٢٧\١٠\٢٠١٠
ئازادیی رادەربڕین
و ڕەخنه‌گرتن.

ئاسۆ بیارەیی
ئازادیی ڕادەربڕین کۆمه‌ڵێک لایه‌نی سه‌رەکی له ژیانی بنچینه‌ییانه‌ی
ڕۆژانه‌دا گرتووەته خۆی که به‌بێ بوونی سانسۆر و چه‌پاندن له‌لایه‌ن ئه‌و
دەسه‌لات و هێزە بزوێنه‌رانه‌ی که ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه دەبه‌ن به‌ڕێوە
دەبێت دەسته‌به‌ر بکرێت. ئازادیی ڕادەربڕین ئازادیی قسه‌کردن، ئازادیی
مانگرتن و ئازادیی دەربڕینی هه‌ست و هه‌موو ئازاییه‌ک که بوونی مرۆڤ و
مافه‌کانی له گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی تردا به چاوێکی یه‌کسان بێت، (ىڕوانه
لینکی هاوپێچ) ئازای رادەبرین ئازادیی چاپه‌مه‌نی و رەخنه‌و و
ئایدیاکانیش دەگرێته خۆ.
پێوەست به پرۆسه‌ی ئازادیی ڕادەربڕین، دەسه‌ڵاتی کوردی و هێزەکانی، چه‌ند
لافی دیموکراتی و باسی مافی هه‌مه‌ڕەنگی بۆچۆنی تاکی کورد لێبدەن، ناگه‌نه
پێناسه‌ی ته‌واوی ئه‌و مافه(مافی ئازادیی رادەربڕین)، ئه‌گه‌ر دەسه‌لاتێک
که له هه‌موو رەخنه‌یه‌ک بترسێت و سنوورێکی دیار به‌پێی به‌رژوەندی
دەسه‌ڵاتی خۆی بۆ نووسه‌ران و یان هاولاتی دابنێت، ئه‌و مافه سه‌رەتاییه
که تاک هه‌یه‌تی لێی زەوت دەکات و قۆرخ دەبێت.
له منداڵدانی ئازادیی ڕادەربریندا مرۆڤه‌کان سه‌رباری ڕەنگی جیاواز له
بیر‌و رایاندا، پتر هه‌ست به بوون و یه‌کسانی خۆیان دەکه‌ن و به‌شداری
له پرۆسه سه‌رەکییه‌کانی دروستکردنی پێوەرەکانی کۆمه‌ڵگه‌دا دەکه‌ن.
پێچه‌وانه‌که‌شی دەبێته هۆی په‌راویزکردنی توێژێک یان چینێک بێ دەسه‌ڵات
دەبێت و په‌یڕەوی چینێکی تری سالار بکه‌ن که جڵه‌وەی لایه‌نه
گرنگه‌کانی دەسه‌لاتیان مۆنۆپۆڵ کردوە یان دەستیان به‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی
ئابوری‌دا گرتووە. مه‌ترسی ئه‌م بارە له‌وەدایه، که چێنی بێ دەسه‌لات
یان به‌رینه‌ی فراوانی کۆمه‌ڵگه بێ دەسه‌ڵات دەبێت و خواستی ناگاته مه‌به‌ست،
چونکه که‌س گوێی لێناگرێت یان سه‌کۆکانی ئازادیی رادەربرینی لێ زەوت
کراوە.
ڕەخنه‌گرتن - به‌شێکی ئازادیی بیراندنه.
که ئازادیی رادەبڕین هه‌بوو، هاولاتی دەکارێت به‌رگری له مافه‌کانی
بکات و بێ ترس کاربکات بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌کانی. که خواسته‌کانی
هاتنه خه‌ملاندن ، هه‌ست به بوونی خۆی دەکات که به‌شێکه له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه.
لێرەدا ڕەخنه یه‌کێکه له‌و ئامێر و دەسه‌که گرنگانه‌ی که ئازادیی را
دەربڕین به‌رجه‌سته دەکه‌ن و ژیانێکی پێ دەبه‌خشن. مه‌رج نیه ته‌نها سه‌یری
کایه‌کانی رەخنه وەک پرۆسه‌یه‌کی نه‌رێنی بکرێت. له‌ڕێگه‌ی ڕەخنه‌وە
هاولاتی دەتوانێت چاودێری کارەکانی ئه‌و دەسه‌لاته بکات که باسی هه‌مه‌رەنگی
سیاسی، ئابوری، ئاینی، کۆمه‌لایه‌تی، ڕەگه‌زی..هتد دەکات.
