١٨\٥\٢٠١٠
با لە بەرانبەر
تیرۆری سەردەشت عوسمان
دەنگی ناڕەزایەتی
هەڵبڕین تا دەستگیرکردنی تاوانباران.
هەروەک زۆربەمان دەزانین لە چەند ڕۆژی ڕابردووا، ناڕەزایەتی خەڵکی لە
ناوەوەو دەرەوەی کوردستان، بە شیوازی جۆراو جۆر شەپۆڵ دەدات، لە
بەرانبەر دەسەڵاتی سیاسی کوردستان بە گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان
بە تایبەتی، بەهۆی تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمانی خوێندکاری زانکۆی
سەلاحەدین و ڕۆژنامەنووس.
بۆیە ئێمەش وەک کۆمهلگهی کوردی لە ئوسترالیا بۆ بەرگری لە ئازادی
سیاسی و ڕادەربڕین و سەرکۆنەکردنی ئەو تاوانە سیاسی یە پێویستە دەنگی
ناڕەزایەتی خۆمان بگەیەنین بە ڕای گشتی کوردستان و ئوسترالیا و جیهان .
فشار بێنین بۆ سەر دەسەڵاتداران لە کوردستان
بۆ ئەوەی بکوژانی سەردەشت عوسمان بدۆزنەوەو دەسگیر و ئاشکرا بکرێن و بە
سزا بگەیەنرێن تا تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و هەَلسوراوانی سیاسی و هیچ
مرۆڤیک دوبارە نەبێتەوە.
بۆئەم مەبەستە داوا لە هەموو کۆمیونتی کورد لە شاری سدنی دەکەین کە
بەشدار بن لە کۆبونەوەی ناڕەزایەتی بە پێی کات و شوێنی خوارەوە:
- ڕۆژی هەینی
21-5-2010 - کاتژمیرَ شهشی ئێوارە.
- لە بەردەم:
CITY TOWN HALL-CORNER OF GEORGE AND BATHURST ST
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
0423328191 -0431242401
دەستەی سەرپەرشتی نارەزایەتی لە دژی تیرۆری سەردەشت عوسمان لە سدنی -
ئوسترالیا
16\5\2010
|