با له‌سه‌ر
گۆڕه‌کانی
ئارام‌و
شه‌هابو جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر زۆراب،
کۆمه‌ڵه حه‌یاته‌که
به ره‌نگی سه‌رده‌م زیندوو که‌ینه‌وه.
با یادکردنه‌وه‌ی
سی‌ویه‌که‌مین
ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی ئارامی سه‌رکرده -
٣١ کانوونی دووه‌می
١٩٧٨
- بکه‌ین به‌په‌یامی چاکسازیی و
نوێکردنه‌وه.

مه‌هدی کاوانی
بەڕیزان (هێمن
باقرو هیمداد حەمید) لە ژمارە
٦٠ی ساڵی
٢٠٠٨ی گۆڤاری لڤین لە
لاپەڕە ٢۴ بابەتێکیان
کە چوار لاپەڕە بە خۆوە دەگرێ لەژێر ناونیشانی (ئارام؛
سەرکردە تەنیاکەی کۆمەڵە) دابەزاند و پوختەی
ناوەرۆکی بابەتەکەیان خۆی لەوە دەبینیەوە : ئەگەرچی شەهید ئارام لە
لایەن خاڵە شەهابەوە هاتووتە ناو ڕێزەکانی کۆمەڵەو لە دوا ساڵەکانی
شەستەکانی سەدەی ڕابوردوش بەشداری لە ئەلقە دراسیەکانی بەڕێز مام جەلال
دەکرد لە بەغدا لە سەر ڕێبازی مارکسیزم باڵی ماوی ، بەلام بە گوێرەی
یاداشتەکەی بەڕێز نەوشێروان موستەفا، ئارام لـە گروپەکەی ئەواندا بووە
. بابەتەکەیان باس لەوەشدەکات کە کۆمەڵە لە دوو گروپ پێک هاتبوو
گروپێکیان نەوشیروان موستەفاو شازاد سائیب وموحەمەد سابیر‌و مەحمودی
مەلا عیزەت بوون و ئەوی تریان خالە شەهاب و فوئاد قەرەداغی و فازیلی
مەلا موحەمەد کە دواتر ئه‌مه‌که‌ی دوایی لە بەر جیاوازی ڕا، چووە ناو
پارتی کۆمەنستی عیڕاق، پێک هاتبوون و باڵی چەپ بە سەر گەنجەکاندا بە
تەواوەتی زاڵ بوو ، ئەوان بە هیچ شێوەیەک برایم ئەحمەدو عەلی عەسکەری و
عومەر دەبابەیان قبوڵ نەبوو و ئەگەر ئەو حیزبە پارتیەی باڵی جەلالی لە
ساڵی ١٩٧٠ کە ساڵی
دروست بوونی کۆمەڵەش بوو خۆیان هەڵنەوەشاندبایەوە ،ئەوا ئینشقاق لە ناو
حیزبەکەیان ڕووی دەدا . بەڵام مام جەلال لە گەڵ چالاکیەکانی
گەنجەکاندابوو و هەشن دەڵێن لە دامەزراندنی کۆمەڵەش بەشدار بووە .
گروپی نەوشێروان بە گوێرەی ئەوەی لە ناو باداشتەکەیدا هاتوو ئارامیش لە
گەڵیان بووە ، حەزیان دەکرد مام جەلال لە گەڵیان نەبێ بەڵام گروپی خاڵە
شەهاب حەزیان دەکرد لە گەڵیان بێت و شەهید ئارامیش دەی وت باشترە بۆ
مام جەلال لە ئەوروپا ئیشمان بۆ بکات نەک بگەڕێتەوە شاخ . کاتێ کە
ئەنوەر زۆراب لە٢٨\٨\١٩٧٥
لە لایەن ڕژێمەوە بە هۆی نامەیەکی بەڕێز مام جەلالی کە پێ بوو دەست گیر
کرا، . خاڵە شەهاب لە گەڵ مامۆستا جەعفەرو فەرەیدون عەبدول قادر و چەند
کەسێکی تر بەرەو ئێران بەرێ کەوتن و لە
٢٣\٩\١٩٧٥ ئێران تەسلیم بە عیڕاقی
کردنەوەو لە ٢١/١١/١٩٧٦
حوکمی جۆراو جۆریان بە سەر دراو لە ناویاندا خاڵە شەهاب و مامۆستا
جەعفەرو ئەنوەر زۆراب لە سێدارە دران و ئەوانی تریش زیندانی کران . له‌کاتی
چوونیان بۆ ئێران ، خاڵە شەهاب کۆمیتەیەکی لە سێ کەس پێک هێنا .
