![]()
|
بانگه‌وازێک له ناوه‌ندی چاک / به‌ریتانیا بۆ تێكڕای جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مان .. بۆ سه‌رجه‌م پارت و ڕێکخراو و داموده‌زگا کوردییه‌کانی به‌ریتانیا .
هه‌روه‌ک هه‌موولایه‌ک ئاگادارن، ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا ئاماده‌باشیكردووه بۆ هێرشکردنه سه‌ر باشووری کوردستان و به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازیان له‌سه‌ر سنوور مۆڵ داوه. هێرشی ئه‌مجاره‌ی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورده، نه‌ک پارتێک و پارچه‌یه‌کی کوردستان. ئێمه له ناوه‌ندی چاک وه‌ک هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌مانداین و داکۆکی له مافه ڕه‌واکانمان ده‌که‌ین، له قۆناغی ئێستاماندا به پێویستی ده‌زانین، هه‌موو لایه‌كمان به‌یه‌ك ده‌نگ له‌دژی ئه‌و فراوانخوازیه‌ی توركیا بوه‌ستینه‌وه و خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ی سه‌رتاسه‌ری له له‌نده‌ن رێکده‌خه‌ین، بۆیه داوا له هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردی دانیشتووی به‌ریتانیا و تێكڕای لایه‌ن و پارت ڕێخراو و داموده‌زگا كوردیه‌كان ده‌که‌ین، وه‌کو ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی و مرۆڤدۆستانه، هیواخوازین به هاوبه‌شی ئه‌نجامی بده‌ین. ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بێت با هه‌موو بیروباوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیایه‌ک بخه‌ینه لاوه‌و به یه‌کده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ به‌شداری له‌م خۆپیشاندانه‌دا بکه‌ین.
كات و شوێن: شه‌ممه 27 ی ئۆكتۆبه‌ر 2007 10 Downing Street كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی تا 2 ی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یله‌وه بکه‌ن : ژماره‌ی ته‌لفون: 07709435998 ڕزگار 07815008038 لوقمان ئیمه‌یل: chak-beritanya@googlegroups.com ناوه‌ندی چاک / به‌ریتانیا
|