ڕادەربرێن پیوەست به ڕەخنه له دەسه‌لاتی خۆماڵی.
خوێندنه‌وەیه‌کی سه‌رپێی بۆچونی دەسه‌لات دەربارەی ڕای ئازاد و له
ناویشایاندا رەخنه‌گرتن، ئه‌و ئه‌نجامه دەسته‌به‌ر دەکرێت، که دەسه‌ڵاتی
کوردی( پارتی و یه‌کێتی و تاڕادەیه‌کیش پارتییه‌کانی تر و هه‌ریه‌که
به‌پێی قەوارەی)، پێیان وایه دەبێت ڕەخنه‌گرتن به‌پێی په‌یڕەوپرۆگرامی
ئه‌وان بێت هیچ هاوڵاتییه‌ک له به‌ندی سنوورەکانیاندا دەرنه‌چێت.
راسته باسی ئازادیی و ئارامی و که‌شوهه‌وای ئازادیی رەخنه دەکه‌ن، به‌ڵام
بۆ ڕێگه‌گرتن له هاوڵاتی کورد و کۆتکردنی، بۆ دەمکوکردنی دەنگانی ئازاد
و نموونه پێنوسه بێلایه‌نه‌کان که خۆ به‌ختانه رەخنه له گه‌ندەڵی و
شیوازی به‌ڕێوەبردنی ئه‌و دەسه‌لاته دەگرن، ئه‌و دەسه‌لاته حه‌شامه‌تێک
له میدیای زەبلاحی کارتۆنی دروستکردووە و لایه‌نی راسته‌قینه‌ی ئازادیی
ڕادەربڕینی قۆرخ کردوە. دەسه‌لات پێی وایه بوونی دەها گۆڤار و چه‌ند که‌ناڵێکی
تیڤی(که سه‌رجه‌م هی حزبن) ئیدی ئازادیی بۆ هاوڵاتی دەسته‌به‌ر کردووە.
پرسیارەکه ئه‌وەیه ئایا که‌ناڵ و راگه‌یاندنی ئه‌و پارتییانه ڕەخنه‌یه‌کی
توند بۆ جارێک له جارن له سه‌ر خۆیان بێ سانسۆر بڵاو دەکه‌نه‌وە؟
وەڵامه‌که‌ی نه‌خێرە. لی تا ئه‌مرۆش بۆ نموونه نه ڕۆژنامه‌ی خه‌بات که
زمانحاڵی پارتیه رەخنه‌یه‌کی له سه‌ر بارزانی دووەم (مسعود بارزانی)
بلاو نه کردوەته‌وە، نه کوردستانی نوێ که ئۆرگانی یه‌کێتیه ، باسێکی نه‌رینی
له سه‌ر تاڵه‌بانی نه نووسیوە. که‌واته هێشتا ئازادیی رادەربرین له
باشوری کوردستان و له نێو ڕاگه‌یاندنه‌کانیدا به تایبه‌تی ڕاگه‌یاندنی
پارته‌کاندا له دایک نه‌بووە، ئه‌و ئازادییه‌ی که‌باسی دەکه‌ن له
سنووری شیکردنه‌وەی په‌رتووکه ئاسمانیه‌کان و پێغه‌مبه‌رەکانیان تێپه‌ڕناکات،
بڤه‌یه ڕەخنه‌ی نه‌رێنی له دەرەوەی ئازادیی و یاساگه‌له‌کانیان ڕەخنه‌یان
لێ بگیرێت. کفرێکی گه‌ورەیه و ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕەخنه بگرێت، یه‌کسه‌ر
وەک دوژمن سه‌یری دەکرێت. ئه‌و پێنوسانه‌ش که به هۆیه‌ک یان له دەروەی
بازنه‌ی دەسه‌لاتن(به‌تایبه‌تی ڕەوند) تووشی گه‌ورەتین سزای په‌راوێزکردن
و سووکایه‌تی دەبنه‌وە، ئه‌وانه‌ی له نیشتمانیشن، چارەنووسیان له سه‌ردەشت
عوسمان سۆرانی مامه حه‌مه باشتر نابێت.
