٣\٢\٢٠١٠
بارزانی له ئه‌مریکا چی بۆ کورد هێنا.

فه‌هد گرده‌وانی
له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز مه‌سعود
بارزانی ده‌گاته‌وه هه‌رێمی کوردستان . له پاش پشوودان و کۆبوونه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی کابینه‌ی شه‌شه‌م ، ده‌بێت
بۆ گه‌لی کورد ڕوون بکاته‌وه له ئه‌مریکا چی به‌ده‌ست که‌وتووه بۆ
دۆزی کورد . باری کوردستان به کویی عیراق و ناوچه‌که ده‌گات. ئه‌مریکا
به سه‌رۆکایه‌تی ئۆباما چۆن سه‌یری مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌کات ، پاشانیش
بۆ عێراق سه‌رنجیان چی یه . دۆستایه‌تی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورد له‌سه‌ر
چ بناغه‌یه‌ک دامه‌زراوه و به‌کوێ ده‌گات . ئه‌و وه‌ڵامانه هیچی
نهێنی سیاسی و ئاسایش نی یه هه‌تا خۆدزینه‌وه‌ی پێبکرێت . گرنگی ئه‌و
زیاره‌ته ده‌بێت ڕوون و ئاشکرابێت و ده‌بێت پڕۆتۆکۆڵه‌کان بکه‌ویته
سه‌ر لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌وگۆڤاره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا جاره‌کی تر
کوتکی خۆی له‌پشتی سه‌ری کورد نه‌دات و فێڵ له مه‌سه‌له‌ی کورد نه‌کات
، هه‌روه‌کو جاری پێشوو گوایه [هێنری کێسینجه‌ر و شای ئێران] فێلیان
له باوکی مه‌سعودبارزانی کرد و ئاشبه‌تاڵیان به شۆڕش کرد . ئه‌و جاره
ماسمێدیای جیهان به‌گشتی و ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی هیچ گرنگی به زیاره‌تی
مه‌سعود بارزانی نه‌دا و ته‌نها میدیای پارتی گه‌لێک باسی کرد، ئه‌گه‌رچی
سه‌رۆکی هه‌رێم دوو چاودێری سیاسی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌بردوو بۆ ئه‌وه‌ی
زیاره‌ته‌که تاوتۆبکهن و شڕۆڤه‌ی بکه‌ن . له یه‌کێک له ده‌رگاکانی
پشته‌وه‌ی کۆشکی سپی به‌رێز مه‌سعود بارزانی و نێچیروان بارزانی و مه‌سرور
بارزانی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێکی کۆشکی سپی پێشوازی کران و پاش
چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا هه‌ر له‌ده‌رگای پشته‌وه به‌ڕی
کران . ئه‌و ژووره‌ی ئۆباما بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک هه‌رسێ بارزانی بینی
ژووری بینینی سه‌رۆکانی جیهان نه‌بوو به‌ڵکو ژوره‌کی دوور له
پڕۆتۆکۆڵی بینینی دوو سه‌رۆک بوو . هیچ ئاڵایه‌ک له پشتی هه‌ردوو به‌رێزان
بارزانی و ئۆباما دانه‌نرابوو.
هه‌موومان ده‌زانین مه‌سه‌له‌ی عێراق و هه‌ڵبژاردن هه‌نووکه بۆ ئه‌مریکا
گرنگه به‌ڵام بۆ که‌سی کورد مه‌سه‌له‌ی کورد و کوردستان گرنگتره . بۆ
ئه‌وه‌ی که‌سی کورد و خه‌ڵکی کوردستان زامنی ژیان و ئاسووده‌یی بکرێت ،
له‌و سنووره مه‌ترسیداره‌ی که کورد تێدا ده‌ژیت . کورده‌کانی تورکیا
و ئێران و سوریا بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسووده‌تر بژین چاویان له‌و هه‌رێمه
ئازاده‌یه که هه‌نووکه هه‌یه و له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌می ژێرده‌سته‌ی
ئه‌مریکایه . ئه‌مریکای ئۆباما له‌و به‌نده خۆی نهدزیهوه واته
عێراق به کوردستانهکهشهوه له ژێر چاودێری ئه‌مریکا یه و هه‌ر
کاتێک ئه‌مریکا که‌یفی به حوکمرانی عێراق نێیه‌ت ده‌توانێت حاکمهکی
مه‌ده‌نی وه‌کو [بریمه‌ر] بخاته‌وه سه‌رکار و عیراقیه‌کانیش بۆخۆیان
هه‌ر هاوار بکه‌ن ، عێراق و کوردستان به یاسایی وڵاتێکی داگیرکراوه .
هیوادارم کاک مه‌سعود ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بڵاوبکاته‌وه که ڕێکه‌وتن
له نێوان کورد و ئه‌مریکا ئاشکرا ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ریش هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک
و پڕۆتۆکۆڵێک له نێوانیاندا ئیمزا نه‌کراوه و نی یه ئه‌وه به
ئاشکرا بۆ خه‌ڵکی کوردستان ڕوون بکاته‌وه . بۆ ئه‌مریکا به‌ڕژه‌وه‌ندی
بیست ده‌وڵه‌تی عاره‌بی و وڵاتی تورکیا گرنگه ، به‌ڵام بۆ کوردی به‌سته‌زمان
به‌ڕژه‌وه‌ندی کوردستان گرنگتره . جا ئه‌مریکا رازی بێت یان نا .
دیاره ئه‌و زیاره‌ته ره‌سمی نه‌بووه ئه‌گه‌رنا ده‌بوایه به‌رهه‌م
ساڵح وه‌کو سه‌رۆکوه‌زیرانی کابینه‌ی تازه یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی
بکردبایه . بۆ سه‌رۆکی تازه‌دانراوی کابینه‌ی شه‌شه‌م به‌شداری ئه‌و
سه‌فه‌ره نه‌بوو ئه‌وه هه‌ردوو حیزبی حوکمدار ده‌توانن بۆ خه‌ڵکی
ڕوون بکه‌نه‌وه . گه‌لۆ خۆ نابێت هه‌تا هه‌نووکه به‌ڕێز نیچیروان
بارزانی به سه‌رۆکوه‌زیران بناسرێت.
ستۆکهۆڵم
2/2/2010
|