بانگه‌واز بۆ یادکردنه‌وه‌ی دوعا و ته‌واوی قوربانیانی'' قه‌تڵی نامووس'' له کوردستان.
هه‌ربۆیه‌ش بانگه‌وازی هه‌موو ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز ده‌که‌ین که ئه‌مساڵ له مانگی ئه‌پریل هه‌فته‌یه‌ک له چالاکی بۆ یادکردنه‌وه‌ی دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د که له 7/04/2007 به ناشرینترین شیوه به‌رده‌باران کراو به دوای ئه‌ویشدا چه‌ندین ژنی تر کوژران یان" سوتاون" له ژێر به‌هانه‌ی "شه‌ره‌ف" دا سازبکه‌ین.
ئه‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین چالاکی جۆراو جۆر سازبکرێت له کوردستان و وڵاتانی دونیادا که هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌کگرتوانه له دژی ئه‌م دیارده نامرۆڤانه‌یه بێینه مه‌یدان.
ئێمه بانگه‌وازی هه‌موو که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه و پارت و گروپه‌کان ده‌که‌ین که پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌م بانگه‌وازه ڕابگه‌یه‌نن و له وڵاتانه‌ی که پێیان ده‌کرێت چالاکی ساز بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ریش توانای چالاکی سازکردن نه‌بێت له هه‌ندێک وڵات به‌ڵام پشتیوانی کردنتان له‌م هه‌فته‌یه به دژی کوشتاری ناموسی له كوردستان بۆ ئێمه مایه‌ی دڵگه‌رمی یه.
ئێمه له که‌مپینی جیهانی له دژی ڕه‌شه‌کوژی و به‌رده‌بارانکردنی ژنان له کوردستان و ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق، دوای کۆمه‌ڵێک کار‌و چالاکی به‌رچاو له‌یه‌ک ساڵی ڕابردودا بۆ ناساندنی تاوانه‌کانی شه‌ره‌ف وه به تایبه‌ت به‌رده‌بارانکردنی دوعا به جیهان هێشتا گرنگی کاردانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ترو به‌هێز به پێویست ده‌زانین بۆ بنه‌بڕکردنی ئه‌م دیارده یه که شیاوی کۆمه‌ڵگای سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک نیه.
ئه‌کرێت له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک هه‌فته له کاروچالاکی وه یان نوسین و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئاماده کردن بۆ حکومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رگرتن به‌م کاره‌ساتانه کاربکه‌ین.
تکایه ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرن که ئه‌م به‌یاننامه‌یه سه‌ره‌تای یه و ئێمه ناوی هه‌موو که‌س و لایه‌نێک به شێوه‌ی به‌رده‌وام به‌م لیسته زیاد ده‌که‌ین و ده‌بێته بانگه‌وازی هه‌موو که‌س و لایه‌نێک که بیه‌وێت به‌شێک بێت له‌م ته‌وژمی ناڕه‌زایه‌تی یه به دژی ئه‌نفال کردنی ژنان له کوردستان.
ئه‌مه لیستی یه‌که‌می ناوی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌یه که په‌یوه‌ست بوون به‌م بانگه‌وازه‌وه و به‌رده‌وام له زیاد کردنی ناوی که‌سانی ترداین به‌م لیسته:
- کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی سه‌رشه‌قامی ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - فه‌رمان خێڵانی ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - سیما نه‌جم ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - ڕه‌نج حه‌مه جه‌زا ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - کارزان له‌تیف ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - خۆگر ئه‌حمه‌د ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - بورهان حه‌سه‌ن ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - شه‌رمن خالید ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - شنه فایق ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - سێوه حه‌مه‌ڕه‌شید ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - مه‌ریوان ڕه‌ئوف ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - فه‌همی حه‌مه سالح ده‌ربه‌ندیخان کوردستان - هیوا مو‌سا ده‌ربه‌ندیخان - که‌ژاڵ ئیسماعیل نوسه‌ر هۆڵه‌ندا - سۆزان عقراوی هۆڵه‌ندا - په‌یمان سه‌رهه‌نگ یه‌کێتی ژنانی کوردستان له هۆڵه‌ندا - ئازاد ئیسماعیل - کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد له هو‌درسفێلد به‌ریتانیا - کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری کوردی له کیرکلیس به‌ریتانیا - کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات له کیرکلیس به‌ریتانیا - کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی کوردی ڕۆژئاوا‌و به‌ریتانی به‌ریتانیا - فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی کوردی له هو‌درسفێلد به‌ریتانیا - ئازه‌ر ماجیدی ڕێکخراوی ئازادی ژن له ئێران - نوێنه‌رانی ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق : - شارا عه‌زیز سویسرا - ئه‌ستێره فاتیح هۆڵه‌ندا - ئه‌مه‌ل عوسمان که‌نه‌دا - گوڵزار عه‌لی قادر دانیمارک - ئاراز عه‌زیز ماڵپه‌ری تیشک - ڕوناک شوانی نوسه‌ر سوید - هانا شوان هه‌ڵسوڕاوی ژنان کوردستان - ماڵپه‌ری ئه‌مڕۆ رۆشنبیریی گشتیی www.emrro.com - شێرزاد عه‌زیز مالمۆ سوید - ئارام عه‌زیز مالمۆ سوید - به‌هرام عه‌زیز مالمۆ سوید - زه‌رده‌شت عه‌زیز مالمۆ سوید - بورهان عه‌زیز ئۆسلۆ نه‌رویج - ئاوات عه‌لی ڕۆژنامه‌نووس كوردستان - عومه‌ر خه‌تات نه‌رویج - ئیبراهیم عه‌باس ماڵپه‌ری کلاوڕۆژنه کوردستان - ته‌رزه جاف نوسه‌ر کوردستان - ئاسۆ شێخ که‌مال نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس - دلێر سه‌لیم دانیمارک - سالار ڕه‌شید سویسرا - ئاسۆ بیاره‌یی سوید
تکایه بۆ زانیاری زیاتر وه یاخود بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌م بانگه‌وازه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
Tel: 00447534264481 houzan2007@yahoo.com هۆزان مه‌حمود rega_svensson@yahoo.com رێگا ڕه‌وف
|