هەولێری سپارد بە ئەرسەلان بایز، ئەبوو شەهابیش بۆ سلێمانی و ئازاد
هەورامیش بۆ کەرکوک . بەلام ئەبو شەهاب و ئەرسەلان لە بەر ئاشکەرا
بوونیان هەم دیسان ڕوویان کردە ئێران و تووشی هەمان چارەنووسی خاڵە
شەهاب و هاوڕێکانی بوونەوە .

شه‌هید ئارام
(شاسوار جه‌لال)
لڤین باس لەوەش دەکا کە لە ساڵی
١٩٧٦
رێکخستنه‌کانی کۆمەڵە بە تەواوەتی لە یەک
پچڕابوون و سەرکردەکانیان چ ئەوانەی زیندانی کرابوون ،چ ئەوانەی
هەڵاتبوون ،هیچیان نەمابوون . شەهید ئارام سەر لە نوێ کۆمەڵەی
دامەزراندەوەو ڕاپۆرتێکی کە دوا جار بە ڕاپۆرتی شوبات ناسرا ،جگە لەوەی
ڕێکخستنەکانی نهێنی کۆمەڵەی سەر لە نوێ دامەزراندەوە ، خاڵە فکریەکانی
کۆمەلەشی تیادا دەست نیشان کرد و خاڵە جیاکەرەوەی ئەو خاڵە فکریەی لە
گەل مام جەلال و خاڵە شەهابدا ئەوە بوو کە ماویزم ڕێبازی ڕاستەقینەی
مارکسیزم نیە . بە حوکمی بەشداربوونم لە
کۆنفڕاسەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی کۆمه‌ڵە
، ئەو کاتی بەتەواوەتی هەستم بەوە دەکرد کە ئەو دوو ڕیبازە فکریە لە
نێو هەوادارانی شەهید ئارام و دژەکانیان بە جوانی هەستی پێ دەکرا (مەهدی
کاوانی).
لە مانگی ١٠ی ساڵی
١٩٧٦ ئارام
چووە ناو شاخ ، ئەو کاتی کاروباری کۆمەڵە لە لایەن سالار عەزیزەوە
بەڕێوە دەبراو پێشتر لە گەڵ شەهید ئارام‌دا پەیڕەوێکیان بە ناوی دەستەی
چەکدارەکان نوسیبووەوە .
ڕاپۆرتەکە باس لەوەش دەکات کە یەکەم خاڵی دەست پێ کردنی جیاوازی نێوان
شەهید ئارام و مام جـەلال لە شاخ ئەوە بوو کە مام جـلال لە بەڵێنەکانی
کە بە شەهید ئارامی دابوو کە دەی گۆت ئەگەر کۆمەڵە ماسی بێت ،یەکیەتی
بۆی وەک دەریایە ، پەشێمان ببوەوە . خاڵی تری جیاکەرەوەی تری ئارام لە
گەڵیان ، هەرچی مام جەلال بوو بڕوای بە ڕێکخراوی پان و بۆڕ بوو و بڕوای
بە سوسیالیستی گونجاو هەبوو . هەرچی ئارامیش بوو بڕوای بە کەم و پوخت
بوو و سوسیالیستیشی بە حەتمی و بان نەتەوەیی دادەنا .
لە کۆبوونەوەی یەکەمی دەستەی ناوەندی کۆمەڵە کە بە سەرپەرشتی ئارام ساز
کرا ، سەرکردایەتی نوێ بە ناوی کۆمیتەی هەرێمەکان کە لە سێ کەس پێک
هاتبوون ،دیاری کرا. سالار عەزیز بۆ سلێمانی ، شەهید ئازاد هەورامی بۆ
کەرکوک ، شەهید عەبدولڕبزاقیش بۆ هەولێر . ئەگەر چی سکرتێر بۆ کۆمەڵە
دیاری نەکرابوو ،بەڵام ئارامیان کرد بە کەسی یەکەمی کۆمەڵە . ئارامیش
جگە لەوەی بە ئەندازیاری چاک کردنی باری کۆمەڵە لەو ناڕێکیەی کە پێشتر
تێی کەوتبوو دەژمێردرا ، واش خۆشەویست بوو ناوی لە گەڵ هەموو ئەو
سرودانەی بە ناوی مارکسیزمەوە دەهات ، دەخوێنرایەوە . .تا ئێرە پوختەی
ناوەرۆکی بابەتەکەی کە لە گۆڤاری لڤین لە سەر شەهید ئارام بڵاو
کراوەتەوە . ئەوەی ماوەتەوە مانەوەو نەمانەوەی ڕووحی ئارامە بۆ
هەوادارانی و یەکێبتی نیشتمانی کوردستانی ئێستا‌و باری کوردایەتیمان.
