په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ئایندەی پارتە سیاسیەکان لە ئەڵمانیا و
دابڕانی گەنجان لەژیانی سیاسی .


هەورامان عه‌لی تۆفیق


گۆڕانکاریە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان لەسەر ئاستی جیهان و ووڵاتانی ئەوروپی ، هۆکارێکی تەواو کاریگەربوون لە گۆڕینی نەخشەی سیاسی لە زۆربەی ئەم ووڵاتانەدا و لەوانەش ئەڵمانیا .. ئەم گۆڕانکاریانەش دوابەدوای بەرەنگار بوونەوەو گۆڕان لەتێڕوانینەکان بۆ دونیا و بەربەست گرتن و چارەسەر کردنی گونجا و خێرا بۆ کێشە سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوریەکان و خۆدەربازکردن لەو قەیرانانە سەرە ڕایی پێشکەوتنی خێرایی تەکنەلۆژیا ، کە ئەڵمانیا وەک ووڵاتێکی بەهێز لە یەکیەتی ئەوروپا لەم چەند ساڵانەی دوایدا تووشی زۆر لەو کێشانە هاتووە .. گرنگ تریان کێشە ئابوریەکانی نێوخۆیی ووڵات و ئەو گرفتە پراکتیکیانەی لەبازاری کاردا بوونە مایەی گرفت و کۆسپی گەورە بۆ دەسەڵات داران بە دابەزینی داهاتی کەسایەتی و گرانی شت ومەک و بەرزبوونەوەی باجی ساڵانە و گرانی سوتەمەنی و دەیان کێشەی دی ،گرنگ تریان بەرزبوونەوەی رًِێژەیی بێکاری بوو و لەگەڵ ئەوەی کە ئەم ڕێژەیە بەشێوەیەکی دیارو بەرچاو لە زیاتر لە شەش ملیۆن کەسەوە هێنرایە خوار سێ ملیۆن و نیو .. بەڵام بەبڕوای پارەتە بەرهەڵسکارەکان ئەم هەنگاوانە کاتین و کۆتایی بەم کێشە بەبەردەوامی ناهێنێت .. لەگەڵ زیاد بوونی کێشە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان وایکرد کە ڕێژەیی گەنجان بەرەو کەم بوونەوە بجێت بە تێکەڵ بونیان بەژیانی سیاسی لەم ووڵاتەدا ، ئەم شێوە گرفتە بۆتە جێگایی گرنگی پێدانی نێوەندی سیاسی و چاودێران و بوونی بە بابەتێکی هەمیشە باس لێوەکراو ، لەوانە پارتی مەسیحی دیموکراتی ( CDU ) و پارتی سۆسیال دیموکراتەکان ( SPD ) وک دووپارتی سەرەکی و بەهێز و یەکگرتوو بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵات کە پشتر دوو پارتی مونافس بوو بۆ دەسەڵات بەڵام لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2005 کە هەردوولا نەیان توانی دەنگی تەواو بەدەست بێنن بۆ وەرگرتنی دەسەڵات کە ناچار بوون بە ئیئتلافێک دەسەڵات بگرنە دەست سەرە ڕایی جیاوازەیە گەورەو ستراتیجیەکان لە برو ڕایی هەردوولا دا ، لایەنە بەرهەڵستکارەکانیش کە دیارن پارتی سەوز ( Grüne ) و پارتی لیبراڵ دیموکراتەکان ( FDP ) و پارتی چەپی ئەڵمانی ( Die Linke ) ، لەگەڵ ئەوەی کە پارتی چەپی ئەڵمانی وەک پارتێکی نوێ و نوێکارو گونجاو لەگەڵ بارودۆخەکانی ئەمڕۆ دەست بەکارەو بۆتە جێگای سەرنجی چاودێران لەو ماوە کورتەی کارە سیاسیەکانیەوە .


سەرەتایی دەست پێ کردنی گرفت لەنێو پارت و لایەنە سیاسیە ئەڵمانیەکان بەوە دەستی پێ کرد کە هەردوو پارتی دەسەڵاتدار لە مانگی ( 8 ) دا پێشنیارێکیان بۆ چاک کردنی ئەو بارە گرژیە ئابوریەیی پارتە سیاسیەکان کە تێیدان خستە بەردەم پەڕلەمان بەوەی کە پارتە سیاسیەکان لەخەزێنەی دەوڵەت ساڵانە 20ملێۆن ئۆیرۆ یان بۆ تەرخان بکرێت ، ئەم پێشنیارە ناڕەزایەکی گەورەیی لێکەوتەوە کە پارت و لایەنە بەرهەڵستکارەکان و کۆمەڵگای مەدەنی دژی وەستان بەشێوەیەک کە بەرەی یەکگرتوو لە دەسەڵات لە پێشنیارەکەی خۆیی پاشگەز بووە وە .. ئەمەش وەک سەرەتایەک بۆ خۆکێشانەوەی گەنجان لە ژیانی سیاسی و بڕوانەبوون بە دەسەڵات و سەرکردە سیاسیەکان لەم ووڵاتەدا ، بێ گومان ئەمە تەنها کێشەیەک نیە و تەنها کێشەیەک نەبووە بەڵکو لەجەند ساڵانی پێشووە وە لەم شێوە کێشە سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوریانە کاریگەریان لە کەم بووەنەوەی ڕێژەیی گەنجان هەیە لەژیانی سیاسی لە ئەڵمانیادا ، گۆڕاناریە کۆمەلاتیەکان لە ئەوروپا بەشێوەیەک لە ڕوانگەیی کاریگەریان و خێرایی گۆڕانکاریەکان و دوورکەوتنەوە لە پارتایەتی کلاسیک بەجۆرێک کە هەوڵی ئەوە دەدات کاریگەری و ڕۆڵی پارت و لایەنە سیاسیەکان بەرەو نەمان بەرێت .


