ئاینی به‌هائی.

هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
ئاینی به‌هائی ئه‌و ئاینه جیهانیه
سه‌ربه‌خۆیه‌یه که
هه‌ندێک که‌س بۆ ئیسلامی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که
په‌یڕه‌وانی ئاینی به‌هائی باوڕیان وایه که
ئاینه‌که‌یان ئاینێکی ئاسمانی سه‌ربه‌خۆیه و
نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌که(به‌هائوللا)یه‌و
خاوه‌نی بیروباوڕ و تێگه‌یشتنی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و ته‌واو له‌ئیسلام
و دینه‌کانیتر جیاوازه، دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ئاینه‌یان وه‌ک خۆیان
باوڕیان وایه نوێنه‌ر و په‌یامنێری ئه‌م
ئاینه‌ناوی( میرزا حوسێن عه‌لی نوری) ه ، که‌به‌به‌هائوللا ناسراوه ،
به‌هائوللا ساڵی ١٨١٧ له‌تاران له‌دایک بووه
و ساڵی ١٨٩٢ له‌عه‌کا مردوه.
ئاینی به‌هائی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ناسراوه‌و له‌٢٣٥ وولات
بڵاوبۆته‌وه، و به‌شێوه‌یه‌کی ناحوکومی
نوێنه‌رایه‌تی له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
هه‌یه ، به‌هائیه‌کان له‌هه‌موو کیشوه‌ره‌کانی جیهان په‌رسگایان
هه‌یه‌و باوڕدارانی به‌هائی له‌نه‌ته‌وه‌و ملله‌ته‌جیاوازه‌کان
پێکهاتوون ئه‌وه‌ی کۆیان ئه‌کاته‌وه
باوڕبوونیانه به
ئاینی به‌هائی، ژماره‌ی به‌هائیه‌کان له‌سه‌رتانسه‌ری جیهان به‌پێی
سه‌رژمێری ساڵی ٢٠٠٥ زیاتر له‌٦ ملیون که‌سه، ئه‌و شوێنانه‌ی
که‌په‌رسگاکانی به‌هائیه‌کانی لێیه ئه‌م شار و
وولاتانه‌ن له شاری ویلمیت که‌نزیک شاری
شیکاغۆیه له
ئه‌مه‌ریکا و له‌پایته‌ختی وولاتی هیندستان له
نۆدڵهی و له‌شاری سیدنی وولاتی ئوستوڕالیا و له‌شاری
کمبالا له‌وولاتی یوغه‌ندا و له‌شاری به‌نه‌ما له‌وولاتی به‌نه‌ما و
له شاری لایشنهاین که‌نزیک
به‌شاری فرانکفۆرتی ئه‌لمانیه و ئێستاش خه‌ریکی دروستکردنی
په‌رستگایه‌کی نوێن له ئه‌مه‌ریکای باشوور،
ئه‌رکی دروسکردنی ئه‌و په‌رسگایانه له‌سه‌ر
شانی به‌هائیه‌کانه و باوڕدارانی به‌هائی
پاره‌ی بۆ کۆئه‌که‌نه‌وه‌و ده‌رگای په‌رسگاکانیش بۆ خه‌لکی به‌هائی و
نابه‌هائیه‌کان واته بۆ هه‌موو که‌سێک
کراویه.
به‌شی زۆری به‌هائیه‌کان له‌ئێران ئه‌ژین به‌ڵام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
کۆماری ئیسلامی ناتوانن کار و چالاکیه‌کانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و
به‌ئازادانه په‌یڕه‌وی ئاین و بیروباوڕی خۆیان
بکه‌ن، هه‌روه‌ها له‌وولاتی مسریش به‌به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات و
موسلمانان ئازاردراون و رێگایان لێگیراوه‌و له‌عێراق و وولاتانی تری
عه‌ره‌بیش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌گه‌رچی وه‌ک باسمان کرد که‌ئاینی
به‌هائی له‌جیهان به‌فه‌رمی ناسراوه‌و نوێنه‌رایه‌تی
له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یونسکۆ و یونیسێف هه‌یه‌و
ئازادانه‌له‌وولاتانی ئه‌وڕوپا و ئه‌مه‌ریکا و هیند و ئوسترالیا و
چه‌ندین وولاتانیتری ئاسیا و ئه‌فریقیا
په‌یڕه‌وی ئاینی خۆیان ئه‌که‌ن، به‌ڵام خه‌لکێکی زۆری کوردستان ره‌نگه
بێئاگابێت له‌و ئاینه.
