بانێکه و دوو هه‌وا. ئا: هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
بایکال
به‌خشی (TRT6) به‌زمانی کوردی ته‌نها بۆ پڕوپاگه‌نده‌یه،له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد‌و زمانه‌که‌شی هێشتا له‌ده‌ستوری سه‌ره‌کی تورکیادابه پێی یاسا قه‌ده‌غه‌ن.بڕوانه ده‌ستوری کۆماری تورکیا TC. Anna yasasi
زمانی كوردی له توركیادا زمانێكی بێگانه‌یه، که‌چی ئه‌و مرۆڤانه‌ی پێی ده‌دوێن هاونیشتیمانی توركیان!!.
زمانی كوردی دیالێکتیکی خۆجییه( لهجه محلیه) مه‌رجه‌كانی زمانی ستاندارتی تیا نیه ! به‌وه‌ی ئه‌و زمانه نه‌کردار (فعل)ی تیایه و نه‌ڕسته!دکتۆر پرۆفیسۆر ئیلهان قه‌ره‌بڵوت*.
یلماز ئوز تونا.. رۆژنامه‌ی تورکیا.
كۆماری توركیا ته‌نها ده‌وڵه‌تی توركه، جگه له زمانی توركی ڕێگه به‌هیچ زمانێكی تر نادرێ ببێته زمانی په‌روه‌رده‌و فێركردن، ته‌نها ئه‌و زمانه نه‌بێ كه خاوه‌نی كه‌لتورێكی به‌رزه و، زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌ته. زمانه خۆجێیه‌كان كاریان پێناكرێ چونكه ئه‌مه له‌یاسای بنجینه‌یی كۆماری توركیادا جێگیركراوه و یه‌كێكیشه له بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان له هه‌ردوو سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌ت و ئێستاشدا هه‌ر وابووه. ئه‌م له‌هجه محه‌لیانه ده‌توانرێ له ڕێگه‌ی كۆرسی تایبه‌تیه‌وه خه‌ڵكی فێری بێت.وئازادانه كیتاب وڕۆژنامه‌و گۆڤاری پێبنوسنه‌وه وكاری رادیۆ وته‌له‌فیزیۆنی پێبكه‌ن، له په‌یماننامه نێوده‌وله‌تیه‌كانیشدا سه‌باره‌ت به زمانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان ئه‌م په‌ره‌گرافه هاتووه ده‌ڵێ: زمانه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وانه(یه‌هودیه‌كان- بولگاره‌كان- رۆمانه‌كان- ئه‌رمه‌نیه‌كان) لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تیان بۆ كراوه بۆیان هه‌یه به‌زمانی دایكی خۆیان بنوسن و بخوێنن وبچنه قوتابخانه بۆ فێربوونی. له كۆماری توركیادا ته‌نها زمانی توركی زمانی ئاخاوتن وپه‌روه‌رده‌و فێركردنه،فێركردنی هاونیشتیمانیان ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئۆرگانه‌كانی ده‌وڵه‌ته وده‌وڵه‌ت ده‌بێ بێووچان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت زمانی ره‌سمی بسه‌پێنێ ، توركیا له مه‌سه‌له‌ی مافی زمانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان هاوشێوه‌ی فه‌ره‌نسایه،گوایه له فه‌ره‌نساش جگه له زمانی فه‌ره‌نسی زمانه‌کانی دی ده‌بێ له ڕێگه‌ی كۆرسی تایبه‌تیه‌وه بخوێنرێن، توركیاش له‌سه‌روبه‌ری ئه‌وه‌دایه ببێته ئه‌ندامی بازاری ئه‌وروپا كه ده‌بێ یاساكانیشی هاوشێوه‌ی یاساكانی نه‌ته‌وه‌كانی ناو بازاری ئه‌وروپابێت، سه‌باره‌ت به زمانی كوردیش هه‌میشه بوینه‌ته جێگه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌وروپیه‌كان ئه‌وان نازانن كه كورد هه‌ر به‌وه ناوه‌ستن كه زمانه‌كه‌یان به ره‌سمی بناسرێ و به‌ڵكو ئه‌وان ئامانجی تریان هه‌یه كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆیه كه ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ توركیا. ______________________________________________________________ * له ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش وه‌رمگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه مه‌سه‌له‌ی ئه‌و چه‌ند سه‌عاته به‌خشه‌ی ته‌ره‌ته شه‌ش به‌زمانی کوردی بۆته جێگه‌ی مشتومڕی رۆژنامه‌کان، وه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌رچه‌خانیک له سیاسه‌تی تورک‌دا ڕوویدابێ که‌ئه‌مه له ڕاستیدا ته‌نها هه‌وڵێکی لاوازی ڕژێمی قه‌یراناوی تورکه که‌ده‌بێ ناوه ناوه شتێک بهێنێته پێشه‌وه بۆ خۆڕتوشکردن. ئه‌گه‌ینا به پێی چ ڕێسا‌و پێوه‌رێک ده‌پێورێ میلله‌تیک خۆیی و زمانه‌که‌شی به پێی یاسای نه‌گۆڕی ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه‌بن، به‌چه‌ند سه‌عاتیک به‌خشی ته‌له‌فیزیۆنی کورد له‌خشته به‌رن و دڵی باهچه‌لی وده‌نیز بایکاڵیش بڕه‌نجێنن.
*دکتۆر ئیلهان قه‌ره‌بڵوت.خاوه‌ن ئه‌و تێزه‌یه که ڕچه‌ڵه‌کی کورد ده‌باته‌وه سه‌ر تورک که گوایه سوڵتان یاوز سه‌لیم له سه‌ده‌ی پانزه‌هه‌م به‌دواوه ئه‌مانه‌ی که ئێستا ئیدیعای کوردیتی ده‌که‌ن سوڵتان به تورکمانێتی ناردوونی بۆ ئه‌نادۆلی ناوه‌ڕاست که‌چی پاش ماوه‌یه‌ک فێری ئه‌م زمانه بوونه که نه‌فیعلی تیایه نه ڕسته. بڕوانه کتێبی ساونمه‌لار.
|