‌وسوپایه وه‌ك خۆی به‌نه‌بونی
ماوه‌ته‌وه، له‌كاتێكا سێ له گرنگ ترین كۆنگره‌و كۆبونه‌وه‌ی نیمچه
نێوده‌وڵه‌تی به‌سترا له‌سه‌ر به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی داعش له‌عێراق و
سوریا ،(تایبه‌ت له عێراق) به پشت به‌ستن: یه‌كه‌م به هێزی چه‌ك و
ئاسمانی له وڵاتانی ئه‌وروپا و هێزی مرۆییش گوایه سوپای عێراق و
پیشمه‌رگه بێت ، ئه‌وسوپایه‌ی بونێكی نیه.
له‌م دۆخه‌شدا كه شه‌ری سه‌رتاسه‌ری دژی داعش راگه‌یه‌نراوه ، و
سوپای عێراقیش بونێكی نیه ، عه‌بادی له‌پێش گه‌وره‌ترین تاقی
كردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپادایه ، لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك
دێنه‌پێشه‌وه : ئایه پێكهاته‌ی سوپایه‌كی نوێ له‌عێراق خاڵی له
ده‌ستی تایفه‌گه‌ری و هۆزایه‌تی بنیات ده‌نرێ؟!! ئایه پشت به
به‌عسیه‌كۆنه‌كانی ناوسوپا ده‌به‌سترێت؟!! ئایه ئه‌وكاته فه‌راهه‌مه
عێراق سوپاكه‌ی له نوێوه رابهێنێته‌وه له‌كاتێكدا شه‌ری داعش و
هێرشه‌كانی به‌رده‌وامن؟!!ئایه بیری ته‌سكی تایفه‌گه‌ری له عێراق
ماوه ده‌دات ئه‌و سوپایه وه‌ك سوپایه‌كی پیشه‌یی دروست
بكرێته‌و؟!!ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ندین پرسیاره تر وه‌ڵامه‌كانیان
ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ن كه زۆر قورسه ئه‌و سوپایه به‌و توانا پیشه‌ییه
دروست بكرێته‌وه كه‌بتوانێ به‌رگری هه‌ره‌شه‌ی داعش بكات.
كه‌واته هیچ هیوایه‌ك نیه بۆ دامه‌زراندنی سوپایه‌ك به‌و
تایبه‌تمه‌ندیانه له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتودا.
هێزی بریكار یان شوێنگره‌وه.
پێشمه‌رگه به‌و پێه‌ی سوپای عێراق بونێكی
نیه، كه‌واته پێشمه‌رگه تاكه هێزی نیمچه رێكخراوه كه زیاتر له
سێ مانگه شه‌ری ده‌سته‌و یه‌خه‌و راسته‌و خۆی داعش ده‌كات و جگه له
به‌رگری له‌كوردستان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تریش قه‌ڵغانێك بوه بۆ
پاراستی خاكی عێراق و ژیانی عێراقیه‌كان له‌مه‌ترسی داعش ، به‌رگری
پیشمه‌رگه له به‌نداوی موسڵ و ده‌ركردنی له‌ده‌ست هێزه‌كانی داعش
له‌مه‌ترسی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نداوه و رونه‌دانی كاره‌ساتی مرۆیی
و ژێرئاونه‌كه‌وتنی هه‌زاران هه‌زار عێراقی هه‌ر له‌موسڵ تابه‌سره
گه‌وره‌ترین به‌رگریه له‌عێراقیه‌كان ، هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
له جه‌له‌ولا و ئامرلی و سنوری حه‌مرین به‌هه‌مان شێوه برگریه له
عێراقیه‌كان دژ به داعش. كه‌واته پێشمه‌رگه له سێ مانگی پێش
ئێستاوه تا كاتێكی تری دوری نادیار ، تاكه هێزه روبه‌روی داعش
ده‌بێته‌وه چ له‌پاراستنی كوردستان و چ له به‌رگری له عێراق . ئه‌م
ئه‌ركه‌ش ئه‌ركێكی هێنده قورسه زۆر زه‌حمه‌ته پێشمه‌رگه بۆ
ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن ی نادیار بتوانێت ئه‌م هه‌موو به‌ره‌یه
بپارێزێت . كه‌واته له‌كۆتاییدا و له عێراقێكی بێ سوپای پیشه‌ییدا
عێراقی ئێستا له لێواری كۆتای هاتنی یه‌كجاره‌كی دایه.
khaliddpress@gmail.com
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''داعش'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosyeydahish.htm
|