هه‌تا پارتی سوسیالیستی کوردستان خۆی حه‌ل نه‌کردبووکه
به‌شی هه‌ره‌زۆری سه‌رکرده‌و هه‌واداریان به‌دوایه‌وه
په‌رته‌وازه‌یان بۆ ناو یه‌کیه‌تی و پارتی کرد، به‌سه‌ر
٢-٣ نێوه‌ندی سیاسی جیاواز دابه‌شبووبوون و هه‌ر
یه‌که‌یان خۆی به‌وه‌ریسی شه‌ڕعی ئه‌و ناوه‌میژووییه‌داده‌نا. باڵی مه‌کته‌بی
سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیش که‌به‌ڕێز خوالیخۆشبوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکایه‌تیان ده‌کرد له‌ساڵی ١٩٦٣
یان ١٩٦٤ جیا بوونه‌وه که‌چی هه‌تا باڵی جه‌لالی
له‌ساڵی ١٩٧٠ ناوه‌که‌ی نه‌گۆڕی بۆ پارتی
شۆڕشگێڕی کوردستان و له‌هه‌مان کاتیش‌دا خۆی حه‌ل کرد به‌ناوه‌که‌ی
دوایی تا کێشه‌له‌گه‌ڵ باڵی بارزانی ڕوونه‌دات، هه‌ردوو لایان سوور
بوون که‌کاره‌کانیان به‌ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌به‌رن.
که‌پارتیش دواتر له‌گه‌ل سوسیالیست و پارتی گه‌ڵی سامی عه‌بدولره‌حمان
یه‌کیان گرت ، له‌کۆنگره‌ی یه‌کگرتن دا ناوه‌که‌ی پارتیان بۆ ڕازی
کردنی لایه‌نه‌گه‌ڕاوه‌کان ، گۆڕیان بۆ پارتی دیموکراتی یه‌کگرتووو .
له‌کۆنگره‌ی به‌دواوه‌ی هێنانایانه‌وه‌سه‌ر ناوه‌ئه‌سلیه‌که‌ی خۆی واته‌پارتی
دیموکراتی کوردستان. مه‌سه‌له‌که‌ش هه‌ر هه‌مووی له‌وه‌وه‌هاتووه‌که‌ئه‌و
ناوه‌ی پارتی به‌بۆچوونی وان ناوێکی مێژوویی و بارزانیه‌و ده‌یانه‌وێ
ئه‌و ناوه میژوویه‌به‌پیرۆز ڕاگرن و که‌سی تر کوێخوایه‌تی به‌سه‌ره‌وه‌نه‌کات.
پارتی کریکارانی کوردستانیش له‌پاش گرتنی سه‌ۆک عه‌بدوله‌ئۆجه‌لان ،
ناوه‌که‌ی خۆی گۆڕی و چه‌ند ساڵێکیش ده‌بێ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌سه‌ر هه‌مان
ناوی پێشیان واته‌په‌که‌که. نمونه‌ی به‌پیرۆزڕاگرتنی ناوی مێژوویی ئه‌وه‌نده‌زۆره‌و
ناکری له‌یادکردنه‌وه‌ی شه‌هید ئارام شوین بۆ هه‌مووانیان، بکرێته‌وه.
به‌ڕ‌ێز نه‌وشیروان موسته‌فا له‌دیمانه‌یه‌کی که‌هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان
له‌گه‌ڵی دا سازی دابوو ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌ڕاسته‌بۆ خۆشی ده‌نگی
دابوو به‌هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌له‌کۆنگره‌ی یه‌کی یه‌کیه‌تی
نیشتمانی کوردستان، به‌ڵام بریاردانه‌که‌له‌شوێن خۆی نه‌بوو.
