په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

 

 

بانگەوازی ناوەندی چاک- هۆڵەندا  و بزووتنەوەی ڕیفراندۆمی کوردستان- هۆڵەندا

بۆ خۆپیشاندانی کوردستانیانی هۆڵەندا دژ بە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر کوردستان.

 

پارت و ڕێکخراوە سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیە کوردستانیەکانی چالاک لە هۆڵەندا ..

کوردستانیانی بە پەرۆش بۆ چارەنووسی نیشتمان ..

 وڵات پارێزانی کورد پەروەر .

 

وەک ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆڤایەتی  ، لە پێناو داکۆکی لە سەروەرییەکانی کوردستان و پاراستنی سەر و ماڵی هاونیشتمانیانمان ، وەک چۆن لە ڕابردوو ڕەوەندی کوردی لە هۆڵەندا هەمیشە دەستپێشخەر بووە،   ئەمجارەش بێدەنگ نابێت لە ئاست هەڕەشەی ڕژێمی کەماڵیستی تورکیا بۆ سەر کوردستان .

 

بەمشێوەیە ئاگاداری هەموو لایەنە سیاسی و کۆڕو کۆمەڵە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیەکان و هاووڵاتییە وڵاتپارێزەکان دانیشتووی وڵاتی هۆڵەنداو دەوروبەر دەکەینەوە ، بە نیازین دژ بە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر کوردستان بە بەشداری هەموولایەکتان خۆپیشاندان ساز بکەین ، لە داهاتوودا کات و شوێنی خۆپیشاندانەکەتان پێ ڕادەگەیەنین .

 

هەر پارت و ڕێکخراو و کەسایەتیەک دەیەوێت بەشداریبکات لە سازدانی ئەم خۆپیشاندانە تکامان وایە پەیوەندیمان پێوە بکات  ،یاخود هەر لایەنێک بە نیازی خۆپیشاندان و چالاکی بوونە ئەوا ئێمە ئامادەی کاری هاوبەشین لە گەڵ بەڕێزیان .

 

بزوتنەوەی ڕیفراندۆمی کوردستان – هۆڵەندا

ناوەندی چاک –هۆڵەندا

www.chak.be

chak_org@yahoo.com

s.mahmood@wanadoo.nl

http://www.kurdistanreferandum.com/

0616455481

0626951120