به‌هائیه‌کان باوڕیان وایه که
سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی ئاینه
گه‌وره‌کانی جیهان بۆ یه‌ک بوون ئه‌گه‌ڕێته‌وه
که ئه‌ویش ( ئه‌للا) یه، و
باوڕیان وایه که
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ئاینانه
له‌لایه‌ن ئه‌للاوه ناردراون، و
نمونه‌ی ئه‌م ئاینانه بریتین
له‌زه‌رده‌شتی و بودی و هیندۆسی و جو‌له‌که‌و مه‌سیحی و ئیسلام، پێیان
وایه که ئه‌م ئاینانه
بۆ به‌ڕه‌وشتکردنی مرۆڤه‌کان هاتوون له‌شوێن و
زه‌مه‌نه جیاوازه‌کان، ئه‌وه‌ش بۆته
بنه‌مایه‌ک بۆ به‌هائیه‌کان که‌په‌یوه‌ندی
به‌ئاینه‌کانیتر بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێیان وایه
که چۆن ره‌گ و ریشه‌ی ئاینی
مه‌سیحی بۆ ئاینی جوله‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه
به‌هه‌مان شێوه ره‌گ و
ریشه‌ی ئاینی به‌هائیش بۆ ئیسلام ئه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه
مانای ئه‌وه نییه
که ئاینی به‌هائی به‌شێکه
له ئیسلام یان لقێکه
له ئاینه‌کانیتر به‌لکو پێیان
وایه که ئاینی
به‌هائی ئاینێکی سه‌ربه‌خۆیه و خاوه‌نی کتاب و
پێغه‌مبه‌ر و شه‌ریعه‌تی خۆیه‌تی.
ئه‌مانه
بنه‌ماکانی بیروباوڕی
به‌هائیه‌کانه.
*
ناوه‌ڕۆک و ئامانجی ژیان گه‌یشتنه به
ئه‌للا، و به‌ره‌وپێشبردن و
گه‌شه‌سه‌ندنی گیانی تاک، و به‌شداریکردن له
بوژاندنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشبردنی شارستانیه‌تی
مرۆڤایه‌تی.
*
گه‌شه‌ی خودیی بۆ تاک که‌ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی به‌ده‌ست هێنانی ره‌وشتی
چاک و باش له‌م دونیایه‌دا و جێبه‌جێکردنی له‌ژیانی رۆژانه‌یدا،
چونکه‌م رۆڤ له‌کاتی مردن هیچ شتێک له‌مادیات
له‌گه‌ڵ خۆی نابات جگه له‌کاره باشه‌کانی و
ئه‌و هێزه گیانه‌ی که
له‌و سیفاتانه به‌رهه‌م هاتبێت، هه‌ر ئه‌و
هێزه گیانیه‌شه که
پێویستی پێ ده‌بێت له‌دوای گه‌یشتنی به‌جیهانه‌که‌ی
تر. له‌رێنمایه‌کانی به‌هائوللا ، پاکی گیان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دوای
مردن، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ستێته‌سه‌ر ئه‌و کاره
چاکانه‌ی که که‌سه‌که
له‌ژیاندا ئه‌یکات، هه‌روه‌ها ئه‌و نزا و
پاڕانه‌وانه‌ی که که‌س و کار و ناسیاوه‌کانی
له‌دوای مردن بۆی ئه‌که‌ن. به‌ڵام به‌هه‌شت و دۆزه‌خ لای به‌هایه‌کان
نزیککه‌وتن و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له
ئه‌لا، واته به‌هه‌شت و
دۆزه‌خ لای به‌هایه‌کان شوێنی مادی نین.
* له
بیروباوڕی به‌هایه‌کان گه‌یشتن به‌ئه‌لا به‌شێوه‌یه‌کی
ته‌واوه‌تی ئه‌سته‌مه بۆ مرۆڤ، له‌هه‌مان
کاتدا پێیان وایه ئه‌کرێت مرۆڤ بگات به‌ئه‌لا
له‌رێگای ره‌وشت و ناو و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی وه‌ک به‌زه‌یی و ویژدان و
مهره‌بانی و دادپه‌روه‌ری و ره‌وشتی تر ، که‌ئه‌م ره‌وشتانه
هه‌تا ئاستێک بوونیان له‌ناو خودی مرۆڤدا هه‌یه، و
ئه‌وه‌شی چوواندووه
به‌نمونه‌ی بوونی گه‌وهه‌ری شاردراوه له‌ناو
گیانی مرۆڤایه‌تیدا، ده‌رکه‌وتنی ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ش له‌بووندا نابێت
ته‌نها له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر و ناردراوه‌کان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش
له‌ئه‌نجامی په‌یڕه‌وکردنی یاسا و رێنمایه‌کانه.
