٨\٥\٢٠١٠
با پرسه‌نامه‌ی سه‌رده‌شت
عوسمان بکه‌ینه پرۆسه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له جیهاندا.

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
داواکارم له‌هه‌موو ڕێکخراوو کۆمه‌ڵه‌و ناوهندو سه‌نته‌ره فه‌رهه‌نگی
و پیشه‌یی و دیموکراتی و جه‌ماوه‌ری و سیاسیه‌کانی سه‌رجه‌م وڵاتانی
جیهان، هه‌ر یه‌ک له‌وڵات و شاری خۆی، پرسه‌نامه‌یه‌ک بۆ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م،
شه‌هیدی ئازادی، شه‌هیدی وشه‌و ڕۆژنامه‌گه‌ری سه‌رده‌شت عوسمان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌نامه‌ی سه‌رده‌شت سه‌ره‌ڕای پێزانینه به پیشه‌ی
ره‌وشتی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕێزلێنانه له‌کارو
چالاکییه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌ک سه‌رده‌شت هه‌روه‌ها ئه‌رکێکی فکری،
سیاسی، مه‌عریفی، شارستانی، ئه‌خلاقی هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه‌یه که‌بڕوای
ته‌واویان به‌ئازادی ئینسان و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری
هه‌یه، له‌کوردستان یاخود له‌هه‌ر شوێنێکی جیهاندا بێت.
قوربانییه‌که‌ی ئه‌مجاره‌مان فێرخوازێکی زانکۆ‌و که‌سایه‌تییه‌کی جیهانی
ڕۆژنامه‌گه‌ری و بانگخوازێکی ئازادییه، پێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت
لای ئازادیخوازان په‌سه‌نده‌و له کۆمه‌ڵگایه‌کدا پیشه‌که‌ی خۆی موماره‌سه
کردووه که‌تێیدا کوشتن و تۆقاندن بووته ڕێسا‌و ئاکارێکی ڕۆژانه‌ی ئه‌و
گورگانه‌ی که‌به‌های ئینسانیان له‌لا نه‌ماوه. به‌لامانه‌وه به‌ڕێوه‌بردن
و به‌شداریکردن لهپرسهیهکی ئاوها جه‌رگبڕدا پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌ی
جۆراوجۆر نییه، خوێندنه‌وه‌و ململانێی سیاسی و مشتومڕی ڕێکخراوه‌یی
پێویست نییه‌و ئازادیخوازی ڕاسته‌قینه ئه‌و که‌س و گروپ و لایه‌نانه‌ن
که‌پێش هه‌موو که‌سێک سه‌رده‌شت به‌ڕۆڵه‌ی خۆیان و به‌شێک له‌خۆیان ده‌زانن.
به‌جێگه‌یاندنی پرسه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه له‌شارو کۆمۆنه‌کانی وڵاتانی
جیهاندا پشتگیریه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ئازادیی ڕۆژنامهگهریهو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی
ڕاسته‌قینه‌و خێرایشه بۆ تیرۆرستان. پرسه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه‌ش با
ببێته پرۆسه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و هه‌رکات قه‌ڵه‌مێکی دیکه‌ی وه‌ک سه‌رده‌شتمان
لێ تیرۆرکرا پێکه‌وه کرده‌که ڕیسوا بکه‌ین و به‌تیرۆرستان بڵێین هه‌موومان
سه‌رده‌شتین.
ماڵپه‌ڕی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
|