مه‌به‌ستم له‌وه‌نیه ئه‌وه
بڵێم ئه‌و قه‌یڕانه‌سیاسی و ڕیکخراوه‌یی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی
یه‌کیه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه هاتووه
که‌ئه‌و پارته ناوه‌که‌ی خۆی گۆڕی،
یان ڕێز بۆ باڵه‌کانی تری یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان دانه‌نێم له‌بابه‌ت
پارتی سوسیالیستی کوردستانی سه‌رده‌می عه‌لی عه‌سکه‌ری و پاش جودابوونه‌وه‌یان
و بوونیان به‌دووباڵی بزوتنه‌وه‌و خه‌تی گشتی ناو یه‌کیه‌تی. چونکه‌ئه‌گه‌ر
کۆمه‌ڵه‌سه‌رله‌نوی خۆی دامه‌زرانده‌وه، ئه‌وانی تر ده‌توانن وه‌ک
کۆمه‌ڵه‌ئاسا ئه‌گه‌ر وا بکا، ئه‌وانیس ناوه
مێژوویه‌که‌ی خۆیان زیندووبکه‌نه‌وه. با ئه‌و کاتی یه‌کیه‌تی ببێته
چه‌ترێکی به‌ره‌یی بۆیان . دیسانیش لێدوانانه‌کان بۆ ئه‌و شوێنه
کورت ناکه‌مه‌وه که‌ئه‌گه‌ر نیازی
سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی هه‌بێت، خۆی بکات به‌فۆتۆکۆپی ئه‌و سه‌رده‌می.
ناوی میژوویی پیرۆزیه‌که‌ی له‌و شوێنه
ده‌ست پێ ناکا که‌ئه‌و پارته یان
ڕێکخراوه گۆڕانی به‌سه‌ردانه‌یه‌ت به‌ڕه‌نگی
سه‌رده‌م ، به‌ڵام دیسانیش به‌ستنه‌وه‌ی ناوی مێژووی به‌ئێستاو مه‌هامه‌کانی
به‌تایبه‌تی که‌ئه‌و پارته له‌ڕێگه‌ی ناو
گۆڕینه‌وه توشی قه‌یڕان هاتبێت، له‌شوێن
خۆیه‌تی. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ، زۆری ناوگۆڕینی پارت و ڕێکخراوه‌کان ،
هه‌تا له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش زۆری له‌و کاتانه‌وه
دێت که‌ئه‌و پارته‌به‌ڕه‌نگی سه‌رده‌م خۆی نوێ ده‌کاته‌وه‌و
ناوه‌کۆنه‌که‌ی کێشه‌یان بۆ دروست ده‌کات. ناشمه‌وێ باسه‌کان بۆ ئه‌و
شوێنه‌به‌رم که‌هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی هینه‌که‌ی خۆمان واته‌کۆمه‌ڵه ،ئایا
له‌به‌ر خۆگونجان بووه‌به‌ڕه‌نگی سه‌رده‌م یان له‌ترسی هه‌ره‌سی به‌ناو
سوسیالیست، نه‌وه‌کا یه‌کیه‌تیش ئه‌و پڕوشکه‌ی به‌ربکه‌وێ، یان بۆ که‌م
کردنه‌وه‌ی ڕۆڵی مێژوویی ئه‌و پارته‌بووه.... من نامه‌وی لێره‌دا ڕای
خۆم فه‌ڕز بکه‌م و بڵێم ناوی کۆمه‌ڵه له‌و
ناوه‌ی یه‌کیه‌تی باشتره، به‌ڵام بابێین
که‌سه‌کانی ئه‌و پارته‌و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بدوێنین، ڕاپرسی بکه‌ین له‌ناویاندا
، کاخوانه‌کینێ، له‌سه‌رووی ٩٠٪ی ده‌نگ بۆ ئه‌وه‌نادات
که‌ناوی کۆمه‌ڵه
حه‌یاته‌که بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی من
لێدوان له‌سه‌ر سه‌رکرده زیندووه‌کان و
مردووه‌کان ده‌خوێنمه‌وه، هه‌تا ئه‌وانه‌ی که‌ئێستا له‌ناو ته‌شکیله‌ی
گه‌نده‌لیش دانه، هه‌ر هه‌مووانیان شانازیه
میژووییه‌کانیان ته‌نیا بۆ ئه‌و شووێنانه
ده‌به‌نه‌وه که
کۆمه‌ڵه بووینه‌و مه‌هامه‌کانی خۆیان له‌ناو
ڕێکخستنی نهێنی ناوشارو سه‌رده‌می ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شاخیان باس ده‌که‌ن
و هیچی تر. یه‌کێک له‌وانه نه‌هاتووه
دوان له‌سه‌ر مه‌هامه‌کانی خۆی بکات دوا به‌دوای ناو گۆڕێنه‌که.