* له
گرینگ‌ترین بیروباوڕه‌کانی به‌هایه‌کان باوڕهێنانه‌به‌سێ جۆر
له‌یه‌کیه‌تی، که‌هه‌ر یه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کی پته‌و
به‌ستراوه‌ته‌وه‌به‌وه‌ی تریان، یه‌که‌م تاکی ئه‌لا واته‌خالق، دووه‌م
یه‌کیه‌تی ئاینه‌کان له‌بنه‌چه‌و سه‌رچاوه‌و
ئامانج، سێیه‌م یه‌کیه‌تی مرۆڤ له‌ره‌گه‌زدا. وه‌ئه‌م سێ
بنه‌مایه‌کاریگه‌ریه‌کی قوڵی هه‌یه‌له‌سه‌ر بنه‌ماکانیتری بیروباوڕی
به‌هائی، به‌هایه‌کان وا ئه‌بینن که‌ئاینه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ش
به‌شی یه‌ک ئاینن، وه‌هه‌ر یه‌ک له‌م به‌شانه‌له‌زه‌مه‌نه‌جیاوازه‌کان
له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌کێک له‌پێغه‌مبه‌ره‌کان به‌پێی پێداویستی ژیانی
مرۆڤه‌کان هاتۆته‌پێش، بۆیه‌پێیان وایه‌که‌به‌هائوللا پێغه‌مبه‌رێکه‌بۆ
درێژه‌دان به‌به‌شه‌کانی پێشه‌وه‌ی خۆی، به‌ڵام کۆتایی نییه،
به‌مجۆره‌پێیان وایه‌له‌دوای به‌هائوللا پێغه‌مبه‌ریتر و ئاینیتر
به‌پێی پێداویستیه‌کانی مرۆڤ و سه‌رده‌م دێن به‌و مه‌رجه‌ی به‌لایه‌نی
که‌م هه‌زار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر تێپه‌ڕی کردبێت.
هه‌ندێک له رێنما و
بنه‌ماکانی بیروباوڕی به‌هائی.
●
باوڕهێنان و دانان به‌تاکیه‌تی ئه‌لا و یه‌کیه‌تی مرۆڤایه‌تی و
باوڕهێنان به‌وه‌ی که‌هه‌موو ئاینه‌کان له‌یه‌ک سه‌رچاوه‌ن.
● گه‌رانی خودی
تاک به‌دوای راستیه‌کان و وازهێنان له‌نه‌ریته‌کۆن و خورافیه‌کان.
● ته‌ماشکردن بۆ
یه‌کیه‌تی هه‌موو جیهانی مرۆڤایه‌تی وه‌ک ته‌وه‌رێک و کورتکراوه‌یه‌ک و
ئامانجێک بۆ هه‌موو رێنماکانی به‌هائی.
● ده‌ستهه‌ڵگرتن
له‌هه‌موو جۆره‌ره‌گه‌زپه‌رستیه‌ک، ج جا ئه‌وه‌ی به‌هۆکاری ئاینی،
نیشتمانی، خێله‌کی، ره‌گه‌زی، یان چینایه‌تی بێت.
●
به‌یه‌که‌وه‌گونجاندنی زانست و ئاین.
● یه‌کسانی
له‌ماف و ئه‌رکه‌کان له‌نێوان ژن و پیاو ( دوو باڵی باڵنده‌ی
مرۆڤایه‌تی) به‌بێ ئه‌و یه‌کسانیه‌ئه‌و
باڵنده‌یه‌ناگاته‌پایه‌هه‌تایه‌کان.
● ده‌بێ منداڵان
به‌کچ و کوڕه‌وه‌بنێردرێنه‌به‌ر خوێندن.
● هێنانه‌کایه‌ی
زمانێکی جیهانی بۆ ئاسانکردنی له‌یه‌کتر گه‌یشتنی ملله‌تان و برایه‌تی
نێوان دانیشتوانی ئاوه‌دانیه‌کان.
● نه‌هێشتنی ئه‌و
جیاوازیه‌زۆره‌ی له‌نێوان چینی یه‌کجار هه‌ژار و چینی یه‌کجار
ده‌وڵه‌مه‌ندا هه‌یه، به‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی ویژدانیانه‌بۆ
په‌یوه‌ندیه‌ئابوریه‌کان.
● ئاڵوگۆڕکردنی
بیر‌ورا له‌ده‌رکردنی بڕیاره‌کان.
● دامه‌زراندنی
دادگایه‌کی جیهانی بۆ یه‌کلا کردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان ووڵاتان.
●
به‌رزکردنه‌وه‌ی پایه‌ی پیشه‌و کار بۆ پایه‌ی په‌رستن،( له‌کاتێک
که‌ئه‌م کاره‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا دابێت).
● دادپه‌روه‌ری و
یه‌کسانی به‌یه‌که‌وه‌راگری هه‌موو کایه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تین و
به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی و به‌ئاشتی ژیان بۆ مرۆڤ دێنێته‌دی.
● ئاین راگر و
بیمه‌ی دلنیایی خه‌لک و پاراستنی ملله‌تانی جیهانه.
●
پێویسته‌ملکه‌چی حکومه‌ت بیت له‌هه‌موو کاروبارێکدا، ته‌نها
له‌ره‌تکردنه‌وه‌ی بیروباور نه‌بێت.
● ده‌ست
تێوه‌رنه‌دان له‌کار و باری سیاسی و نه‌چوونه‌ناو حزبه‌کان.
● دامه‌زراندنی
ئاشتی جیهانی به‌به‌رده‌وام ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌موو به‌هایه‌کانه.
Handren88@hotmail.com
|