١٠\٥\٢٠١٠
بانگه‌واز بۆ
خۆپیشاندان له هۆڵه‌ندا.
بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بێت ئاشکرابکرێن و
سزابدرێن.
ژنان و پیاوانی ئازادی خواز و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نو کۆرو کۆمه‌ڵه
کوردیه‌کان ی هۆله‌ندا.
هه‌مووتان گوێبیستی تاوانی نامرۆڤانه‌ی فڕاندن و کوشتنی سه‌رده‌شت
عوسمان هه‌ن، تاوانێک که دڵ و هۆشی هه‌موومانی ئازارداو نیه‌تی ڕه‌شی
هێزه دژی مرۆڤایتیه‌کان و دژه ئازادیه‌کانی خسته ڕوو. ڕفاندنی
خوێندکارێکی 23 ساڵ و به‌ڕۆژی روناک و به‌به‌رچاوی ده‌زگا ئه‌منیه‌کانه‌وه‌و
خه‌م ساردی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌موو پاساوێکی ئاشتی و
ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی مایه‌پووچ نیشاندا‌و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو
هێمای ئه‌وه‌شی نیشاندا که هێزو لایه‌نێک ده‌ستیان له‌م تاوانه‌دا هه‌بێت.
مێژووی به‌خوێن نوسراوی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌باتی، خه‌بات بووه له‌پێناوی
ئازادی و مافه‌کانیدا،خه‌بات بووه بۆ ئاینده‌ی باشتری مندالان و که‌سو
کارمان ،سه‌رکوتی ئازادی به سه‌رکوتی ڕۆژنامه‌نوسان و خۆپیشانده‌ران
وده‌نگه ئازاده‌کان و تیرۆرکردنیان و هه‌ره‌شه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌و کوته‌ک
کاریان هه‌موو سنوریکی تێپه‌راندووه‌و هه‌زاران پرسیار له‌سه‌ر حکومه‌تی
هه‌رێم و هیزه ده‌سه‌ڵات داره‌کان دائه‌نیت و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش که‌مترین
هه‌نگاوی نه‌ناوه‌و هه‌موو دۆزه‌کان هه‌میشه بێوه‌ڵام ده‌بن و
تاو‌انبارانیان به‌نادیاری و شاردراوه‌یی ئه‌هێڵدرێنه‌وه!.
بۆ به‌رگرتن به‌م تاوانه‌و په‌رده‌له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی تاوانباران و
ئاشکراکردن و دادگایی کردنیان،نابێت بێده‌نگبین و بهێڵێن بکوژانی
سۆرانه‌کان و سه‌رده‌شته‌کانمان و ئه‌وهێزانه‌ش که له‌تاریکیدا
هاوتاوانن بێ‌سزا ده‌ربچن.هاوکار و هاوسۆز له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانی
کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا له‌هۆڵه‌نداش ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕین.
له‌ژێر دروشمی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بێت بێ‌سزا ده‌رنه‌چن،ناهێڵین
ئازادی و مافه‌کانمان پاماڵ بکه‌ن،ده‌نگی خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه هه‌موو
ناوه‌نده ناوده‌وڵه‌تیه‌کان وهاو‌کات و هاوسۆز له‌گه‌ڵ خۆپیشناده‌رانی
هه‌ولێرو سلیمانی و شارۆچکه‌کانی تردا له‌هۆڵه‌ندا خۆپیشاندان ئه‌که‌ین.
هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ئازاده و ده‌توانێت
له‌وێ په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت.
کات:
ڕۆژی چوارشه‌مه 12-05-2010- کاتژمێر
13:30 دوانیوه‌ڕۆ
شوێن:
به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق له ده‌نهاخ
Johan de Wittlaan 16
2517 JR Den Haag
په‌یوه‌ندی:
hangau@gmail.com...0655874755، goranrashid@hotmail.com...
0642791317.، info@rozatravel.com، ،،،0646144439
0646144439،،،، hamaxafoer@yahoo.com.. 0681484938
---------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆڕی ماتەمینی
سەردەشت عوسمان لە مالمۆ.
ئەنجوومەنی گۆڕان لە باشووری سوید کۆڕێکی ماتەمینی بۆ تیرۆرکردنی
ڕۆژنامەنووس ( سەردەشت عوسمان) لە مالمۆ ساز دەکات.. کە هیوادارین
کوردستانیانی باشووری سوید بتوانن ئامادەی کۆڕەکە بن وەک هەڵوێستێک بۆ
ڕەتکردنەوەی تیرۆر و کوشتنی ئازادی لە کوردستان.
کات: ڕۆژی: هەینی 14.05.2010 - 17.00 تا
19.00
شوێن: کۆمەڵەی کوردی مالمۆ
ئەنجوومەنی گۆڕان لە
باشووری سوید
---------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشاندان له
ستۆکهۆڵم.
بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرانبەر تاوانی
ڕفاندن و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
خۆپیشاندانێک له شاری ستۆکهۆلم سازده‌کرێت.
کات: سێشه‌ممه
11-5 - کاتژمێر 18.00
شوێن: مه‌یدانی
سێرگڵ
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بکه‌ن
شەماڵ عه‌لی 0737038612 هەڵاڵە ڕافع
0739084190 عەبدوڵا مەحمود 0737403392
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان- ڕێکخستنی ستۆکهۆلم
ڕێکخراوی داکۆکی له مافه‌کانی ژنان/ ستۆکهۆلم
|