له‌ڕووی مێژوویش بۆ کورد جولانه‌وه
سه‌رتاسه‌ریه‌که‌ی کۆمه‌ڵه ناوێکی پیرۆزه.
کۆمه‌ڵه زیندوو کردنه‌وه‌ی شۆڕشی مه‌هابادو
نوێیه‌که‌ی کوردستانی باشوورمانه.
من نامه‌وی لێره‌دا و له‌کاتی گێڕانه‌وه‌ی ناوه‌که
باس له‌جیاوازی ڕاو بۆچوونی سه‌رکرده‌کان و ڕاستی و ناڕاستی ئه‌م
و ئه‌ویان بکه‌م، لێدوانی وه‌هاش جگه‌له‌وه‌ی ناچێته‌خانه‌ی خزمه‌ت
کردن به‌گیانی سه‌رده‌م، لێدوانه‌کانیش به‌ڕاست ده‌رناچن. به‌ڵام ده‌کری
یه‌کی له‌شاکاره‌هه‌ره‌پیرۆزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌مان هی ئه‌و سه‌رده‌می ده‌ستنیشان
بکه‌ین که‌جیاوازی فکری تیا بووه. جیاوازی فکرو ململانێی سیاسیش به‌ژیانێکی
شارستانیانه، به‌یه‌کی له‌چالاکیه‌زیندووه‌کانی ئه‌و پارته‌داده‌نرێ و
پارته‌چه‌پ و ئه‌وانی تریش له‌سه‌ر ئاستی جیهانی پێیدا ڕۆیشتوون و هه‌تا
ئێستاش له‌هیچ شوێنه‌که‌وه ئه‌وه
ساغ نه‌بۆته‌وه که
کامه‌یان ڕاسته. به‌ڵام له‌ڕووی مێژووییه‌وه
هه‌ر هه‌مووانیان ده‌چنه‌خانه‌ی دیالۆکی مێژوویی. هینه‌که‌ی
خۆشمان هه‌ر وه‌هایه. وه‌ک ده‌ڵێن ئایده‌دلۆژیا ڕه‌نگی هه‌وری هه‌یه
به‌ڵام دره‌ختی ژیان هه‌میشه‌سه‌وزه. بۆ ئێمه‌ی کۆمه‌ڵه‌ش کاتێ
که وته‌کانی خاڵه‌شه‌هاب و مامۆستا جه‌عفه‌رو
ئه‌نوه‌ر زۆراب له‌به‌رده‌می دادگا‌و په‌تی سێداره
که ده‌یان گۆت که‌م بژی که‌ڵ بژی
یان شه‌هیده‌کانی ترمان که‌ده‌یان گۆت با ڕژێمی دکتاتۆر خانوو و ڕه‌زوباخه‌کانمان
ویران بکات ، به‌ڵام جوانتری ده‌که‌ینه‌وه. یان کاتێ که
شه‌هید ئارام وه‌ک باسی لێوه‌ده‌که‌ن کۆمه‌ڵه‌ی پاش گرتن و له‌سێداره‌دانی
سه‌رکرده‌کانیان، سه‌رله‌نوی دروستی کرده‌وه. به‌ڵی با مه‌هامه‌پیرۆزه‌کانی
ئه‌وان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
کاک نه‌وشیروان و ڕیفۆرم و ڕه‌گ و ده‌سته‌و تاقمی نوێخوازی تری ناو
ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی، له‌و کاتانه‌وه
ده‌توانن به‌ره‌و پیری گۆڕانی یه‌کیه‌تی و کاری چاکسازی و ئیدی و ئیدی
له‌ناویدا بچن که له‌پێشدا بیر له
گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه حه‌یاته‌که
بکه‌ن و په‌یمانی شه‌هیده سه‌رکرده
و شه‌هیده‌کانی سه‌رده‌می ڕێکخستنی ناوخۆی نهێنی و شاخ به‌پیرۆز
ڕاگرن و درۆشم و مه‌هامه‌کانی سه‌رده‌م له‌ڕووی مه‌سه‌له
نه‌ته‌وایه‌تی و دیموکراتیه‌کان و گه‌شه‌کردنی ئابووری
کوردستان و پێگوازه‌ی شارستانی به‌پیر گۆڕانکاریه‌کان و چاکسازی ، به‌رزکه‌نه‌وه.
٣٠ی کانوونی دووه‌می ٢٠٠٩
mahdikawani@yahoo.co.uk
|