ئه‌گه‌ر هاولاتی کورد له باشوری کوردستان، وەک ئاماژەم پێدا، هه‌ست به
بوون و خۆی به گرێدراوی ئه‌و دەسه‌لاته‌وە نه‌کات، نه توانێ به
ئازادیی باسی خواسته‌کانی خۆی بکات، ئه‌وا سه‌دەها ڕۆژنامه‌و تیڤی و
راگه‌یاندی دیش دروست بکرێت، به سامانی خۆیانی نازانێت و بگرە گوێشی پێ
نادات. له به‌ر ئه‌وەی ئازادیی ڕادەبڕین بوونی نیه، داهێنانش ئه‌سته‌مه
بوونی هه‌بێت. که داهێنانیش نه‌بێت، شتێک نابێت ناوی چالاکی بێت که ئه‌و
راگه‌یاندنانه به‌رەو پێش به‌رێت.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه، دەبینن زۆربه‌ی هاولاتیانی کورد له باشوری
کوردستان هێندە چاودیری و سه‌یری که‌ناڵه کوردیه‌کان ناکه‌ن و بگرە له‌شکری
خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌کان تا دێت که‌متر دەبیت، چونکه هاولاتی کوردی به
گشتی بوونی خۆی تیا نادۆزێته‌وە.
ڕەخنه‌گرتن، تێڕوانین و سه‌رنجدان و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌و پرۆسه زیند و
پێویستیانه‌ن که بۆ نۆژەنکردنه‌وەی لایه‌ن هه‌مه‌جۆرەکانی کۆمه‌ڵگه
پێویسته. له‌باربردنی پرۆسه نووسین له لایه‌ن دەسه‌ڵاته‌وە له باشووری
کوردستان، که دەسه‌ڵاتی حزبی تێدا مۆنۆپۆل و سالارە، یه‌کێکه له‌و مه‌ترسیانه‌ی
که تووشی پرۆسه‌ی نووسین و ڕەخنه‌گرتن له‌و به‌شه‌ی نیشتیمان تووشی نه‌خۆشی
و سیستی کردووە. دروستکردنی له‌شکرێک نووسه‌ر له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی
هه‌ردوو پارتی دەسه‌ڵاتدار له پێناوی سه‌رخستنی بنه‌ماڵه و به‌رژەوندی
ئابوری له‌لایه‌ک و به‌کارهێنانی پارتیسازیدا له هه‌موو کونجه‌کانی
ژیاندا، دژایه‌تیکردنی نووسه‌رانی راسته‌قینه و دڵسۆز به نیشتمان و نه‌ته‌وە،
به ته‌رخانکردنی پارەیه‌کی زۆر، بووەته دیاردەیه‌کی ترسناک، که نه‌ک ته‌نێ
ڕەخنه‌گرتن، به‌ڵکو زانسته‌کانی تری پێویست بۆ کۆمه‌ڵگه لاواز ببێت و
ئه‌وانه‌ی که به‌راستی دەیانه‌وێت خزمه‌ت بکه‌ن، له‌به‌ر قه‌ڵه‌مهه‌ڵگرە
ئه‌کته‌رەکانی پارته‌کان، که پێش داهینانی چاوەڕێی پاداشن له‌و دەسه‌ڵاته،
کاریان بۆ نه‌کرێت و خوێنه‌ران چه‌واشه بکرێن. کردنه‌وەی دەرگاکان به
ڕوی گۆار و ڕۆژنامه کارێکی باشه و سیمای پێشکه‌وتنه، به‌ڵام نه له‌سه‌ر
لاشه‌ی زمان و خنکاندنی گیانی ڕەخنه. که گیانی رەخنه‌گرتنیش خنکا ئیدی
شتێک نیه ناوی سه‌رەوەری و ئازادیی مرۆڤ بێت له دەربریندا، هه‌ندێ ئه‌ندامی
کۆمه‌ڵگه‌ش فێری ڕەوشتی دووڕویی و مه‌رایی دەبه‌ن، له هه‌ر لایه‌ک
پاداش زیاتر بێت، ئه‌وان به ١٨٠ پله با ئه‌دەنه‌وە. ئه‌و سیمایه‌ش یه‌کێکه
له پێوەرەکانی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که دیکتاتۆرێک و دەسه‌ڵاتێکی یه‌ک
لایه‌ن دەیبات به‌ڕێوە.
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|