٣\٦\٢٠١٠
بەیاننامەی
نارەزایەتی لە دژی تیرۆری رۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان).
هەر وەکو ئاشکرایە لە بەرواری ٤/٥/٢٠١٠ دا خوێندکارو رۆژنامەنووس
سەردەشت عوسمان بە رۆژی روناک و لە بەردەم زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر،
لە لایەن باندیکی ترۆریستی یەوە دەفرێندرێ و بە شێوەیەکی زۆر
بەربەریانەو دوور لە هەموو رەوشتێکی مرۆڤانە دەیکوژن و دوای دوو رۆژ
تەرمەکەی لە شاری موسل دەدۆزرێتەوە.
ئێمە وەکو رەوەندی کوردی لە ویلایەتی فیکتۆریا (شاری ملبۆرن) لە
ئوسترالیا، تیرۆری رۆژنامە نووس و خوێندکاری زانکۆ خەباتکاری ئازادی
(سەردەشت عوسمان) بە توندی ئیدانە دەکەین و دەنگی خۆمان دەخەینە پال
دەنگی ئەم نارەزایەتییانەی لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان بەرز بۆتەوە بۆ
بەرگری کردن و دەستەبەرکردنی ئازادی یە سیاسی و مەدەنی یەکان.کە بە
داخێکی زۆرەوە (سەردەشت عوسمان) یەکەمین قوربارنی ئەم رێبازە نی یەو لە
چەند ساڵی رابردوودا دەیان کارەساتی تری ئەوا رووی داوە. بۆیەش ئیمە بۆ
بەرگرتن بە هەرەشەو تیرۆر و سەرکوت، ئەم داخوازی و داواکاری یانەمان
هەیە لە بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان:
• ئیدانە کردنی کردەوەی ترۆریستی لە دژی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان و
تەواوی رۆژنامەنووسانی تر.
• بەرپرسیارکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گشتی و وەزارەتی ناوخۆ و
ئاسایشی هەرێم بە تایبەتی.لە هەموو ڕووداوەکانی هەرەشە و کوشتن و
لێکۆلینەوەی جدی لەو تاوانانە.
• دۆزینەوەی بکەرانی ئەم کردەوە ترۆریستی یە و دانیان بە دادگایەکی
دادپەروەرانەو ئاشکرا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
• پاراستنی ئازادی و گیانی رۆژنامەنووسان لە کوردستان.
ڕەوەندی کوردی لە فیکتۆریا (ملبۆرن) -
ئوسترالیا
١٥/٠٥/٢٠١٩
وێنەیەک بۆ:
- سەرۆک کۆماری عێراق
- سەرۆکی هەرێمی کوردستان
- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
- تەواوی رێکخراوە مرۆڤدۆستەکان و
ناحکومییەکانی دونیا
---------------------------------------------------------------------------------------------
بانگەوازێک بۆ
رەوەندی کوردی لە ئوسترالیا.
لە درێژەی ئەو کارو چالاکی نارەزایەتی یانەی بەردەوامە لە دژی تیرۆری
رۆژنامەنووسی خەباتگێری ئازادی (سەردەشت عوسمان)، رەوەندی کوردی لە
شاری ملبۆرن لە ئوسترالیا، دووبارە هەڵدەستێت بە پێش کەش کردنی
بەرنامەیەکی تایبەت سەبارەت بە تیرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان و
تەواوی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەلگای مەدەنی. ئەم چالاکی یەش
لە راستای ئەوەدایە کەمپینێک بێت بۆ بەرگرتن لە کاری تیرۆریستی و
گەشەپێدانی چاڵاکی کۆمەلگای مەدەنی. ئەمەش کورتەیەکی بەرنامەکەیە:
• خوێندنەوەی وتاری لیژنەی ئامادەکار
سەبارەت بە تیرۆری سەردەشت عوسمان و ئازادی سیاسی و مافە مەدەنی یەکان
لە کوردستان
• خوێندنەوەیەک بۆ نووسراوەکانی
رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان
• باسێکی مافناسی لە سەر خەباتی مەدەنی
لە کوردستان
• خوێندنەوەی هۆنراوەیەک بۆ گیانی
سەردەشت عوسمان
• وتارێکی لاوان سەبارەت بە ئاوات و
ئارەزووەکانی لاوانی کوردستان
• خوێندنەوەی وتارێک سەبارەت بە کەمپینی
دروست کردنی پەیکەرێک بۆ خەباتگێری ئازادی سەردەشت عوسمان
• .........
کات:
8 ی ئێواره - شەوی شەمە،
05/06/2010
شوێن:
251 High Street، Preston، Vic،
Melbourne
بۆ زانیاری زیاتر و بەشداری کردن دەتوانن بەم ئیمایل و ژمارە
تەلەفۆنانە پەیوەندی بگرن:
0432280119،
azadarman@hotmail.com، 0401010784 twananwri@gmail.com
|