لەهەمان کاتدا دروست بوونی ئەو بەرەنگاربوونەوەیە لەنێوان لایەن و پارتە سیاسیەکان و بزوتنەوە کۆمەلایەتیەکان و کۆمەڵگای مەدەنی دا بەجۆرێک خۆبەستنەوە بەجموجوڵ و چالاکیە دیاری کراو مەبەستدارەکانەوە کە خوێندکاران و چینی ڕۆشنبیر بەڕێوەی دەبەن و کاری بەردەوامی بۆ دەکەن بەبێ ئەوەی پەیوەندی سیاسی و پارتایەتیان هەبێت ، بەپێچەوانەی سەدەکانی پێشوو ...


بەهەمان شێوە یەکێتی یە پیشەیی و کەنیسەکانیش بەدەست گرفتی کەم کۆبونەوەی جەماوەر لەدەوروبەریان دەناڵن و زۆر بەئاستەنگ تا بتوانن کەسێک بۆلای خۆیان ڕابکێشن . ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە دونیایی پێشکەوتن و گۆڕانکاریە خێراکان و بەردەست بوونی هەموو شێوە تەکنەلۆژیاو زانستە پێشکەوتوەکان و زانستەکانی وەرگرتنی زانیاری بەبێ گەڕانەوە بۆ حزب وەک سەرچاوەک و لەدەرەوە هەموو چوارچێوەیەک کە دەگاتە ڕادەی ئەوەی بەسەر بردنی کاتی پشوو یا بێکار بوون و حەوانەوە لای کەسایەتی ئەوروپی گۆڕانێکی تەواوی بەسەردا هاتووە ..


کاری بەردەوامی چەپەکان و بەخێرایی گەشە سەندیان و کۆبوونەوەی جەماوەر لەدەوروبەریان و بەرەنگاری کردنی پارتی سۆسیال دیموکراتەکان ، ئەم پارتەش زیاتر لە ڕۆژئاوایی ئەڵمانیا کاریگەری خۆیی و پێگەیەکی جەماوەری باشی بەدەست هێناوە لەوەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا .. یەکێک لە کاری ئەم پارتە ئەوەیە کە بەشێوەیەکی بن بڕ و بێ گفتوگۆ ئەم پارتە دژ بە بیرۆکەی شەڕن و چەند جار دوایی ئەوە دەکەن کە ساربازە ئەڵمانیەکان لە ئەفغانستان بگەڕێنەوە و پاشان دانانی چوارچێوەیەکی دیاری کراو بۆ ئازادیە ئابوریەکان و یەکسانی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و چاک کردنی باری ئابوری و تێڕوانینە جیاوازەکانیان بۆ یەکلا کردنەوەی کێشەی بێکاری و چاک کردنی بازاری کارکردن و دژایەتی کردنی چارەسەرە کاتیەکان ..


هۆکارێکی دی لەدابڕان و دوور کەوتنەوەی گەنجان لەژیانی سیاسی لەوە وەسەرچاوە دەگرێت کە ئەندامانی ئەو پارتە سیاسیانە لەوەرگرتنی بڕیار و گفتوگۆ و بەشداری لە چارەسەرکردن و دۆزینەوەی ڕێگا چارە بۆ کێشەکان بێبەشن و سەرکردەوە پسپۆڕانی سیاسی لەو لایەنانە بۆخۆیان ئەو بڕیارانە لە پەرلەمان و دەسەڵاتەوە بە بێ گەڕانەوە بۆ ئەندامەکانیان بڕیار دەدەن .. ئەمەش وادەکات لە کەسایەتی سیاسی لەو کاتانەی کە بوونی ئەوان و کاریگەریان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت لەوەرگرتنی بڕیاردا ، لەکاتێک دا ئەو بڕیارە پەیوەندی بەژیان و گوزەرانی کۆمەڵگاکەیانەوە هەیە و زۆر جار ئەو بڕیارە دژ بەخواستی ئەوانیشە و بەرژەوەندیە کانی دی دەپارێزێت .. ئەمەش وایی کردوە کە لایەنەکان ژمارەیی ئەندامانیان بەرەو کەم بوونەوە بچێت ..

_______________
سەرچاوە :
Deutsche welle

 

Berzi-san@web.de